2 370
订阅者
+124 小时
+67 天
+3030 天
帖子存档
2 370
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لە دوو رۆژی رابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری لە هەولێر کۆبوونەتەوە و باسی پێکهێنانی حکومەت، گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی و کاراکردنەوەی پەرلەمان و چەند پرسێکی دیکە کراوە
2 370
+1
نە ئۆکرانیا نە ڕووسیا گوێیان بۆ قسەکانی تڕەمپ نەگرت و بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی وزە، لە 72 کاتژمێری رابردووش 32 هاوڵاتی ئۆکرانی و 11 هاوڵاتی ڕووسی کوژراون.
2 370
دەستبەسەرداگرتنی سیستەمی پێشکەوتووی پەیوەندیی ترۆپۆسفێری ئەمریکی (AN/TSC-198-V3) و زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێلی سەربازی و دەیان تانک و زرێپۆش و مووشەکی دژەزرێپۆش لەلایەن حوسییەکانەوە لە هێزەکانی تاریق ساڵح، شکستێکی گەورەی مەیدانی و هەواڵگرییە بۆ هاوپەیمانیی عەرەبی؛ ئەمەش جگە لەوەی خبەخانەیەکی گەورە دەبەخشێتە حوسییەکان
2 370
🔻ژەنەڕاڵ ڕەزایی: هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکادا ناکەین پێش ئەوەی مەرجەکانی ئێران جێبەجێ نەکرێت.
2 370
ئاژانسی تەسنیم:
موشەکەکانی دوژمن دوو بەلەمی ماسیگرتنی ئێرانیان لە بەندەری کەنگان لە باشووری وڵات کردە ئامانج و ئەگەری زیانی گیانی لە ئارادایە.
2 370
بەپێی میدیای ئەمریکی، تڕەمپ بەنیاز نییە جەنگێکی گەورە و ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوان بکاتەوە، ئەم هەڵوێستە خودی ئێران و پرۆکسیەکانیشی دەگرێتەوە، هۆکارەکەش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانە لە دوو مانگی داهاتوو. راوێژکارەکانی پێشنیاریان بۆ کردووە هێرشێکی سنوردار بکاتە سەر چیای قوڵینگ کە بنکەی مووشەکی ئێرانە و دوای هێرشەکە سەرکەوتن رابگەیەنێت و لە هەڵبژاردنەکاندا وەک بانگەشە بەکاریبهێنێت.
2 370
لەنزیک باب مەندەب حوسییەکان بە درۆن و تۆپخانە چەکدارانی حکومەت دەکەنە ئامانج.
سەرەرایی هێرشی ئاسمانی چڕ سووپای یەمەن شکستی هێناوە لە پێشڕەویکردن.
2 370
حوسییەکانی یەمەن:
بەرگری ئاسمانی دوو فرۆکەی سعودییان لە جۆری F-15 و Typhoon ناچار کرد ئاسمانی یەمەن جێبهێڵن و بگەڕێنەوە بنکەکانیان لە سعودییە.
