2 345
订阅者
无数据24 小时
-57 天
-2630 天
帖子存档
2 345
+6
ئەمریکا و ئیسرائیل بۆردوومانی بارەگای پیشەسازی سپای پاسدارانیان کرد له تەبرێز کە کاری دەکرد بۆ دروستکردن و بەهێز کردنی موشەک
2 345
موحسین ڕەزایی:
کۆتایی شەڕ لە دەستی ئێمەدایە، بیر لە کۆتایی هێنان بە شەڕەکە ناکەینەوە تەنها بە دوو مەرج نەبێت
یەکەم: قەرەبووی تەواوی زیانەکان وەربگرینەوە دووەم: ئەمریکا لە ناوچەی کەنداو بکشێتەوە
2 345
موحسین ڕەزایی لە تەلەفزیۆنی ئێران:
تا ئێستا ئێمە لە شەڕەکەدا سەرکەوتوین. پێشتر ئەمریکامان شکست پێهێناوە و زەربەیەکی سەختمان لێداوە
2 345
فرۆکەهەڵگری ئەمریکی جیراڵد فۆرد لە باکوری دەریای سور ماوەتەوە و نەهاتووە بەرەو کەنداوی فارس.
بەهێزترین ئەگەر ئەوەیە دەیەوێت ئیسرائیل بپارێزێت لە موشەکی ئێرانی و لەوەش زیاتر موشەکی حوسیەکان کە دوێنێ رایانگەیاند دێنە جەنگەکەوە.
2 345
دورگەی کیش و سەرجەم دورگەکانی تری ئێران لەکەنداو لە چەک و بنکە و هێزی سەربازی ئیران داماڵرلوە
2 345
هەرچەندە گومان دەکرێت ژێرخانی نەوتی ئێران لە خارگ بۆردومان کرابێت ،
سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە: بۆردومانکردنی دوورگەی خارگی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، ئەو شوێنانەی نەکردوەتە ئامانج کە پەیوەندییان بە بازرگانیی نەوتەوە هەیە.
2 345
بەڕێزان، ترەمپ هەنگاو و پرۆسەی داگیرکردنی لە خشتەی کارەکانی زوتر ئەنجامدا، دورگەی خارگ شادەماری نەوت و ئابوری ئێرانە ، وا دیارە ئێران زوتر تەسلیم ئەبێت، وەکو لەوەی چاوەڕێ دەکرا، جوڵەکەی ترەمپ لە خارگ وەکو کش وایە لە پاشا ، تەنها ماتەکەی ماوە
2 345
ئێران مووشەکە بالیستییەکانیش لە ناوببات ئەمریکاو ئیسـ،ـرائیل وازی لێناهێنن!
باسەکە باسی دیموکراسی، مافی گەلان و رووخاندنی رژێم نییە، باسەکە
یەکەم: پاراستنی ئاسایشی ئیسـ،ـراییل.
دووەم: دەستگرتن بە سەر سەروەت و سامانی ئێران.
سێیەم: چۆن دەبێ وڵاتێکی گەورەی 93 ملیۆن کەسی پشت بە تواناو پیشەسازی خۆی ببەستێ، بەڵکو دەبێ وەکو عێراق بۆ کەوچکی خواردنیش لە دەرەوە هاوردە بکات!
چوارەم: خنکاندنی چین و رێگرتن لەوەی نەوت بە ئاسانی و هەرزانی بکڕێ!
ناجی سەبڕی کە دواین وەزیری دەرەوەی سەدام بوو دەڵێ: هەزار مووشەکی دوور مەودامان بە قسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەناوبرد کەچی پشکێنەرەکانی سەر بە UN هات بوون دەیانگوت: چۆن بزانین مووشەکانت لەناوبردوو؟! لە ژێر زەوی بیهێنە دەرەوە کەلوپەل و ماددەکان کۆبکەنەوە تا بزانین لەناوتان بردووە بە تەواوەتی یان نا!
بۆیە ئەمریکاو ئیسـ،ـرائیل دەزانن کە ئێران چەکی ئەتۆمی نییە بۆیە بە دڵی خۆیان لێیدەدەن و هەڕەمی دەسەڵاتەکەی دەکـ،ـوژن، بەس مووشەکی بالیستی هەیە، ئەگەر بالیستییەکانیش لەناوببات وەکو عێراق هەر وازی لێناهێنن!
مەحمود یاسین کوردی
