ch
Feedback
Skilled Study

Skilled Study

前往频道在 Telegram

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}

显示更多

📈 Telegram 频道 Skilled Study 的分析概览

频道 Skilled Study (@skilled_study) 是活跃参与者。目前社区聚集了 23 541 名订阅者,在 教育 类别中位列第 8 300,并在 伊朗 地区排名第 14 460 位。

📊 受众指标与增长动态

自 невідомо 创建以来,项目保持高速增长,吸引了 23 541 名订阅者。

根据 24 九月, 2026 的最新数据,频道保持稳定运转。过去 30 天订阅人数变化为 -1 855,过去 24 小时变化为 -85,整体触达仍然可观。

  • 认证状态: 未认证
  • 互动率 (ER): 平均受众互动率为 8.87%。内容发布后 24 小时内通常能获得 5.13% 的反应,占订阅者总量。
  • 帖子覆盖: 每篇帖子平均可获得 2 088 次浏览,首日通常累积 1 208 次浏览。
  • 互动与反馈: 受众积极参与,单帖平均反应数为 20。

📝 描述与内容策略

作者将该频道定位为表达主观观点的平台:
“بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}”

凭借高频更新(最新数据采集于 25 九月, 2026),频道始终保持新鲜度与高覆盖。分析显示受众积极互动,使其成为 教育 类别中的关键影响点。

23 541
订阅者
-8524 小时
-3507 天
-1 85530 天
帖子存档
"دووبارە دیزاینی ژینگەی موبایلەکەت بکە بەجۆرێکی نوێ ، کە دەست دان لێی بەرزت بکاتەوە بتەوێ یان نەتەوێت -پەیجەکانی نوکتە و گۆڕانی لابە ، -پەیجەکانی بێ مانایی و کێشەی کۆمەڵایەتی لابە ، ئەو کەس و شوێنانەی شتانێکت پێ ئەیەن دین و دونیاکەت بەرز ئەکەنەوە بە پاڵفتەی لای خۆت بهێڵەوە ، ئیدی کە دەستت دا لە موبایلەکەت یان ئەمرت پێ ئەکرێ بەچاکە ، یان نەهی لەخراپە ، یان عیلمێکی بەسوودت پێ ئەدرێت تازە هەر ئاڵوودەی موبایل بوویت ، با ئاڵوودەییەکی بەسوود بێت ، بەوەی ژینگەکەی دیزاین بکەیت لە بەرژەوەندی خۆت"

• هەندێک لە پێکهاتە و ڕێبازەکانی لەش #زیندەزانی : خانە ⬅️ شانە ⬅️ ئەندام ⬅️ کۆئەندام ⬅️ تەواوکاری کۆئەندامەکان ئەکتین و مایۆسین ⬅️ پارچە ماسولکە ⬅️ ماسولکە ڕیشاڵۆچکە ⬅️ ماسولکە ڕیشاڵ ⬅️ گورزە ماسولکە ⬅️ بەستەرە شانە ⬅️ نم / شۆرە ماسولکە ڕێبازی هەوا| هەوای دەرەوە⬅️ لووت ⬅️ گەروو ⬅️ قوڕگ ⬅️ بۆڕی هەوا ⬅️ دوولقە بۆڕی هەوا ⬅️ سیکڵدانۆچکەکانی هەوا ( سییەکان ) گواستنەوەی ڕاگەیاندنی کارەبایی لەدەمارە خانە| لق و پۆپ ⬅️ لەشەخانە ⬅️ تەوەرە⬅️ دەمارە کۆتاییەکان ڕێبازی ڕاگەیاندنی بیستن| مووەخانەکان⬅️ بیستنە دەمار⬅️ قەدی دەماخ( ناوەڕاستە دەماخ )⬅️ لانك⬅️ ناوةندي بیستن لەتوێکڵی مێشک ( لاجەنگە پل ) ڕێبازی بینین |ڕۆشنایی⬅️ کۆرنیە⬅️ بیلبیلە⬅️ هاوێنە⬅️ تۆڕە( ڕۆشنەوەرگرەکانی تێدایە)⬅️ بینینە دەمار⬅️ قەدی دەماخ ( ناوەڕاستە دەماخ )⬅️لانك ⬅️پشتە پل - ڕێبازی ڕاگەیاندنی چەشتن| چەژە گۆپکەکان⬅️ چەشتنە دەمار⬅️ قەدی دەماخ⬅️ لانك⬅️ ديوارە پل - ڕێبازی ڕاگەیاندنەکانی پێست | هەستە وەرگرەکان⬅️دڕکە پەتک⬅️ قەدی دەماخ⬅️ لانك⬅️ ناوەندە فرمانی هەستی جوڵەیی لە دیوارە ئەمانەی خوارەوەش هەوڵدە بیدۆزیەوە | 1- ڕێبازی بۆن کردن 2- ڕێبازی( هێلکە لە هێلکەدان ) 3- ڕێبازی( هێلکەی پیتێنراو لە جۆگەی ڤالوب ) 4- ڕێبازی ( تۆو لە نێرە و مێیە کۆئەندامی زاوزێ )

ژیان وەك کۆمپیوتەر وایە هەرگیز باوەڕ بە پشیلە مەکە چوونکە ڕەحلە ناتوانێت بفڕێ💔

• بۆ قوتابیانی دەرەکی (بەرایی - تەمهیدی): - سەبارەت بە مامەڵەی دەرەکی بە هەموو جۆرەکانیەوە لە 𝟐𝟎ـی مانگەوە دەسی پێکردووە و سەردانی ئیدارەی مەکتەبەکانتان بکەن لەوێ زانیاری پێویست وەر ئەگرن بە مەبەستی مامەڵەی دەرەکی و کۆتا وادە 𝟐𝟓ـی 𝟏𝟏ـیە ، هەر لەوێ فۆڕمی دەرەکیتان بۆ پڕ ئەکەنەوە و ئیمزای لەسەر ئەکەن و ئەیبەیتە پەروەردەی ئیدارەی شارەکەت و وەسڵێك بە نرخی(𝟓𝟎,𝟎𝟎𝟎)ـیتان بۆ ئەبڕنەوە و زانیاری پێویستیش لەوێ وەر ئەگرن ، - سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیش هەر لە مەکتەبی خۆتان کە پێشتر فایلتان لێی بووە لەوێ تاقیکردنەوەکانتان ئەکەن هی کۆتا وەرزەکان بە یەکەم و دووەمەوە کە لەسەر (𝟏𝟎𝟎) نمرەیە پرسیارەکانتان جیاوازی ناکرێت لە نێوان خوێندکارێك لە داخیلی مەکتەبە و خوێندکارێك لە دەرەوەی مەکتەبە هاوپێچ وادەی دەسپێکی تاقیکردنەوەکانیش لەگەڵ خوێندکارەکانی مەکتەب ئەبێت بە گشتی ،

• بۆ قوتابیانی دەرەکی (بەرایی - تەمهیدی): - سەبارەت بە مامەڵەی دەرەکی بە هەموو جۆرەکانیەوە لە 𝟐𝟎ـی مانگەوە دەسی پێکردووە و سەردانی ئیدارەی مەکتەبەکانتان بکەن لەوێ زانیاری پێویست وەر ئەگرن بە مەبەستی مامەڵەی دەرەکی و کۆتا وادە 𝟐𝟓ـی 𝟏𝟏ـیە ، هەر لەوێ فۆڕمی دەرەکیتان بۆ پڕ ئەکەنەوە و ئیمزای لەسەر ئەکەن و ئەیبەیتە پەروەردەی ئیدارەی شارەکەت و وەسڵێك بە نرخی(𝟓𝟎,𝟎𝟎𝟎)ـیتان بۆ ئەبڕنەوە و زانیاری پێویستیش لەوێ وەر ئەگرن ، - سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیش هەر لە مەکتەبی خۆتان کە پێشتر فایلتان لێی بووە لەوێ تاقیکردنەوەکانتان ئەکەن هی کۆتا وەرزەکان بە یەکەم و دووەمەوە کە لەسەر (𝟔𝟎) نمرەیە پرسیارەکانتان جیاوازی ناکرێت لە نێوان خوێندکارێك لە داخیلی مەکتەبە و خوێندکارێك لە دەرەوەی مەکتەبە هاوپێچ وادەی دەسپێکی تاقیکردنەوەکانیش لەگەڵ خوێندکارەکانی مەکتەب ئەبێت بە گشتی ،

مەلزەمەی هەڵبژاردنی پرسیارە وزاریەکان نمرەی خۆت مسۆگەر بکە #ئاین ، ئامادەکراو لەلایەن : م.ئومێد ئاکرەیی م.زێرەڤان عەدنان -@skilled_study

لَّن يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَنَا ئەوەی خودا نەینووسیبێت ، بەسەرمان نایەت

فـــــیـــــزیــــا💡💡 ⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️ “باسکردنی یاسای لێنز بە پوخترین شێواز” ⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️ “بەهیوای سوود” �
+1
فـــــیـــــزیــــا💡💡 ⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️ “باسکردنی یاسای لێنز بە پوخترین شێواز” ⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️⚪️ “بەهیوای سوود” 🤩 🔹ڕیاکشن لە بیر مەکەن بۆ هاوڕێیانتان بنێرن بۆ ئەوەی هەموو لایەک سوود وەربگرن 🔸

بەندی دووەم کەرتی دووەمی #کیمیا ، جیاوازی ترش و تفتی (ئەرهینۆس و لویس و بڕۆنشتدلۆری) ، ئامادەکراو لەلایەن : م بەختیار عبداللە
بەندی دووەم کەرتی دووەمی #کیمیا ، جیاوازی ترش و تفتی (ئەرهینۆس و لویس و بڕۆنشتدلۆری) ، ئامادەکراو لەلایەن : م بەختیار عبداللە -@skilled_study

کاتم نییە ، "گەورەترین درۆیەکە کە ئینسان لە ژیانیدا خۆی پێ هەڵدەخەڵەتێنت، مەسەلەکە تەنها مەسەلەی ئەولەویەتە ئایا تۆ چی پێش چی ئەخەیت و چیت لا گرنگترە؟ -ئەڵێ کاتم نییە بۆ فێربوون، بەڵام لەڕاستیا تۆ سۆشیاڵ میدیات پێش خستووە بەسەر فێربوون نەک کاتت نەبێت -ئەڵێ کاتم نییە بۆ نوێژی جەماعەت، لەڕاستیا تۆ چوونەدەرەوەی برادەرانت پێش خستووە بەسەر نوێژەکەت کاتم نییە، گەورەترین درۆی سەدەی بیست و یەکە مەسەلەکە تەنها ئەوەیە تۆ چیت لا گرنگە و چیت پێش خستووە"

دوای چوار ساڵ خوێندنی زانکۆ بۆم دەرکەوت کە فاشیلترین دکتۆری سەر زەویم و شایەنی ئەوە نیم ببم بە دکتۆر! ئەم هەستە کاتێک دروست بوو کە لە یەکێک لەو ئیمتیحانانەی کە کردم 5 لە 20م هێنا ئەویش دوای یەک هەفتە سەعی کردن و شەونخونی و خۆئامادەکردن. دوای ئەوەی ئەنجامم وەرگرتەوە بە تەنها ڕۆشتمە دەستشۆری کچان و زۆر زۆر گریام بە ڕادەیەک کە خوێن لە لوتم هات! لە کاتی گریانەکەدا ئەم قسەیە لە مێشکمدا هاتوچۆی دەکرد (تۆ فاشیلیت و نابیت بە هیچ، بۆ دەخوێنیت؟! بۆ هەوڵ دەدەیت؟!)، لەناکاو دەنگی مۆبایلەکەم هات، بیرم چوو کە بەڵێنم بە نەخۆشێکم دابوو کە فەحسی یەکێک لە ددانەکانی بۆ بکەم، خێرا فرمێسکم سڕی و تێڵی نەخۆشەکەم هەڵگرت، بەدەم پێکەنینەوە قسەمان دەکرد و باسی هەندێک شتی خۆشمان دەکرد، دواتر هات بۆ لام و دەستم کرد بە فەحس کردنی ددانەکەی، بۆم دەرکەوت کە دەبێت دەماری بۆ ببڕم بۆیە ئەشیعەم بۆ گرت لەو کاتەدا پێم زانی کە گرێ لە ددانەکەیدا دروست بووە، ئیتر قسەم لەگەڵی کرد و حاڵەتەکەم بۆ ڕوونکردەوە و ڕۆشت. دوای چەند ڕۆژێک تێڵی بۆ کردمەوە و وتی دکتۆرە سازان زۆر سوپاست دەکەم چونکە بەبۆنەی تۆوە گرێکە دەستنیشان کرا ئەگینا هەر پێم نەدەزانی و زیاتر تەشەنەی دەکرد، وە وتی ئەو دکتۆرەی کە چارەسەری بۆ گرێکەم کرد، پێمی وت سوپاس بۆ خودا کە زوو پێمان زانی ئەگینا دواتر چارەسەر کردنی زەحمەت دەبوو! لەم کاتەدا زەردەخەنەیەک هاتە سەر لێوم و بەخۆمم گوت (ئایا دەکرێت فاشیلێک ژیانی کەسێک ڕزگار بکات؟!). ئەو قسە ناخۆشانەی کە ئێمەی مرۆڤ بە خۆمانی دەڵێین، زۆر جار پێشمان شەرمە کە بە دوژمنەکانیشمانی بڵێین. • ئاساییە چەندان ڕۆژی ژیانت خراپ بێت یاخود هەندێک جار بەرهەمی ئەو شتانە نەبینیت کە کردووتە ، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە تۆ کەسێکی فاشیلیت ، هەبێجار خوودی کەوتنەکە سەرکەوتنە بۆت بەڵام لە مێشکی نائاگایی خۆمان وا خۆمان ڕاهێناوە کە دواکەوتووی لەو ئاستەی کە ئەبوو لێی بیت هەمیشە سەرزەنشتی خۆمان ئەکەین . . . "….. : خوێندکاری قۆناغی چوارەم لە بەشی پزیشکی ددان لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنۆلۆجیا"

کە خەو هات ناڵێت شەوە یان ڕۆژە گەرمە یان ساردە زاڵمە جا وەرە کەسێکی خەو خۆشیش بیت💔
کە خەو هات ناڵێت شەوە یان ڕۆژە گەرمە یان ساردە زاڵمە جا وەرە کەسێکی خەو خۆشیش بیت💔

مەلزەمەی شازادەی #زیندەزانی بەندی یەکەم بە تەواوی ووردەکاریەوە ، ئامادەکراو لەلایەن : م میسر تیمور -@skilled_study

•کورتکراوە و پوختەی ئەدەبی #کوردی ، ئامادەکراو لەلایەن : م باسل تیمور -@skilled_study

• پێشەکی م.بەسام ئاسان #ئینگلیزی بۆ هەموو ئاستەکان بەتایبەت پۆلی 12 ، - @skilled_study

•پرسیاری وزاری #کیمیا 2014بۆ2025 کەرت کەرت جیاکراوە ، - @skilled_study

Repost from Skilled Study
✅وەك وتمان شتێ دەگمەن و نایابتان بۆ پۆست ئەکەین, سوپرایزە نایابەکەمان ئێستا تەواو بوو الحمدللە, گشت وێنەکان بە شیکردنەوەیەکی پێرفێکت و ناوازە و تێبینی و ڕوونکردنەوەی تەواو لەسەر هەموو وێنەکانی #احیا , بێبەشمان مەکەن لە دوعاکانتان ❤️. ❤️@skilled_study

خۆ من دڵم تەقی هەیە خۆی بە پڕۆفیسۆر ناگۆڕێتەوە لەولاوە دێ وەرنە کاڵ دستەکانت خوش وەرنە کاڵ بزیت🙂 بۆ زانیاری زیاتر جۆینی پێگەکانمان بن لە تەواوی پلاتفۆڕنەکان ئاساییە ئیتر بڵێن (وەرنە ڤۆیس کۆڵ)بەهیوای سهود،

سەرقاڵی خوێندنیت و کاتت نییە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت و سمینارەکانت؟ 📚⏰ " کارەکانت بۆ ئاسان دەکەین❤️ ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدانت لە ئامادەکردنی: ⏺ ڕاپۆرت و سمینار ⭕️ پۆستەری زانستی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) ⏺سی ڤی و بەحس ⚡️بە خێرایی و بە نرخێکی گونجاو ئەرکەکانت وەربگرەوە.
بۆ زانیاری زیاتر و داواکاری، جۆینی ئەم کەناڵە بکەن
✅- @zanko_raport

• کورتە ئامۆژگارییەکان بۆ قوتابیان ، - سێ گرنگترین پرسیار بۆ بنیادنانی قوتابییان لە هەر قۆناغێكی خوێندن! •جۆرەکانی خوێندن دوو جۆرن| - خوێندنی واجب=کە بەزۆر لەلایەن حکومەت و خێزانەوە ڕەوانەی ئەکرێیت ، - خوێندنی سەربەخۆ=کە خۆت بڕیار ئەدەیت لەدەرەوەی زانکۆ و قوتابخانە فێربیت ، جا کە لەمە تێگەشتیت بزانە=باشترین جۆری خوێندن بۆت خوێندنی سەربەخۆیە و ساڵێکی یەکسانە بەدەساڵی خوێندنی حوکمی ، بەڵام کێشەکەی ئەوەیە کەس لێت ناپرسێتەوە لێرە ، تەنها خۆت حاکمی خۆتیت بۆیە کەمینە ئەتوانن پابەند بن پێوەی ، بۆیە گەر پابەندی ئەم کارە بیت بەردەوام خاڵێك لە پێش خەڵکیەوەیت. •مرۆڤ بوونەوەرێکە بێ خوو(ئاڵوودەیی)ناژی ، تەنها بابەتەکە ئەوەیە خووەکانی تۆ چین؟ - هەیە ئاڵوودەی سۆشیاڵ میدیایە ، هەشە ئاڵوودەی فێربوونی عیلم و زانینە ، - هەیە ئاڵوودەی مۆبایل و گۆرانی و پۆڕنە، هەیە ئاڵوودەیی خوێندن و ئیش و کار و خێزانە ، لەکۆتاییا تۆ هەر ئەبێ خەریکی شتێك بیت ، خووت هەبێت ، ڕۆتینت هەبێت ، بەڵام فەننەکە ئەوەیە (خووەکەت - ئاڵوودەییەکەت) ئاڕاستە بکەیت بۆ شتە باشەکان. | @skilled_study