1 025
订阅者
无数据24 小时
-37 天
-1130 天
帖子存档
1 025
چاوەڕێم کاتژمێرەکە ببێت بە دوانزەو ڕۆژ ژمێرەکە دانەیەک بچێتە پێش و شادببم بە پایزو وەرزی داخوازم ...💙
Elaha..
1 025
خوڕ خوڕی فرمێسکی حەسرەت
جا لە چاوم دێتە خوار
بۆ خۆم و بەختی سەرگەردانم
ٸەگریم زار زار
دڵتەنگم بۆ لێوی ٸاڵ و
دوو دییە شەرمینەکەت , بۆ دەم ٸێوارانی حەوش و......
🌚💙
1 025
ٸەو شەوانەی ژیان کە تەنھا گوزەراندم بە بیرکردنەوە لە ڕابردوو گریام..
گریام بۆ ٸەو گوڵاڵە سورانەی لەگەڵ قارچکێکدا ھەڵکەنران و بۆ گیایەک لەڕیشکەوە لەگەڵ کوزەڵەیەکدا لێکرایەوە و بۆ پەیوەندییەکی ھاوڕێیەتی لەگەڵ حەزێکی کاتیدا لەناوچوو..
بۆ ھەموو ٸەمانە گریام.
مرۆڤ کە درزەکانی دیواری مرۆڤ بوونی دەمیان کردەوە کە تەپ و تۆزی ناشرینییەکانی پەنجەرەی جوانییان پیسکرد..
کە بۆ گۆرانییەکی خۆی ٸاوازی ژیانی لەوانی دیکە تێکدا.. جیاوازی ناکات لەنێوان ڕوخانی کەپرێک و شارێک, درک بە جیاوازی کوشتنی مرۆڤێک و پاسارییەک ناکات
بۆ مرۆڤێک کە ٸیتر بیر لە ڕابردوو ناکاتەوە ژیان زۆر جوانە..
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
1 025
کچێک , کە ٸێستا ھەواڵی نازانم و لە ڕاستیدا ٸێستا ناوەکەیشم بیرچووە... ڕۆژێک لە ڕۆژان پڕ بەھەردوو دەستە چکۆڵەکانی خۆی خۆشیدەویستم.
کچێک , ٸێوارەیەکی پایز بێڕەحمانە لە بەردەم سێبەرەکەی مندا گریا.. کەچی ٸەسەف, من نەمتوانی بەسەر کۆڵانی شەوە تاریکەکانی ٸەودا چرایەک دابگیرسێنم..
لە ڕۆژگارێکی خۆڵباران و شوومدا,
من گیرۆدە بووم..
بیرم لە دەمارە شینەکانی پشتی دەستی کچێکی تر دەکردەوە..
کچێک , کە ھێشتا گوڵی سەر کراسەکەی نەڕژابووە ناو پەنجەرەی ماڵی پیاوێکی ترەوە..
کچێک , ٸەوکاتەی لێرەبوو, بە مشتێک پەپولەی سپپیەوە بەناو وەرزەکانی مندا ڕای دەکرد و بەتەنیا ٸاوڕی بۆلای سێبەری شانی من دەدایەوە..
ٸێستاش , دوای تێپەڕینی ٸەو ھەموو ساڵە, ھەر بەدبەختیک بەسەر ژیانی پەشموودەی مندا ھاتبێت, تەنانەت بە ڕۆشتن و بێباکی ٸەو کچەشەوە کە ڕۆژانێک بۆی دەمردم.. ھەموو خودای ٸەو کچەبوو , کە ٸێوارەیەکی پایز لەبەردەم سێبەرەکەی مندا گریا..
ٸێستاش لە پاداشتی ھەڵبژاردنە ھەڵەکانی خۆم , ٸەوەندە سزایە بەسە بۆمن..
دوای ھەموو چاو داخستنێک,
ھێشتا لەبێدەنگی مندا , دەنگی گریانی ٸەو کچە دێت.
1 025
- ازیتم نکن باشە؟
- ازیتت کردم؟..
- نە , ھیچوقت نکون
- عزیزم من.......
- صدرا من تاحالا عاشق نشدم!
- یعنی الان عاشق منی؟
- دارم جدی حرف میزنم..
- ببخشید :)
- من اولین بارکە..., بجوز مامان و بابام بە کسی دیگەای اعتماد میکنم! اولش میترسم فکر میکونم.. اگە بھم دروغ بگی.. اگە انجوری نباشی کە داری نشون میدی , اگە یھو بزاری بری من چیکار کونم.. من تو زندگیم ارومم, خوشحالم... باتو اروم تر شدم
خرابش نکون خب:)... ؟
1 025
دەوتی بۆچیمە گوڵ؟
پێم وت گوڵم
گوڵ دەستەم ھێناوە
وتی من خۆم گوڵم!
پێم وت منیش بەو قەستەم ھێناوە
کە دیم لافی جوانتربوون لەتۆی دا
توڕەبووم و گرتم بۆ پابووسی حزوری تۆ گوڵم
کەت بەستەم ھێناوە.
🌿💙
1 025
ٸیتر فکر کردنەوە لە ھیواش ٸەم باتە خەیاڵێکی دورەدەست و ڕەش..., چون ھیچ ھیوایەک بوونی نەماوە..
1 025
(بە ناوی خودا)...
نەفرەت لەتۆ
پەنا بەخودا لەتۆ
لێخۆش نەبوونی خودا بۆتۆ
لەم دنیا خۆشی و
لەو دنیاش دۆزەخ بۆتۆ...
امیـــــن.
Elaha..
