ch
Feedback
Skilled Study

Skilled Study

前往频道在 Telegram

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}

显示更多

📈 Telegram 频道 Skilled Study 的分析概览

频道 Skilled Study (@skilled_study) 是活跃参与者。目前社区聚集了 23 625 名订阅者,在 教育 类别中位列第 8 281,并在 伊朗 地区排名第 14 415 位。

📊 受众指标与增长动态

自 невідомо 创建以来,项目保持高速增长,吸引了 23 625 名订阅者。

根据 23 九月, 2026 的最新数据,频道保持稳定运转。过去 30 天订阅人数变化为 -1 838,过去 24 小时变化为 16,整体触达仍然可观。

  • 认证状态: 未认证
  • 互动率 (ER): 平均受众互动率为 9.23%。内容发布后 24 小时内通常能获得 5.17% 的反应,占订阅者总量。
  • 帖子覆盖: 每篇帖子平均可获得 2 182 次浏览,首日通常累积 1 221 次浏览。
  • 互动与反馈: 受众积极参与,单帖平均反应数为 23。

📝 描述与内容策略

作者将该频道定位为表达主观观点的平台:
“بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}”

凭借高频更新(最新数据采集于 24 九月, 2026),频道始终保持新鲜度与高覆盖。分析显示受众积极互动,使其成为 教育 类别中的关键影响点。

23 625
订阅者
+1624 小时
-3057 天
-1 83830 天
帖子存档
سبەینێ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان پشوو دەبێت بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، شەپۆلێکی توندی بارانبارین روو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینیەکان و لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا، سبەینێ سێشەممە رێکەوتی (٢٠٢٥/١٢/٩) لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەناوەندەکانی پەروەردەوە، بکرێت بە پشوو، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و دامودەزگا ئەمنییەکان، کە لەئەرکدا دەبن. ئیدارەی گەرمیان ٢٠٢٥/١٢/٨ @skilled_Study

ئەگەر لەرەلەری هاڕمۆنی سێیەم لە بۆڕییەکی یەک لا داخراودا [ f=105.6HZ ] بێت ، لەرەلەری هاڕمۆنی دوای ئەوە چەندە لە هەمان بۆڕی دا ؟
Anonymous voting

a6 (1).webp0.15 KB

a6.webp0.15 KB

[ چەند ڕێنمایی و ئامۆژگاریەکی گرینگ بۆ تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ ] بسم اللە الرحمن الرحیم فێرخوازی خۆشەویست بۆ ئەوەی بتوانیت بە باشی و بە سەرکەوتوانە نمرەیەکی باش بێنیت لە تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵدا کۆمەڵێک ئامۆژگاری گرینگ هەیە پێویستە ڕەچاویان بکەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت نمرەیەکی باش و سەرکەوتوانە بەدەست بینیت، ئەویش بەم دوو ڕێگا سەرەکیە دەبێت : ١-پێش تاقیکردنەوەکان چی بکەم ؟ ٢-لەناو تاقیکردنەوەکان چۆن وەڵام بدەمەوە ؟ ١-پێش تاقیکردنەوەکان : دابەش دەبێتە سێ خاڵ ، ۱-پێش ئەوەی بچیتە ئیمتحان دەبێ خۆت ئامادە کردبێتن  بەشێوازێک خۆت ئامادە کردبێتن لە ناو ئیمتحاندا یاخود ڕۆژێک پێش ئیمتحان بێ پێویست بی لەوەی کە دووبارە دەست کەیتەوە کتاب و بخوێنیت. ۲-پێویستە فێرخواز کە بە شێوازێکی بەرچاو ئەو دەرسانەی خوێندوویەتی و  ڕۆژانە لەبەری کردووە و پێش ئیمتحانەکان موڕاجعەیەکی چاکیان بکاتەوە، واتە پێداچوونەوەیان بۆ بکات. ۳ــ پێویستە فێرخواز ئامادەکاری ئەوەی تەواوی تێدابێتن کەلەناو ئیمتحاندا بیر لەوەنەکاتەوە بڵێ چیم خوێندووە چیم نەخوێندووە واتە تۆ تەواوی ئەو شتانەت خوێندبێتن کە بۆت دیاری کرابوو لە کتێبەکەدا . ۲ـ ڕێنمایەکان لەکاتی تاقیکردنەوەکە واتە لەناو ژووری تاقیکردنەوەدا دوو خاڵە : ۱-کە دەچیتە ناو تاقیکردنەوە « بسم الله » دەکەیت بەڵام بسم  الله ـــەکە مەنوسن لەسەر ئەسیلەکە بەس لەدڵی خۆتا « بسم الله » بکە و بەناوی خوای گەورە دەست پێبکە. ۲-ئەم دوعایە دەکەیت  « اللَّهُمَّ لَا سَهْلَ إلاَّ مَا جَعَلْتَهُ سَهْلاً، وأنْتَ تَجْعَلُ الحَزْنَ إذَا شِئْتَ سَهْلاً فٱجعلی امتحان سهلا » ئەم دوعایە دەکەن بۆ ئاسان بوونتان لەتاقیکردنەوەدا . ٣-پێویستە تۆ پێداویستی تەواوت ئامادە کردبێت بۆ تاقیکردنەوەکان لە «قەڵەمە لە ڕەش کەرەوەتە لە تیژکەرەوەیە» لەهەر شتێک لەو شتانەی تر کە پێویستە لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا بەر دەست بن تۆ دەبێ تەواوی ئەو شتانەت لەلابێت تاوەکو سەڕقاڵ نەبیت بەو شتە لاوەکیانەوە. ٤-پێویستە فێرخواز ( قوتابی ) لەناو تاقیکردنەوەدا پشت بەخوای گەورە ببەستێتن لە پاشان هەوڵ و کۆششەی کەداویەتی ببێتە هۆکارێک بۆ پێش کەوتن و سەرکەوتن و بەدەست هێنانی نمرەیەکی تەواو، وە پشت بەهیچ کەسێکی تر نەبەستێتن. ٥- پێویستە فێرخواز ( قوتابی ) پشت بەهیچ کەسێکی تر نەبەستێ لەناو تاقیکردنەوەدا، چونکە ئەمە یەکەم حەڕامە دووەمیش دەبێتە مایەی دواکەوتنت لەکات و خوێندنت . ٦-قوتابی باشتر وایە پێش ئەوەی دەست بەوەڵام دانەوەی پرسیارەکان بکات پێویستە، وە باشترە، وە زۆر زۆریش باش و گونجاوە کە «پێنج جاری» ئەسیلەکە بەتەواوەتی و بە وردی بخوێنێتەوە کەخوێندیەوە و تەواو بوو لەخوێندنەوەی ئینجا وەڵام بداتەوە، واتە تۆ پێش وەڵامدانەوەی یان پێش خوێندنەوەی پرسیارەکان هیچ پرسیارێک وەڵام مەدەرەوە ئەگەر هەر چەندە ئاسانیش بوو هیچ وەڵام مەدەرەوە تاوەکو تۆ تەواو مێشکت کۆنتڕۆڵ بێت. وتەیەک هەیە لەناو خوێندندا دەڵێ: « تێگەیشتن لەپرسیار نیوەی وەڵامە » کە وابێ ئەتۆ بەجوانی پێنج جار خوێندتەوە بەجوانی و بەوردی ئینجا بچۆ سەر پرسیارەکان و وەڵامیان دەرەوە بەئیزنی خوای گەورە دەست پێبکە. ٧-تا دەتوانی ئارام بە و لەسەرەخۆ بە هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە پێویست ناکات بشترسێیت ترسی دڵت هەمووی بێنە دەرەوە، وە ئارام و لەسەرخۆبە پەلەی مەکە لە وەڵامدانەوەی. ٨-گرینگە قوتابی لەو پرسیارە ئاسانانە دەست پێ بکات کەدانراوە دوایی بچێتە سەر پرسیارە قوڕسەکان و پەلەی نەکا لێیان. ٩-زۆر گرینگە قوتابی ڕەچاوی ڕێزگرتن لەمامۆستاکان بکات یانی بەڕێزەوە سەیریان بکات بەڵام پێویست ناکات لێیان بترسێیت ترسەکە بگاتە ئەو ئاستەی کە وات لێبکات نەتوانی بەباشی وەڵام بدەیەوە.

Repost from Skilled Study
سێرکەن چیم بۆ هێناون🤔 ئیتر پێویست ناکا پارە بەن بە مەلزەمە⛔️ پۆلەکانی ٧-٨-٩-١٠-١١☑️ مەلزەمەو پرسیاری وەرزی یەکەم و دووەم😍 چ
سێرکەن چیم بۆ هێناون🤔 ئیتر پێویست ناکا پارە بەن بە مەلزەمە⛔️ پۆلەکانی ٧-٨-٩-١٠-١١☑️ مەلزەمەو پرسیاری وەرزی یەکەم و دووەم😍 چی تەرك ئەکرێت و چی کورت ئەکرێتەوە😁؟ سێرکەن بۆ پۆلی ١٢ەکان چی دانراوە🔥 - ئەسیلەی سەرجەم ساڵەڪانی وزاری بە(خولی یەڪەم و دووەم) دانراوە هاوڪات لەگەڵ - ئەسیلەی 60 -  تەمهیدی ـ مەلزەمەڪان ـ تەرڪ ڪراوەڪان ـ ڪورت ڪراوەڪان - بنچینەڪان - پرسیاری فڪری - ڕێبەرەڪان زۆر بابەتیتر کە لە داهاتووا ئیزافەی ئەکرێت🥹 تەنها لە ڕێگەی یەک بۆتەوە هەموو ئەمانە✅ هەر ئێستا جۆین بکەو ببینە👇🏻 دڵنیام پێویستان ئەبێت❣️ https://t.me/Asilakaan_bot

⭕️ پلانی خوێندنی وەرزی یەکەم لە بابەتی عەڕەبی پۆلی دوازدە بۆ بنچینەکان، وەحدەی یەکەم، وەحدەی دووەم💯 1️⃣ بابەتەکانی (بلاغە) بەو جۆرە بخوێندرێت ✅(التشبیه و التشخیص) پێکەوە بخوێندرێن.. ✅(الطباق والجناس) پێکەوە بخوێندرێن.. ✅(المقابلة و التوازي) پێکەوە بخوێندرێن ئەگەر(مقابلة) خوێندرابێت.. 2️⃣بابەتەکانی (اسلوب) وەک (الانشائية و الخبرية) پێکەوە بخوێندرێن ئەگەر (الشرطية) خوێندرابێت لەگەڵ ئەوان بخوێندرێتەوە.. 3️⃣جۆرەکانی (الحاسة) کە (السمع و البصر) دەگرێتەوە پێکەوە بخوێندرێن.. 4️⃣جۆرەکانی (النمط ومؤشرات النمط) ئەگەر (البرهاني) خوێندرابێت بەیەکەوە بخوێندرێنەوە.. 5️⃣ناسینەوە (معاني الادوات) و (رموز الشعراء الرومنسيين و اغراض الشعراء الواقعيین) و(التعارض الدلالي والاسلوبي)پێکەوە بخوێندرێن.. 6️⃣بابەتەکانی (مصادر الافعال غير الثلاثية و المصدر الصريح و المصدر المؤول و المفعول المطلق والمفعول لاجلە) پێکەوە بخوێندرێن.. 7️⃣ بابەتی (الاستثناء) بە تەنیا بخوێندرێت و جۆرەکانی (تام منقطع وتام متصل ومفرغ) حوکمی (عدا وخلا) بتواندرێت لە یەکتری جیابکرێنەوە.. 8️⃣سەرجەم بابەتەکانی (الٳملاء) لە وەحدەی یەکەم و دووەم پێکەوە بخوێندرێێت.. 9️⃣خصائص و پرسیار و وەڵامی ناو شعر وژیان نامەی شاعیرەکان و معانی کلمات و هەرسێک مەزهەبەکانی( کلاسکی ڕۆمانسی و واقعی)  بە پوختی لەیەکتری جیابکێتەوە وبخوێندرێن.. 🔟بابەتی (اسم الفاعل و اسم المفعول) چۆنیەتی دروستکردنیان لە سێ پیتی و غیر سێ پیتی جیابکرێنەوە  لەگەڵ تێبێنیەکانیان و حوکمی اعرابی هەردووکیان.. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ پێگەکانی م. ئاراس بەرزنجی هەڵبژادەی ئەو فێرخوازانەیە بەباشترین نەبێت ڕازی نین https://t.me/Mamosta_Aras_Barznjiy

They will be on vacation______next week
Anonymous voting

• لەبیرچوونەوە گرفت نییە ، بەڵکو حاڵەتێکی زۆر ئاساییە! گرفت ئەو قەناعەتەتە کە پێت وایە (پێویستە شت لەبەربکەیت ، و هەرگیز لەبیرت نەچێتەوە) - یەکێك لە ڕێگرە گەورەکانی بەردەم فێربوونی عیلم و زانست ، تێگەیشتنی هەڵەیە بۆ خوێندن و لەبەرکردن و مراجەعە و زۆر چەمکی دیکەی گرنگ ،

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم: لە 25ـی کانوونی یەکەمەوە لە هەموو قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان پشووی سەری ساڵ دەستپێدەکات و 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژی 15ـی ئەم مانگە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دەستپێدەکەن. @Skilled_study

سەبارەت بە تاقیکردنەوەی دەرەکی (تمهیدی): ١- لەگەڵ پۆلەکانی تر ١٥/١٢/٢٠٢٥ تاقیکردنەوە ئەنجام ئەدرێ ٢- پرسیارەکان نیوە بە نیوەیە ٥٠ دەرەجە هەڵبژاردن ٥٠ دەرەجە نوسینەکی ٣- ئەو مەکتەبەی تاقیکردنەوەی تیا ئەکەی تا کوێی خوێندبوو تا ئەو شوێنە داغڵە تێبینی: بەدواداچوون بکە سەردانی پەروەردە شارەکەت بکە بۆ ئەوەی ئاگاداری ناوەکەت بیت لە چی قوتابخانەیەک ناوت هەیە و سەردانی ئەو قوتابخانەیە بکەی بۆ ئاگاداربوون لە خشتەی تاقیکردنەوە.

ئەسیلەکان: تۆ منی یان من تۆم💔
ئەسیلەکان: تۆ منی یان من تۆم💔

لە چەند باردا جێناوی لکاوی بکەر بۆ کەسی دووەمی تاک لە ڕێژەی داخوازیدا دەر ناکەوێت ؟
Anonymous voting

بەرزترین بەرهەمداری و باشترین ئەنجامی تۆ کاتێك بەدی دێت ، کاتێك تەنها بەدوای یەك ئامانجەوەیت لەجیاتی بیست ، کاتێك لە یەك کاتا تەنها خەریکی یەك کاریت و پەرت نەبوویت بەسەر دە دانە ، کاتێك خەریکی تەنها یەک کتێبی ، یەك بوار ، یەك ئامانج و شتانێکی زۆر تێکەڵ ناکەیت لەهەمان کات ، وێنا ناکەیت ئەمە چەندێ وزەی ڕۆشتووی بێ هوودەت بۆ ئەگەڕێنێتەوە ،

🟤خەرمانی کتێبخانەیەکی گەورە لە زانست و دانایی و ڕەوشت بەرهەمی دەساڵ لە خوێندن و خوێندنەوە سەرەنجامی چەند گەشت لە ئاسیا و ئەف
+1
🟤خەرمانی کتێبخانەیەکی گەورە لە زانست و دانایی و ڕەوشت بەرهەمی دەساڵ لە خوێندن و خوێندنەوە سەرەنجامی چەند گەشت لە ئاسیا و ئەفریقیا لەم کەناڵە دەستدەخەی⬅️ https://t.me/abdulrahimabdullatif

کام لەمانە بۆ شەپۆلی بەرەنجام ڕاستە [کاتێک بەیەکداچون دروستکەر بێت]
Anonymous voting

ئەگەر جێناوی لکاوی (ێت) ببیتە بکەر شوێنی ؟
Anonymous voting

ڕەسمەکانی بەندی ١ تا ٦ی زیندەزانی بەجوانترین شێوە #زیندەزانی @skilled_study
+5
ڕەسمەکانی بەندی ١ تا ٦ی زیندەزانی بەجوانترین شێوە #زیندەزانی @skilled_study

• ئەو خاڵەی ئینسان تیایا پێئەگات بریتیە = لەو شوێنەی کە تۆزێك سەرو ئاستی خۆتە ، - گەر لەگەڵ منداڵێکی 5 ساڵ یاری fifa بکەیت هیچ خۆش نییە و چێژی نییە ، هەست بە بێزاری ئەکەیت ، چونکە زۆر لەو بەرزتریت! - گەر لەگەڵ پاڵەوانی جیهانی لە fifa یاری بکەیت خۆش نییە و تاقەتت نییە ، چونکە بەس ئەو یاری ئەکات ، تۆپ ناکەوێتە قاچی تۆ! - گەر لەگەڵ هاوڕێکەت یاری بکەیت ، کە ئاستی وەك تۆیە و تۆزێك لەخۆت باشترە ، لێرەدا تۆ حەماس و وزە و هێزت تیایە ، باشتر ئەبیت ، %100 تەرکیز ئەکەیت و پێ ئەگەیت ، ئامانجەکانیش بەوشێوەیەن ، شتێك هەڵمەبژێرە بۆ تۆ زۆر ئاسان بێت یان زۆر قوڕس ، با ئامانجێك بێت تۆزێك سەرو ئاستی خۆت بێت ، تۆ ئەلەوێدا پێ ئەگەیت. - تۆ (کات+وزە)ی زۆرت هەیە ، بەڵام لەبەر ئەوەی لەشت و شوێنە هەڵەکان سەرفیان ئەکەیت ، کاتێك دێتە سەر کارە ڕاستەکە ئەڵێی کات و تاقەتم نییە!

زۆری ئەوت بەس مینگە مینگ بوو هههه
زۆری ئەوت بەس مینگە مینگ بوو هههه