Skilled Study
前往频道在 Telegram
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}
显示更多📈 Telegram 频道 Skilled Study 的分析概览
频道 Skilled Study (@skilled_study) 是活跃参与者。目前社区聚集了 23 803 名订阅者,在 教育 类别中位列第 8 194,并在 伊朗 地区排名第 14 258 位。
📊 受众指标与增长动态
自 невідомо 创建以来,项目保持高速增长,吸引了 23 803 名订阅者。
根据 18 九月, 2026 的最新数据,频道保持稳定运转。过去 30 天订阅人数变化为 -2 178,过去 24 小时变化为 -68,整体触达仍然可观。
- 认证状态: 未认证
- 互动率 (ER): 平均受众互动率为 12.91%。内容发布后 24 小时内通常能获得 5.82% 的反应,占订阅者总量。
- 帖子覆盖: 每篇帖子平均可获得 3 078 次浏览,首日通常累积 1 386 次浏览。
- 互动与反馈: 受众积极参与,单帖平均反应数为 33。
📝 描述与内容策略
作者将该频道定位为表达主观观点的平台:
“بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام}
Owner :
@Farhad_Gardi
manager :
@mahy_666
چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}”
凭借高频更新(最新数据采集于 19 九月, 2026),频道始终保持新鲜度与高覆盖。分析显示受众积极互动,使其成为 教育 类别中的关键影响点。
23 803
订阅者
-6824 小时
-2787 天
-2 17830 天
帖子存档
23 803
• ئەمە خشتەیەکی نموونەییە کە ئەتوانیت بەپێی کاتی خۆت گۆڕانکاری تیا بکەیت بۆ بەکارهێنانی تەکنیکەکان:
ئەم خشتەیە لەسەر بنەمای تەکنیکی پۆمۆدۆرۆ داڕێژراوە بۆ ئەوەی مێشکت ماندوو نەبێت و زۆرترین سوود لە تەکنیکەکانی تریش وەربگریت!
- تێبینیەکی گرنگ:
پێش دەستپێکردن ، مۆبایلەکەت دووربخەرەوە یان بیخەرە سەر دۆخی (Do Not Disturb).
📅 خشتەی ڕۆژانەی خوێندن (نموونە). . .
23 803
ئێستاش باسی ووردەکاری و شەرحی تەکنیکەکان با بکەین بە ڕیزبەندی:
١. تەکنیکی پۆمۆدۆرۆ (Pomodoro)
ئەمە بۆ ئەوەیە مێشکت ماندوو نەبێت و تەرکیزت نەڕوات.
• چۆنیەتی جێبەجێکردن: بۆ ماوەی 25 خولەك بەبێ وەستان سەعی بکە ، پاشان 5 خولەك پشووبە.
• ئەم سوڕەی تایمەرە چوار جار دووبارە بکەوە ، پاشان پشوویەکی درێژ بە (15 بۆ 30 خولەك).
٢. تەکنیکی بڵەرتینگ (Blurting)
ئەمە باشترینە بۆ تاقیکردنەوەی ئەوەی چەندت لە بابەتەکە تێگەیشتووە.
• چۆنیەتی جێبەجێکردن: بابەتێك بخوێنەرەوە ، پاشان کتێبەکە دابخە و هەرچییەك لە مێشکتا ماوەتەوە لەسەر کاغەزێکی سپی بینووسە (بەبێ سەیرکردنی کتێب).
• دواتر سەیری کتێبەکە بکەرەوە و بزانە چیت بیرچووە ، ئەو بەشانەی بیرت چووە بە ڕەنگێکی جیاواز بینوسەرەوە.
٣. تەکنیکی فاینمان (Feynman Technique)
ئەگەر ئەتەوێت لە بابەتێکی ئاڵۆز تێبگەیت ، ئەمە بەکاربهێنە.
• چۆنیەتی جێبەجێکردن: وا دابنێ کە بابەتەکە بۆ مناڵێکی 8 ساڵان یان کەسێك ڕوون ئەکەیتەوە کە هیچ دەربارەی ئەو بابەتە نازانێت.
• ئەگەر لە شوێنێکا پەکت کەوت و نەتتوانی بە سادەیی باسی بکەیت ، واتا لەو بەشەیا کێشەت هەیە و پێویستە بچیتەوە سەر کتێبەکە و دووبارە بیخوێنیتەوە.
٤. ئاکتف ڕیکۆڵ (Active Recall) - هێنانەوەی زانیاری بە چالاکی
ئەمە دژی "خوێندنەوەی بێدەنگ و دووبارەیە".
• چۆنیەتی جێبەجێکردن: لە جیاتی ئەوەی تەنها دەقەکە بخوێنیتەوە ، پرسیار لە خۆت بکە.
بۆ نموونە: لە جیاتی خوێندنەوەی پێناسەیەك ، لە خۆت بپرسە "ئەمە چییە؟" و هەوڵبە وەڵامەکەی لە مێشکتا بدۆزیتەوە پێش ئەوەی سەیری وەڵامە ڕاستەکە بکەیت.
ئامۆژگاری:
وەك لە دەقی نووسینەکان باسمکرد ، ئەتوانیت Active Recall و Blurting بۆ زیندەزانی و کیمیا بەکاربهێنیت ، چونکە زانیارییان زۆرە و پێویستیان بەوەیە مێشکت ناچار بکەیت زانیارییەکان بهێنێتەوە!
ماوە . . .
23 803
سوپڕایزەکە گەیشت🔥👀. . .
•بەشێك لە تەکنیکە گرنگەکانی خوێندن کە هاوڕێ ئەوائیلەکان لە قوتابخانە لێت ئەشارنەوە:
یەکەم:
«پۆمۆدۆرۆ»
باشترینە بۆ:
-نووسین
-سەعیکردنێکی قوڵ
دووەم:
«بڵەرتینگ - blurting»
باشترینە بۆ:
-بیرکاری
-زانست
سێیەم:
«فاینمان - Feynman»
باشترینە بۆ:
-دەرسە زانستییەکان
-دەرسە زمانەوانییەکان
-دەرسە ئەدەبییەکان
چوارەم:
«ئاکتف ڕیکۆڵ - active recall»
باشترینە بۆ:
-زیندەزانی
-کیمیا
“ئەتوانیت بە ئارەزووی خۆت هەر تەکنیکێکت ویست بۆ هەر بابەتێك بەکاری بهێنیت ، واتا ئەمانە یاسا نین بڵێین تەکنیکێك تەنها بۆ بیرکارییە یان کیمیا! ، بە دڵی خۆت و بەپێی مەجال و کات کامیانت ویست ئەتوانی بەکاری بهێنیت ،”
ماوە. . .
23 803
Repost from زانیاری قوتابیان
وەزارەتی خوێندنی باڵا:
واباشترە خوێندکاران بیر لە دەرچوونی گشتی نەکەنەوە ،
23 803
بەداخەوە دیاردەیەکی ناشرین و مەترسیدار لەناو هەندێک قوتابی و کەسی نەزاندا سەری هەڵداوە، ئەویش گۆڕینی لۆکەیشنی قوتابخانە و کۆلێژەکانە لەسەر نەخشەی گۆگڵ بۆ ناوی (کونسوڵخانە و پێگەی ئەمریکا).
ئەمە نە گاڵتەیە و نە هیچ بەڵکو ئەمە یاری کردنە بە ئاگر بەم کارە مەترسی بۆ سەر ئەو ناوچانە دروست دەکەن کە خەڵکی بێتاوانی لێیە تەنها لەبەر ئەوەی ڕقت لە خیندنە ، ژیانی خەڵک مەکەرە مەترسییەوە !
هیوادارم دەزگا ئەمنییەکان چاودێریی ئەم تیرۆرە ئەلیکترۆنییە بکەن و ڕێگری لەم کارە نادروستە بگرن.
23 803
Repost from زانیاری قوتابیان
ئەوجارە پەیمانگەی کـــارا زۆر جیــاوازە 🔥💣
بەهێزترین سـتافی مامۆستایان لە خولی پێداچوونەوەی پۆلی 12👌 ئامادەتان دەکەین بۆ تاقیکردنەوەکان🫴
💡خێرابکە هاوڕێکانت ئاگادار بکەوە 👇
سودمەند بە لە ئۆفەری هاوڕێیانە🎁
3 هاوڕێ بەیەکەوە ناویان تۆمار بکەن بۆ هەریەکەیان بەجیا داشکاندن دەکرێت✅
ئیتر خەمی تەواو کردنی مەنهەجت نەبێت 🙂
قەلەق مەبە لەوەی پشوو زۆرە
🔥کـــارا فریاتان دەکەوێت
💰نرخی خول : لە 150 هەزار داشکاندن کراوە بۆ 100 هەزار بۆهەر وانەیەک ئەم ئۆفەرە کاتییە
📍ناونیشــان: هەولێر-هەڤاڵان -شەقامی 20 ی ئاسایشی هەڤاڵان
بۆ ناونووسین 👇👇👇
07508619594 📞
07507001292 📞
23 803
دۆخەکە هیچ ئاسایی نییە و بڕیارەکەش لە بێ بوونی چارەسەر دراوە!
لە بارودۆخێکی وا سەخت کە بار و گوزەران و ژیانی هاوڵاتیان بەرچاو ڕوونە ناکرێت زەخت لە قوتابی و خانەوادەی خوێندکار بکرێت لە کاتێکا پێداویستیە سەرەتاییەکان و موچە بەوجۆرە بێت، ئێوە تەنیا بە دوای چارەسەر ناگەڕێن ئەبێت بە ژیرانە تەسەڕوف بکەن نەوەک تەنیا لە پەنجەرەیەکەوە سەیری دیمەنەکە بکەن ئەویش تەنیا لەبەر بوونی شەڕ و پەنجەرە داخراوە نەکراوەکانیتر نەبینن وەکو نەبوونی کارەبای پێویست نەبوونی ئینتەرنێت نەبوونی ماددی و دارایی پێویست خەلەلی گاز و نەوت!
تەنیا کێشەکە بە کردنە خوێندنی ئۆنڵاین چارەسەر نابێت ، قوتابی قەلەقە شڵەژاوە دەروونی ناجێگیر بووە بەهۆی دەرچوونی هەرجارە و بڕیارێک ئێرە وڵاتانی دەرەوە نییە بەو شێوەیە ڕەفتار لەگەڵ گرفتەکان بکەیت ، یان دواخستن بکەن و بڕیاری یەك تاقیکردنەوەی دەرچوون و دەرنەچوون بدەن بۆ پۆلە ناکۆتاکان و قوتابی پۆلی نۆ و دوانزەش کات و بەرواری تاقیکردنەوەی فاینەڵیان بۆ دوابخرێت بەپێی مەنهەجێکی دیاریکراو نەوەک بیست تاقیکردنەوە بە نادیاری و هەرجارێک و بڕیارێک!
23 803
Repost from زانیاری قوتابیان
: 🚀 پلانت هەبێت، سەرکەوتوو بە!
🎤 سیمیناری ئۆنڵاین:
چۆن لە پشوودا ئاستت بەرز دەکەیتەوە؟
👤 پێشکەشکار: م. ئاسۆ گەڵاڵی
🗓 چوارشەمە | 🕘 کاتژمێر٩:٠٠ی شەو 👥 بۆ هەموو قوتابیان (بنەڕەتی تا زانکۆ) 📍
23 803
فکری !
ئەگەر پاچەیەک لە گەردی DNA پێکهاتبێت لە 100 جووت نیوکلیۆتاید و ڕێژەی تفتە نایترۆجینیەکانی ئەدینین %20 بێت ئایا کۆی گشتی چەند بەندی هایدرۆجینی هەیە ؟
23 803
Repost from زانیاری قوتابیان
• پشوو و تاقیکردنەوەکانی مانگی 4:
1/4/2026 ڕۆژی چوار شەممە سەری ساڵی بابلی ئاشووری کلدانییە ،
5/4/2026 ڕۆژی یەك شەممە جەژنی مەسیحییەکانە ،
9/4/2026 ڕۆژی پێنج شەممە ئازادکردنی عێراقە ،
15/4/2026 ڕۆژی چوارشەممە جەژنی سەری ساڵی ئێزدیە ،
تب//- پشووی 1ـی مانگ و 5ـی مانگ ئێمە ناگرێتەوە ، بەرواری
10/5/2026 تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکانی (4تا11) کۆتایی دێت ,
لەڕۆژە پشووەکاندا ئۆنڵاین ناخوێندرێت🔴
23 803
Repost from زانیاری قوتابیان
✔️ ترسی وزاریت نەبێت.. کلیلی سەرکەوتنت لایە! 🎓
ئەگەر کێشەی ئەوەت هەیە پرسیارەکان زۆرن یان کاتی پێویستت نییە بۆ پێداچوونەوە، پلاتفۆڕمی "سەرکەوتن" بۆ تۆ دروست کراوە.
⏺زیاتر لە ٢٥،٠٠٠ پرسیاری شیکارکراو،
⭕️زیاتر لە ٥،٠٠٠ کارت بۆ خوێندن بۆ هەموو وانەکان
⬇️ئێستا ئەپەکە دابەزێنە و جیاوازییەکە ببینە:
🌐 زانیاری زیاتر لە ماڵپەڕی فەرمی:
👉 sarkawtn.com
23 803
دوای تـــەنگـــــانە خـــودا خــۆشــی ئـــەنـێرێ
هـــەندێ جــــار مــــەڕ بە گـــــورگ ئەسپـــێرێ
خــــودا هـــیچ کــارێـــکی بــێ حـــیکمەت نیە
کــــەم کـــــەس ئـــەزانـــێ مــــەبەســتی چیە
قوتابیانی بەڕێز ، هەرگیز سارد مەبن لە ئامانجەکانتان ، هەرکەس قسە ئەکات ، هەرکێ قسە ئەکات ، هەر شتێک ڕوئەدات ، تۆ هەمیشە ئەبێ لە هەوڵدان بیت ، ئێمەی مرۆڤ یەکجار ئەژین ، هەر بۆیە کاتەکانت بەفیڕۆ مەیە ، ئەوەی پێویستە لەسەرت بیکە ، چەن مانگێکی کەمی ماوە ، قەت بیر لە سارد بوونەوە نەکەیت ، با بڕیاڕیک نەیەیت تا کۆتای تەمەن پەشیمان بیت ، پەشیمانی سودی نیە ، بڕیاڕێک بدە تا کۆتای تەمەن بحەسێیتەوە ، ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان ئەیەین بۆ ئاسانکردنی بابەتەکان بۆتان ، ئەوەی پێویستە ئەیخەینە پێش دەستت ، ئەوەی ئەمێنێ تۆی ، پشت بەخودا ببەستە و سەرکەوتن بەدەست بێنە ، ببە شانازی بۆ دایک و باوکت کە چەن ساڵە خەمخۆری تۆن .
داواکارم لەخودای گەورە هەموولایەک سەرکەوتوو بکات و بگەن بە ئاوات و ئامانج و ویستی خۆتان و بگەن بە بەرزترین پلەی سەرکەوتن .
23 803
یەکێک لەم کوێرە ڕژێنانە خەستی ئەو هۆڕمۆنەی کە دەریدەدات لە شەودا زیاد دەکات، و بە ئاشکرا لە ڕۆژدا کەم دەکات:—
23 803
سەرەڕای بەرزبوونەوەی خەستی گلوکۆز لە خوێنی ئەو کەسەی تووشی نەخۆشی شەکرە بووە ئەوا:—
23 803
توێکڵی ئەدریناڵ جیاوازە لە کڕۆکی ئەدریناڵ لەوەی کە توێکڵی ئەدریناڵ؟
