2 386
订阅者
+324 小时
+127 天
+3430 天
帖子存档
2 387
+1
لە چوار چێوەی ئامادەکاری بۆ جەنگە گەورەکە، ئەمریکا فڕۆکەی MQ-4C Tritonی گەڕاندەوە بۆ ناوچەکە، کە یەکێکە لە گرانبەهاترین ئامێرەکانی کۆکردنەوەی زانیاری هێزی دەریایی ئەمریکا (نزیکەی ۲۰۰ ملیۆن دۆلار بۆ هەر یەکەیەک).
ئەمە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانە کە لە بەرزییەکی زۆردا کار دەکات و گونجاوە بۆ ئەرکەکانی کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری بەسەر دەریا و ئۆقیانوسەکاندا.
ئەو فڕۆکەیە لە ناوچەکە نەبوو بەهۆی ترس لە خستنەخوارەوەی، بەڵام ئێستا پێدەچێت پێویستییەکی بەپەلەتر بە کۆکردنەوەی هەواڵگری هەبێت - ئەمە دەتوانێت ئاماژەیەکی دیکە بێت کە نیشانەی خۆئامادەکردنی ئەمریکا بۆ فراوانکردنی جەنگی ئێران.
2 387
میلیشیا شیعەکان لە عێراق هەڕەشەی بەشداریکردن لە جەنگی دژی ئەمریکا دەکەن ئەگەر هەڵمەتەکە دژی ئێران فراوانتر ببێت
2 387
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران:
دوای تەلەفۆنەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆیان، من راستەوخۆ قسەم لەگەڵ بارزانی و تاڵەبانی كرد، ئاگادارمكردنەوە، ئەگەر لە هەرێمی كوردستانەوە هەڕەشەیەك ئاراستەی ئێران بكرێت، وەڵاممان دەبێت.
2 387
بنکەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست پێکراون و وردە وردە ئەمریکا رەوانەی ئیسرائیل کراوەتەوە.
کۆبوونەوەی ئەمریکییەکان لە ئیسرائیل واتای دەستپێکردنەوەی جەنگی سەرتاسەرییە و ئیسرائیلیش دێتەوە ناوجەنگەکە.
بەڵام کورتهێنانی موشەکی سیستمی بەرگری هێشتا گەورەترین کێشەیە بۆ ئیسرائیل کە چارەی نەکردووە هێشتا.
2 387
دوو بوومەلەرزە لە کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویاندا. گوڕی بوومەلەرزەی یەکەم 5.2 و بوومەلەرزەی دووەم 5.7 پلەی رێختەر بوو
2 387
+2
ناوچە کەناراوییەکانیش پێکراون و لەهەموو کاتەکانی تر زیاتر موشەکی ئەتاکمزی زەمین بۆ زەمین لە کوەیتەوە بەکارهاتووە.
2 387
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کاتی کردنەوەی پرۆژەی ئاوی بڵندا:
- پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد و پشتیوانی عەلی زەیدی دەکەین.
- هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین.
- نمانەوێ ببینە بەشێک لەشەڕی ناوچەکە.
- هیچ پاساوێک بۆ هێرشەکانی سەر هەرێم نیە.
- داوا لەلایەنە سیاسیەکان دەکەین بێنە پێشەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت.
- داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکەین ئەگەر ڕاستگۆن بێن پەرلەمان کارابکەینەوە.
- پارتی پابەندەو ئامادەین و دەستی دۆستایەتی درێژ دەکەین بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان.
2 387
وۆل ستریت جۆرناڵ :
لە هێشەکانی سەر بنکەی موەفەق ساڵتی فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەی پڕکردنەوەی سووتەمەنی ، کۆپتەر و باڵەفڕ پێکراون و زیانێکی زۆر هەیە .
2 387
لە هێرشەکانی ئەمجارەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
هێزەکانی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا موشەکی بالیستی جۆری ATACMS-یان لە کوەیتەوە بەرەو ئێران هەڵداوە.
مووشەکەکانی ATACMS مەودایەکیان تا نزیکەی ٣٠٥ کیلۆمەتر هەیە، واتە کورت مەودان و بۆ ئامانجەکانی باشوری ئێران هەڵدەگرێت کە لە مەودای پێکانی خاکى کوەیتدان.
2 387
دابەزینێکی مێژوویی؛ بەهای تمەن لە نزمترین ئاستی خۆیدایە و 100 دۆلار بەرامبەر 19 ملیۆن و 500 هەزار تمەنە
2 387
ئەمریکا هێرشی کردە سەر سیریک و بەندەر عەباس لە باشووری ئێران.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە سەر دوورگەی کیشدا بە بەکارهێنانی تەواوی توانای بزوێنەرەکانیان بینراون،
هەروەها تەقینەوە لە ئەهواز و دوو تەقینەوە لە بەندەری لەنگە لە باشووری ئێران تۆمار کراوە.
