2 349
订阅者
+124 小时
-67 天
-2530 天
帖子存档
2 349
🔴 بلومبێرگ:
سعودیە بە ئەمریکای ڕاگەیاندوە کە ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر ژێرخانی ئاو و کارەبایەکانی، ئەوا ئامادەیە هێرش بکاتە سەر ئێران.
2 349
ئاژانسی ئیسرائیل تایمز :- بەرپرسانی خەلیج داوا لەئەمریکا دەکەن هێرشەکانییان بۆ سەر ئێران چڕتر بکەنەوە.
2 349
حیزبوڵای عێراق: لەچەند کاتژمێری داهاتوودا، هێرشەکانمان بە شێوەیەکی گشتگیر بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەستپێدەکەینەوە
2 349
ترامپ: ئێران دوا هەلی لەبەردەستە بۆ ئەوەی کۆتایی بەو هەڕەشانە بهێنێت کە بۆ سەر ئەمریکا و جیهان دروستی کردون.
(هەتیم ڕوویان نیە.😕)
2 349
باراک ڕاڤید |
🚨 بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی: پەیوەندی و هەوڵ هەیە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرپرسانی ئێرانی و ئەمریکی لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان لەم هەفتەیەدا.
🚨 بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی: لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ سازدانی لوتکەیەک لە پاکستان، ئەگەری ئەوە تاوتوێ دەکرێت کە جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جی دی ڤانس، نوێنەری باڵای ئەمریکا بێت.
🚨 بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی: ئیسرائیل ئاگاداری ئەوە بووە کە هەوڵی نێوەندگیری لەلایەن چەند وڵاتێکەوە هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، بەڵام بە قسەکانی ترامپ سەرسام بووە کە باس لەوە دەکات ئەم پەیوەندییانە پێشکەوتنیان بەدەستهێناوە و وادیارە لەسەر ١٥ خاڵ ڕێککەوتوون.
2 349
🔴 کەناڵەکانی سوپای پاسداران پشتڕاستیان کردەوە - حەمید میرزادە لەگەڵ تەواوی خێزانەکەی کوژران و تەنها منداڵێک بە زیندویی ماوەتەوە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
شوێنی بەرکەوتنی موشەکی تیرۆرە ئامانجدارەکە لە نهۆمی دەیەمی بورجی "ئەبریشەم"ی گەڕەکی نەسر (ناوچەی مەرزاران) لە شاری تەبرێز بوو شەوی ڕابردوو .
سەردار حەمید میرزادە، یەکێک بوو لە فەرماندەکانی ناوچەی ١٩ی موشەکیی زولفەقار لە باکوری ڕۆژئاوای ئێران.
2 349
بلومبێرگ:
بڕیاری ترەمپ بۆ وەستاندنی هێرشەکان لە ژێر کاریگەری هەردوو فشاری هاوپەیمانان و کاردانەوەکانی بازاڕدا بوو.
ڕاوێژکاران هۆشدارییان دا لەوەی هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزەی ئێران دەتوانێت شەڕەکە پەرەپێبدات و ناوچەکە بخاتە مەترسیەکی گەورە.
2 349
کەسایەتی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، کەسێکی توندڕەوە، قالیباف فڕۆکەوانێکی پێشووی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانە، کە لە ساڵی 2024دا فڕی بەرەو لوبنان و لە ناو کەلاوەکانی گەڕەکی زاحیە لە بەیروت وەستا بۆ ئەوەی هانی شیعەکانی لوبنان بدات بەردەوام بن لە شەڕکردن دژی ئیسرائیل، ئەوەش لە کاتێکدا بوو کە شەڕی نێوان حیزبوڵا و ئیسرائیل لە لووتکەدا بوو، قالیباف یەکێکە لە توندڕەوترین سیاسەتمەدارەکانی ئێران.
2 349
بەرپرسێکی باڵای ئێران:
ئەمریکا داوای کۆبوونەوەی شەممەی لەگەڵ قالیباف سەرۆکی پەرلەمان کردووە.
تاران تا ئێستا وەڵامی نەداوەتەوە و تا ئێستاش ئەو پێشنیازە لە ژێر پێداچوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیدایە.
2 349
شرۆڤەکاری ئەمریکی براندۆن فیشەرت:
پێموانییە ئەم بانگەشانەی سەبارەت بە دانوستان ڕژدی بن. ترەمپ پێویستی بە کڕینی کات هەیە بۆ هێورکردنەوەی بازاڕەکان و ڕێگەدان بە هێزەکانی ماڕێنز کە بڵاوەیان پێبکەن.
ئامانجە ئەگەرییەکانی نیشتنەوەی سەربازی:
1. دوورگەی خارگ
2. دوورگەی قشم
3. کۆناراک من بژاردەی سێیەمم پێ باشترە
2 349
ترەمپ:
ئێران دەیەوێت ڕێککەوتنێک بە شێوەیەکی خراپ ئەنجام بدات، دەکرێت لە ماوەی 5 ڕۆژ یان زووتردا بێت.
2 349
ترەمپ سێ ڕۆژ پێش ئێستا:
دەمانەوێت قسەیان لەگەڵ بکەین، بەڵام کەس نییە قسەی لەگەڵ بکەین، حەزمان لێیە بەو شێوەیە بێت.
تڕەمپ ئەمرۆ:
لەگەڵ ئێران دوو رۆژە گفتوگۆی بەرهەمدارمان هەبووە.
现已上线!2025 年 Telegram 研究 — 年度关键洞察 
