ch
Feedback
قودس كوردى

قودس كوردى

前往频道在 Telegram

• یەکەم پەیجی کوردی لە کوردستان و عێراق، تایبەتە بە زانیاری مەقدیسیی • (إنما الأقصى عقيدة)

显示更多
5 004
订阅者
无数据24 小时
-97
-5830
帖子存档
باشە ڕووی ڕەشی خۆت بە خوێنی شەهید پاك ئەكەیتەوە؟ تەریق نابیتەوە، دووسەد پێشبینیت کرد، دووسەو پەنجای وا دەرنەچوو! ئەیووت شەڕەکە بۆ ئێرانە کەچی ئێران و باڵەکانی قورسترین زەربەیان خوارد، ووتی بەس سێرکەن بزانن یەک شیعە لەم شەڕە ئەکوژرێ، وەڵا بۆ خۆی نەسروڵا و خامنەیش کوژران هههه هێشتا ڕووی ئەوەی هەیە بڵێ نەمووت؟ نەوت كوڕەكانی هەنیە و سەركردەكان لە قەتەڕن كوڕی خەڵك ئەیەن بە كوشت بەڵام وا یەك یەك شەهید بوون ! دوو ئەرك هەبوو بۆ سەركەوتنی ئەو جیهادە یەكەمیان جوهد و جیهادی پاڵەوانان بوون كە هەموو دنیایان سەرسام كرد بە ئێستاشەوە بەهێزی ئەرزی نەتوانرا غەزە كۆنتڕۆڵ بكەن تۆیەكی پشت مل پان بەپشگیری خزمەكانت دانیشتوی قسە زل زل ئەكەییت تۆ هەر ئەو كابرایی تەنازولت بۆ گۆرانی بێژێك كرد ئێستا تۆ كەی لە ئاستی ئەوەیایت قسە لەسەر كەسانێك بكەیی كە تەنازولیان بۆ ئەمریكا و ئیسرایل نەكرد؟ ئەوان جیهادی خۆیان كرد تەنها لەیەك كاردا هەڵەبوون ئەویش خوێندنەوەیان بوو بۆ جیهانی ئیسلامی ئەوان پێیان وابوو جیهانی ئیسلامی هێندە پەرۆش ئەبێ بۆیان وڵاتانی ئیسلامی پشگیریان ئەكەن كە بەداخەوە هیچ وڵاتێكی ئیسلامی پشگیری نەكردن نە توركیایی ڕووڕەش نە سعودیایی ڕووڕەش نە قەتەڕی ڕووڕەش كەس پشگیری نەكردن خۆ ئەم پاڵەوانە گیان فیدایانە شتێكی قورسیان داوا نەكردبوو نەیان وتبوو بنسەلمان و ئەردۆگان وەرە شەڕمان بۆ بكە ئەوان تەنها ئەیان ویست تەنها بە لایەنی ئابوری بەژداربن لەگەڵیان ئەگەر وڵاتانی ئیسلامی تەنها نەوتیان ڕاگرتایە بۆ جیهان ئێستا هەموو جیهان لەسەر چۆك بوو! ببینە ئێران ڕەنها بەندەرێكی ڕاگرتوە كە سەدا ٢٠ وزەی جیهانی پێدا ئەڕوا ئەمریكا چۆن تەنازول ئەكات ! چی ئەگەر هەمووی كە نزیكەیی نیوەی وزەی جیهان لێرەوە دابین ئەكرێت گەر تەنها ١ مانگ بۆ پشگیری ئەوان ڕایان گرتایە ئێستا حساباتەكە جۆرێكی تر بوو ! بەڵێ ڕاستە ئالەوەیا هەڵەبوون كە پێیان وابوو جیهانی ئیسلامی هەڵوێستی ئەبێ ئەگینا یەك هەڵەیی دیكەیان نەبوو ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتوو دیلی زۆر زەبری كورج بڕ هاتنەوەشیان بۆ نێو غەزە لە هەمووشی گرنگتر خستنی ماسكی دەموو چاوی تۆ و عبدلەتیف بوون چۆن ئەو بووختانی ئەكرد ئەی وت مناڵی خەڵك ئەیەن بە كوشت و خۆیان لە تونێلان ئەوەبوو سنو١رخۆی لە خاڵی یەكەمی بەرگری شەهید بوو وە خودا پێش قیامەت سزایی ئەوی یا پێش مردن عەزابی دەستی پێكرد وا ئێستا ئاوارەی وڵاتانە لەبەر جیهاد نا لەبەر بابەتی دیكە ! تۆش حاڵت لەو باشتر نیە مناڵەكانی ئەوان لە قەتەڕ نەبوون لە غەزە پۆل پۆل شەهید بوون بە ئیزنی خوا تۆ دەمێكە بابەتی ترت لەسەرە بەڵا سوێن بەخودا هێشتر ماوتە كەوی ڕاو

photo content

سەرکردە ئیسماعیل وای فەرموو و ئێمەش بە یەقینەوە وتمانەوە 💚 #قودس_کوردی

اسماعیل هەنیە لەکاتی گەیشتنی هەواڵی شەهیدبوونی منداڵ و نەوەکانی وتی : الله یسهل علیهم … خودا لەسەریان ئاسانی بکات. ئەمە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماسە و سەرکردەی ناو جەنگە و لەسەرەکیترین داواکراوەکانی ئیسرائیلە … #قودس_کوردی #طوفان_الأقصی

🔻إسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە پاش شەهیدکردنی بەشێکی زۆری ئەندامانی خێزانەکەی لە ڕۆژی سێشەممەدا، لە
🔻إسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە پاش شەهیدکردنی بەشێکی زۆری ئەندامانی خێزانەکەی لە ڕۆژی سێشەممەدا، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: 🔻ئەگەر ئیسرائیل پێی وایە زیانگەیاندن بە ئەندامانی بنەماڵەکەم هەڵوێستی من و بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەر دەگۆڕێت، ئەوا هەڵەن و ئەوە تەنها وەهمییە. 🔻هەر کەسێک لە کەرتی غەززە بکوژرێت بۆ من وەک ئەندامێکی خێزانەکەم وایە. 🔻خوێنی ڕۆڵەکانم لە خوێنی گەلەکەم بەنرختر نییە، وە خوێنی ئێمەش هەمووی یەکسانە، هەموو شەهیدانی غەززە و فلسطین ڕۆڵەی منن”. سەبارەت بە دانوستانەکانی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان، 🔻هەنیە ڕایگەیاند : “حەماس نەرمییەکی زۆری نواند بە مەرجی کۆتایی هاتنی شەڕ و کشانەوەی سوپای ئیسرائیل و ڕازی بوو بە هەموو پێشنیارەکانی ئاگربەست. وە ووتیشی “ئێمە لەسەر بنەماکانمان وەستاوین، و هەر ڕێککەوتنێک ببەسرێت دەبێت ئاگربەستی تەواو لەخۆبگرێت”. چەند بە هەیبەتیت، چەند خۆڕاگریت پارێزەری سێیەم حەرەم و طائیفەی منصوری ئەم زەمەنەیت.💚🫡 #قودس_کوردی #طوفان_الأقصی

شێخی موجاهیدان مامۆستا ئیسماعیل هەنییە لە بۆردومانێکی زایۆنی دا بۆ سەر تاران شەهید بوو #قودس_کوردی
شێخی موجاهیدان مامۆستا ئیسماعیل هەنییە لە بۆردومانێکی زایۆنی دا بۆ سەر تاران شەهید بوو #قودس_کوردی

بسم الله الرحمن الرحيم بەدڵێکی ڕازی بە قەدەری خوا و باوەڕدار بە ململانێی هەمیشەیی نێوان حەق و باتڵ، هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوون
بسم الله الرحمن الرحيم بەدڵێکی ڕازی بە قەدەری خوا و باوەڕدار بە ململانێی هەمیشەیی نێوان حەق و باتڵ، هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونی باوکی شەهیدان و سەرکردەی باشترین پیاوانی خوا لە سەر زەوی جەنابی شێخ ئیسماعیل هەنییە ڕادەگەیەنین. ئەم شەهادەتە موبارەکە تەنها شێوازی شایەن بەم رۆحە مەزنە بوو بگەرێتەوە بۆ لای خوای گەورە. خوێنی پاکی دایەنەمۆی رەوتی بەرگری ئوممەتی موحەمەد و تەسلیم نەبوون و چۆک دانەدان ئەبێت. گەورەترین شانازی ژیانی ئەم جیلە ئەوە بێت لە زەمەنێکدا ژیا کە ئیسماعیل هەنییە و موجاهیدانی هاورێی بەسەر زەویدا تێپەڕین. ئیسماعیل هەنیە رۆشت و حەماسەتی بەرگری و ئازادی قودسی پیرۆز ماوە و بەردەوامە و انه لجهاد نصر او استشهاد د.دانا نەوزەر #قودس_کوردی

هێشتا بڕوات بەوە هەیە جەنگ وەستێنراوە؟ ئێرە غەززەیە، کە داگیرکەری زایۆنیی هەموو جۆرەکانی ئەشکەنجە و وەحشیگەریی تیا ئەنجامداوە
هێشتا بڕوات بەوە هەیە جەنگ وەستێنراوە؟ ئێرە غەززەیە، کە داگیرکەری زایۆنیی هەموو جۆرەکانی ئەشکەنجە و وەحشیگەریی تیا ئەنجامداوە. #قودس_کوردی #درۆیان_لەگەڵ_کردن

شیخ یاسر : دۆزەکانی موسوڵمانان گەر تەنها بە نزاکردن چارەسەر بووایە، پێغەمبەری خودا هیچ جەنگێکی بەرپا نەدەکرد لەکاتێکدا باشتری
شیخ یاسر : دۆزەکانی موسوڵمانان گەر تەنها بە نزاکردن چارەسەر بووایە، پێغەمبەری خودا هیچ جەنگێکی بەرپا نەدەکرد لەکاتێکدا باشترین وەڵامدراوەیە لەلایەن خوداوە! #قودس_کوردی #درۆیان_لەگەڵ_کردن #كذبوا_عليكم

شیخ یاسر الدوسري #قودس_کوردی #درۆیان_لەگەڵ_کردن
شیخ یاسر الدوسري #قودس_کوردی #درۆیان_لەگەڵ_کردن

سەرشۆڕیی بۆ هەموو ئەوانەی : مەیدانی جوهد و جیهادی ئێمە سۆشیال میدیا و دەرخستن و ڕسواکردنی کۆمەڵکوژییەکانی زایۆنییەتە! لەم هەموو مەیدانەدا خودا مەیدانێکی بچووکی پێ عەتا کردووین، لەبەر سێبەر و خۆشی … تیایا شکست بهێنین و بڵێین وەڵا ڕەزیل بووین یان نەمانتوانی ئەنجامی بدەین! سەرشۆڕیی بۆ هەموو ئەوانەی کە لەیەکەم ساتی ڕێکەوتنە درۆیینەکە دەستیان لە بایکۆت بەردا و لەبەر گەدە و نەوسیان هەموو ئەو ئازار و کۆمەڵکوژییەیان لەیاد کرد! سەرشۆڕیی بۆ هەموو ئەوانەی بەناوی لە دڵەوە لەگەڵیانم یان شەرم ئەکەم یان لەترسی قسەی چواردەور هیچ هەڵوێستێکی نییە! سەرشۆڕیی بۆ هەموو ئەوانەی زەڕەیەک غیرە و مووی پیاوەتیان پێوە نییە بۆ ئوممەتەکەیان و دینەکەیان و سنووری خودا… بینێرن بۆ ئەوانەی خەوتوون و ئەتانەوێ بەخەبەریان بهێننەوە و خەمخۆریانن. #قودس_کوردی #کذبوا_عليكم #درۆیان_لەگەڵ_کردن

چاوەڕێبە با هەرسێکیان پێکەوە بن! #کذبوا_عليكم #درۆیان_لەگەڵ_کردن #قودس_کوردی

جینۆساید بەردەوامە! #کذبوا_عليكم #درۆیان_لەگەڵ_کردن #قودس_کوردی

جینۆساید بەردەوامە لە غەززە. #درۆیان_لەگەڵ_کردن #قودس_کوردی

🟢کاتێ هاوسەرگیریمان کرد ، هیچ شتێکی نەبوو بیکاتە مارەیی تەنها ١٠٠٠ دۆلار نەبێت ، 🟢کاتێک شێخ ئەحمەد یاسین پارەیەکی بۆ ناردین بۆ پیرۆزبایی هاوسەرگیریەکە ، بەخشی بە کەتیبەکانی …….. . 🟢شەهید صلاح شحادة ژورێکی نوستنی پێشکەشکردین بۆ زەواجەکەمان ، محمدی قائید پێشکەشی کردەوە بە گەنجێک تازە هاوسەرگیری کردبوو 🟢کاتێک لە زانکۆ وانەی زمانی ئینگلیزی زۆر قورس بوو لەسەرم ، بەرنامەیەکی بۆ دانام ناوینا “ پلانی سەرکەوتن “ و خۆی پرۆگرامێکی پرسیار و وەلامی بۆ ئامادەکردم 🟢نەیتوانی بەشداری پرسەی دایک و باوکیشی بکات ، 🟢تەنانەت نەیتوانی بەشداری ڕۆژی لەدایک بوونی هیچ کام لە منداڵەکانیشی بکات 🟢کاتێک خەلکی لێی دەپرسیم بۆ خۆت بەتەنهایت و پیاوەکەت لەگەڵ نیە ؟!؟ ئەم ووت پیاوەکەم لەدەرەوەی فەلەستینە 🟢هەمیشە فرسەتێکی بدۆزیایەتەوە منداڵەکانی دڵخۆش دەکرد، 🟢یەک ڕۆژی دیاری کردبوو بۆ ئاهەنگی لەدایک بوونی هەموویانی پێکەوە لەو ڕۆژەدا دڵی خۆشدەکردن 🟢فاسۆلیا و بامیەی زۆر حەز لێبوو ، زۆر شارەزای خۆراک دروستکردن بوو ، ‏- 🟢یاریزانێکی زۆر باشی تۆپی پێ بوو ، 🟢لەیەک ساڵدا سەرپەرشتی دروستکردنی 270 ماڵی کرد بۆ هەژاران ، لەگەڵ ئەوەشدا دنیای بەجێهێشت بەشەهیدی و بەبێ ئەوەی یەک ماڵی هەبێیت ئەمانە قسەی هاوسەری سەرکردەی گشتی موجاهیدانی ارض الرباطە کە دوێنێ ساڵیادی کوشتنی بوو لەلایەن سوپای داگیرکەری زایۆنیەوە ئەو پیاوەی وەک سێبەروابوو دەیان ساڵ بەنادیاری مایەوە و ناونرابوو محمدی میوان چونکە هیچ کاتێک چەند شەوێک لەسەر یەک لەیەک جێگەدا نەماوەتەوە #یحیی_نەوزەر ‏ بڵاوکردەوەی بابەتەکان و فراوانکردنی چەناڵەکەتان دەبێتە بەدیلی ئیعلامی درۆوچەواشەی بەرەی #کوفرونیفاقوجولەکە

photo content

ئەمڕۆ دووەم ساڵڕۆژی کۆچ و باڵکێشانی فەرماندەی گشتیی کەتیبەکانە. پاڵەوانی چاونەترس و سەرکردەی مەزن، محمد الضيف (ئەبو خالید). ئ
ئەمڕۆ دووەم ساڵڕۆژی کۆچ و باڵکێشانی فەرماندەی گشتیی کەتیبەکانە. پاڵەوانی چاونەترس و سەرکردەی مەزن، محمد الضيف (ئەبو خالید). ئەو شۆڕشگێڕە کێو ئاسایەی کە لە هێرشێکی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا لە ناوچەی مواصي خان یونس لە 13ـی تەممووزی 2024ـدا، خوێنی پاکی تێکەڵ بە خاکی پیرۆزی نیشتمانەکەی بوو و گەیشتە کاروانی سەروەری. کە دواتر لە 30ـی کانوونی دووەمی 2025ـدا بە فەرمی شەهیدبوونی ڕاگەیەندرا. ئەم سەرکردە مەزنە، هێما و داڕێژەری ستراتیژیی گەورەترین ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بێوێنەکان بوو؛ ئەو ئەندازیارە بلیمەتەی کە بە دیدگایەکی قووڵەوە توانای موشەکی و تۆڕی تۆکمەی تونێلەکانی بەرخودانی پەرەپێدا و گەیاندیە لوتکەی قەڵغانی بەرگریی. ئەو، ئەقڵی داڕێژەر و مێشکی بزوێنەری داستانی مێژوویی "تۆفانی ئەقسا" بوو لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023ـدا؛ ئەو نەبەردییە مەزنەی کە بە پەیامە دەنگییە کەموێنە و حەماسییەکەی خۆی دەستپێکردنی ڕاگەیاند، دەنگێک کە وەک برووسکەیەک ئاسۆی جیهانی هەژاند و ناوی ئەوی وەک پاڵەوانێکی نەمر لە مێژوودا تۆمار کرد. #قودس_کوردی

بەتەواوەتی لەناو ئەو بیرۆکەیە ئەژیم کە بیروباوەڕ تێکەڵی هەموو وردەکارییەکی ژیان ئەکات ❤️ #قودس_کوردی
+1
بەتەواوەتی لەناو ئەو بیرۆکەیە ئەژیم کە بیروباوەڕ تێکەڵی هەموو وردەکارییەکی ژیان ئەکات ❤️ #قودس_کوردی

لە غەززە کفن کەم بووەتەوە و قەیرانی "کفن"ـە! یەکێک لە کافرەکان لە کاتی گەمارۆی شیوی ئەبی تاڵیب "بەنی هاشم" وتی: ئایا نان بخۆین لەکاتێکدا بنو هاشم برسین..!؟ #قودس_کوردی

اللهم صل على سيدنا محمد وعلى آل سيدنا محمد شەوی هەینییە سەڵاوات لەیاد مەکەن. #قودس_کوردی