2 414
订阅者
+124 小时
+57 天
+4430 天
帖子存档
2 413
❌ ئەو دەنگۆیانەی لەسەر شەڕی چەکداری لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و هێزە خێڵەکییەکان لە پارێزگای دەرعا بڵاوبوونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە.
گروپێک هەوڵیان داوە پانێڵەکانی وزەی خۆر بدزن، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی شەڕەتەقە لە نێوان دزەکان و خەڵکی ناوچەکە.
تەنها تانکێکی ئیسرائیلی سەیارەیەکی کردۆتە ئامانج و کەسێکی مەدەنی کوژراوە.
2 413
ئیمارات لە هاوبەشی دابینکردنی بودجەی پڕۆژەی فڕۆکەی جەنگیی Rafale F5 کشایەوە، کە پڕۆژەیەکی نزیکەی 5 ملیار یۆرۆییە، ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە دانوستانەکان دەربارەی گواستنەوەی تەکنەلۆژیا گەیشتنە بنبەست.
ئەبوزەبی داوای دەستڕاگەیشتنی قووڵتری دەکرد بە سیستمە پێشکەوتووەکان، بەڵام فەڕەنسا ڕەتیکردەوە تەکنەلۆژیا هەستیارەکانی پێ بدات، ئێستا فەڕەنسا ناچارە بە تەنیا بودجەی پڕۆژەکە دابین بکات.
2 413
مووشەکێکی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆت لە ئامانجەکەی لایداوە و بەر ماڵێک دەکەوێت لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین.
2 413
-❗️ئەمریکا ترسی هەیە فرۆکەوانەکە بکەوێتە دەست ئێران و ببێتە فشارێکی زیاتر لەسەری، بۆیە بەهەرجۆرێک بێت دەیەوێت بیدۆزێتەوە.
2 413
☄️لە ئێستادا سێ هەلیکۆپتەر لە ئاسمانی خوزستان دەسوڕێنەوە، پرۆسەی گەڕان بەدوای فرۆکەوانە ئەمریکیەکە بەردەوامە.
2 413
ئێران:
ئەگەر ترامپ هەڕەشەکانی بکاتە کردار
ئەوا ئێمەش هەموو وڵاتانی ناوچەکە و پایتەختەکانیان و ئەو وڵاتانەی میوانداری بنکە ئەمریکیەکان دەکەن و هەموو شوێنێکی ئابوری و پرد و وێستگەکان دەکەینە ئامانج
2 413
💥 دیمەنی خستنەخوارەوەی فرۆکەی A-10 سەندەر بۆلت لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی مەجیدی ئێرانی.
2 413
- ئەرشیڤ
دیمەنی لێدان لە ئەفسەرێکی هەواڵگری میت، لەڕێی موشەکێکی دژە تانکی ڕوسی 9M113 کۆنکۆرس.
کانی ماسی
2 413
نیویۆرک تایمز:
ئێران بە خێرایی سەرقاڵی هەڵکەندنی خاک و نۆژەنکردنەوەی بنکە و سایلۆکانی مووشەکی ژێرزەوییە، زۆرجار تەنها چەند کاتژمێرێک دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، دەست دەکاتەوە بە چاککردنەوەیان.
سەرەڕای بانگەشەکان بۆ بوونی زیانی گەورە، هەواڵگری ئەمریکا دەڵێت ئێران هێشتا خاوەنی ژمارەیەکی زۆر مووشەک و سەکۆی هاویشتنە و دەتوانێت بەردەوام بێت لە هێرشکردن.
هەرچەندە ڕێژەی هاویشتنی مووشەکەکان دابەزیوە، بەڵام ئێران سەرقاڵی پاراستنی داراییە سەربازییەکانیەتی، لە ژێر زەویدا دەیانشارێتەوە و هاوکات ماکێت (نموونەی ساختە) بەکاردەهێنێت، ئەمەش وایکردووە هەڵسەنگاندنی تەواو یان لەناوبردنی تواناکانی کارێکی قورس بێت.
2 413
24 کاتژمێری ڕابردووی هێزەکانی ئەمریکا لە شەڕی ئێراندا: 🇺🇸
⬅️ فرۆکەیەکی جەنگی F-15E لە ئاسمانی ئێران خراوەتە خوارەوە، یەکێک لە ئەندامانی تیمەکە ڕزگار کراوە و چارەنووسی ئەوی تریان هێشتا نادیارە.
⬅️ دوو هەلیکۆپتەر کراونەتە ئامانج، یەکیان کەوتۆتە خوارەوە، ئەوی تریان نیشتووەتەوە بەڵام چەند کەسێکی تیمەکە بریندارن.
⬅️ فرۆکەیەکی هێرشبەری A-10 خراوەتەخوارەوە، فڕۆکەوانەکە سەلامەتە.
⬅️ فرۆکەیەکی F-16 باری نائاسایی ڕاگەیاندووە و بە سەلامەتی نیشتووەتەوە.
⬅️ دوو فرۆکەی KC-135 باری نائاسایییان ڕاگەیاندووە، وردەکارییەکان ناڕوونن.
2 413
دوو بەرپرسی ئەمریکی کە داوایان کردووە ناویان نەهێرێت بۆ سی بی سی نیوز:
فرۆکەی A-10 دوای پێکانی لەلایەن ئێران کەوتۆتە ناو دەریای عەرەبی.
2 413
سی بی سی:
هەلیکۆپتەرێکی تری فریاگوزاری کە سەرقاڵی گواستنەوەی فڕۆکەوانێکی ڕزگارکراو بوو، تەقەی لێکراوە و ئەم هێرشە بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک لە تیمی ناو هەلیکۆپتەرەکە، بەڵام بە سەلامەتی نیشتووەتەوە.
2 413
فرۆکەیەکی تری ئەمریکی داواکاری نیشتنەوەی لەناکاو دەنێرێت.
کۆدی 7700 بۆ حاڵەتە مەترسیدارەکانی تێکچوونی بزوێنەر، نەمانی سووتەمەنی، ئاگرکەوتنەوەیە، داوا دەکات لە نزیکترین بنکە بنیشێتەوە.
2 413
سوپای پاسداران:
لەرێگەی درۆنی خۆکوژی ڕاداری AR-327ی هۆشداری پێشوەختەی دوورمەودامان لە ناوچەی جەبەل ئەلدوخان لە بەحرەین تێکشکاند.
