2 408
订阅者
-124 小时
+37 天
+4530 天
帖子存档
2 409
گروپەکانی موقاوەمەی ئیسلامی عێراق( ) : هێرشەکانمان بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەستپێدەکەینەوە
2 409
ناتانیاهۆ:
ئاگرەبەستەکە حزبوڵا ناگرێتەوە، ئەمڕۆ دوچاری سەخترین گورز بووەوە لە دوای تەقینەوەی پەیجەرەکانەوە.
2 409
ناتانیاهۆ:
پیشەسازی مووشەکیمان لەناو برد، ئەوەی ماویانە دەیتەقێنن، چیتر هیچ مووشەکێک بەرهەم ناهێنن.
2 409
ناتانیاهۆ:
دەستکەوتی وەهامان بەدەستهێناوە کە تا ئەم دواییانەش خەیاڵنەکراو بوون، ئێران لە هەموو کاتێک لاوازترە، ئیسرائیل لە هەموو کاتێک بەهێزترە، ئامانجی زیاترمان هەیە بۆ بەدیهێنان و بەدییان دەهێنین، جا چ لە ڕێگەی دانوستانەوە بێت یان بە نوێکردنەوەی شەڕ، پەنجە لەسەر پەلەپیتکەیە.
2 409
ناتانیاهۆ:
دەستکەوتی گەورەمان بەدەستهێناوە، شەڕکەرەکانمان لە هێڵی پێشەوەن و ئێوەش [هاوڵاتیانی ئیسرائیل] لە پشتەوەن.
2 409
سەرچاوەکان: لە چەند سەعاتێکی تردا ئەگەری هەیە ئێران جارێکی تر جوڵەی هەموو کەشتیەکانی گەروی هورمز ڕابگرێت
2 409
ئەمریکا ١٢ مەرجی بۆ ڕێکەوتن و ئاگربەستی یەکجاری هەیە و ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هەموو ١٢ مەرجەکەی ئەمریکا بە زارەکی و تەنیا سێ مەرجیان ماوە کە بۆ ماوەی دوو هەفتە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، بەڵام پێناچێت بگەنە ڕێککەوتن و شەڕ دەستپێدەکاتەوە:
١- بەڵێننامەی هەمیشەیی بۆ دەستنەکەوتنی چەکی ئەتۆمی.
٢- ڕادەستکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.
٣- ڕێگەکردن بە ئاژانسەکە بۆ چاودێریکردنی تەواوی ژێرخانی ئەتۆمی ئێران.
٤- ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ناوخۆی ئێران بە شێوەیەکی کۆتایی.
٥- کەمکردنەوەی موشەکەکان لە ڕوی مەودا و ژمارەوە.
٦- دەستبەرداربوونی دەستبەجێ لە پشتگیریکردنی میلیشیاکان و بریکارەکان لە ناوچەکەدا.
٧- ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی وزەی ناوچەیی لە کەنداو.
٨- دووبارە کردنەوەی گەروی هورمز بەبێ مەرج و بەربەست بە شێوەیەکی دەستبەجێ.
٩- هەڵگرتنی هەموو ئەو سزایانەی کە بەسەر ئێراندا سەپێنراون.
١٠- هەڵوەشاندنەوەی میکانیزمی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان.
١٢- پشتگیری ئەمریکا بۆ وێستگەی بوشەهر بۆ وزەی ئەتۆمی بەو مەرجەی لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی ئەمریکادا بێت.
