865
订阅者
+124 小时
-27 天
-1130 天
帖子存档
865
ئەگەر لەگەڵ تۆ بوومایە...
پەنجەرەی هیچ ماڵێ ڕووی لە بێدەنگی نەئەکرد و
لە گەرووی تاریکترین شەوەکانیشا،
کازیوەیەکم لە تیشکی نیگات ئەهۆنییەوە
نەمئەهێشت نامۆیی بگاتە سنووری هەناسەکانمان
هەموو تەپوتۆزی ماندووبوونی ئەم شارە
بە یەک چرپەی دەنگت لەسەر دڵم ئەنیشتەوە و
دەبووینە تاقە پەناگەی ئارامی لەم دوونیا شێواوەیا
ئەگەر لەگەڵ تۆ بوومایە بەس لەگەڵ تۆ بوومایە
با نەیئەتوانی ئاواتی درەختەکان لە ڕەگەوە هەڵکێشێ
هەموو برینێکی کۆنی ئەم ڕۆحەم
لە بەرامبەر نەرمی و میهرەبانیتدا چاک ئەبووەوە
هەنگاو بە هەنگاو ڕێگاکانمان پڕ دئەکرد لە سەفەری ئومێد و
ڕێگەم نەئەدا هیچ ئێوارەیەک
تامی تاڵی بێکەسی بنیشێنێتە سەر لێوەکانت
ئەگەر لەگەڵ تۆ بوومایە...
زستان شەرمەزار ئەبوو لە ئاست گڕی دڵسۆزیمان
تەنانەت سەهۆڵبەندانی تەمەنیشمان دەکردە کڵپەی ژوان و
خەفەت لە بەردەم حزووری ئێمەدا بارگەی تێک ئەپێچایەوە
865
ئەگەر بمایتایەتەوە...
لە هەموو شەقامە بێدەنگەکانی ئەم شارەدا
پێکەنینت دەکردە چرا و
ڕێگەم نەدەدا هیچ پایزێک دەست لە گەڵای دارەکان بدات.
ئەگەر بمایتایەتەوە،
خەم لە دەرگای ئەم دڵەی نەدەدا و
هەموو چرکەیەکی تەمەن،
دەبوو بە مۆسیقایەکی پڕ لە ئارامی...
ئەگەر بمایتایەتەوە،
باران نەدەبوو بە بەهانەیەک بۆ گریان؛
دڵۆپەکانمان دەکردە ترپەی شادمانی و
پێکەوە لەژێر سەمای هەورەکاندا پێدەکەنین.
نەمەدەهێشت شەقامە تەڕەکان بۆنی تەنیایی بگرن،
هەر گەڵایەکی زەردیش کە لە چڵ جیا دەبووەوە،
لەبری مەرگ، لە باوەشی ئێمەدا ئارامی دەگرت.
ئەگەر بمایتایەتەوە،
ساردیی کڕێوەی پایز بە گەرمیی دەستت دەشکا،
ئێوارانی غەریبی، بە چاوەکانی تۆ ڕووناک دەبوونەوە و
دارەکان هەرگیز ڕووت نەدەبوونەوە لە هیوا،
چونکە ئامادەبوونی تۆ، بەهاری هەمیشەیی بوو.
865
هەندێک ڕۆژ
ئاوات دەخوازم
بریا هەرگیز ڕێمان نەکەوتایەتە یەکتر
چونکە تۆ تێناگەیت چەند خەمگینە
ئەوەی بزانیت
کەسێکی وەکو تۆ
لەم دنیایەدا بوونی هەیە و
من ناتوانم ئەو کەسەم هەبێت
865
هەنێ برین هەیە هەرگیز ساڕێژ نابن چونکە هۆکارەکەی هەمیشە لەبەر چاوتە ، سەختە ڕۆحت تێکەڵ بە ڕۆحی کەسێ بووبێ و هەناسەکانتان یەکی گرتبێ کەچی دەستەکانتان بۆ هەتا هەتایە لە یەکتر حەرام کرابێ ئێمە قوربانی ئەو نزیکییە بووین کە لە هەزاران ساڵ دووری و دابڕان بە ئازارتر بوو
865
ئەگەر هەبیت یان نەبیت بۆ من هەر پشت و پەنای...
لە ژیاندا شوێنێک هەیە کە تێیدا مەوداکان هیچ بەهایەکیان نامێنێ ئەو شوێنە دڵی منە کە تەواو پڕە لە تۆ پێویستم بە حزوری جەستەت نییە بۆ ئەوەی بزانم هەی تەنیا یادکردنەوەت بەسە بۆ ئەوەی لە ناو جەنجاڵی و بێڕەحمبوونی ئەم دنیایەدا زەردەخەنەیەک بخەمە سەر لێوم و ماندووبوونی ڕۆژەکەم لەبیر بکەم تۆ بۆ من ئەو قەڵا بێدەنگەی کە لە کاتی پێویستدا ڕۆحی شەکەتم پەنای بۆ دەبات
865
ڕۆژەکان دێن و دەڕۆن، بێ تۆییەکەش هەر بەردەوامە، بەڵام تەنها خودا دەزانێت بە چ چەرمەسەرییەک ئەم کاتە بەڕێ دەکەم. لە دەرەوە وا دیارە کە ژیان دەڕوات و منیش لەگەڵیدام، بەڵام لە ناوەوە وەک ئەوە وایە لە ناو زۆرانبازییەکی بێدەنگدا بم لەگەڵ هەر خولەکێکدا. هەموو بەیانییەک کە چاو دەکەمەوە، دەزانم کە ڕۆژێکی تری تاقەتپڕوکێن دەست پێدەکات؛ ڕۆژێک کە دەبێت بە زۆر تێیپەڕێنم، بێ ئەوەی هیچ مانایەک لەم مانەوەیەدا شک ببەم.
865
مرۆڤ ئەبێ بۆ کوێ ڕابکات کاتێک یادگارییەکانی لە ناو خوێنیدا بن؟ کێشەکە شوێنەکان نین، کێشەکە ئەوەیە لە هەر کونجێکی ئەم دنیایەدا دابنیشیت، یادی ئەو "نەبووانە" وەک سێبەر لە پشتمانە. ڕاکردن لە یادگارییەک کە لە ناختدا ڕەگی داکوتاوە، مەحاڵترین جەنگی دنیایە
865
ئەزانم ڕۆژێک من و تۆ یەکتریمان بیردەچێتەوە
تۆ شێوەی من و
منیش نامیهرەبانییەکانی تۆ
تۆ ناوی من و منیش بیرەوەرییەکانت
ڕۆژێک ئێمە بۆ هەمیشە یەکتریمان بیردەچێتەوە
ئەوکاتەی ئێمە دەبین بەئێوە و
منیش دەبم بەخاک ..
865
هەندێک شەو هەن، بێدەنگییەکەیان لە هەموو هاوارێکی مرۆڤ بەرزترە. کاتێک خەیاڵی شتە ونبووەکان دەبێتە تاقە هاوماڵی دڵ، ئیتر تەنیایی دەگاتە قۆناغی کۆست؛ وێرانەیەک لە ناوەوە دروست دەبێت کە نە دەبینرێت و نە کەسێکیش هەیە سەیری ناو چاوەکانت بکات و تێبگات چ داڕمانێکی گەورە لەو بێدەنگییەدا شاراوەتەوە. زۆر تاڵە مرۆڤ لە ناخەوە هەڵوەشێت و ئەو دەستەی کە دەبوو بیگرێت، لێرە نەبێت و نەیبینێت کە ئەم غەریبییە چۆن خەریکە هەموو شتێک دەخوات
865
ھەموومان ئەمانەوێت بنووسین
ئەوەی لە ناخماندایە ئەمانەوێت بیکەین بە ووشە بەڵام دوای چەند خولەکێک ئەکەوینە کوژانەوەی چونکە ئەوەی ناخمان بۆ نمایش نییە بۆ شاردنەوەش نییە ھەندێک ھەست ھەیە نە ئەوترێ و نە ئەنوسرێ تەنھا باوەش ئەکات بە بێدەنگیدا…
