ch
Feedback
𝑉𝑖𝑛𝑜𝑠✨🖤ڤینۆس

𝑉𝑖𝑛𝑜𝑠✨🖤ڤینۆس

前往频道在 Telegram

𝒲ℯ𝓁𝒸ℴ𝓂ℯ🫶🏻🫀‏ هەرگیز بێ هیوا مەبە لەو خودایەی ڪە بۆ جوانبوونی گوڵێـك ، ئاسمان دێنێـتە گریان ✨❤️

显示更多
329
订阅者
无数据24 小时
-27 天
-830 天
帖子存档
“🖤”

وەک و گۆرانیەکی کۆن خەریکە لە بیری هەموان دەچمەوە

بەشی کۆتاییی چیرۆکی فاتیمە🩵 منیش بەراست ئاشقی ئازاد یووم کورێکی ئیماندار و ژیر دیار بوو هەرچەندە ئەی وت دایکم رازی نابێ بەڵام من ئامادەم هەموو شتێکت بۆ بکەم بیری چیرۆکەکەی باوکم و دایکم کردەوە کە چۆن بە یەک گەیشتوون و منیش هەمان رێچکەی خۆشەویستی ئەوان ئەگرم زۆر جار مالی ئازاد فشاریان ئەخردە سەر بەڵام چونکە تاقانە بوو نەیان ئەتوانی دەست بەرداری بن بۆیە رازی بوون هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم بەڵام بە مەرجێک لەو ماڵە بین بە هەر جۆرێک بێ هاوسەرگیریمان کرد زۆر ئەمویست لەگەڵیان رابێم و منیان خۆشبووێ بەڵام بێ سود بوو خەسوم زۆر رقی لێم بوو هەموو شتێکی ئەکرد تا من ئازار بچێژم ئازاد بەم شتانەی ئەزانی تەنها ئەی وت ئارام بگرە کاتێ باوەشی پیا ئەکردم و نێوچەوانی ماچ ئەکردم ئیتر هەموو شتێکم بیر ئەچۆوە ئەم وت لەگەڵ ئەو دڵخۆشم ئیتر چ حەقم بە خەڵک دایە هەر چی ؟ەڵێن با بیڵێن زۆر بوختانیان بۆ ئەکردم تا من لەبەر چاوی ئازاد ناشرین بکەن بەڵام رۆژ بە رۆژ خۆشەویستی ئێمە زیادی ئەکرد کاتێ بێتاقەت بام هەولی ئەدا قسەی خۆشم بۆ بکا و بە پێکەنینم بێ نێ بوونی ئەو بەس بوو بۆ من ... شوکور بۆ خوا کە ماوەیەکی پێ چوو دوگیان بووم لە ئازاد کاتێ ئەمەشم پێ وت زۆر دڵخۆش بوو دڵی پر بوو ئەگریا ئەم وت ان شاءللە ئەبێتە خێر و بەرەکەت بۆ ماڵمان کچەکەم دێ و رزگارمان ئەکا لەم دەر و بەڵایە بەڵام پێچەوانە بۆوە زیاتر و زیاتر خەسوم رقی لێم بوو حەزی ئەکرد مندالمان نەبێ تا ژنێکی تر بۆ ئازاد بێ نێ هەندێک جار بە ئەنقەست ئازاری ئەدەم و ئیشی پێ ئەکردم تا من ماندوو بم و گلەی و نارەزای دەر ببرم لای ئازاد ناشرینم بکات تا رۆژێک بوختانی بۆم کرد و ژیانی تێکدام ئەویش ئەوە بوو ئازاد لە ماڵ نەبوو پیاوێکی گرت بوو وەک شەیتان بەینی من و ئازاد تێک بدات وەک کرێ کارێک وابوو دەستی کرد بە گالتە و شت نزیک ئەبۆوە منیش ئەم وت لە خۆا بترسێ هاوسەرم هەیە هاوارم ئەکرد و ئەگریام رام ئەکرد بەسەر قادرمەکانە کاتێ ئازاد هاتەوە ئەم باروو دۆخەی بینی تورە بوو تاگرتی مستێکی لە پیاوەکە داو کەوتە خوارەوە دوای خەسوم کە زانی سەری نەگرت پلانەکەی خۆی بە دیار خست و قسەی ئەکرد ئەی ویست خۆی بدزتەوە ئەی وت دەیەوێ خیانەت لە تۆ بکا پیاوی خەڵکی هێناوەتە ماڵ ئازاد ئارامانە دەستی گرتم و رۆیشت و پیاوەکەش لەویا جێما نەی ئەتوانی شکایەت بکا چونکە لە جیات ئەمە پارەی وەر دەگرت .... ماڵمان گواستەوە چەند رۆژێک لە بێ دەنگی ئازاد ئەترسام ئەم وت لێمدە هاور بکا بەس وامەبە خۆت ئەزانی من چۆنم کاری واناکەم دەستەکانی توند گرتم وتی تەواو من مالی خۆم باش ئەناسم خەم مەخۆ و تەواو بوو جارێکی تر جێتناهێڵم بەتەنیا ,,, دڵم ئەوەنە خۆش بوو سوپاسی خوام کرد کە هاوسەرەکەم باوری پێم هەیە بۆ من هەموو شتێکە ... دوای مۆوەیەک منداڵەکەمان بوو زۆر دڵخۆش بووین شوکور بۆ خوا چەند جارێک خەسوم ویستی بمان گەرێنێتەوە بەڵام ئازاد رازی نەبوو تا ئەو کاتەی دایکی توشی جەڵتە بوو ویستی بۆ کۆتا حار بمان بینێ ناچار گەراینەوە ئەم خانووە بۆ مانگێک لەسەر جێگا وەک دایکم بەخێوم ئەکرد و خزمەتم ئەکرد لە دوا ساتی ژیانی منی خۆشویست و داوای گەردەن ئازای کرد لێم ...... ئەم چیرۆکی من بوو چیرۆکی کچێک لە ژیانێکی ناخۆش و پر لە ئازار دور لە نازی دایکی و هەژاری بەڵام ئارام گرتن ئەبێتە مایەی دڵخۆشی پشت بە خوا ببەستن لە هەموو بارودۆخێک خودا بەندەکانی جێناهێڵی سەبری ئەیوب لەبیر مەکەن ..... کۆتایی

مرۆڤ دەتوانێ بە ڪوێدا ڕۆیشت بەهەمان ڕێگاشدا بێتەوە بەڵام ڕەنگه چیتر هەمان مرۆڤ نەبێ 🙁!

🥹🐕❤️‍🔥
+5
🥹🐕❤️‍🔥

دەنگ و باسی ئەو کەسەی ڵەگەڵ ئەوانی تر فەرقی هەبوو ، ماوە؟ ههههـ

چــیرۆکی فاتیمە بەشی دووەم شەوان دوعا و نزام ئەکرد و سوپاسی خوام ئەکرد ئەمزانی رۆژێک بەهۆی خوێندنەکەمەوە ئەبمە فریاد رەسی خێزانەکەمان بەڵام بەداخەوە کە کۆچی دایکم تەواوی ژیانمی وێران ئەکرد زۆر جار لە رێی مەکتەبەکەوە من و خوشکم ئەچووینە سەر گۆرەکەی و تێر ئەگریان بە نهێنێ بێ ئەوەی باوکم بیزانی ئەمەوێ بڵێم دایە ماڵە بچوکەکەمان بێ تۆ چۆڵە وەک و جاران خۆشی نەماوە باوکیشم بیرت ئەکا ئەو نیسکێنەی پورم بۆمان لێدەنێ وەک نیسکێنەکە تۆ تامی نیە .... مردنی دایکم دوو هێندەیتر هەژارتری کردین وەک بێ کەسێکمان لێهات بوو باوکیشم دڵتەنگی پێوە دیار بوو ئاگام لێ بوو شەوانە ئەگریا بۆ دایکم لە خوا ئەپارایەوە ئەی وت گەر لەبەر ئەم ئەمانەتە نەبێ ئەمەوێ بێم بۆ لای تۆ بەڵام منداڵەکانم بە جوانترین شێوە بەخێو ئەکەم ... باوکم کوری پیاوێکی زۆر دەوڵەمەند بووە لە رابردوودا بەس لەبەر ئەوەی ئەشقی دایکم کوێری کرد بوو ئامادە بوو واز لە هەموو شتێک بێنێ لەبەر دایکم ئێستاش ئەم گریانە بە کوڵەی شەوانەی باوکم بیناچێتەوە چ ئاگرێک لە ناخی هەڵگیرساوە .... سەرەرای ئەم شتانە باوکم بەردەوام بوو لە چیرۆکی پێغەمبەر ئەیوب و هەموو کاتێک بیری دەهێنـیناینەوە کە ئەبێ ئارام بگرین و خودا بەندەکانی تاقی ئەکاتەوە ... ئەم ساڵە ویستم واز لە خوێندن بێنم لەبەر ماڵ بەڵام باوکم رێگەی نەدا رازی نەبوو وتی دایکت ئەیەوێ بخوێنی بە کوڵ دەستم کرد بە گریان باوکم لە باوەشی کردم هەستم بە گەرمی هەناسەکانی ئەکرد بەزۆر خۆی گرت بوو ... پورە زارێ خواردنی بۆ حازڕ ئەکردین و دۆی ئەهێناین ئاگای لێمان ئەبوو چەند ساڵێک وا تێپەری تا چوومە پۆلی 12 ئەمساڵ کۆتا ساڵم بوو ئەمزانی دوای ئەم ساڵە ژیانێکی نوێ چاوەرێم ئەکات پێشبـینیەکەشم راست بوو کاتێ لە کولێژی ئاداب وەرگیرام بەڵام نەهامەتیش دەستی پێ کرد ئەویش ئەوە بوو کە ئازاد کورێکی دەوڵەمەند کەوتە داوی خۆشەویستی مەووە منیش زۆر خۆشمئەویست بەڵام بیرم لە ژیانی باوکم و خوشک و براکەم ئەکردەوە هەرچەندە دەرگای بەرەکەت بە رووماندا کرا بۆوە کاتێ براکەم لە کارگەیەک ئیشی ئەکرد و پارەیەکی باشی دەست کەوت و خانوو و ماڵی گۆری و ژنیشـی هێنا باوکیشم خانەنشین بوو بە یادی چوون بۆ لای لەیلاکەی هەناسەی ئەدا و چاوەرێی خوای ئەکرد پێی بگەیەنێ ...

ئەزانی چی؟ بجەنگە بۆ بەختەوەریت بەربەستەکان کێن و چین بیشکێنە🤍.

چــیرۆکی فاتیمە بەشی یەکەم لە شەوێکی باراناوی کە ئازار سەرەپای گیانمی داگیر کرد بوو و خێرا چوومە لای دایکم و دەستم کرد بە گریان و ناڵە و دەستی بەسەر داهێنانم و ئەی ویست ئارامم بکاتەوە و ئازارەکەم کەم بێتەوە و لە تاو گریان و ئازار چاوەکانم توند داخست بوو و خەو بردمیەوە هۆکاری نەخۆشیەکەمم نە ئەزانی لەوانەیە هەر هەزارێک بێ و تەواو بێ ... لەبەر دەست کورتی و هەژاری دایکم نەی ئەتوانی بــمبات بۆ لای دکتۆر و چارەم بکات و تەنها هاوار و ناڵەم بۆ خودا ئەکرد و داوای شیفام لێ ئەکرد باوکە بەستەزمانەکەم کە کەناسی ئەکرد پارەیەکی وامان نەبوو تەنانەت زگی خۆشمان تێر بکەین زۆر جار لەسەر سفرەکە دایک و باوکم سەیری یەکتریان ئەکرد و لەبەر دڵی ئێمە خەندەیەکیان ئەکرد و ئەیان وت تێر بووینە تەنها بۆ ئەوەی من و خوشک و براکانم بەشێک لە نانەکە زیاتر بخۆین سوپاسی خوا ئەکەم کە خانووەکە هی خۆمان بوو و کرێچی نەبووین .... لە رۆژانی خوێندنماندا من و خوشکە بچوکەکەم تەنها 500 دینارمان ئەبردە دەوام و جاری واش هەبوو دایکم سێوێکی بۆ کەرت ئەکردین نەی ئەوت پارەمان نیە ئەی وت بۆ نەخۆشی و گەشە باشە و براکەشم کە لە ئێمە گەورەتر بوو دوای ئەوەی مەکتەب تەواو ئەبوو خێرا رای دەکرد بۆ بازار و پێلاوی بۆیاغ ئەکرد باوکم نیگەران ئەبوو بەڵام ئیتر ژیانی ئێمە وابوو ... چونکە من گەورەتر بووم لە خوشکەکەم هەندێ جار ئەمتوانی بەرگەی برسیەتی بگرم و ئەو 250 لاشم بوو ئەمدایە ئەو ئەم وت برسیم نیە هەندێ جاریس توند دەستم بە زگمەوە ئەگرت لەبەر برسیەتی .... دایکی داماویشم نانی بۆ ماڵ ئەکرد و هەندێک جاریش خەیاتی ئەکرد ئەمشەوەم هەرگیز بیرناچێ کە لە دیار فانۆسێکەوە دانیشت بووین باوکم دەستی کرد بە چیرۆک گێرانەوە کاتێ باسی پێغەمبەر ئەیوبی ئەکرد چەندە پیاوێکی ئارام گر بووە دەرد و بەڵای زۆری بەسەر هاتووە کەچی لە خوا بێ ئومێد نەبووە ... ئەم چیرۆکانەی باوکم بۆ ئێمە وەک ئومێدێک وابوو دوبارە خەندەی ئەخستە سەر لێومانەوە لە کاتی نوێژی بە کۆمەڵ سوپاسی خوامان ئەکرد بەوەی کە هەمانە بۆ جارێکیش بێ باوکم نەبینیووە کە گلەی بکات لەو ژیانەی کە تێیداین پیاوێکی نورانی بوو ... هەندێک جاریش هێندە بە خراپی دلم ئەشکا کاتێ هاورێکانم ئەیان وت کچی کەناسەکەیە بە چاوێکی کەم سەیریان ئەکردین بەڵام من شانازی بە باوکی خۆمەوە ئەکەم کە باوکم دەهات بۆ لای مامۆستاکانم دەستەکانیم ماچ ئەکرد و ئەویش دەستی بەسەرم دا ئەهێنا و گوێچکەی خۆمان کەر ئەکرد بەرامبەر بە قسەی خەڵکی کە وەک خەنجەرێک وابوو لە دڵی ئێمەیان ئەدا .... چاوەڕێی بەشی دووەم بن...

بهێڵە با هەر ئەوە بێت کە خودا دەیەوێت، لەوانەیە هەر ئەوە بێت کە دڵت دەیەوێت (: 💙🌸🌼💝

بیرت دەکەم غرور ناهێڵێ پێت بلێم💔-

ئیفلیجم بەرامبەر ڕاکردن بە دوای شتانێکدا کە قەرارە هی من نەبن . 🤍✨
ئیفلیجم بەرامبەر ڕاکردن بە دوای شتانێکدا کە قەرارە هی من نەبن . 🤍✨

بێ ئیشم وەک فریشتەی سەر شانی ڕاستی مەسئولەکان..!

گرینگی بە خۆت بدە و خودا بدە ئەوانی تر سوودیان نابێ بۆت🤎 🌝~

گەر سەردەمانێ حیسابم بۆ کردووی بیکە ئەستۆی هەرزەکاریم🖤

چەندە جوان ئەبوو..! من تاوانبار بم و تۆش دادوەر،وە پێمبلێی سزاکەت لە سێدارە دانە بە زوڵفی خاوم’🕯️🖤”

چەندە جوان ئەبوو..! من تاوانبار بم و تۆش دادوەر،وە پێمبلێی سزاکەت لە سێدارە دانە بە زوڵفی خاوم’🕯️🖤

چەندە جوان ئەبوو..! من تاوانبار بم و تۆش دادوەر،وە پێمبلێی سزاکەت لە سێدارە دانە بە زوڵفی خاوم’🕯️🖤

ببورن ئەگەر قسەی باشمان لە بارەتانەوە وتبێ،بەخوا نەمان دەناسین. 🖤
ببورن ئەگەر قسەی باشمان لە بارەتانەوە وتبێ،بەخوا نەمان دەناسین. 🖤