ch
Feedback
| همام الأثري |

| همام الأثري |

前往频道在 Telegram

البويطي ئەڵێت : بە الشافعی ـم وت : زۆر خۆت ماندوو ئەکەیت بە نووسینەوەی کتێب، وە خەڵک سەیری کتێبەکانت و نووسینەکانت ناکەن. وتی: ڕۆڵەکەم، ئەمە حەقە، وە حەقیش نافەوتێت.

显示更多
825
订阅者
无数据24 小时
无数据7
+630
帖子存档
= ٣٤ - سَمِعْتُ مَحْمُودَ بْنَ غَيْلانَ قَالَ : حَدَّثَنَا عَبْدُ الرَّزَّاقِ، حَدَّثَنَا مَعْمَرٌ، عَنِ ابْنِ طَاوُسٍ، عَنْ أَبِيهِ، قَالَ : جَاءَ رَجُلٌ إِلَى ابْنِ عَبَّاسٍ فَقَالَ : أَلا أَقُومُ إِلَى هَذَا السُّلْطَانِ فَآمُرَهُ وَأَنْهَاهُ؟ قَالَ : (لا، تَكُونُ لَكَ فِتْنَةٌ) . قَالَ : أَفَرَأَيْتَ إِنْ أَمَرَنِي بِمَعْصِيَةِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ؟ قَالَ : (فَذَلِكَ الَّذِي تُرِيدُ، أَنْ تَكُونَ حِينَئِذٍ رَجُلا) . - طاووس وتی : پیاوێك هات بۆ لای ابن عباس رضي الله عنهما وتی : ئایا نەڕۆم بۆ لای دەسەڵاتدار فەرمانی پێ بکەم بە چاکە و ڕێگری لێ بکەم لە خراپە؟ فەرمووی : (نەخێر، تووشی فیتنەیەک ئەبیت) . وتی : ئەی ئەگەر فەرمانی پێ کردم بە سەرپێچی الله عز وجل؟ فەرمووی : (تۆش هەر ئەوەت مەبەستە، ئەوکاتە ئەبێت پیاوێکی ڕاستەقینە بیت) . ٣٥ - وَسَمِعْتُ مَحْمُودَ بْنَ غَيْلانَ يَقُولُ : حَدَّثَنَا عَبْدُ الرَّزَّاقِ، قَالَ : حَدَّثَنَا مَعْمَرٌ، عَنِ ابْنِ طَاوُسٍ قَالَ : قُلْتُ لأَبِي : لَوْ أَنَّ نَاسًا اجْتَمَعُوا حَتَّى يُكَلِّمُوا السُّلْطَانَ . فَبَيْنَا نَحْنُ فِي مَنْزِلٍ نَزَلْنَاهُ إِذْ جَاءَ الْوَالِي فَدَخَلَ فَسَلَّمَ، فَمَا كَلَّمَهُ أَبُو عَبْدِ الرَّحْمَنِ وَلا رَفَعَ رَأْسَهُ إِلَيْهِ . فَخَرَجَ فَاتَّبَعْتُهُ فَقُلْتُ : إِنَّ أَبَا عَبْدِ الرَّحْمَنِ لَمْ يَعْرِفْكَ . فَقَالَ : بَلَى، مَعْرِفَتُهُ بِي فَعَلَتْ بِي هَذَا . فَلَمَّا رَجَعْتُ إِلَى أَبِي قَالَ : (أَيْ لُكَعُ، أَنْتَ تَقُولُ بِالأَمْسِ مَا تَقُولُ، لَمْ تَسْتَطِعْ أَنْ تُمْسِكَ لِسَانَكَ حَتَّى كَلَّمْتَهُ بِمَا كَلَّمْتَهُ؟!) . - ابن طاووس وتی : وتم بە باوکم : بریا کۆمەڵێك خەڵکی کۆببوونایەتەوە تا قسەیان لەگەڵ دەسەڵاتداردا بکردایە . کاتێك ئێمە لە ماڵێك بووین کە لاماندابوو لێی دەسەڵاتدار هاتە ژوورەوە سەلامی کرد، جا أبو عبدالرحمن(١) نە قسەی لەگەڵ کرد وە نە سەری بۆ بەرز کردەوە . چووە دەرەوە و منیش دوای کەوتم وتم : ئەوە أبو عبدالرحمن نەیناسیتەوە . وتی : با، ئەمەی بەسەرم هات بەهۆی ناسینمەوە بوو . کاتێك گەڕامەوە بۆ لای باوکم وتی : (ئەی نەفام، خۆ تۆ دوێنێ ئەو قسانەت ئەکرد کە کردت، کەچی ئێستا نەتتوانی زمانت بگریت هەتا قسەت لەگەڵدا کرد بەوەی کە وتت؟!) . ـــــــــــــ (١) واتە طاووس بن کیسان ـی باوکی رحمه الله . 📚 أخبارُ الشُّيوخِ وَأخلاقُهُم لِلمَرُّوذيّ @Hamam_alathari

٣٢ - حُدِّثْتُ عَنْ أَبِي صَالِحٍ الْفَرَّاءِ، قَالَ : حَدَّثَنَا يُوسُفُ بْنُ أَسْبَاطٍ قَالَ : كَانَ سُفْيَانُ إِذَا عُوتِبَ فِي السُّلْطَانِ قَالَ : كَانَ مَلِكٌ فِي بَنِي إِسْرَائِيلَ، وَكَانَ فِيهِمْ عَابِدٌ، وَكَانَ يَخْدُمُ بِبَابِهِ، فَأَرْسَلَ إِلَيْهِ، فَأُخِذَ وَأُدْخِلَ فِي بَيْتٍ، وَطُبِقَ عَلَيْهِ الْبَابُ ثَلاثَةَ أَيَّامٍ . فَلَمَّا كَانَ يَوْمُ الثَّالِثِ دُفِعَتْ مَائِدَةُ الْمَلِكِ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ، فَقَالَ : (اذْهَبُوا بِهَا إِلَى ذَلِكَ الرَّجُلِ) . فَفُتِحَ الْبَابَ وَوُضِعَتِ الْمَائِدَةُ بَيْنَ يَدَيْهِ، وَقَالَ : (أَخْبِرُونِي بِمَا صَنَعَ) . فَنَقَرَ مِنَ الْمَائِدَةِ، فَأُخْبِرَ، فَطَبَقَ عَلَيْهِ الْبَابَ ثَلاثًا، ثُمَّ رُفِعَتْ مَائِدَةُ الْمَلِكِ، فَقَالَ : (اذْهَبُوا بِهَا إِلَيْهِ) . فَوُضِعَتْ بَيْنَ يَدَيْهِ، فَأَكَلَ مِنْهَا حَتَّى شَبِعَ، قَالَ : ثُمَّ أَرْسَلَ إِلَيْهِ جَارِيَةً مِنْ أَحْسَنِ جَوَارِيهِ تَخْدُمُهُ، فَهَوَى بِهَا فَوَطِئَهَا . فَأُخْبِرَ الْمَلِكُ، فَدَعَاهُ فَقَالَ : (إِنَّكَ كُنْتَ تُحَرِّمُ عَلَيَّ مَالِي، وَتَزْعُمُ أَنَّ مَا فِي يَدِي سُحْتٌ، فَأُرِيدُ أَنْ تَقُومَ عَلَى رُءُوسِ النَّاسِ فَتَعْذِرُنِي عِنْدَهُمْ) . فَقَامَ عَلَى رُءُوسِ النَّاسِ فَعَذَرَهُ، وَجَعَلَ يَتَكَلَّمُ بِعُذْرِهِ . فَقَالَ لَهُ الْمَلِكُ : (أَنَا مَلِكٌ فِي بَنِي إِسْرَائِيلَ، أَحْكُمُ فِي شُعُورِهِمْ وَفُرُوجِهِمْ، فَأَنَا فِيمَا مَلَكْتُ أَعْدَلَ مِنْكَ، بَعَثْتُ إِلَيْكَ بِفَضْلِ مَائِدَتِي فَأَكَلْتَ مِنْهَا، وَبَعَثْتُ إِلَيْكَ بِأَحْسَنِ جَوَارِيَّ فَلَمْ تَعِفَّ أَنْ وَطِئْتَهَا، فَأَنَا فِيمَا مَلَكْتُ كُنْتُ أَعْدَلَ مِنْكَ)، فَضَرَبَ عُنُقَهُ . - یوسف بن أسباط وتی : سفیان کاتێك سەرزەنشت بکرایە لەسەر دەسەڵاتدار(١) ئەیوت : (لەناو بەنی ئیسرائیلدا پاشایەك هەبوو، وە خواپەرستێکیش هەبوو، وە لە بەردەم دەرگاکەیدا خزمەتی ئەکرد، جا ناردی بەدوایدا، پاشان هێنرا و خرایە ناو ماڵێکەوە(٢)، وە سێ ڕۆژ دەرگای لەسەر داخرا . ڕۆژی سێیەم خوانی پاشا لەبەردەم پاشا لابرا، ئەویش وتی : (بیبەن بۆ ئەو پیاوە) . دەرگاکە کرایەوە و خوانی پاشا لەبەردەم پاشا لابرا و وتی : (هەواڵم پێ بدەن چی ئەکات) . ئەویش تۆزێکی لە خوانەکە خوارد، هەواڵ درایەوە پێی، دووبارە سێ ڕۆژی تر دەرگای لەسەر داخستەوە، پاشان سفرە و خوانی پاشا هەڵگیرایەوە، وتی : (بیبەن بۆی) . جا لەبەردەمیدا دانرا، لێی خوارد هەتا تێر بوو، دواتر یەکێك لە جوانترین کەنیزەکەکانی بۆ نارد خزمەتی بکات، ئەویش حەزی لێ کرد و سەرجێی لەگەڵ کرد . هەواڵ درا بە پاشاکە، ئەویش بانگی کرد و وتی : (تۆ سامانەکەی خۆمت لێ حەرام ئەکردم، وە ئەتوت ئەوەی لەبەردەستی مندایە حەرامە، جا ئەمەوێت لەناو خەڵکی بووەستیت عوذرم بۆ بهێنیتەوە) . ئەویش لەناو ئاپۆڕای خەڵکیدا وەستا و عوذری بۆ ئەهێنایەوە و باسی عوذرەکانی ئەکرد . ئینجا پاشاکە پێی وت : (من پاشایەکم لەناو بەنی ئیسرائیل، بڕیار و حوکم ئەدەم دەربارەی داوێنیان، من لەوەدا کە خاوەنیمی دادپەروەرترم لە تۆ، بەرماوەی خوانەکەی خۆم بۆت نارد لێت خوارد، وە جوانترین کەنیزەکی خۆمم بۆ ناردیت نەتکرد سەرجێی لەگەڵ نەکەیت، جا من لەوەدا کە خاوەنیمی دادپەروەرترم لە تۆ) . دواتر دای لە ملی) . ــــــــــ (١) واتە لەسەر نەچوون بۆ لایان . (٢) واتە خواپەرستەکە . ٣٣ - وَسَمِعْتُ حَجَّاجَ بْنَ يُوسُفَ يَقُولُ : سَمِعْتُ الْمَيْمُونِيَّ عَبْدَ الْمَلِكِ بْنَ عَبْدِ الْحَمِيدِ قَالَ : أَخْبَرَنِي نَضْرُ بْنُ سَعِيدٍ، قَالَ : جَاءَ رَجُلٌ إِلَى سُفْيَانَ الثَّوْرِيِّ، فَقَالَ : لَوْ أَتَيْتَ السُّلْطَانَ فَأَصَبْتَ مِنْ دَنَانِيرِهِمْ . فَقَالَ لَهُ : كَمَا أَنْتَ حَتَّى أُحَدِّثَكَ بِحَدِيثٍ وَاحِدٍ، ثُمَّ لا أُكَلِّمَكَ حَوْلاً . حَدَّثَنَا مُغِيرَةُ، عَنْ إِبْرَاهِيمَ قَالَ : قَالَ عَبْدُ اللَّهِ : (إِنَّ الْمَرْأَةَ مِنْ حُورِ الْعِينِ لَتَتَحَوَّلُ عَنْ مَجْلِسِهَا، فَلا يَبْقَى مَوْضِعٌ إِلا أَضَاءَ مِنْ تَحْوِيلِهَا) . أَفَتَأْمُرُنِي أَنْ أَبِيعَ هَذَا الْعَرَضَ مِنَ الدُّنْيَا؟! ثُمَّ لا أُكَلِّمُكَ حَوْلاً) . - نضر بن سعید وتی : پیاوێك هات بۆ لای سفیان الثوري وتی : خۆزگە بڕۆشتیتایە بۆ لای دەسەڵاتدار و پارەت لێ وەربگرتنایە . پێی وت : (لە شوێنی خۆت بووەستە تا وتەیەکت بۆ ئەگێڕمەوە، دواتر تا ساڵێک قسەت لەگەڵ ناکەمەوە . مغیرة بۆی گێڕاینەوە لە إبراهیم ـەوە وتی : عبدالله بن مسعود رضي الله عنه فەرمووی : (ئافرەتێك لە حۆریەکان شوێنی دانیشتنەکەی خۆی ئەگۆڕێت، جا هیچ شوێنێك نامێنێت ئیللا بەهۆی ئەو شوێنگۆڕینەیەوە ڕووناك ئەبێتەوە) . تۆش پێم ئەڵێیت بیفرۆشم بەم کاڵایەی دنیا؟! دواتر یەک ساڵ قسەت لەگەڵ ناکەمەوە) . =

= ٤٦٥ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ لَهِيعَةَ، عَنْ خَالِدِ بْنِ يَزِيدَ، عَنْ عِيَاضِ بْنِ عُقْبَةَ الْفِهْرِيِّ، أَنَّهُ مَاتَ ابْنٌ لَهُ، فَلَمَّا نَزَلَ فِي قَبْرِهِ، قَالَ لَهُ رَجُلٌ : وَاللَّهِ إِنْ كَانَ لَسَيِّدَ الْجَيْشِ، فَاحْتَسِبْهُ . فَقَالَ : (وَمَا يَمْنَعُنِي أَنْ أَحْتَسِبَهُ وَقَدْ كَانَ بِالْأَمْسِ مِنْ زِينَةِ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا، وَهُوَ الْيَوْمَ مِنَ الْبَاقِيَاتِ الصَّالِحَاتِ؟) . - لە خالد بن یزید ـەوە لە عیاض بن عقبة الفهري ـەوە کە کوڕێکی وەفاتی کرد، کاتێك چوویە ناو گۆڕەکەی(١) پیاوێك پێی وت : والله سەرگەورەی سوپایەکە بوو، هەربۆیە چاوەڕێی پاداشت بکە(٢) . وتی : (جا چ شتێك ڕێگریم لێ ئەکات لەوەی چاوەڕێی پاداشت بم لێی لەکاتێكدا دوێنێ لە جوانیەکانی ژیانی دنیا بوو و ئەمڕۆش لە ئەو شتە باشانەیە کە ئەمێنێتەوە؟) . ــــــــــــ (١) بۆ دانانی لاشەی مردووی کوڕەکەی . (٢) لە صەبرگرتن لەسەر وەفاتی کوڕەکەی . ٤٦٦ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ  : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا إِسْمَاعِيلُ بْنُ عَيَّاشٍ قَالَ : حَدَّثَنِي شُرَحْبِيلُ بْنُ مُسْلِمٍ الْخَوْلَانِيُّ، عَنْ عُمَيْرِ بْنِ سَيْفٍ الْخَوْلَانِيِّ، أَنَّهُ سَمِعَ أَبَا مُسْلِمٍ الْخَوْلَانِيَّ يَقُولُ : (لَأَنْ يُولَدُ لِي مَوْلُودٌ يُحْسِنُ اللَّهُ نَبَاتَهُ، حَتَّى إِذَا اسْتَوَى عَلَى شَبَابِهِ، وَكَانَ أَعْجَبَ مَا يَكُونُ إِلَيَّ، قَبَضَهُ اللَّهُ مِنِّي، أَحَبُّ إِلَيَّ مِنْ أَنْ تَكُونَ لِي الدُّنْيَا وَمَا فِيهَا) . - أبو مسلم الخولاني وتی : (ئەگەر ببەمە خاوەنی منداڵێك الله عز وجل بەباشی پێی بگەیەنێت، تا ئەو کاتەی بگاتە گەنجی و پێ بگەیەت و خۆشەویستترین شت بێت بەلامەوە؛ ئەوجا الله عز وجل لێم بسێنێتەوە، پێم خۆشترە لەوەی دنیا و ئەوەی ناویم هەبێت) . ــــــــــ : بۆ صەبرگرتن لەسەری و بەدەستهێنانی پاداشتی الله عز وجل . ٤٦٧ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا: أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا مَالِكُ بْنُ أَنَسٍ، عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ الْقَاسِمِ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : (لِيُعَزِّي الْمُسْلِمِينَ عَنْ مَصَائِبِهِمْ، الْمُصِيبَةُ بِي) . - رسول الله ﷺ فەرمووی : (موسوڵمانان با دڵی خۆیان بدەنەوە لەکاتی بەڵاکانیاندا، بە موصیبەتی من) . ــــــــــــ : واتە وەفاتی رسول الله ﷺ، چونکە ئەوە گەورەترین ناخۆشی و موصیبەتە بۆ موسوڵمان . ٤٦٨ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا مَعْمَرٌ، عَنْ قَتَادَةَ، فِي قَوْلِ اللَّهِ تَعَالَى : | وَابْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ الْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌ | (يوسف : ٨٤) . قَالَ : (كَظَمَ عَلَى الْحُزْنِ فَلَمْ يَقُلْ إِلَّا خَيْرًا) . - قتادة دەربارەی فەرمایشتی الله عز وجل : | وَابْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ الْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌ | . ئەڵێت : (خەم و پەژارەکەی خواردەوە و دەری نەبڕی، جا هیچی نەوت جگە لە شتی باش) . 📚 الزُّهدُ وَالرَّقائِقُ لابن المُبارَك @Hamam_alathari

٤٦١ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا جَرِيرُ بْنُ حَازِمٍ قَالَ : (سَمِعْتُ حُمَيْدَ بْنَ هِلَالٍ قَالَ : حَدَّثَنِي مُطَرِّفٌ قَالَ : أَتَيْتُ عِمْرَانَ بْنَ حُصَيْنٍ يَوْمًا، فَقُلْتُ : إِنِّي لَأَدَعُ إِتْيَانَكَ لِمَا أَرَاكَ فِيهِ . قَالَ : (فَلَا تَفْعَلْ، فَوَاللَّهِ إِنَّ أَحَبَّهُ إِلَيَّ أَحَبُّهُ إِلَى اللَّهِ تَعَالَى) . قَالَ جَرِيرٌ : وَكَانَ سَقَى بَطْنُهُ فَمَكَثَ عَلَى سَرِيرٍ مَنْقُوبٍ ثَلَاثِينَ سَنَةً) . - جریر بن حازم وتی : گوێبیستی حمید بن هلال بووم وتی : مطرف بۆی گێڕامەوە وتی :  ڕۆژێکیان هاتم بۆ لای عمران بن حصین رضي الله عنهما، وتم : من ئیتر نایەم بۆ لات بەهۆی ئەو حاڵەتەی ئەیبینم کە تێیدایت . فەرمووی : (وا مەکە، والله خۆشەویسترینیان بەلامەوە ئەوەیە الله تعالی پێی خۆشە) . جریر وتی : سکی تووشی هەڵئاوڵسان بووبوو، جا سی دانە ساڵ لەسەر ڕاخەرێکی کونکوناوی مایەوە) . ـــــــــــ : واتە ئەوەندە لە حاڵەتێکی ناخۆشی نەخۆشیدا بووە دڵی تووند بووە بەو شێوەیە بینیویەتی . ٤٦٢ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا جَعْفَرُ بْنُ حَيَّانَ قَالَ : اشْتَكَى عِمْرَانُ بْنُ حُصَيْنٍ شَكْوَةً، فَقَالَ بَعْضُ مَنْ يَأْتِيهِ : قَدْ كَانَ يَمْنَعُنَا مِنْ إِتْيَانِكَ مَا نَرَى عِنْدَكَ . قَالَ : (فَلَا تَفْعَلْ، فَإِنَّ أَحَبَّهُ إِلَيَّ أَحَبُّهُ إِلَى اللَّهِ تَعَالَى) . - جعفر بن حیان وتی : عمران بن حصین رضي الله عنهما شەکوای حاڵی خۆی کرد، یەکێك لەوانەی کە ئەهات بۆ لای پێی وت : ئەوەی کە ئەمانبینی لەلات ڕێگری لێ ئەکردین بێین بۆ لات . فەرمووی : (وا مەکە، والله خۆشەویسترینیان بەلامەوە ئەوەیە الله تعالی پێی خۆشە) . ٤٦٣ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا سُفْيَانُ، عَنْ أَبِي حَيَّانَ، عَنْ أَبِيهِ قَالَ : قَدِمْتُ الشَّامَ، فَقُلْتُ : هَلْ مِنَ الْجُنْدِ أَحَدٌ مَرِيضٌ نَعُودُهُ؟ فَقَالُوا : لَا، إِلَّا سُوَيْدَ بْنَ شُعْبَةَ الْحَنْظَلِيَّ . فَدَخَلْتُ عَلَيْهِ، فَلَوْلَا أَنِّي سَمِعْتُ امْرَأَتَهُ تَقُولُ : أَهْلِي فِدَاؤُكَ، مَا أُطْعِمُكَ؟ مَا أَسْقِيكَ؟ مَا ظَنَنْتُ أَنَّ دُونَ الثَّوْبِ شَيْئًا، إِنِّي قَدْ خِفْتُ . فَكَشَفَ الثَّوْبَ عَنْ وَجْهِهِ، فَقَالَ : (يَا هَذَا، لَعَلَّكَ يَسُوءُكَ الَّذِي تَرَى بِي؟) . فَقُلْتُ : نَعَمْ - أَوْ قَالَ : قُلْتُ : إِي -، وَالَّذِي لَا إِلَهَ غَيْرُهُ، قَالَ : (فَلَا يَسُوءُكَ ذَلِكَ، فَلَقَدْ دَبِرَتْ حُرْقُفَتِي - أَوْ قَالَ : الْحَرَاقِفُ - مِنِّي، فَمَا لِي ضَجْعَةٌ مُنْذُ كَذَا وَكَذَا إِلَّا عَلَى حُرِّ وَجْهِي، وَالَّذِي نَفْسُ سُوَيْدٍ بِيَدِهِ مَا يَسُرُّنِي أَنَّهُ نَقَصَتْ مِنْهُ قُلَامَةُ ظُفُرٍ) . - أبو حیان ئەگێڕێتەوە لە باوکیەوە وتی : چووم بۆ شام، وتم : هیچ کەسێك لە موجاهیدان هەیە سەردانی بکەین؟ وتیان : نەخێر، تەنها سوید بن شعبة الحنظلي نەبێت . منیش چوومە لای، گوێم لە خێزانی بوو ئەیوت : باوکودایکم فیدات بن، چیت پێ بدەم بیخۆیت؟ چیت پێ بدەم بیخۆیتەوە؟ خۆ وا هەستم نەئەکرد لە ژێر بەتانیەکەدا شتێکی تێدا بێت، بەڕاستی ترسام . جا بەتانیەکەی لەسەر ڕووخساری لابرد و وتی : (ئەی فڵانە کەس، لەوانەیە دڵتەنگ بیت بەوەی کە ئەیبینیت تووشم بووە؟) . وتم : بەڵێ، سوێند بەوەی کە هیچ پەرستراوێك نییە جگە لە ئەو . وتی : (ئەوەت پێ ناخۆش نەبێت، ئێسکەکانی حەوزم بریندار بوون، ماوەی ئەوەندە و ئەوەندەیە هیچ پاڵکەوتن و دانیشتنێکم نییە لەسەر دەم نەبێت، وە سوێند بەوەی کە گیانی سوید ـی بەدەستە، پێم خۆش نییە ئەم نەخۆشیە لێم کەم بکات هێندەی نینۆکێکی لێکراوە) . ٤٦٤ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا مَالِكُ بْنُ أَنَسٍ، عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي صَعْصَعَةَ، أَنَّهُ سَمِعَ سَعِيدُ بْنُ يَسَارٍ أَبَا الْحُبَابِ يَقُولُ : سَمِعْتُ أَبَا هُرَيْرَةَ يَقُولُ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : (مَنْ يُرِدِ اللَّهُ بِهِ خَيْرًا يُصِبْ مِنْهُ) . - رسول الله ﷺ فەرمووی : (ئەوەی الله خێر و چاکەی بۆی بووێت تووشی بەڵا و موصیبەتی ئەکات) . =

= ٤٥٧ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : عَنْ سُفْيَانَ، عَنْ جَعْفَرِ بْنِ بُرْقَانَ، عَنْ صَالِحِ بْنِ مِسْمَارٍ قَالَ : قَالَ اللَّهُ تَعَالَى : (تَدْعُونِي وَقُلُوبُكُمْ مُعْرِضَةٌ، فَبَاطِلٌ مَا تَرْهَبُونَ) . - صالح بن مسمار وتی : الله تعالی فەرمووی : (داوام لێ ئەکەن و دڵەکانتان پشتهەڵکردووە، جا کەوابێت ئەوەی لێی ئەترسن هیچ نییە) . ــــــــــ : واتە داوای بەجێگەیاندنی پێویستیەکانتان و، دوور خستنەوەی بەڵا و ناخۆشیم لێ ئەکەن لەکاتێکدا دڵتان غافڵە و لای دوعاکە نییە، کەوابێت ئەو ترسەی ئێوە لەو شتانەی کە داوای ئەکەن لێتان دوور بخەمەوە ترسێکی درۆیە . ٤٥٨ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا صَالِحٌ الْمُرِّيُّ قَالَ : حَدَّثَنَا يَزِيدُ الرَّقَاشِيُّ، عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ : (يَأْتِي عَلَى النَّاسِ زَمَانٌ يَدْعُو الْمُؤْمِنُ لِلْجَمَاعَةِ فَلَا يُسْتَجَابُ لَهُ . يَقُولُ اللَّهُ : (ادْعُ لِنَفْسِكَ وَلِمَا يَحْزُبُكَ مِنْ خَاصَّةِ أَمْرِكَ فَأُجِيبَكَ، وَأَمَّا الْجَمَاعَةُ فَلَا) . قَالَ صَالِحٌ : وَأَخْبَرَنِي عُتْبَةُ بْنُ أَبِي سُلَيْمَانَ، عَنْ يَزِيدَ الرَّقَاشِيِّ، عَنْ أَنَسٍ قَالَ : (إِنَّهُمْ أَغْضَبُونِي) . - أنس بن مالك رضي الله عنه وتی : (سەردەمێك بەسەر خەڵکیدا دێت ئیماندار دوعا بۆ خەڵکی هەمووی ئەکات بەڵام وەڵامی نادرێتەوە . الله عز وجل ئەفەرمووێت : (دوعا بۆ خۆت بکە، وە بۆ ئەوەش تووشت ئەبێت لە ناڕەحەتی تایبەت بە خۆت وەڵامت ئەدەمەوە، بەڵام بۆ هەمووان ئەوە نا، ئەوان تووڕەیان کردووم) . ٤٥٩ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا مَعْمَرٌ، عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ حَمْزَةَ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ سَلَامٍ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : (خَصْلَتَانِ لَا تَكُونَانِ فِي مُنَافِقٍ؛ حُسْنُ سَمْتٍ، وَلَا فِقْهٌ فِي الدِّينِ) . - رسول الله ﷺ فەرمووی : (دوو تایبەتمەندی لە دووڕوویەکدا نابێت؛ سەنگینی و ڕەوشتبەرزی، وە تێگەیشتن لە دین) . ـــــــــــ : ئەکرێت کەسێکی دووڕوو بەو شێوەیە دەربکەوێت بۆ ماوەیەك، بەڵام خاوەنی ئەو تایبەتمەندیانە نییە . ٤٦٠ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ، عَنِ ابْنِ جُرَيْجٍ قَرَأَهُ قَالَ : قَالَ سُلَيْمَانُ بْنُ مُوسَى : (إِذَا صُمْتَ فَلْيَصُمْ سَمْعُكَ وَبَصَرُكَ وَلِسَانُكَ عَنِ الْكَذِبِ، وَدَعْ عَنْكَ أَذَى الْخَادِمِ . وَلْيَكُنْ عَلَيْكَ سَكِينَةٌ وَوَقَارٌ، وَلَا تَجْعَلْ يَوْمَ صَوْمِكَ وَيَوْمَ فِطْرِكَ سَوَاءً) . - سلیمان بن موسی وتی : (کاتێك ڕۆژووت گرت ئەوە با گوێ و چاو و زمانت خۆیان بگرنەوە لە درۆ، وە واز لە ئازاردانی خزمەتکار بهێنە . وە با هێمنی و سەنگینی و سامت هەبێت، وە ڕۆژی ڕۆژووگرتنەکەت و ڕۆژی ڕۆژوو نەگرتنەکەت وەکو یەك لێ مەکە) . 📚 الزُّهدُ وَالرَّقائِقُ لابن المُبارَك @Hamam_alathari

٤٥٤ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا الْأَوْزَاعِيُّ، عَنِ الْمُطَّلِبِ بْنِ حَنْطَبٍ قَالَ : (إِذَا رَضِيَ اللَّهُ عز وجل عَنْ عَبْدٍ نَادَى جَبْرَئِيلَ فَيَأْخُذُهُ كَالْغَشْوَةِ مَا شَاءَ اللَّهُ، فَإِذَا أَفَاقَ قَالَ : لَبَّيْكَ يَا رَبَّ الْعَالَمِينَ . فَيَقُولُ : (إِنِّي قَدْ رَضِيتُ عَنْ فُلَانٍ، وَصَلَّيْتُ عَلَيْهِ) . فَيَقُولُ الْمَلَائِكَةُ : صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ . حَتَّى يَنْتَهِيَ ذَلِكَ إِلَى الْأَرْضِ) . وَأَظُنُّهُ قَالَ : (فَإِذَا أَبْغَضَ عَبْدًا فَمِثْلُ ذَلِكَ) . - الأوزاعي هەواڵی پێداین لە المطلب بن حنطب ـەوە وتی : (کاتێك الله عز وجل ڕازی ئەبێت لە بەندەیەك بانگی جبریل ئەکات، ئەویش بێهۆش ئەبێت ئەوەندەی الله ویستی لێی بێت، کاتێك بەهۆش خۆی دێتەوە ئەڵێت : لە خزمەتانام ئەی پەروەردگاری جیهانیان . ئەفەرمووێت : (من لە فڵانە کەس ڕازی بووم و ڕەحمم پێ کرد) . جا مەلائیکەکان ئەڵێن : الله ڕەحمی پێ کرد . هەتا ئەوە ئەگاتەوە بە زەوی) . وە وا بزانم وتی : (کاتێکیش ڕقی لە بەندەیەك بوو هاوشێوەی ئەوە) . ٤٥٥ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا مُحَمَّدُ بْنُ سُلَيْمٍ وَهُوَ أَبُو هِلَالٍ الرَّاسِبِيُّ، عَنْ عُقْبَةَ الرَّاسِبِيِّ، عَنْ أَبِي الْجَوْزَاءِ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : (أَلَا أُخْبِرُكُمْ بِأَهْلِ الْجَنَّةِ، وَأَهْلِ النَّارِ؟ أَهْلُ الْجَنَّةِ مَنْ مُلِئَتْ مَسَامِعُهُ مِنَ الثَّنَاءِ الْحَسَنِ وَهُوَ يَسْمَعُ . وَأَهْلُ النَّارِ مَنْ مُلِئَتْ مَسَامِعُهُ مِنَ الثَّنَاءِ السَّيِّئِ وَهُوَ يَسْمَعُ) . - رسول الله ﷺ فەرمووی : (ئایا هەواڵتان پێ بدەم دەربارەی ئەهلی بەهەشت و ئەهلی جەهەننەم؟ ئەهلی بەهەشت ئەو کەسەیە گوێیەکانی پڕ بووە لە ستایش و پێهەڵدانی باش وە خۆی ئەیبیستێت(١) . وە ئەهلی جەهەننەم ئەو کەسەیە گوێیەکانی پڕ بووە لە قسە و باسی خراپ وە خۆی ئەیبیستێت) . ــــــــــــ (١) واتە خۆی لە ژیاندا ماوە، جا یان خەڵکی وەسفی ئەکەن بە باشە، یان بە خراپە . ٤٥٦ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا الْفُضَيْلُ بْنُ مَرْزُوقٍ قَالَ : أَخْبَرَنِي عَدِيُّ بْنُ ثَابِتٍ، عَنْ أَبِي حَازِمٍ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ : (قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : (إِنَّ اللَّهَ تَعَالَى أَمَرَ الْمُؤْمِنِينَ بِمَا أَمَرَ بِهِ الْمُرْسَلِينَ . فَقَالَ : | يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا | (المؤمنون : ٥١) . وَقَالَ | يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ | (البقرة : ١٧٢) . وَذَكَرَ الرَّجُلَ يُطِيلُ السَّفَرَ، أَشْعَثَ، أَغْبَرَ، يَمُدُّ يَدَهُ إِلَى السَّمَاءِ يَا رَبِّ، يَا رَبِّ . وَمَطْعَمُهُ حَرَامٌ، وَمَلْبَسُهُ حَرَامٌ، فَأَنَّى يُسْتَجَابُ لِذَلِكَ؟!) . - لە أبو هریرة ـەوه رضي الله عنه وتی : (رسول الله ﷺ فەرمووی : (الله تعالی فەرمانی بە ئیمانداران کردووە بەوەی فەرمانی بە پێغەمبەران کردووە . فەرموویەتی : | يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا | . وە فەرموویەتی : | يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ |) . وە باسی پیاوێكی کرد گەشتەکەی درێژە ئەکێشێت و، قژی بژ و ئاڵۆسکاوە و، دەموچاوی تۆزاویە، دەستی بەرز ئەکاتەوە بەرەو ئاسمان بە وتنی ئەی پەروەردگارم ئەی پەروەردگارم . لەکاتێكدا خواردنەکەی حەرامە و، پۆشاکەکەی حەرامە، جا ئەمە چۆن وەڵامی دوعاکانی ئەدرێتەوە؟!) . =

= ٤٥٢ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا أَبُو بَكْرِ بْنُ أَبِي مَرْيَمَ، عَنْ ضَمْرَةَ بْنِ حَبِيبٍ، قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : (إِنَّ الْمَلَائِكَةَ يَرْفَعُونَ أَعْمَالَ الْعَبْدِ مِنْ عِبَادِ اللَّهِ، يَسْتَكْثِرُونَهُ، وَيُزَكُّونَهُ حَتَّى يَبْلُغُوا بِهِ إِلَى حَيْثُ شَاءَ اللَّهُ مِنْ سُلْطَانِهِ، فَيُوحِي اللَّهُ إِلَيْهِمْ أَنَّكُمْ حَفَظَةٌ عَلَى عَمَلِ عَبْدِي، وَأَنَا رَقِيبٌ عَلَى مَا فِي نَفْسِهِ، إِنَّ عَبْدِي هَذَا لَمْ يُخْلِصْ لِي، وَلَمْ يُخْلِصْ عَمَلَهُ فَاجْعَلْهُ فِي سِجِّينٍ . وَيَصْعَدُونَ بِعَمَلِ الْعَبْدِ يَسْتَقِلُّونَهُ، وَيَحْقِرُونَهُ حَتَّى يَنْتَهُوا بِهِ إِلَى حَيْثُ شَاءَ اللَّهُ مِنْ سُلْطَانِهِ، فَيُوحِي اللَّهُ إِلَيْهِمْ أَنَّكُمْ حَفَظَةٌ عَلَى عَمَلِ عَبْدِي، وَأَنَا رَقِيبٌ عَلَى مَا فِي نَفْسِهِ، إِنَّ عَبْدِي هَذَا أَخْلَصَ عَمَلَهُ فَاكْتُبُوهُ فِي عِلِّيِّينَ) . - رسول الله ﷺ فەرمووی : (مەلائیکەکان کردەوەکانی بەندە لە بەندەکانی الله بەرز ئەکەنەوە، بە زۆر و پاکی ئەزانن، هەتا ئەیبەنە ئەو شوێنەی الله بیەوێت لەوەی دەسەڵاتی هەیە تیایدا، جا الله وەحیان بۆ ئەکات کە (ئێوە پارێزەرن لەسەر کردەوەی بەندەکەم، وە منیش چاودێری ئەوەم کە لە ناخیدایە، ئەم بەندەیەم نیەتی تەنها بۆ من نەبووە، وە ئیخلاصی نەبووە لە کردەوەکەیدا، جا بۆیە دایبنێن لە جەهەننەمدا) . وە بەرز ئەبنەوە بە کردەوەی بەندە بە کەم و بچووکی تەماشای ئەکەن هەتا ئەیبەنە ئەو شوێنەی الله بیەوێت لەوەی دەسەڵاتی هەیە تیایدا، جا الله وەحیان بۆ ئەکات کە (ئێوە پارێزەرن لەسەر کردەوەی بەندەکەم، وە منیش چاودێری ئەوەم کە لە ناخیدایە، ئەم بەندەیەم ئیخلاصی هەبووە لە کردەوەکەیدا، جا بۆیە دایبنێن لە بەهەشتدا) . ٤٥٣ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَب: أَخْبَرَنَا هِشَامٌ، عَنْ حَفْصَةَ بِنْتِ سِيرِينَ، عَنِ الرَّبِيعِ بْنِ زِيَادٍ قَالَ : سَمِعْتُ كَعْبًا يَقُولُ : (وَاللَّهِ، مَا اسْتَقَرَّ لِعَبْدٍ ثَنَاءٌ فِي الْأَرْضِ حَتَّى يستَقِرَّ لَهُ فِي أَهْلِ السَّمَاءِ) . - کعب الأحبار ئەیوت : (والله بۆ بەندەیەك پیاهەڵدان و ستاییش جێگیر نابێت لەسەر زەوی هەتا بۆی جێگیر نەبێت لە ئاسمان) . 📚 الزُّهدُ وَالرَّقائِقُ لابن المُبارَك @Hamam_alathari

▫️(بَابُ ذَمِّ الرِّيَاءِ وَالْعُجْبِ وَغَيْرِ ذَلِكَ : دەروازەی زەمکردنی ڕووپامایی و سەرسامبوون بە خۆ و جگە لەوە) ٤٤٨ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا جَعْفَرُ بْنُ حَيَّانَ، عَنْ بَعْضِ أَصْحَابِهِ، عَنْ مُطَرِّفِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ الشِّخِّيرِ قَالَ : (لَأَنْ أَبِيتَ نَائِمًا وَأُصْبِحَ نَادِمًا، أَحَبُّ إِلَيَّ مِنْ أَنْ أَبِيتَ قَائِمًا، فَأُصْبِحَ مُعْجَبًا) . - مطرف بن عبدالله الشخیر وتی : (ئەگەر شەو بە نوستوویی بمێنمەوە و بەیانی بە پەشیمانی بکەمەوە، بەلامەوە خۆشتر و باشترە لەوەی شەو بە شەونوێژ بەسەر ببەم، پاشان بەیانی بکەمەوە سەرسام بم بە خۆم) . ٤٤٩ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا كَهْمَسُ بْنُ حَسَنٍ، عَنْ أَبِي السَّلِيلِ : قَالَ رَجُلٌ لِسَعِيدِ بْنِ الْمُسَيِّبِ : الرَّجُلُ يُعْطِي الشَّيْءَ، وَيَصْنَعُ الْمَعْرُوفَ، وَيُحِبُّ أَنْ يُؤْجَرَ وَيُحْمَدَ . قَالَ : (أَتُحِبُّ أَنْ تُمْقَتَ؟) . - أبو السلیل وتی : پیاوێك بە سعید بن المسیب ـی وت : پیاو شت ئەبەخشێت و کاری باش ئەکات، وە حەز ئەکات پاداشتی بدرێتەوە و سوپاسی بکرێت؟ وتی : (حەز ئەکەیت بوغزێندراو بیت؟) . ــــــــــ : واتە ئەگەر حەز ئەکەیت بوغزێندراو بیت لەلای الله عز وجل ئەوە کاری چاکت کرد حەز بکە پاداشتت بدرێتەوە و سوپاس بکرێت . لەگەڵ ئەوەشدا ئاساییە پاش ئەوەی کارە چاکەکەی کرد خەڵکی سوپاسی بکەن و ئەویش دڵی بەو سوپاسکردنە خۆش بێت . واتە هەر لە سەرەتاوە کارەکە لەپێناو الله عز وجل بکات وە بەلایەوە گرنگ نەبێت خەڵکی سوپاسی ئەکەن یان نا، دواتر کە کردی لەپێناوی الله عز وجل؛ وە سوپاسیان کرد، ئاساییە دڵی پێی خۆش بێت . - أبو ذر رضي الله عنه ئەڵێت : وترا : ئەی رسول الله، ڕات چییە دەربارەی پیاوێك کاری باش ئەکات و خەڵکیش لەسەر ئەوە سوپاسی ئەکەن؟ فەرمووی : (ئەوەی مژدەی پێشخراوی ئیماندارە) . 📚 صحیح مسلم : (٢٦٤٢) ٤٥٠ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا مُوسَى بْنُ عُبَيْدَةَ، عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ إِبْرَاهِيمَ بْنِ الْحَارِثِ التَّيْمِيِّ، عَنِ ابْنِ الْهَادِ، عَنِ الْعَبَّاسِ بْنِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : (يَظْهَرُ هَذَا الدِّينُ حَتَّى يُجَاوِزَ الْبِحَارَ، وَحَتَّى يُخَاضَ بِالْخَيْلِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ، ثُمَّ يَأْتِي أَقْوَامٌ يَقْرَءُونَ الْقُرْآنَ، فَإِذَا قَرَءُوهُ، قَالُوا : قَدْ قَرَأْنَا الْقُرْآنَ، فَمَنْ أَقْرَأُ مِنَّا؟ مَنْ أَعْلَمُ مِنَّا؟) . ثُمَّ الْتَفَتَ إِلَى أَصْحَابِهِ، فَقَالَ : (هَلْ تَرَوْنَ فِي أُولَئِكَ مِنْ خَيْرٍ؟) . قَالُوا : لَا . قَالَ : (فَأُولَئِكَ مِنْكُمْ، وَأُولَئِكَ مِنْ هَذِهِ الْأُمَّةِ، وَأُولَئِكَ هُمْ وَقُودُ النَّارِ) . - رسول الله ﷺ فەرمووی : (ئەم دینە دیار و سەرکەوتوو ئەبێت هەتا دەریاکان تێئەپەڕێنێت، هەتا ئەسپ ئەڕواتە دەریاوە لەپێناو الله(١)، پاشان کەسانێك دێن قورئان ئەخوێننەوە، جا کاتێك خوێندیانەوە ئەڵێن : ئەوە قورئانمان خوێندەوە، جا کێ لە ئێمە باشتر ئەیخوێنێتەوە؟ کێ زاناترە لە ئێمە؟) . پاشان ڕووی کردەوە بۆ لای هاوەڵانی فەرمووی : (ئایا هیچ خێرێك لەوانەدا ئەبینن؟) . وتیان : نەخێر . فەرمووی : (ئەوانە لە ئێوەن، وە ئەوانە لەم ئوممەتەن، وە ئەوانە سوتەمەنی جەهەننەمن) . ــــــــــ (١) واتە ئەسپەکان ئەبرێنە ناو کەشتی تا بپەڕینەوە و جیهاد بکەن، وە باسی کەسانێك ئەکات کە پاش هاوەڵان دێن رضي الله عنهم . ٤٥١ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : حَدَّثَنَا عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ شُرَيْحٍ الْمَعَافِرِيُّ قَالَ : حَدَّثَنِي شَرَاحِيلُ بْنُ يَزِيدَ، عَنْ رَجُلٍ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : (أَكْثَرُ مُنَافِقِي أُمَّتِي قُرَّاؤُهَا) . - رسول الله ﷺ فەرمووی : (زۆرینەی دووڕووی ئوممەتەکەم قورئانخوێنەکانیانن) . ــــــــــ : وە بە مانای (زاناکانیان) ـیش دێت، چونکە لەو سەردەمەدا بە زانا وتراوە قورئانخوێن . =

٤٤٥ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا دَاوُدُ بْنُ قَيْسٍ قَالَ : سَمِعْتُ مُحَمَّدَ بْنَ كَعْبٍ الْقُرَظِيَّ قَالَ : (إِنَّ الْأَرْضَ لَتَبْكِي مِنْ رَجُلٍ . وَتَبْكِي عَلَى رَجُلٍ، تَبْكِي عَلَى مَنْ كَانَ يَعْمَلُ عَلَى ظَهْرِهَا بِطَاعَةِ اللَّهِ عَزَّ وجَلَّ . وَتَبْكِي مِمَنْ كَانَ يَعْمَلُ عَلَى ظَهْرِهَا بِمَعْصِيَةِ اللَّهِ تَعَالَى) . ثُمَّ قَرَأَ : | فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ السَّمَاءُ وَالْأَرْضُ وَمَا كَانُوا مُنْظَرِينَ | (الدخان : ٢٩) . - محمد بن کعب القرظي وتی : (زەوی ئەگری لە دەستی پیاوێك، وە ئەگری بۆ پیاوێك . ئەگری بۆ ئەو کەسەی لەسەر ڕووەکەی کردەوەی ئەکرد بە گوێڕایەڵی الله عز وجل . وە ئەگری لە دەست ئەو کەسەی لەسەر ڕووەکەی کردەوەی ئەکرد بە سەرپێچی الله تعالی(١)) . پاشان خوێندیەوە : | فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ السَّمَاءُ وَالْأَرْضُ وَمَا كَانُوا مُنْظَرِينَ | . ــــــــــ (١) لەبەر ئەوەی ئەینێژن و ئەیخەنە ناوی زەویەوە، وە زەوی حەز ناکات بخرێتە ناوی . ٤٤٦ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا ثَوْرُ بْنُ يَزِيدَ، عَنْ خَالِدِ بْنِ مَعْدَانَ قَالَ : حَدَّثَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عَمرو بنِ الْعَاصِ قَالَ : (إِنَّ أَرْوَاحَ الْمُؤْمِنِينَ فِي طَيْرٍ كَالزَّرَازِيرِ يَتَعَارَفُونَ، يُرْزَقُونَ مِنْ ثَمَرِ الْجَنَّةِ) . - عبدالله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما فەرمووی : (بەڕاستی ڕۆحی ئیمانداران لە شێوەی باڵندەیەکە وەکو چۆلەکە، یەکتری ئەناسنەوە، وە ڕۆزیان پێ ئەدرێت لە بەرهەمی بەهەشت) . ٤٤٧ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ يَعْلَى قَالَ : أَخْبَرَنِي عُثْمَانُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَوْسٍ، أَنَّ سَعِيدَ بْنَ جُبَيْرٍ قَالَ لَهُ : (اسْتَأْذِنْ لِي عَلَى بِنْتِ أَخِي) . وَهِيَ زَوْجَةُ عُثْمَانَ، وَهِيَ بِنْتُ عَمْرِو بْنِ أَوْسٍ، فَاسْتَأْذَنْتُ لَهُ عَلَيْهَا، فَدَخَلَ، فَسَلَّمَ عَلَيْهَا . ثُمَّ قَالَ لَهَا : (كَيْفَ فَعَلَ زَوْجُكِ بِكِ؟) . قَالَتْ : إِنَّهُ لَمُحْسِنٌ فِيمَا اسْتَطَاعَ . ثُمَّ الْتَفَتْ إِلَى عُثْمَانَ، وَقَالَ : (يَا عُثْمَانُ، أَحْسِنْ إِلَيْهَا، فَإِنَّكَ لَا تَصْنَعُ بِهَا شَيْئًا إِلَّا جَاءَ عَمْرُو بْنُ أَوْسٍ) . قَالَ : وَهَلْ يَأْتِي الْأَمْوَاتَ أَخْبَارُ الْأَحْيَاءِ؟ قَالَ : (نَعَمْ، مَا مِنْ أَحَدٍ لَهُ حَمِيمٌ إِلَّا يَأْتِيهِ أَخْبَارُ أَقَارِبِهِ، فَإِنْ كَانَ خَيْرًا سُرَّ بِهِ، وَفَرِحَ بِهِ، وَهَنِئَ بِهِ، وَإِنْ كَانَ شَرًّا ابْتَأَسَ بِذَلِكَ، وَحَزِنَ، حَتَّى إِنَّهُمْ يَسْأَلُونَ عَنِ الرَّجُلِ قَدْ مَاتَ، فَيُقَالُ : أَلَمْ يَأْتِكُمْ؟ فَيَقُولُونَ : لَقَدْ خُولِفَ بِهِ إِلَى أُمِّهِ الْهَاوِيَةِ) . - عثمان بن عبدالله بن أوس وتی کە سعید بن جبیر پێی وتووە : (مۆڵەتم بۆ وەرگرە بچمە لای کچی براکەم) . ئەو ئافرەتەش ژنی عثمان بوو، وە کچی عمرو بن أوس بوو . منیش مۆڵەتم بۆ وەرگرت بڕواتە لای، ئەویش چووە ژوورەوە و سەلامی لێ کرد . دواتر پێی وت : (مێردەکەت لەگەڵت چۆنە؟) . ئەویش وتی : ئەوەندەی بتوانێت باشە لەگەڵم . پاشان لای کردەوە بۆ عثمان و وتی : (ئەی عثمان باش بە لەگەڵی، چونكە تۆ هیچ شتێكی لەگەڵ ناکەیت ئیللا ئەگاتەوە بە عمرو بن أوس) . وتی : بۆ هەواڵی زیندووەکان ئەڕوات بۆ مردووەکان؟ وتی : (بەڵێ، هیچ کەسێك نییە دۆست و خۆشەویستی هەبێت ئیللا هەواڵی نزیکەکانی بۆ دێت، جا ئەگەر چاك بێت ئەوە پێی دڵخۆش و شادومان ئەبێت، وە ئەگەر خراپ بێت ئەوە دڵتەنگ و غەمبار ئەبێت پێی . هەتا ئەوەندەی پرسیار ئەکەن دەربارەی پیاوێك کە مردووە، ئەوترێت : ئایا نەهاتووە بۆ لاتان؟ ئەوانیش ئەڵێن : بردراوە بۆ لای جەهەننەمی دایکی) . 📚 الزُّهدُ وَالرَّقائِقُ لابن المُبارَك @Hamam_alathari

▫️(بَابُ بُشْرَى الْمُؤْمِنِ عِنْدَ الْمَوْتِ وَغَيْرِ ذَلِكَ : دەروازەی مژدەپێدانی ئیماندار لە کاتی مردن و جگە لەوە) ٤٤١ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا سُفْيَانُ قَالَ : قَالَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عَبَّاسٍ : (إِذَا رَأَيْتُمُ الرَّجُلَ بِالْمَوْتِ، فَبَشِّرُوهُ حَتَّى يَلْقَى رَبَّهُ وَهُوَ حَسَنُ الظَّنِّ بِهِ . وَإِذَا كَانَ حَيًّا فَخَوِّفُوهُ بِرَبِّهِ عَزَّ وَجَلَّ) . - عبدالله بن عباس رضي الله عنهما فەرمووی : (کاتێك بینیتان کەسێك لە سەرەمەرگدایە، مژدەی بدەنێ هەتا ئەگاتەوە بە پەروەردگاری بە گومان باشی پێی . وە کاتێك زیندوو بوو بیترسێنن بە پەروەردگاری عز وجل) . ٤٤٢ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا حَيْوَةُ بْنُ شُرَيْحٍ، عَنْ أَبِي صَخْرٍ، عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ كَعْبٍ الْقُرَظِيِّ قَالَ : (إِذَا اسْتَنْقَعَتْ نَفْسُ الْعَبْدِ جَاءَهُ الْمَلَكُ وَقَالَ : السَّلَامُ عَلَيْكَ وَلِيَّ اللَّهِ، اللَّهُ يَقْرَأُ عَلَيْكَ السَّلَامَ) . ثُمَّ نَزَعَ بِهَذِهِ الْآيَةِ : | الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ طَيِّبِينَ يَقُولُونَ سَلَامٌ عَلَيْكُمُ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ | (النحل : ٣٢) . - محمد بن کعب القرظي وتی : (کاتێك گیان دێتە  دەمی بەندە مەلائیکە دێت بۆ لای و پێی ئەڵێت : ئەی وەلی الله السلام علیك، الله سەلامت لێ ئەکات) . پاشان هەڵیهێنجا(١) بەم ئایەتە : | الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ طَيِّبِينَ يَقُولُونَ سَلَامٌ عَلَيْكُمُ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ | . ــــــــــ (١) واتە قسەکەی خۆیی لەو ئایەتە دەرهێناوە . ٤٤٣ - أَخْبَرَكُمْ أَبُو عُمَرَ بْنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاقُ قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ قَالَ : أَخْبَرَنَا ثَوْرُ بْنُ يَزِيدَ، عَنْ أَبِي رُهْمٍ السَّمَاعِيِّ، عَنْ أَبِي أَيُّوبَ الْأَنْصَارِيِّ قَالَ : (إِذَا قُبِضَتْ نَفْسُ الْعَبْدِ تَلَقَّاهُ أَهْلُ الرَّحْمَةِ مِنْ عِبَادِ اللَّهِ كَمَا يَلْقَوْنَ الْبُشِرى فِي الدُّنْيَا، فَيُقْبِلُونَ عَلَيْهِ لِيَسْأَلُوهُ، فَيَقُولُ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ : أَنْظِرُوا أَخَاكُمْ حَتَّى يَسْتَرِيحَ، فَإِنَّهُ كَانَ فِي كَرْبٍ . فَيُقْبِلُونَ عَلَيْهِ فَيَسْأَلُونَهُ مَا فَعَلَ فُلَانٌ؟ مَا فَعَلَتْ فُلَانَةٌ؟ هَلْ تَزَوَّجَتْ؟ فَإِذَا سَأَلُوا عَنِ الرَّجُلِ قَدْ مَاتَ قَبْلَهُ، قَالَ لَهُمْ : إِنَّهُ قَدْ هَلَكَ . فَيَقُولُونَ : إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ذُهِبَ بِهِ إِلَى أُمِّهِ الْهَاوِيَةِ، فَبِئْسَتِ الْأُمُّ، وَبِئْسَتِ الْمُرَبِيَّةُ . فَيُعْرَضُ عَلَيْهِمْ أَعْمَالُهُمْ، فَإِذَا رَأَوْا حَسَنًا فَرِحُوا وَاسْتَبْشَرُوا، وَقَالُوا : هَذِهِ نِعْمَتُكَ عَلَى عَبْدِكَ فَأَتِمَّهَا، وَإِنْ رَأَوْا سُوءًا قَالُوا : اللَّهُمَّ رَاجِعْ بِعَبْدِكِ) . قَالَ ابْنُ صَاعِدٍ : رَوَاهُ سَلَامٌ الطَّوِيلُ، عَنْ ثَوْرٍ فَرَفَعَهُ . - أبو أيوب الأنصاري رضي الله عنه فەرمووی : (کاتێك ڕۆحی بەندە ئەکێشرێت ئەوانەی کە ڕەحمیان پێکراوە(١) لە بەندەکانی الله پێشوازی لێ ئەکەن وەك چۆن لە دنیادا پێشوازی لە مژدە و هەواڵی خۆش ئەکەن، ڕووی تێ ئەکەن تا پرسیاری لێ بکەن، جا بە یەکتری ئەڵێن : چاوەڕێی براکەتان بکەن هەتا ئەحەوێتەوە، چونکە لە ناڕەحەتیدا بووە . پاشان ڕووی تێ ئەکەن و پرسیاری لێ ئەکەن : فڵانە پیاو چی کرد، فڵانە ئافرەت چی لێ بەسەر هات، ئایا شوی کرد؟ کاتێک پرسیاری لێ ئەکەن دەربارەی پیاوێك پێش ئەو وەفاتی کردووە، پێیان ئەڵێت : پێشتر مردووە . ئەوجا ئەڵێن : إنا لله وإنا إليه راجعون، براوە بۆ لای دۆزەخی دایکی، چەندە دایکێکی خراپە، وە چەندە بەخێوکەرێکی خراپە . جا کردەوەکانیان(٢) پیشان ئەدرێت، ئەگەر ببینن چاکە ئەوە دڵخۆش ئەبن پێی، مژدە ئەدەن و ئەڵێن : ئەمە نیعمەتی تۆیە لەسەر بەندەکەت جا بۆی تەواو بکە . وە ئەگەر ببینن خراپە ئەڵێن : ئەی پەروەردگارم بەندەکەت بگەڕێنەرەوە(٣)) . ــــــــــ (١) واتە ئەهلی بەهەشت . (٢) واتە هی زیندووەکان . (٣) واتە وای لێ بکە تۆبە بکات . ٤٤٤ - أَخْبَرَكُم أَبُو عُمَرَ بنُ حَيَوَيْهِ، وَأَبُو بَكْرٍ الْوَرَّاق قَالَا : أَخْبَرَنَا يَحْيَى قَالَ : حَدَّثَنَا الْحُسَيْنُ قَالَ : أَخْبَرَنِيهِ سَعِيدُ بْنُ سُلَيْمَانَ، عَنْ سَلَّامٍ، عَنْ ثَوْرٍ وَزَادَ فِي إِسْنَادِهِ خَالِدَ بْنَ مَعْدَانَ . 📚 الزُّهدُ وَالرَّقائِقُ لابن المُبارَك @Hamam_alathari