ch
Feedback
عَلَيْكُمْ بِالْأَثَرِ وَالسُّنَّةِ

عَلَيْكُمْ بِالْأَثَرِ وَالسُّنَّةِ

前往频道在 Telegram

 قَالَ الرَّبِيعُ بْنُ خَيْثَمٍ: تَفَقَّهْ ثُمَّ اعْتَزِلْ.

显示更多
857
订阅者
-124 小时
无数据7
+1630
帖子存档
[فَضْلُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ] https://t.me/sunat997/2044

حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ: ثَنَا عُبَيْدُ اللَّهِ بْنُ سَعْدِ بْنِ إِبْرَاهِيمَ الْقُرَشِيُّ، قَالَ: ثَنَا عَمِّي، عَنْ أَبِيهِ،: قَالَ مُعَاوِيَةُ: «الْعَقْلُ عَقْلَانِ، عَقْلُ تَجَارِبَ وَعَقْلُ نَحِيزَةٍ فَإِذَا اجْتَمَعَا فِي رَجُلٍ فَذَاكَ الَّذِي لَا يُقَامُ لَهُ وَإِذَا تَفَرَّدَا كَانَتِ النَّحِيزَةُ أَوْلَاهُمَا». معاویة دەڵێت: ئەقڵ دوو جۆرە: ئەقڵی ئەزموون و ئەقڵی زگماک ئەگەر ئەم دووانە لە پیاوێکدا کۆببنەوە، ئەوە ئەو کەسەیە کە کەس ناتوانێت لە بەرامبەریدا ڕابوەستێت ، خۆ ئەگەر لە یەکتر جیا بن، ئەوا ئەقڵە زگماکییەکە لەپێشتر و شیاوترە. 📜«العَقلُ وَفَضلُهُ لِابنِ أَبي الدُّنيا :٣٥» ╌ ئەقڵی ئەزموون بریتییە: ئەمە ئەو ژیرییەیە کە مرۆڤ لە ڕێگەی تەمەن، هەڵە و ڕاست، تاقیکردنەوەی ڕۆژگار و مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکیدا بەدەستی دەهێنێت. مرۆڤ لێرەدا فێری فێڵەکانی ژیان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان دەبێت. بەڵام ئەقڵی زگماکی ئەمە ئەو بەهرە و زیرەکییە خوداییەیە کە مرۆڤ لەگەڵ لەدایکبوونیدا هەیەتی، نحيزة واتە سروشت و بنچینەی مرۆڤ، کەسێکە کە لە بنەڕەتدا وردبینە، خێرا تێدەگات و توانای هەڵسەنگاندنی دروستی هەیە بەبێ ئەوەی پێشتر نوقمی کێشەکان بووبێت. وە ئەگەر هەردوو جۆرە ئەقڵەکە زگماک و ئەزموونی لە کەسێکدا کۆببنەوە، ئەو کەسە دەگاتە ئەوپەڕی کامڵبوون لە زانست، بڕیاردان و وردبینیدا، بە جۆرێک کە هیچ کەس ناتوانێت لە گفتوگۆ یان لە پلاندانان بەسەریدا سەربکەوێت، وەئەگەر تەنها یەکێک لەو دوو ئەقڵە لە کەسێکدا هەبێت، ئەوا ئەقڵە زگماکییەکە و سروشتییەکە باشتر و بەهێزترە لەوەی کە بە ئەزموون پەیدا دەبێت، چونکە ئەزموون تەنها ئەو کاتە بەرهەمی دەبێت کە بەر ئەقڵێکی سروشتیی وا بکەوێت کە تێی بگات و بە باشی جێبەجێی بکات، کەواتە ئەقڵی زگماک بنچینەیە و ئەزموون لقێکە لەو بنچینەیە.

وَحَدَّثَنِي أَبُو الطَّاهِرِ، أَخْبَرَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ وَهْبٍ، أَخْبَرَنِي جَرِيرُ بْنُ حَازِمٍ، عَنْ أَيُّوبَ السَّخْتِيَانِيِّ، عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ سِيرِينَ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ؛ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ قَالَ:،«لَمْ يَكْذِبْ إِبْرَاهِيمُ النَّبِيُّ، عَلَيْهِ السَّلَامُ، قَطُّ إِلَّا ثَلَاثَ كَذَبَاتٍ: ثِنْتَيْنِ فِي ذَاتِ اللَّهِ، قَوْلُهُ: إِنِّي سَقِيمٌ، وَقَوْلُهُ: بَلْ فَعَلَهُ كَبِيرُهُمْ هَذَا. وَوَاحِدَةٌ فِي شَأْنِ سَارَةَ؛ فَإِنَّهُ قَدِمَ أَرْضَ جَبَّارٍ وَمَعَهُ سَارَةُ، وَكَانَتْ أَحْسَنَ النَّاسِ، فَقَالَ لَهَا: إِنَّ هَذَا الْجَبَّارَ إِنْ يَعْلَمْ أَنَّكِ امْرَأَتِي يَغْلِبْنِي عَلَيْكِ، فَإِنْ سَأَلَ فَأَخْبِرِيهِ أَنَّكِ أُخْتِي؛ فَإِنَّكِ أُخْتِي فِي الْإِسْلَامِ، فَإِنِّي لَا أَعْلَمُ فِي الْأَرْضِ مُسْلِمًا غَيْرِي وَغَيْرَكِ». أبو هریرة رضي الله عنە دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: پێغەمبەر ابراهیم علیە السلام هەرگیز درۆی نەکردووە تەنها سێ جار نەبێت: دووانیان لە پێناو سەرخستنی دینی خودادا بوو یەکەمیان وتەی: ﴿إِنِّي سَقِيمٌ﴾[الصافات: ٨٩].من نەخۆشم. [کاتێک بانگیان کرد بۆ جەژنی بتپەرستەکان تاوەکو نەچێت و بتەکانیان بشکێنێت]، دووەمیان وتەی: ﴿فَعَلَهُ كَبِيرُهُمْ هَذَا﴾ [الأنبياء: ٦٣]. بەڵکو ئەم گەورەکەیان کردوویەتی. [کاتێک بتەکانی شکاند وتەورەکەی هەڵواسی بە ملی بتە گەورەکەیاندا تاوەکو بێدەسەڵاتی بتەکان بسەلمێنێت]. وە سێیەمیان دەربارەی سارە خاتونی هاوسەری بوو؛ کاتێک ابراهیم چووە سەر خاکی پاشایەکی ستەمکار و سارەشی لەگەڵ بوو، سارەش جوانترین ئافرەت بوو، ابراهیم پێی وت: ئەم پاشا ستەمکارە ئەگەر بزانێت تۆ هاوسەری منی، ئەوا بە زۆر لەمن دەستێنێت وبەسەرمدا زاڵ دەبێت، بۆیە ئەگەر پرسیاری لێ کردیت، پێی بڵێ من خوشکی ئەوم،چونکە تۆ خوشکی منی لە ئیسلامدا، چونکە من لەسەر ڕووی زەوی هیچ موسڵمانێک شک نابەم جگە لە من و تۆ. 📜«صحيح المسلم: ٢٣٧١» ╌ مەبەست لەم قسانە، واتە قسەیەک کە لە ڕواڵەتدا شتێکە بەڵام مەبەستەکەی شتێکی ترە بۆ پاراستنی خۆی یان دینەکەی.

حَدَّثَنَا أَبُو الْيَمَانِ: أَخْبَرَنَا شُعَيْبٌ: حَدَّثَنَا أَبُو الزِّنَادِ، عَنِ الْأَعْرَجِ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ، قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ ﷺ: «هَاجَرَ إِبْرَاهِيمُ عَلَيْهِ السَّلَامُ بِسَارَةَ، فَدَخَلَ بِهَا قَرْيَةً فِيهَا مَلِكٌ مِنَ الْمُلُوكِ، أَوْ جَبَّارٌ مِنَ الْجَبَابِرَةِ، فَقِيلَ: دَخَلَ إِبْرَاهِيمُ بِامْرَأَةٍ هِيَ مِنْ أَحْسَنِ النِّسَاءِ، فَأَرْسَلَ إِلَيْهِ: أَنْ يَا إِبْرَاهِيمُ مَنْ هَذِهِ الَّتِي مَعَكَ؟ قَالَ: أُخْتِي، ثُمَّ رَجَعَ إِلَيْهَا فَقَالَ: لَا تُكَذِّبِي حَدِيثِي، فَإِنِّي أَخْبَرْتُهُمْ أَنَّكِ أُخْتِي، وَاللهِ إِنْ عَلَى الْأَرْضِ مُؤْمِنٌ غَيْرِي وَغَيْرُكِ، فَأَرْسَلَ بِهَا إِلَيْهِ، فَقَامَ إِلَيْهَا، فَقَامَتْ تَتَوَضَّأُ وَتُصَلِّي، فَقَالَتْ: اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتُ آمَنْتُ بِكَ وَبِرَسُولِكَ، وَأَحْصَنْتُ فَرْجِي إِلَّا عَلَى زَوْجِي، فَلَا تُسَلِّطْ عَلَيَّ الْكَافِرَ، فَغُطَّ حَتَّى رَكَضَ بِرِجْلِهِ. قَالَ الْأَعْرَجُ: قَالَ أَبُو سَلَمَةَ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمَنِ: إِنَّ أَبَا هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَتْ: اللَّهُمَّ إِنْ يَمُتْ يُقَالُ هِيَ قَتَلَتْهُ، فَأُرْسِلَ، ثُمَّ قَامَ إِلَيْهَا، فَقَامَتْ تَتَوَضَّأُ تُصَلِّي وَتَقُولُ: اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتُ آمَنْتُ بِكَ وَبِرَسُولِكَ، وَأَحْصَنْتُ فَرْجِي إِلَّا عَلَى زَوْجِي، فَلَا تُسَلِّطْ عَلَيَّ هَذَا الْكَافِرَ، فَغُطَّ حَتَّى رَكَضَ بِرِجْلِهِ. قَالَ عَبْدُ الرَّحْمَنِ: قَالَ أَبُو سَلَمَةَ: قَالَ أَبُو هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ: فَقَالَتْ: اللَّهُمَّ إِنْ يَمُتْ فَيُقَالُ هِيَ قَتَلَتْهُ، فَأُرْسِلَ فِي الثَّانِيَةِ، أَوْ فِي الثَّالِثَةِ، فَقَالَ: وَاللهِ مَا أَرْسَلْتُمْ إِلَيَّ إِلَّا شَيْطَانًا، ارْجِعُوهَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ عَلَيْهِ السَّلَامُ، وَأَعْطُوهَا آجَرَ، فَرَجَعَتْ إِلَى إِبْرَاهِيمَ عَلَيْهِ السَّلَامُ، فَقَالَتْ: أَشَعَرْتَ أَنَّ اللهَ كَبَتَ الْكَافِرَ، وَأَخْدَمَ وَلِيدَةً.» أبو هریرة رضي اللە عنە دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ابراهیم علیە السلام لەگەڵ سارای هاوسەریدا کۆچی کرد، گەیشتنە گوندێک کە پاشایەک لە پاشاکان یان ستەمکارێک لە ستەمکارەکانی تێدا بوو، ئینجا پێی وترا: لەگەڵ ئافرەتێکدا هاتووە کە یەکێکە لە جوانترین ئافرەتەکان، پاشاکە ناردی بە شوێن ابراهیم ـدا و لێی پرسی: ئەم ئافرەتە کێیە کە لەگەڵتدایە؟ إبراهیم فەرمووی: خوشکمە. پاشان ابراهیم گەڕایەوە لای سارا و پێی وت: قسەکەم بە درۆ مەخەرەوە، چونکە من پێم وتن کە تۆ خوشکی منی، سوێند بەخوا لەسەر ڕووی زەوی هیچ بڕوادارێک نییە جگە لە من و تۆ. پاشان سارایان برد بۆ لای پاشاکە، کاتێک پاشاکە هەستا بەرەو ڕووی، سارا هەستا دەستنوێژی گرت و دەستی کرد بە نوێژکردن و دوعای کرد و وتی: خودایە! ئەگەر من باوەڕم بە تۆ و بە پێغەمبەرەکەت هێناوە، و دامێنم پاراستووە تەنها بۆ هاوسەرەکەم نەبێت، ئەوا ئەم بێباوەڕە بەسەرمدا زاڵ مەکە. دەستبەجێ پاشاکە تەنگەنەفەس بوو و خنکا و دەستی کرد بە پەلەقاژە و قاچ لێدان لە زەوی. سارا وتی: خوایە! ئەگەر بمرێت دەڵێن ئەم ئافرەتە کوشتی. بۆیە پاشاکە ئازاد بوو حاڵی چاک بووەوە. پاشان پاشاکە بۆ جاری دووەم ویستی دەستی بۆ بەرێت، ساراش دیسان هەستایەوە بۆ دەستنوێژ و نوێژ و وتی: خودایە! ئەگەر من باوەڕم بە تۆ و بە پێغەمبەرەکەت هێناوە، و دامێنم پاراستووە تەنها بۆ هاوسەرەکەم نەبێت، ئەوا ئەم بێباوەڕە بەسەرمدا زاڵ مەکە. دیسان پاشاکە خنکا و قاچی دەدا بە زەویدا. سارا وتی: خوایە! ئەگەر بمرێت دەڵێن ئەم ئافرەتە کوشتی. بۆیە بۆ جاری دووەم یان سێیەم چاک بوویەوە. پاشاکە بە پاسەوانەکانی وت: سوێند بەخوا ئێوە مرۆڤتان بۆ من نەناردووە، بەڵکو شەیتانتان بۆ ناردووم! بیگەڕێننەوە بۆ لای ابراهیم و هاجەر یشی پێ بدەن. سارا گەڕایەوە بۆ لای ابراهیم علیە السلام و پێی وت: ئایا هەستت پێ کرد کە خودا چۆن بێباوەڕەکەی سەرشۆڕ و ڕیسوا کرد و خزمەتکارێکیشی پێ بەخشین؟. 📜«صحيح البخاري: ٢٢١٧»

​اَلِابْتِعَادُ غَنِيمَةٌ، فَكَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ فِي هَذَا الزَّمَانِ كَجِيفَةٍ مُلْقَاةٍ، إِنْ لَمْ يُؤْذُوكَ بِلِسَانِهِم
​اَلِابْتِعَادُ غَنِيمَةٌ، فَكَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ فِي هَذَا الزَّمَانِ كَجِيفَةٍ مُلْقَاةٍ، إِنْ لَمْ يُؤْذُوكَ بِلِسَانِهِمْ أَوْ أَفْعَالِهِمْ، آذَوْكَ بِرَائِحَتِهِمُ الَّتِي تُزْكِمُ الْأُنُوفَ وَتُفْسِدُ الْأَرْوَاحَ.

••✍ بزانه الله تعالی ڕەحم بە ئێمەو ئێوەش بکات موسڵمانی ژیر و ئاقڵ پێویستە ئەم سەردەمی فیتنەیە وەکو کێڵگەیەکی مین ڕێژکراو ببینێت، هەر مینێک لەم کێڵگەیەدا فیتنە و شوبهەیەکە، لێرەدا موسڵمان دەبێت بە عیلم و عقیدەییەکی سەلیم و پتەو هەنگاو بنێت، دەبێ بە جۆرێک بێت کە ئەگەر قاچیشی بەر مینێک کەوت، بە هێزی عقیدە و تێگەیشتنە قوڵەکەی پووچەڵی بکاتەوە و زاڵ بێت بەسەریدا، نەوەک وەکو نەزانەکان کە بە هەڕەمەکی ڕێ دەبڕن و مینەکان ناناسن، لە ئەنجامدا تیاچوون دەبێتە چارەنووسیان، بێگومان جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان کەسی خاوەن عیلم و بەسیرەتێک کە ڕێگاکە دەبینێت و شارەزایه بە بەفیتنەکان و جۆرەکانیان، لەگەڵ ئەو کەسەی بە نەزانی  بەدوای هەواوئارەزووەکانی دەڕوات و خۆی دەخاتە ناو دەریای فیتنەکان و تیا دەچێت. پەنادەگرین بە الله لەمە، واللە المستعان.

أَنْبَأَنَا إِبْرَاهِيمُ بْنُ نَصْرٍ الْعَنْبَرِيُّ، حَدَّثَنَا عَلِيُّ بْنُ الْأَزْهَرِ الرَّازِيُّ، حَدَّثَنَا إِبْرَاهِيمُ ابْنُ رُسْتُمٍ قَالَ: سَمِعْتُ خَارِجَةَ يَقُولُ: صَحِبْتُ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ عَوْنٍ خَمْسَ عَشْرَةَ سَنَةً، فَمَا أَظُنُّ الْمَلَائِكَةَ كَتَبَتْ عَلَيْهِ شَيْئًا. ابراهیم کوڕی ڕوستەم وتی: گوێم لە خاریجە بوو دەیگوت: پازدە ساڵ هاوەڵایەتی عبدالله ی کوڕی عون کرد، پێم وانییە لەو ماوەیەدا فریشتەکان هیچ شتێکیان لەسەر نووسیبێت [وەک گوناه و هەڵە]. 📜«روضة العقلاء ونزهة الفضلاء : ٥١»

قَالَ أَبُو حَاتِمٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: الْوَاجِبُ عَلَى الْعَاقِلِ أَنْ يَسْتَعِيذَ بِاللَّهِ مِنْ صُحْبَةِ مَنْ إِذَا ذَكَرَ اللَّهَ لَمْ يُعِنْهُ، وَإِنْ نَسِيَ لَمْ يُذَكِّرْهُ، وَإِنْ غَفَلَ حَرَّضَهُ عَلَى تَرْكِ الذِّكْرِ. وَمَنْ كَانَ أَصْدِقَاؤُهُ أَشْرَارًا كَانَ هُوَ شَرَّهُمْ، وَكَمَا أَنَّ الْخَيِّرَ لَا يَصْحَبُ إِلَّا الْبَرَرَةَ، كَذَلِكَ الرَّدِيُّ لَا يَصْحَبُ إِلَّا الْفَجَرَةَ؛ فَإِنَّ الْمَرْءَ إِذَا اضْطَرَّهُ الْأَمْرُ فَلْيَصْحَبْ أَهْلَ الْمُرُوءَاتِ؛ لِأَنَّ مُحَمَّدَ بْنَ عُثْمَانَ الْعُقْبِيَّ قَالَ: حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ دَاوُدَ الْبَصْرِيُّ، حَدَّثَنَا ابْنُ عَائِشَةَ، قَالَ: قَالَ عَبْدُ الْوَاحِدِ بْنُ زَيْدٍ: جَالِسُوا أَهْلَ الدِّينِ مِنْ أَهْلِ الدُّنْيَا، وَلَا تُجَالِسُوا غَيْرَهُمْ، فَإِنْ كُنْتُمْ لَابُدَّ فَاعِلِينَ فَجَالِسُوا أَهْلَ الْمُرُوءَاتِ؛ فَإِنَّهُمْ لَا يَرْفُثُونَ فِي مَجَالِسِهِمْ. أبو حاتم رحمە اللە دەڵێت: لەسەر کەسی ژیر و عاقڵ پێویستە پەنا بە خودا بگرێت لە هاوڕێیەتیی ئەو کەسەی کە ئەگەر یادی خودای کرد یارمەتی نادات، و ئەگەر لەبیری چوو بیری ناخاتەوە، و ئەگەر بێئاگا بوو هانی دەدات بۆ وازهێنان لە یادی خودا. هەر کەسێک هاوڕێکانی کەسانی خراپ بن، ئەوا خۆی خراپترینیانە، چونکە هەروەک چۆن مرۆڤی چاک تەنها هاوڕێیەتیی کەسانی چاک و پاک دەکات، مرۆڤی نزم و خراپیش تەنها هاوڕێیەتی تاوانباران دەکات. خۆ ئەگەر مرۆڤ ناچار بوو بە تێکەڵبوونی لەگەڵ خەڵک، با هاوڕێیەتیی أهل المروءات بکات، چونکە عبدالواحيد کوڕی زید وتویەتی: لەناو اهلی دونیادا لەگەڵ ئەهلی دین دانیشن، و لەگەڵ جگە لەوان دامەنیشن، ئەگەر هەر ناچار بوون و دەبوو دانیشتن بکەن، ئەوا لەگەڵ أهل المروءات دانیشن، چونکە ئەوان لە کۆڕ و مەجلیسەکانیاندا قسەی نابەجێ و ناشیرین و پڕوپووچ ناکەن. 📜«روضة العقلاء ونزهة الفضلاء :١٠٢»

ئەوەندە خۆبەکەم زان بە که کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو زەلیلی و ژێر دەستەیی بەندەکان. ئەوەندە بەدوای زانستی زۆردا بگەڕێ کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو خۆبەزلزانین و بەکەم سەیرکردنی ئەوانەی زانیارییان کەمترە. ئەوەندە بەخشندە بە کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو نەبوونی و پشتبەستن بەوانی دیکە. ​ئەوەندە متمانە بە کەسەکان بکە کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو ئەوەی بە ئاسانی هەڵبخەڵەتێیت. ئەوەندە بێدەنگ بە کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو ئەوەی مافی خۆت پێشێل بکرێت. ئەوەندە ڕاشکاو بە کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو ئەوەی بێ ئەدەبی بەرامبەر بەوانی دیکە بکەیت. ئەوەندە پلانی داهاتوو دابنێ کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو ئەوەی ژیانی ئێستات لەبیر بچێت. ئەوەندە خۆت بە عەیبی خەڵکییەوە سەرقاڵ بکە کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو فەرامۆشکردنی عەیبەکانی خۆت. ئەوەندە لە ترس و بیمی اللە عز وجل بە کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو بێ ئومێدبوون لە بەزەیی پەروەردگار. ئەوەندە پشت بە بەزەیی و لێبوردەیی اللە عز وجل ببەستە کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو ئەوەی بە ئاسانی دەست بۆ گوناه و سەرپێچییەکان ببەیت. ئەوەندە دڵنیابە لە پاداشتی پەروەردگار کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو فەرامۆشکردنی لێپرسینەوە و ئەنجامی کردەوەکان. ئەوەندە پشت بە قەدەر و ڕزقی خودا ببەستە کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو تەمبەڵی و وازهێنان لە هەوڵدان. ئەوەندە لێبوردە بە کە استغلال نەکرێیت و هەمیشه دڵە باشەکەت بقۆزنەوه بۆئەوەی ئازارت بدەن. ئەوەندە دڵنیابە لەوەی خودا دەرگای تەوبە کراوە دەهێڵێتەوە، کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو دواخستنی تەوبەکردن و بەردەوامبوون لە گوناه. ئەوەندە لە ئامۆژگاریکردنی خەڵکیدا بە کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو ئەوەی کەسایەتی خۆت لەبیر بکەیت و تەنها خەریکی چاککردنی ئەوانی دیکە بیت. ئەوەندە لە قوربانیدان و خزمەتکردنی خەڵکیدا بە کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو ئەوەی مافی خێزان و کەسە نزیکەکانی خۆت فەرامۆش بکەیت. ​ئەوەندە لە لێکدانەوەی نهێنییەکانی قەدەر و حیکمەتی خودادا بە کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو گومان کردن لە دادپەروەری اللە عز وجل. ئەوەندە زاهیدانە بژی کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو ڕەزیلی بەرامبەر بە پێداویستییە شەرعییەکانی خێزانەکەت بە جۆرێک کەبچوکترین پێداویستی خێزانەکەت بەزۆربزانیت. ئەوەندە گۆشەگیر بە کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو پچڕانی سیلەی ڕەحم. ​ئەوەندە خۆت بە ڕاستگۆیی و ڕاشکاوییەوە سەرقاڵ بکە، کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو ئازاردانی دڵی کەسانی دەوروبەرت بە ناوی ڕاستگۆییەوە. ئەوەندە پارێزکار بە لە خەرجکردندا کە نەبێتە هۆی ئەوەی مافی ژیان و گوزەرانی خێزانەکەت پێشێل بکەیت. ​ئەوەندە لە پاراستنی سەربەخۆیی کەسایەتیتدا بە، کە کۆتاییەکەی نەتبات بەرەو ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە هاوکاری و کۆمەکێک لە کەسانی چواردەورت. #النصيحة

تلاوة_خاشعة_من_سورة_الانعام_للقارئ_هيثم_الجدعاني_رحمه_الله_M4A_128K.m4a5.56 MB

رسالة_أسد_بن_موسى_إلى_أسد_بن_الفرات.mp36.34 MB

محمد بن وضاح لە چەند کەسێکەوە پێی ڕاگەیاندم، کە أسد بن موسی  بۆ أسد بن فرات ـی نووسیوە: بزانە ئەی برای من، ئەوەی وای لێکردم ئەم نامەیەت بۆ بنووسم ئەوە بوو کە خەڵکی وڵاتەکەت باسی ئەو چاکانەیان دەکرد کە خودا پێی بەخشیویت لەوانە دادپەروەریت بەرامبەر خەڵکی و باشی حاڵت بەهۆی ئەو سوننەتەی کە دەرتخستووە، هەروەها نیشاندانی عەیب و کەموکوڕی ئەهلی بیدعە و زۆر باس کردنیان و تانەدان لێیان، کە خودا بەهۆی تۆوە سەرکوتی کردن و پشتی ئەهلی سوننەتی بە تۆ قایم کرد، خودا بەهۆی دەرخستنی عەیبەکانیان و تانەدان لێیان بەهێزی کردیت بەسەریاندا و بەوەش زەلیلی کردن، و بوون بە کەسانێک کە بە بیدعەکەیانەوە خۆیان دەشارنەوە. ئەی برای من، مژدەت لێ بێت بە پاداشتی ئەوە، و ئەم کارەت بە باشترین و چاکترین کردەوەت بزانە تەنانەت لە نوێژ و ڕۆژوو و حەج و جیهادیش، چونکە ئەو کارانە لە کوێ و بەرپاکردنی کتێبەکەی اللە عز وجل و زیندووکردنەوەی سوننەتی پێغەمبەرەکەی ﷺ لە کوێ؟! پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: «هەر کەسێک شتێک لە سوننەتەکەم زیندوو بکاتەوە، من و ئەو لە بەهەشتدا وەک ئەم دووانە دەبین» و هەردوو پەنجەی پێکەوە لکاند. هەروەها فەرموویەتی: «هەر بانگخوازێک بانگەشە بۆ ئەمە بکات و شوێنی بکەون، ئەوا پاداشتی وەک پاداشتی ئەو کەسانەی بۆ دەنووسرێت کە شوێنی کەوتوون تا ڕۆژی دوایی». جا کێ هەیە بە هیچ کام لە کردەوەکانی بگاتە پاداشتی ئەمە؟، هەروەها باسیش کراوە کە خودای گەورە لە کاتی هەر بیدعەیەکدا کە پیلانی پێ دژی ئیسلام گیرابێت، دۆستێکی بۆ خۆی هەیە کە بەرگری لە دین دەکات و نیشانەکانی ئەو بیدعەیە ڕوون دەکاتەوە، ئەی برای من، ئەم فەزڵە بقۆزەرەوە و لە ئەهلی ئەو فەزڵە بە، چونکە پێغەمبەر ﷺ بە مەعازی فەرموو کاتێک ناردی بۆ یەمەن و وەسیەتی بۆ کرد، فەرمووی: «ئەگەر خودا بە هۆی تۆوە پیاوێک هیدایەت بدات، بۆ تۆ باشترە لە ئەوەو ئەوە»، و ئەم وتەیەی زۆر بە گەورە باس کرد، کەواتە ئەوە بقۆزەرەوە و بانگەواز بکە بۆ سوننەت، تاوەکو بەهۆی ئەوەوە کۆمەڵێک و هاوەڵانت بۆ پەیدا ببێت کە جێگەی تۆ بگرنەوە ئەگەر شتێکت بەسەر هات (ئەگەر مردیت) تاوەکو ببنە پێشەوا لە دوای تۆ، بەوەش پاداشتی ئەوانەت بۆ دەنووسرێت تا ڕۆژی دوایی وەک چۆن لەگێڕانەوەکاندا هاتووە. جا لەسەر بنەمای بەسیرەت و نییەتپاکی و پاداشت-ویستن کار بکە، تاوەکو خودا بەهۆی تۆوە ئەو بیدعەکار وفریودراوانەو لادەر و سەرلێشێواوانە بگەڕێنێتەوە، و بەوەش دەبیتە جێنشینی پێغەمبەرەکەت ﷺ، چونکە تۆ بە هیچ کردەوەیەک ناگەیتە خزمەت خودا کە هاوشێوەی ئەمە (بەرگریکردن لە دین)بێت. وە ئاگاداربە! نەکا لە ئەهلی بیدعە برادەرێکت، یان هاوڕێیەکی دانیشتنت، یان هاوەڵێکت هەبێت، چونکە لە گێڕانەوەدا هاتووە: «هەر کەسێک لەگەڵ خاوەن بیدعەیەک دانیشێت، پارێزگاریی وعیسمەتی لێ دەسەنرێتەوە و دەسپێردرێت بە نەفسی خۆی، وە هەر کەسێک بەرەو ڕووی خاوەن بیدعەیەک بڕوات، وەک ئەوە وایە بەرەو ڕووخاندنی ئیسلام هەنگاوی نابێت». هەروەها هاتووە: «هیچ پەرستراوێک نییە کە لە پێش خودا بپەرسترێت و لای خودا لە خاوەن هەواو و ئارەزوو بوغزاوتر بێت». وە بەڕاستی نەفرەتی پێغەمبەری خودا ﷺ لە ئەهلی بیدعە کەوتووە، و بێگومان خودا نە فەرز و نە سوننەت، و نە هیچ کارێکیان لێ وەرناگرێت، هەرچەندە تێکۆشان و ڕۆژوو و نوێژیان زیاد بکات، تەنها لە خودا دوورتر دەکەونەوە،کەواتە مەجلیسەکانیان ڕەت بکەرەوە، و زەلیلیان بکە، و دووریان بخەرەوە وەک چۆن خودا دووری خستوونەتەوە و پێغەمبەری خودا ﷺ و پێشەوایانی هیدایەت لە دوای ئەو زەلیلیان کردوون. 📜«البدع لابن وضاح :٧»

٧ - وَأَخْبَرَنِي مُحَمَّدُ بْنُ وَضَّاحٍ، عَنْ غَيْرِ وَاحِدٍ أَنَّ أَسَدَ بْنَ مُوسَى كَتَبَ إِلَى أَسَدِ بْنِ الْفُرَاتِ: اعْلَمْ أَيْ أَخِي أَنَّمَا حَمَلَنِي عَلَى الْكِتَابِ إِلَيْكَ مَا ذَكَرَ أَهْلُ بِلَادِكَ مِنْ صَالِحِ مَا أَعْطَاكَ اللَّهُ مِنْ إِنْصَافِكَ النَّاسَ وَحُسْنِ حَالِكَ مِمَّا أَظْهَرْتَ مِنَ السُّنَّةِ , وَعَيْبِكَ لِأَهْلِ الْبِدْعَةِ , وَكَثْرَةِ ذِكْرِكَ لَهُمْ , وَطَعْنِكَ عَلَيْهِمْ , فَقَمَعَهُمُ اللَّهُ بِكَ , وَشَدَّ بِكَ ظَهْرَ أَهْلِ السُّنَّةِ , وَقَوَّاكَ عَلَيْهِمْ بِإِظْهَارِ عَيْبِهِمْ وَالطَّعْنِ عَلَيْهِمْ , فَأَذَلَّهُمُ اللَّهُ بِذَلِكَ , وَصَارُوا بِبِدْعَتِهِمْ مُسْتَتِرِينَ , فَأَبْشِرْ أَيْ أَخِي بِثَوَابِ ذَلِكَ , وَاعْتَدَّ بِهِ أَفْضَلَ حَسَنَاتِكَ مِنَ الصَّلَاةِ وَالصِّيَامِ وَالْحَجِّ وَالْجِهَادِ , وَأَيْنَ تَقَعُ هَذِهِ الْأَعْمَالُ مِنْ إِقَامَةِ كِتَابِ اللَّهِ وَإِحْيَاءِ سُنَّةِ رَسُولِهِ؟ وَقَدْ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «مَنْ أَحْيَا شَيْئًا مِنْ سُنَّتِي كُنْتُ أَنَا وَهُوَ فِي الْجَنَّةِ كَهَاتَيْنِ» وَضَمَّ بَيْنَ أُصْبُعَيْهِ , وَقَالَ: «أَيُّمَا دَاعٍ دَعَا إِلَى هَذَا فَاتُّبِعَ عَلَيْهِ كَانَ لَهُ مِثْلُ أَجْرِ مَنْ تَبِعَهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ» , فَمَنْ يُدْرِكُ أَجْرَ هَذَا بِشَيْءٍ مِنْ عَمَلِهِ؟ وَذُكِرَ أَيْضًا أَنَّ لِلَّهِ عِنْدَ كُلِّ بِدْعَةٍ كِيدَ بِهَا الْإِسْلَامُ وَلِيًّا لِلَّهِ يَذُبُّ عَنْهَا , وَيَنْطِقُ بِعَلَامَاتِهَا , فَاغْتَنِمْ يَا أَخِي هَذَا الْفَضْلَ , وَكُنْ مِنْ أَهْلِهِ؛ فَإِنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ لِمُعَاذٍ حِينَ بَعَثَهُ إِلَى الْيَمَنِ وَأَوْصَاهُ وَقَالَ: «لَأَنْ يَهْدِيَ اللَّهُ بِكَ رَجُلًا خَيْرٌ لَكَ مِنْ كَذَا وَكَذَا» , وَأَعْظَمَ الْقَوْلَ فِيهِ , فَاغْتَنِمْ ذَلِكَ , وَادْعُ إِلَى السُّنَّةِ حَتَّى يَكُونَ لَكَ فِي ذَلِكَ أُلْفَةٌ وَجَمَاعَةٌ يَقُومُونَ مَقَامَكَ إِنْ حَدَثَ بِكَ حَدَثٌ؛ فَيَكُونُونَ أَئِمَّةً بَعْدَكَ , فَيَكُونُ لَكَ ثَوَابُ ذَلِكَ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ كَمَا جَاءَ الْأَثَرُ , فَاعْمَلْ عَلَى بَصِيرَةٍ وَنِيَّةٍ وَحِسْبَةٍ؛ فَيَرُدَّ اللَّهُ بِكَ الْمُبْتَدِعَ الْمَفْتُونَ الزَّائِغَ الْحَائِرَ , فَتَكُونَ خَلَفًا مِنْ نَبِيِّكَ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ؛ فَإِنَّكَ لَنْ تَلْقَى اللَّهَ بِعَمَلٍ يُشْبِهُهُ , وَإِيَاكَ أَنْ يَكُونَ لَكَ مِنْ أَهْلِ الْبِدَعِ أَخٌ , أَوْ جَلِيسٌ , أَوْ صَاحِبٌ؛ فَإِنَّهُ جَاءَ الْأَثَرُ:  مَنْ جَالَسَ صَاحِبَ بِدْعَةٍ نُزِعَتْ مِنْهُ الْعِصْمَةُ , وَوُكِلَ إِلَى نَفْسِهِ , وَمَنْ مَشَى إِلَى صَاحِبِ بِدْعَةٍ مَشَى فِي هَدْمِ الْإِسْلَامِ. وَجَاءَ: مَا مِنْ إِلَهٍ يُعْبَدُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَبْغَضُ إِلَى اللَّهِ مِنْ صَاحِبِ هَوًى " , وَقَدْ وَقَعَتِ اللَّعْنَةُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى أَهْلِ الْبِدَعِ , وَأَنَّ اللَّهَ لَا يَقْبَلُ مِنْهُمْ صَرْفًا , وَلَا عَدْلًا , وَلَا فَرِيضَةً , وَلَا تَطَوُّعًا , وَكُلَّمَا ازْدَادُوا اجْتِهَادًا وَصَوْمًا وَصَلَاةً ازْدَادُوا مِنَ اللَّهِ بُعْدًا , فَارْفُضْ مَجَالِسَهُمْ , وَأَذِلَّهُمْ , وَأَبْعِدْهُمْ كَمَا أَبْعَدَهُمُ اللَّهُ وَأَذَلَّهُمْ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَئِمَّةُ الْهُدَى بَعْدَهُ.

ابن عقيل لە کتێبی [الفنون]ـدا دەڵێت: وازهێنان لە دونیا لەم سەردەمەی ئێمەدا هیچ پەیوەندییەکی بە زوهدەوە نییە، بەڵکو ئەوەی گۆشەگیر دەبێت تەنها لەبەر ئەوەیە کە نایەوێت سوکایەتی پێ بکرێت و زەلیل بێت، چونکە تێکەڵاوبوون لەگەڵ خاوەن دەسەڵاتەکان [یان خەڵکانی نابەجێ] و دوورکەوتنەوە لێیان جۆرێکە لە رزگاربوون، وهەرکەسێکیش تەڵاقی پیرێژنێکی دەمەقاڵێکەر بدات جێگەی سەرسامی نییە [واتە وازهێنان لەدونیایەک کە تەنها سەرئێشە بێت کارێکی قورس نییە]. هەروەها دەڵێت: هەر شتێک بێتە هۆی ئەوەی لە خودا داببڕێیت و نەفست بەرەو حەرامەکانی خودا ببات، ئەوە ئەو دونیایەیە کە لۆمەکراوە و خراپە، با هەژاری و دەستکورتیش بێت، بەڵام هەر شتێک بێتە هۆی ئەوەی بگەیت بە گوێڕایەڵی و.پەرستنی خودا، ئەوە ئەو دونیایە نییە کە لۆمە دەکرێت، با خاوەن ماڵ و سامانێکی زۆریش بێت. هەروەها دەڵێت: واجبە سوپاسگوزاری دونیا بین لەبەر ئەوەی نیعمەتێکی خودایە وڕێگەیەکە بەرەو دواڕۆژ و هۆکارێکە بۆ گەیشتن بە گوێڕایەڵی خودا، هەرکارێکی چاکە ئەگەر زیادەڕەوی تێدا بکرێت دەبێتە خراپە، وەک چۆن بەخشندەیی ئەگەر لە سنوور دەرچوو دەبێتە ئیسراف و خۆبەکەم زانین دەبێتە زەلیلی وئازایەتیش دەبێتە سەرکێشی و خۆفڕێدانە ناو مەترسی. هەندێک لە زانایان لەبارەی فەرمایشتی اللە عز وجل: {فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً}[النحل:٩٧]، وتوویانە: مەبەست لێی قەناعەت و ڕازیبوونـە. ابن عقيل دەڵێت: ئەگەر بزانیت چەندێك حەسانەوە لە قەناعەتدا هەیە، و چ شانازی و عیزەتێک لە پلەکانیدا شاراوەتەوە، ئەوا دەزانیت کە ژیانی خۆش و پاک هەرئەوەیە. چونکە مرۆڤی بەقەناعەت لە چاوچنۆکی و سەرکێشیی سروشتی خۆی ڕزگاری بووە،سروشتی مرۆڤیش وەک منداڵێکی لاسار و نەزان وایە، هەر کەسێک تووشی ئەم حاڵەتە ببێت وبەوە تاقیبکرێتەوە ئەوا کاتەکانی لە نزمترین و بێ بایەخترینی داواکارییەکاندا بەفیڕۆ دەدات و فەزیلەت و گەورەیی لەدەست دەچێت، دەبێتە بەخێوکەری منداڵێک کە بۆ ئەوەی ژیری بکاتەوە، خۆی لێدەکات بە منداڵ، جارێک بە یارییەک سەرقاڵی دەکات، جارێک بە ئارەزوویەک، و جارێکیش بە قسەی منداڵانە هەرکەسێکیش خووی گرتبێت بەوەوە، کەی تامی حەسانەوە دەچێژێت؟ و کەسێک سروشتی نەفسی ئاوا بێت، کەی دەتوانێت عەقڵی خۆی بەکاربهێنێت؟ هەروەها ابن عقيل دەڵێت: ژیانی پاک و خۆش بریتییە لە سپاردنی کارەکان بە الله تعالی، وەک چۆن منداڵ لە کاتی پەروەردەبووندا کارەکانی دەسپێرێت بە دایک وباوکی و متمانەی تەواوی پێیان هەیە، بەمەش لە ماندووبوونی هەڵبژاردن دەحەسێتەوە، ئیتر خۆی بۆ خۆی بڕیار نادات و هەڵنابژێرێت چونکە کارەکەی سپاردووە بە کەسێک کە باشترینی بۆهەڵدەبژێرێت، چونکە ئەوەی کارەکانی دەسپێرێت، متمانەی تەواوی بەوە هەیە کە کارەکەی بۆ ڕادەسپێردرێت. ابن عقيل دەڵێت: بە بڕوای من، ئەم ژیانە پاک و خۆشە لە بەهەشتدایە، چونکە وشەی الطیب بە مانای شتی پاک و بێگەرد دێت، بێگەردی و ڕوونی تەواویش تەنها لە بەهەشتدا دەست دەکەوێت. هەروەها دەڵێت:یەکێک لەو شتە سەیرانەی لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی خەڵکیدا تێبینیم کردووە، زۆریی شیوەن و ناڵەیانە بۆ وێرانیی خانووبەرەکان ومردنی خزم و کەسوکار، و ئاه و حەسرەتیانە بۆ ڕزق و ڕۆزی بە سەرزەنشتکردنی ڕۆژگار و خەڵکەکەی، و باسکردنی ناخۆشیی گوزەران تێیدا،لە کاتێکدا دەبینن ئیسلام بەرەو داڕمان دەچێت، دین پەرتەوازە بووە،سوننەتەکان مردوون - پشتگوێ خراون- ، بیدعەکان سەری هەڵداوە، تاوان ئەنجام دەدرێت و تەمەن لە شتی بێهوودە و بێسووددا بەفیڕۆ دەچێت، کەچی هیچ کام لەوان نە شیوەن بۆ دینەکەی دەکات، نە بۆ تەمەنە بەفیڕۆچووەکەی دەگری، و نە خەم بۆ کاتە لەدەستچووەکانی دەخوات. منیش بۆ ئەم حاڵەتە هیچ هۆکارێک نابینم تەنها کەمبایەخیی و بێ باکی نەبێت بەرامبەر دینەکان لای ئەوان و گەورەیی دونیایە لە بەرچاویان، ئەمەش ڕێک پێچەوانەی ئەو ڕێبازەیە سەلەفی ساڵح لەسەری بوون ئەوان بە کەمترین بژێوی ڕازی دەبوون، بەڵام شیوەن و گریانیان بۆ دینەکەیان بوو. 📜«الآداب الشرعية والمنح المرعية لابن مفلح:٢٤٥/٢»

قَالَ ابْنُ عَقِيلٍ فِي الْفُنُونِ هِجْرَانُ الدُّنْيَا فِي عَصْرِنَا هَذَا لَيْسَ مِنْ الزُّهْدِ فِي شَيْءٍ، إنَّمَا الْمُنْقَطِعُ أَنِفَ مِنْ الذُّلِّ فَإِنَّ مُخَالَطَةَ الْقَدَرِيِّ وَالتَّخَلِّي عَنْهُمْ تَرَّاعَة وَمَنْ طَلَّقَ عَجُوزًا مُنَاقِرَةً فَلَا عَجَبَ وَقَالَ مَا قَطَعَ عَنْ اللَّهِ وَحَمَلَ النَّفْسَ عَلَى مَحَارِمِ اللَّهِ فَهُوَ الدُّنْيَا الْمَذْمُومَةُ وَإِنْ كَانَ إمْلَاقًا وَفَقْرًا وَمَا أَوْصَلَ إلَى طَاعَةِ اللَّهِ فَذَاكَ لَيْسَ بِالدُّنْيَا الْمَذْمُومَةِ وَإِنْ كَانَ إكْثَارًا وَقَالَ الْوَاجِبُ شُكْرُهَا مِنْ حَيْثُ هِيَ نِعْمَةُ اللَّهِ وَطَرِيقٌ إلَى الْآخِرَةِ وَذَرِيعَةٌ إلَى طَاعَةِ اللَّهِ، وَكُلُّ خَيْرٍ يَعُودُ بِالْإِفْرَاطِ فِيهِ شَرٌّ، كَالسَّخَاءِ يَعُودُ إسْرَافًا، وَالتَّوَاضُعُ يَعُودُ ذُلًّا، وَالشَّجَاعَةُ تَعُودُ تَهَوُّرًا. وَقَالَ بَعْضُهُمْ فِي قَوْله تَعَالَى: {فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً} [النحل: ٩٧] قَالَ: الْقَنَاعَةُ قَالَ ابْنُ عَقِيلٍ لَوْ عَلِمْت قَدْرَ الرَّاحَةِ فِي الْقَنَاعَةِ وَالْعِزِّ الَّذِي فِي مَدَارِجِهَا عَلِمْت أَنَّهَا الْعِيشَةُ الطَّيِّبَةُ لِأَنَّ الْقَنُوعَ قَدْ كُفِيَ تَكَلُّبَ طِبَاعِهِ، وَالطَّبْعُ كَالصِّبْيَانِ الرُّعَّنِ وَمَنْ بُلِيَ بِذَلِكَ أَذْهَبَ وَقْتَهُ فِي أَخَسِّ الْمَطَالِبِ وَفَاتَتْهُ الْفَضَائِلُ فَأَصْبَحَ كَمُرَبِّي طِفْلٍ يَتَصَابَى لَهُ وَيَجْتَهِدُ فِي تَسْكِينِ طِبَاعِهِ تَارَةً بِلُعْبَةٍ تُلْهِيهِ وَتَارَةً بِشَهْوَةٍ، وَتَارَةً بِكَلَامِ الْأَطْفَالِ، وَمَنْ كَانَ دَأْبهُ التَّصَابِي مَتَى يَذُوقُ طَعْمَ الرَّاحَةِ، وَمَنْ كَانَ فِي طَبْعِهِ كَذَا فَمَتَى يَسْتَعْمِلُ عَقْلَهُ قَالَ ابْنُ عَقِيلٍ وَالْحَيَاةُ الطَّيِّبَةُ التَّفْوِيضُ إلَى اللَّهِ كَالصَّبِيِّ حَالَ التَّرْبِيَةِ يُفَوِّضُ أَمْرَهُ إلَى وَالِدَيْهِ وَيَثِقُ بِهِمَا مُسْتَرِيحًا مِنْ كَدِّ التَّخَيُّرِ، فَلَا يَتَخَيَّرُ لِنَفْسِهِ مَعَ تَفْوِيضِهِ إلَى مَنْ يَخْتَارُ لَهُ. الْمُفَوِّضُ وَثِقَ بِالْمُفَوَّضِ إلَيْهِ قَالَ ابْنُ عَقِيلٍ وَعِنْدِي أَنَّهَا فِي الْجَنَّةِ أَعْنِي الْحَيَاةَ الطَّيِّبَةَ لِأَنَّ الطَّيِّبَ الصَّافِي وَالصَّفَاءُ فِي الْجَنَّةِ. وَقَالَ أَيْضًا مِنْ عَجِيبِ مَا نَقَدْت أَحْوَالَ النَّاسِ كَثْرَةُ مَا نَاحُوا عَلَى خَرَابِ الدِّيَارِ وَمَوْتِ الْأَقَارِبِ وَالْأَسْلَافِ وَالتَّحَسُّرِ عَلَى الْأَرْزَاقِ بِذَمِّ الزَّمَانِ وَأَهْلِهِ، وَذِكْرِ نَكَدِ الْعَيْشِ فِيهِ، وَقَدْ رَأَوْا مِنْ انْهِدَامِ الْإِسْلَامِ، وَتَشَعُّثِ الْأَدْيَانِ، وَمَوْتِ السُّنَنِ، وَظُهُورِ الْبِدَعِ، وَارْتِكَابِ الْمَعَاصِي، وَتَقَضِّي الْعُمْرِ فِي الْفَارِغِ الَّذِي لَا يُجْدِي، فَلَا أَحَدٌ مِنْهُمْ نَاحَ عَلَى دِينِهِ وَلَا بَكَى عَلَى فَارِطِ عُمْرِهِ وَلَا تَأَسَّى عَلَى فَائِتِ دَهْرِهِ، وَلَا أَرَى لِذَلِكَ سَبَبًا إلَّا قِلَّةَ مُبَالَاتِهِمْ بِالْأَدْيَانِ وَعِظَمَ الدُّنْيَا فِي عُيُونِهِمْ ضِدُّ مَا كَانَ عَلَيْهِ السَّلَفُ الصَّالِحُ: يَرْضَوْنَ بِالْبَلَاغِ وَيَنُوحُونَ عَلَى الدِّينِ انْتَهَى كَلَامُهُ.

[الذُّنُوبُ تَطْبَعُ عَلَى الْقُلُوبِ] وَمِنْهَا: أَنَّ الذُّنُوبَ إِذَا تَكَاثَرَتْ طُبِعَ عَلَى قَلْبِ صَاحِبِهَا، فَكَانَ مِنَ الْغَافِلِينَ. كَمَا قَالَ بَعْضُ السَّلَفِ فِي قَوْلِهِ تَعَالَى: {كَلَّا بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ} [سُورَةُ الْمُطَفِّفِينَ: ١٤] ، قَالَ: هُوَ الذَّنْبُ بَعْدَ الذَّنْبِ. وَقَالَ الْحَسَنُ: هُوَ الذَّنْبُ عَلَى الذَّنْبِ، حَتَّى يُعْمِيَ الْقَلْبَ. وَقَالَ غَيْرُهُ: لَمَّا كَثُرَتْ ذُنُوبُهُمْ وَمَعَاصِيهِمْ أَحَاطَتْ بِقُلُوبِهِمْ. وَأَصْلُ هَذَا أَنَّ الْقَلْبَ يَصْدَأُ مِنَ الْمَعْصِيَةِ، فَإِذَا زَادَتْ غَلَبَ الصَّدَأُ حَتَّى يَصِيرَ رَانًا، ثُمَّ يَغْلِبُ حَتَّى يَصِيرَ طَبْعًا وَقُفْلًا وَخَتْمًا، فَيَصِيرُ الْقَلْبُ فِي غِشَاوَةٍ وَغِلَافٍ، فَإِذَا حَصَلَ لَهُ ذَلِكَ بَعْدَ الْهُدَى وَالْبَصِيرَةِ انْعَكَسَ فَصَارَ أَعْلَاهُ أَسْفَلَهُ، فَحِينَئِذٍ يَتَوَلَّاهُ عَدُوُّهُ وَيَسُوقُهُ حَيْثُ أَرَادَ. یەکێک لە دەرەنجامەکانی تاوان ئەوەیە: کاتێک گوناهەکان زۆر دەبن، مۆر لەسەر دڵی خاوەنەکەی دەدرێت و بەمەش دەچێتە ڕیزی غافڵان و بێ ئاگایان. هەروەک هەندێک لە سەلەف لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا: {كَلَّا بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ} [سورة المطففين: ١٤] (واتە: نەخێر، بەڵکو ئەو گوناهانەی دەیانکرد بوو بە ژەنگ و پەردە بەسەر دڵەکانیانەوە)، فەرموویانە: مەبەست لێی ئەنجامدانی تاوان لە دوای تاوانە. حسن البصري فەرموویەتی: ئەوە تاوانە لەسەر تاوان، تاوەکو دڵ کوێر دەکات. کەسانی تریش فەرموویانە: کاتێک گوناه و سەرپێچییەکانیان زۆر بوو، دڵەکانیانی گەمارۆ دا. ئەسڵ و ڕەگی ئەم بابەتە ئەوەیە کە دڵ بەهۆی سەرپێچییەوە ژەنگ هەڵدەهێنێت، ئەگەرگوناهەکە زیادی کرد، ژەنگەکەش زاڵ دەبێت تا دەبێتە (ڕان - کە جۆرە پەردەیەکی ڕەشی ئەستوورە)، پاشان زیاتر دەبێت تا دەبێتە مۆر و قفڵ و مۆرکردن ، ئینجا دڵەکە دەچێتە ناوپەردە و قاپێکەوە. ئەگەر ئەمە ڕوویدا -لە دوای ئەوەی پێشتر خاوەن لەسەر هیدایەت و بینایی بووە- ئەوا دڵەکە سەرەوژێر دەبێتەوە و سەرەوەی دەبێتە خوارەوەی، لەو کاتەدا دوژمنەکەی شەیتان دەستی بەسەردا دەگرێت و بۆ هەر کوێ بییەوێت ڕایدەکێشێت. 📜«الجواب الكافي لمن سأل عن الدواء الشافي: ٦٠» ╌ شوێنەوارەکانی گوناح زۆرن ئەمانە مشتێک بوون لەخەرمانێك چونکه تاوان تاریکی دونیاو قیامەتە، گوناە بەربەستە لەبەردەم هەموو ئەوشتانەی کەمرۆڤ پێی سەربەرزی دونیاو قیامەت دەبێت، حەلاوەو شیرینی ئیمان لەدڵ دەردەهێنێت و ڕێگرە لەوەی مرۆڤ زیکری پەروەردگاری بکات بەجۆرێک کەسی تاوانبار هەست بە جۆرێک لە وەحشەت و نامۆیی دەکات لە نێوان خۆی و خودا، هەروەها لە نێوان خۆی و کەسانی چاکەکار، وەزانایان دەفەرموون: زۆرجار مرۆڤ بەهۆی گوناهێکەوە کە دەیکات، لە ڕزقێکی حەڵاڵ یان بەرەکەتێک لە تەمەن و ماڵیدا بێبەش دەبێت،وە کاتێک مرۆڤێک تاوانێک دەکات و تەوبە ناکات، شەیتان ڕێگەی بۆ خۆش دەکات تاوانێکی گەورەتری بۆ بکات، گوناهـ ژەهرێکە بۆ گیانی مرۆڤ ئەگەر زوو بە دەرمانی تەوبە چارەسەر نەکرێت، هەموو دەرگاکانی خێر و ڕەحمەت بەسەر مرۆڤدا دادەخات، والله المستعان.

••✍ بزانە اللە تعالی رەحم بە ئێمەو ئێوەش بکات زانستێک ئەگەر نەبێتە قەڵغانت لە بەردەم شیرک و کوفر و گوناهەکانی ئەمڕۆتدا، ئەوا سبەینێش ناتوانێت ببێتە تکاکارت و دوورت بخاتەوە لە ئاگری دۆزەخ، با ڕاستگۆ بین لەگەڵ ئەو زانستەی فێری دەبین.

الْمَعَاصِي تُفْسِدُ الْعَقْلَ وَمِنْهَا: أَنَّ الْمَعَاصِيَ تُفْسِدُ الْعَقْلَ، فَإِنَّ لِلْعَقْلِ نُورًا، وَالْمَعْصِيَةُ تُطْفِئُ نُورَ الْعَقْلِ وَلَا بُدَّ، وَإِذَا طُفِئَ نُورُهُ ضَعُفَ وَنَقَصَ. وَقَالَ بَعْضُ السَّلَفِ: مَا عَصَى اللَّهَ أَحَدٌ حَتَّى يَغِيبَ عَقْلُهُ، وَهَذَا ظَاهِرٌ، فَإِنَّهُ لَوْ حَضَرَ عَقْلُهُ لَحَجَزَهُ عَنِ الْمَعْصِيَةِ وَهُوَ فِي قَبْضَةِ الرَّبِّ تَعَالَى، أَوْ تَحْتَ قَهْرِهِ، وَهُوَ مُطَّلِعٌ عَلَيْهِ، وَفِي دَارِهِ عَلَى بِسَاطِهِ وَمَلَائِكَتُهُ شُهُودٌ عَلَيْهِ نَاظِرُونَ إِلَيْهِ، وَوَاعِظُ الْقُرْآنِ يَنْهَاهُ، وَوَاعِظُ الْمَوْتِ يَنْهَاهُ، وَوَاعِظُ النَّارِ يَنْهَاهُ، وَالَّذِي يَفُوتُهُ بِالْمَعْصِيَةِ مِنْ خَيْرِ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ أَضْعَافُ مَا يَحْصُلُ لَهُ مِنَ السُّرُورِ وَاللَّذَّةِ بِهَا، فَهَلْ يُقْدِمُ عَلَى الِاسْتِهَانَةِ بِذَلِكَ كُلِّهِ، وَالِاسْتِخْفَافِ بِهِ ذُو عَقْلٍ سَلِيمٍ؟ گوناهەکان عەقڵ تێکدەدەن: یەکێکی تر لە شوێنەوارەکان ئەوەیە: کە گوناهەکان عەقڵ تێکدەدەن و دەیشێوێنن، چونکەعەقڵ نوورێکی هەیە، و بێگومان تاوانکردن ئەو نوورەی عەقڵ دەکوژێنێتەوە، کاتێکیش نوورەکەی کوژایەوە، عەقڵ لاواز دەبێت و کەم دەکات. هەندێک لە سەلەف فەرموویانە:هیچ کەسێک سەرپێچی خوای گەورە ناکات مەگەر ئەوەی عەقڵی ئامادە نەبێت. ئەمەش ڕوون و ئاشکرایە چونکە ئەگەر عەقڵی ئامادە بوایە، ڕێگری لێ دەکرد لە گوناهکردن لە کاتێکدا ئەو لەژێر دەسەڵات وتوانای پەروەردگاردایە، و خودا ئاگادارە و دەیبینێت، و ئەو لەسەر زەوی و لەناوموڵکی خودایە، و فریشتەکانیش شایەتن و سەیری دەکەن، وئامۆژگارییەکانی قورئان ڕێگری لێ دەکات، و ئامۆژگارییەکانی مردن ڕێگری لێ دەکات، و ئامۆژگارییەکانی ئاگری دۆزەخ ڕێگری لێ دەکات. هەروەها ئەوەی بەهۆی گوناهەکەوە لە خێری دونیا و دواڕۆژ لەدەستی دەچێت، چەندین ئەوەندەی ئەو خۆشی و چێژەیە کە لەو گوناهە دەستی دەکەوێت، ئایا کەسێک کە عەقڵێکی تەندروست و سەلیمی هەبێت، عەقڵی ڕێگەی پێ دەدات هەموو ئەم شتە گەورانە سوک و بێ بایەخ سەیر بکات؟. 📜«الجواب الكافي لمن سأل عن الدواء الشافي: ٥٩» #شوێنەوارەکانی_تاوان

الْمَعَاصِي تُفْسِدُ الْعَقْلَ وَمِنْهَا: أَنَّ الْمَعَاصِيَ تُفْسِدُ الْعَقْلَ، فَإِنَّ لِلْعَقْلِ نُورًا، وَالْمَعْصِيَةُ تُطْفِئُ نُورَ الْعَقْلِ وَلَا بُدَّ، وَإِذَا طُفِئَ نُورُهُ ضَعُفَ وَنَقَصَ. وَقَالَ بَعْضُ السَّلَفِ: مَا عَصَى اللَّهَ أَحَدٌ حَتَّى يَغِيبَ عَقْلُهُ، وَهَذَا ظَاهِرٌ، فَإِنَّهُ لَوْ حَضَرَ عَقْلُهُ لَحَجَزَهُ عَنِ الْمَعْصِيَةِ وَهُوَ فِي قَبْضَةِ الرَّبِّ تَعَالَى، أَوْ تَحْتَ قَهْرِهِ، وَهُوَ مُطَّلِعٌ عَلَيْهِ، وَفِي دَارِهِ عَلَى بِسَاطِهِ وَمَلَائِكَتُهُ شُهُودٌ عَلَيْهِ نَاظِرُونَ إِلَيْهِ، وَوَاعِظُ الْقُرْآنِ يَنْهَاهُ، وَوَاعِظُ الْمَوْتِ يَنْهَاهُ، وَوَاعِظُ النَّارِ يَنْهَاهُ، وَالَّذِي يَفُوتُهُ بِالْمَعْصِيَةِ مِنْ خَيْرِ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ أَضْعَافُ مَا يَحْصُلُ لَهُ مِنَ السُّرُورِ وَاللَّذَّةِ بِهَا، فَهَلْ يُقْدِمُ عَلَى الِاسْتِهَانَةِ بِذَلِكَ كُلِّهِ، وَالِاسْتِخْفَافِ بِهِ ذُو عَقْلٍ سَلِيمٍ؟. گوناهەکان عەقڵ تێکدەدەن: یەکێکی تر لە شوێنەوارەکان ئەوەیە: کە گوناهەکان عەقڵ تێکدەدەن و دەیشێوێنن، چونکەعەقڵ نوورێکی هەیە، و بێگومان تاوانکردن ئەو نوورەی عەقڵ دەکوژێنێتەوە، کاتێکیش نوورەکەی کوژایەوە، عەقڵ لاواز دەبێت و کەم دەکات. هەندێک لە سەلەف فەرموویانە:هیچ کەسێک سەرپێچی خوای گەورە ناکات مەگەرئەوەی عەقڵی ئامادە نەبێت. ئەمەش ڕوون و ئاشکرایە چونکە ئەگەر عەقڵی ئامادە بوایە، ڕێگری لێ دەکرد لە گوناهکردن لە کاتێکدا ئەو لەژێر دەسەڵات وتوانای پەروەردگاردایە، و خودا ئاگادارە و دەیبینێت، و ئەو لەسەر زەوی و لەناوموڵکی خودایە، و فریشتەکانیش شایەتن و سەیری دەکەن، وئامۆژگارییەکانی قورئان ڕێگری لێ دەکات، و ئامۆژگارییەکانی مردن ڕێگری لێ دەکات، و ئامۆژگارییەکانی ئاگری دۆزەخ ڕێگری لێ دەکات. هەروەها ئەوەی بەهۆی گوناهەکەوە لە خێری دونیا و دواڕۆژ لەدەستی دەچێت، چەندین ئەوەندەی ئەو خۆشی و چێژەیە کە لەو گوناهە دەستی دەکەوێت، ئایا کەسێک کە عەقڵێکی تەندروست و سەلیمی هەبێت، عەقڵی ڕێگەی پێ دەدات هەموو ئەم شتە گەورانە سوک و بێ بایەخ سەیر بکات؟. 📜«الجواب الكافي لمن سأل عن الدواء الشافي: ٥٩» #شوێنەوارەکانی_تاوان

الْمَعَاصِي تَعْمِي الْبَصِيرَةَ وَمِنْ عُقُوبَاتِهَا: أَنَّهَا تُعْمِي بَصِيرَةَ الْقَلْبِ، وَتَطْمِسُ نُورَهُ، وَتَسُدُّ طُرُقَ الْعِلْمِ، وَتَحْجُبُ مَوَادَّ الْهِدَايَةِ. وَقَدْ قَالَ مَالِكُ بْنُ أَنَسٍ رَحِمَهُ اللَّهُ لِمُحَمَّدِ بْنِ إِدْرِيسَ الشَّافِعِيِّ رَحِمَهُ اللَّهُ، لَمَّا اجْتَمَعَ بِهِ وَرَأَى تِلْكَ الْمَخَايِلَ: إِنِّي أَرَى اللَّهَ تَعَالَى قَدْ أَلْقَى عَلَى قَلْبِكَ نُورًا، فَلَا تُطْفِئْهُ بِظُلْمَةِ الْمَعْصِيَةِ. وَلَا يَزَالُ هَذَا النُّورُ يَضْعُفُ وَيَضْمَحِلُّ، وَظَلَامُ الْمَعْصِيَةِ يَقْوَى، حَتَّى يَصِيرَ الْقَلْبُ فِي مِثْلِ اللَّيْلِ الْبَهِيمِ، فَكَمْ مِنْ مَهْلَكَةٍ يَسْقُطُ فِيهَا وَلَا يُبْصِرُ، كَأَعْمَى خَرَجَ بِاللَّيْلِ فِي طَرِيقٍ ذَاتِ مَهَالِكَ وَمَعَاطِبَ، فَيَا عِزَّةَ السَّلَامَةِ وَيَا سُرْعَةَ الْعَطَبِ. ثُمَّ تَقْوَى تِلْكَ الظُّلُمَاتُ، وَتَفِيضُ مِنَ الْقَلْبِ إِلَى الْجَوَارِحِ، فَيَغْشَى الْوَجْهَ مِنْهَا سَوَادٌ بِحَسَبِ قُوَّتِهَا وَتَزَايُدِهَا. فَإِذَا كَانَ عِنْدَ الْمَوْتِ ظَهَرَتْ فِي الْبَرْزَخِ، فَامْتَلَأَ الْقَبْرُ ظُلْمَةً، كَمَا قَالَ النَّبِيُّ ﷺ: «إِنَّ هَذِهِ الْقُبُورَ مُمتَلِئَةٌ عَلَى أَهْلِهَا ظُلْمَةً، وَإِنَّ اللَّهَ يُنَوِّرُهَا بِصَلَاتِي عَلَيْهِمْ». فَإِذَا كَانَ يَوْمُ الْمَعَادِ، وَحُشِرَ الْعِبَادُ، عَلَتِ الظُّلْمَةُ الْوُجُوهَ عُلُوًّا ظَاهِرًا يَرَاهُ كُلُّ أَحَدٍ، حَتَّى يَصِيرَ الْوَجْهُ أَسْوَدَ مِثْلَ الْحُمَمَةِ. فَيَالَهَا مِنْ عُقُوبَةٍ لَا تُوَازِنُ لَذَّاتُ الدُّنْيَا بِأَجْمَعِهَا مِنْ أَوَّلِهَا إِلَى آخِرِهَا، فَكَيْفَ بِقِسْطِ الْعَبْدِ الْمُنَغَّصِ الْمُنَكَّدِ الْمُتْعَبِ فِي زَمَنٍ إِنَّمَا هُوَ سَاعَةٌ مِنْ حُلْمٍ؟ وَاللَّهُ الْمُسْتَعَانُ. گوناهەکان بینایی دڵ (بەصیرەت) کوێر دەکەن: یەکێک لە سزاکانی گوناه ئەوەیە: بینایی دڵ کوێر دەکات، نوورەکەی دەسڕێتەوە،ڕێگاکانی زانست دادەخات و ڕێگری لە هۆکارەکانی هیدایەت دەکات. امام مالك بن أنس رحمە الله بە امام شافعي رحمە اللە ی فەرموو، کاتێک چاوی پێی کەوت و نیشانەکانی زیرەکی و لێهاتوویی تێدا بەدی کرد: «من دەبینم خوای گەورە نوورێکی خستووەتە ناو دڵتەوە، کەواتە بە تاریکیی گوناه مەیکوژێنەرەوە». ئەم نوورە بەردەوام لاواز دەبێت و بەرەو نەمان دەچێت، لە بەرامبەردا تاریکیی گوناه بەهێز دەبێت تا وای لێ دێت دڵ وەک شەوێکی زۆر تاریکی لێ دێت. چەندین جێگای مەترسیدار هەن کە تێی دەکەوێت و نایانبینێت؛ وەک نابینایەک کە بە شەو لەڕێگایەکی پڕ لە تیاچوون و مەترسیدا بڕوات، ئەوا چەند ئەستەمە سەلامەت بوون وچەند خێراشە تیاچوون! پاشان ئەو تاریکییانە بەهێز دەبن و لە دڵەوە بۆ سەر ئەندامەکانی تری جەستە دەڕژێن،بە جۆرێک ڕەشییەک ڕوخسار دادەپۆشێت بەپێی بەهێزی و زیادبوونی ئەو تاریکییە. کاتێک مردن دێت، ئەو تاریکییە لە ناو بەرزەخدادەردەکەوێت و قەبرەکە پڕدەکات لە تاریکی، وەک پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «ئەم گۆڕانە پڕن لە تاریکی بۆخاوەنەکانیان، و بێگومان خوای گەورە بە نوێژی من (دوعای من) بۆیان، ڕووناکی دەخاتە ناویان». لە ڕۆژی دواییشدا، کاتێک بەندەکان کۆدەکرێنەوە، ئەو تاریکییە بە ڕوونی بەسەر ڕوخسارەکانەوە دەردەکەوێت کە هەموو کەس دەیبینێت، تا وای لێ دێت ڕوخسار وەک خەڵوز ڕەش دەبێت. ئای لەو سزایە! کە هەموو چێژەکانی دونیا لە سەرەتاوە تا کۆتایی لە ئاستیدا نین،ئیتر چۆن دەبێت بۆ ئەو بەشە کەم و پڕ لە ناڕەحەتی و ماندوێتییەی مرۆڤ لەم دنیایەدا، کە تەنیا وەک ساتێکی ناو خەونێک وایە؟ والله المستعان . 📜«الجواب الكافي لمن سأل عن الدواء الشافي: ٧٨» #شوێنەوارەکانی_تاوان