2 343
订阅者
无数据24 小时
-57 天
-3430 天
帖子存档
2 343
دورگەی خارک گرنگترین تێرمیناڵی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە و ڕۆڵێکی ستراتیژی سەرەکی لە ئابووری ئەو وڵاتەدا دەگێڕێت، دورگەکە لە کەنداوی فارس هەڵکەوتووە و سەر بە پارێزگای بوشەهرە، نزیکەی 90%ی کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاوی ئێران لە ڕێگەی ئەم دورگەیەوە ئەنجام دەدرێت.
زۆربەی ئەو نەوتەی لە خارکەوە هەناردە دەکرێت، لە کێڵگە نەوتییەکانی سەر وشکانی وەک کێڵگەکانی پارێزگای خوزستان و ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای ئێران بەرهەم دێت، نەوتەکە لەڕێگەی چەندین هێڵی بۆری زەبەلاح و درێژەوە لە وشکانییەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەندەری گناوە و لەوێشەوە بە بۆری ژێر دەریا دەگاتە دورگەی خارک، لەناو دورگەکەدا تانکەری گەورە هەن کە نەوتەکەی تێدا کۆدەکرێتەوە تا ئەو کاتەی تانکەرە نەوت هەڵگرە جیهانییەکان دەگەنە کەناراوەکە.
بەهۆی ئەوەی شا دەمارە ئابوورییەکەی ئێرانە، ئەم دورگەیە بە توندترین شێوە لەلایەن سیستەمە بەرگرییەکانی ئاسمانی ئێرانەوە دەپارێزرێت، لە کاتی جەنگی ئێران و عێراقدا، ئەم دورگەیە بەردەوام ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی عێراق بوو بۆ پەکخستنی ئابووری ئێران.
2 343
ئیدارەی ترەمپ باس لە ئەگەری دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی خارگ دەکات، کە بەندەری سەرەکی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە.
2 343
شاری ئیلام - ڕۆژهەڵاتی کوردستان
- دیمەنی وێرانکاری دوای بۆردومانکردنی بارەگایەکی سوپای پاسداران.
2 343
زە تایمز:
درۆنێکی خۆکوژ کە لە بنکەی ئاسمانی RAF Akrotiri بەریتانیای دا لە قوبرس، ئارێڵی کۆمێتای دروستکراوی ڕووسی تێدا بووە.
ئەمە یەکەم بەڵگەیە کە دەریدەخات کەرەستەی سەربازی ڕووسی لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە، بەکاردێن.
هێرشەکە لە لوبنانەوە لەلایەن حزبوڵڵاوە ئەنجام دراوە.
2 343
ئایەتوڵڵا محەممەد مەهدی میرباقری ئەندامی مەجلیسی شارەزایانی ئێران:
مەجلیسی شارەزایانی ئێران جێنشینی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی هەڵبژاردووە و بەم زووانە ناسنامەی ڕێبەری نوێی باڵای ئێران ئاشکرا دەبێت.
2 343
پۆلیسی نیویۆرک:
ئەفسەر سۆرفلی داڤیۆسی کە هاوکات پلەی مەیجەری هەبوو لە فیرقەی 42ی پیادەی سوپای ئەمریکا لەژێر چەتری پاسەوانی نیشتمانیی نیویۆرکدا، بەهۆی کێشەیەکی تەندروستی کتوپڕ کۆچی دوایی کردووە، لە کاتێکدا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی داستان ئاسا لە وڵاتی کوێت لە ئەرکدا بووە.
"ئیشی زەردەواڵەیە"
2 343
وۆڵ ستریت جۆرناڵ:
لە سەروبەندی ئامادەکارییەکان بۆ شەڕی ئێران، لیندسی گراهام گەشتی کرد بۆ ئیسرائیل بۆ ئەوەی ڕێنمایی ناتانیاهۆ بکات لەسەر چۆنیەتی ڕازیکردنی ترەمپ بۆ هەڵگیرساندنی شەڕەکە، دواتر بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناتانیاهۆ هەندێک زانیاریی هەواڵگریی نیشانی ترەمپ داوە کە قەناعەتی پێ هێناوە هێرش بکات.
2 343
بەرپرسانی ئەمریکا ئەم هەفتەیە زانیاری نهێنییان پێشکەشی کۆنگرێس کردووە کە تێیدا مەزەندە دەکرێت ئێران هێشتا نزیکەی 50%ی بەرنامە مووشەکییە بالیستییەکانی و ڕێژەیەکی زۆر زیاتری توانا درۆنییەکانی پاراستبێت.
2 343
کۆمپانیای نەوتی ئەبوزەبی کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوتی بەهۆی دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند.
2 343
نیویۆرک تایمز:
بەرپرسانی ئێران دەڵێن حکومەت دەتوانێت بەرگەی هێرشەکان بگرێت و پێیان وایە لە کۆتاییدا ئەمریکا و ئیسرائیل ئارەزووی خۆیان بۆ جەنگ لەدەست دەدەن.
ستراتیژەکەیان کە ناوی نراوە Operation Madman ئامانجی ئەوەیە تێچووی ململانێکان هێندە بەرز بکاتەوە تاوەکو واشنتۆن و تەلئەبیب پاشەکشە دەکەن.
2 343
هاوڵاتیانی ئازیز تکایە دوور بکەونەوە ، لە وێنە و ڤیدیۆ گرتن ، ئەم وڵاتانەی وەک کوەیت و بەحرەین و دووبەی و سعودیە و ئیسرائیڵ و ئوردن ئەکرێنە ئامانج بەزۆر وێنە و ڤیدیۆ پەیا ئەبێ بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیان کەچی لەنێوو کورد دەنگێک نایەتن هەزار میدیا دەهۆڵ دەکوتن و هەزار خەڵکیش مۆبایڵ حازر ئەکاتن تکایە ئاگاداربن چیتر مەبن بە سەرچاوە بۆ دوژمن
2 343
عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران:
پێم ڕاگەیەندراوە کە چەند سەربازێکی ئەمریکی بە دیل گیراون، بەڵام ئەمریکییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو سەربازانە لە کاتی شەڕدا کوژراون، سەرەڕای هەوڵە بێسوودەکانیان، ڕاستی شتێک نییە کە بتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر شاراوەی بکەن.
"لاریجانی و سوپای پاسداران حکومی ئێران دەکەن"
