2 374
订阅者
+424 小时
+117 天
+2930 天
帖子存档
2 374
تڕەمپ دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەی پۆست لەسەر نرخی نەوت.
"دڵنیام کوڕەکەی نەوتی سێڵ کردووە و باوکی بۆی ساغ ئەکاتەوە."
2 374
حوسییەکان دەستیانکردووە بە دابەشکردنی 20 هەزار سەبەتەی خۆراک لەو شوێنانەی کۆنترۆڵیان کردووە.
2 374
حوسییەکانی یەمەن:
لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی سعودییەدا، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت و بەربڵاومان ئەنجامدا، کە تێیدا دامەزراوە و ژێرخانە سەربازییەکان، پەناگەی فڕۆکە جەنگییەکان، ڕادارەکان، رێرەوی فڕین، کۆگاکانی تەقەمەنی و چەندین پێگەی تر لە بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید کرانە ئامانج.
2 374
ئەمریکا دیمەنی رزگارکردنی فرۆکەوانەکەی لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، کە لەکاتی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکەیان لەسەر خاکی ئێران بۆ ماوەیەک بێ سەروشوێن بوو.
2 374
- لە بەرەبەیاندا ئێران ژمارەیەک مووشەک و درۆنی ئاراستەی بارەگایی هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵات کرد، ئەمەش پاشماوەی یەکێک لە مووشەکەکانە لە زەوییەکی کشتوکاڵی بە قوڵایی 3 مەتر لە گوندێکی هەڵەبجە.
2 374
ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەفسەرێکی پێشووی پلەبەرزی دەزگای هەواڵگریی عێراق بەناوی ڕەعد ئەلعەنبەکی، لە سەردەمی ڕژێمی سەددام حسین، لە شاری دیتڕۆیتی ویلایەتی میشیگن دەستگیرکرد.
2 374
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق هۆشداری دەداتە بەکارهێنەرانی کۆرەک تیلیکۆم: تاوەکو کۆتایی ئەیلوول هەژمارە دیجیتاڵییەکانتان بپارێزن پێش کوژراندنەوەی وێستگەکانی کۆمپانیاکە
2 374
لە هێرشێکی مووشەکی حوسییەکاندا، فەرماندەی کەتیبەیەک و دوو فەرماندەی بەش کوژراون، هەروەها جێگری فەرماندەی لیوای چوارەم، جێگری فەرماندەی فیرقەی یەکەم و جێگرێکی تر بریندارن.
سووپای یەمەن لە ئاڕاستەی باب مەندەب لە پێشڕەویدایە...
2 374
سووپای یەمەن بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی لێدان لە حوسییەکانی یەمەن بە فرۆکەی جەنگی.
سووپای یەمەن لە بڵاوکراوەکانی دەڵێت هێزی ئاسمانی یەمەن، بەڵام سووپای یەمەن فرۆکەی پێشکەوتووی نیە کامێرایی حەراری هەبێت، فرۆکەی Mig-29 هەبوو لە خزمەت دەرچووە، ئەم دیمەنانە لەلایەن فرۆکەی F-15 سعودی تۆمارکراون، بەڵام سعودییە بڵاوی ناکاتەوە و لە پەڕەی وەزارەتی بەرگری لەدوای چەندین رۆژ جەنگ هیچ بڵاوکراوەی نیە، لەجیاتی ئەوان سووپای یەمەن بڵاوی دەکاتەوە و ناونیشانی هێزی ئاسمانی یەمەن بەرکادێنێت.
2 374
کۆبوونەوەی کاروانێکی سووپای یەمەن لە لەحج بە مووشەکی بالیستی کرانە ئامانج کە دەیانویست بەرەو تەعز بڕۆن.
2 374
جەنابی شازادە جگە لە ئیسرائیل، داوای لە وڵاتانی کەنداو و میسر کردووە هاوکاری بکەن لە جەنگی یەمەن.
بن سەلمان لەوە دەترسێت شکستی لە بەرامبەر حوسییەکان زیانی زۆر لە پێگەکەی بدات لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، هەتا ئێستاش دوو هاوپەیمانە بەهێزەکەی (پاکستان، تورکیا) تەنها سەیرکەرن.
