ch
Feedback
بێ ئومێد مەبە

بێ ئومێد مەبە

前往频道在 Telegram

پەروەردگار لە ترسەکانت گەورەترە،🤍 پەروەردگار لە کێشەکانت گەورەترە،🤍 پەروەردگار لە خەمەکانت گەورەترە،🤍 پەروەردگار گوناهەکانت گەورەترە،🤍 بۆیە هەرگیز بێ هیوا مەبە🤍

显示更多
998
订阅者
无数据24 小时
-87 天
-2830 天
帖子存档
sticker.webp0.36 KB

sticker.webp0.33 KB

sticker.webp0.33 KB

sticker.webp0.36 KB

sticker.webp0.36 KB

"کاتی وا هەبوو تەنیا نوێژە فەرزەکانم دەکرد و بەس. ڕۆژێک نوێژی سوننەتم دەکرد، ڕۆژێک نا، بەو شێوەیە
. تا ڕۆژێک هاوڕێیەکی ئازیزم بابەتێکی نووسی و بۆ گرووپێکی ناردبوو کە منیش تێیدا بووم. باسی سوودی نوێژی سوننەتی کردبوو. پاشان وتبووی: 'تەنیا ئەگەر نوێژی وتریش بکەیت، نە کاتت دەبات و نە زیانت پێ دەگەیەنێت، بەڵام وا مەکە لە ماوەی ڕۆژدا نوێژە سوننەتەکان بە تەواوی وازیان لێ بهێنیت.' لەو بیرخستنەوە جوانەوە تا ئەمڕۆ، ڕۆژێک بەسەر مندا تێنەپەڕیوە بێ نوێژی سوننەت - سوپاس و ستایش بۆ خوا. سەرەتا تەنیا نوێژی وترم دەکرد، وەک ئەو وتبووی. دواتر پابەند بووم بە نوێژەکانی تریشەوە. خوا زۆر ئاسانی کردم، چونکە نیازم وابوو ڕۆژێکم بەسەر نەچێت بێ نوێژی سوننەت. ئەو برایە نازانێت کە ئامۆژگارییەکەی لەو ڕۆژەوە تا ئێستا، دوای چەندین ساڵ، کاریگەری لەسەر من هەبووە. ڕەنگە ئەو خۆی ئەو ئامۆژگارییەی لە بیر نەمابێت، یان هەر نەشزانێت کە من خوێندوومەتەوە. بەڵام ئامۆژگاری چاک و بە دڵسۆزی، خوا دەتوانێت زۆر بەرەکەتی تێ بخات. با هیچ چاکەیەک بە کەم نەزانین. با بزانین کە دڵسۆزی لە ئامۆژگاریدا، خوا دەتوانێت بەرەکەتی تێ بخات بە شێوەیەک کە تەنیا خۆی دەیزانێت. داوا لە خوا دەکەم ئەم نووسینەی منیش هەمان کاریگەری هەبێت، تەنانەت ئەگەر لەسەر یەک کەسیش بێت. تاکو ببێتە خێرێک بۆ من سەرەتا، و بۆ ئەو برایەمان دواتر." ئەحمەد عەبدولعەزیز @payekurd #پایە

🔴 واتای تەواوی نوێژ بەکوردی. سوپاس بۆ خودا ئێمە زۆربەمان نوێژ دەکەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نازانین مانای ئەو زیکرو ئایەتانەی کە لە نوێژەکەماندا دەیخوێنین چییە! ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خەیاڵت بڕوات ، کاتێک بە ئاگا یەیتەوە سەلام دەدەیتەوە و ناشزانیت چۆن نوێژەکەت تەواو کردووەو خەیاڵت لای نەبووە. بۆیە پێویستە هەموو موسوڵمانێک لەمانای نوێژ تێبگات چونكە تۆ لەبەردەم الله دا ڕاوەستاویت و قسە لەگەڵ خودا دەکەیت و ناشزانیت مانای قسەکانت!! ♦️ ئەمـەش مانای ئایەت و تەکبیرەکانی ناو {نــــوێــــژ}ە: ♦️ تەکبیرەی دەست پێکردنی نوێژ: اللهُ ٲَکْبَر خودا لە هەموو شتێک گەورە ترە لە زات و ناو و سیفاتە جوان و بەرزەکانی ♦️ مـانای سـورەتـی الـفاتـیـحـە: ❶ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان ❷ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ تەواوى جۆرەکانى سوپاس و ستاییش تەنها هەر بۆ خوایە، کە پەروەردگارى ئادەمیى و فریشتەو گشت ئاسمانەکان و زەویى و بوونەوەرە، پەروەردگارى تەواوى جیهانەکانە. ❸ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ بەخشندەى بە بەزەیى میهرەبانە. بەزەییەکەى ئێجگار فراوانە، میهرەبانییەکەیشى بەردەوام و نەبڕاوەیە. ❹ مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ خاوەنى ڕۆژى پاداشت و تۆڵەیە، کەسێکى ترنییە - بێجگە لەو- شتێکى بەدەست بێت. ❺ إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ خوایە تەنها هەر ئەتۆ دەپەرستین، تەنیا بەرنامەو پرۆگرامەکەى تۆمان لاپەسەندە، وە تەنها هەر لە تۆ داواى یارمەتیى و کۆمەک دەکەین. ❻ اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ خوایە ڕێنماییمان بکە بۆ ڕێگەو رێبازە ڕاستەکەى خۆت کە ئایینى پیرۆزى ئیسلامەو شارەزامان بکە، وە هەر لەسەر ئەو رێیەش بەهەمیشەیى سەقامگیرو دامەزراومان بکە. ❼ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ رێى ئەو کەسانەى کە نازو نیعمەت و بەخششى خۆتت بەسەردا رشتوون – لەپەیامبەران و، ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاکان، نەک ڕێى ئەوانەى کە خەشم و قینى تۆیان بەسەردا رژا، وەک گەلى یەهوود، وە نەک ڕێى ئەوانەیش کە گومڕاو سەرلێشێواو بوون، وەک گەلى گاوران. آمین. خوایە دوعاکانمان قبوڵ بکە و وەڵاممان بدەوە. سەرچاوە: تەفسیری ڕامان لەماناو مەبەستی قورئان ♦️ مانای زیکری چەمینەوە رکوع: سُبْحَانَ رَبيَ الْعَظِیم پاکی و بێ گەردی بۆ پەروەردگاری گەورە و مەزنم ♦️ مانای ڕاستبوونەوە وهەستانەوە لە ڕکوع: سَمِعَ اللهُ لِمَنْ حَمِدَە / رَبَّنا وَ لَكَ الْحَمْدُ خودا نزا و ستایشی ئەو کەسەی بیست و وەری گرت کە سوپاس و ستایشی کرد / پەروەردگارمان هەموو سوپاس و ستایش هەر بۆ تۆیە. ♦️ مانای زیکری سوجدە بردن: سُبْحَانَ رَبّيََ الاعْلَی پاکی و بێ گەردی بۆ پەروەردگاری بەرز و بڵند ♦️ دوعای دانیشتنی نێوان دوو سوجدە بردنەکە: رَبِّ اغْفِرْ لِي ، رَبِّ اغْفِرْ لِي پەروەردگارم لێم خۆش ببە ، پەروەردگارم لێم خۆش ببە ♦️ ئینجا بزانین مانای تەحیات چییە (مانای تەحیات): التحياتُ لله و الصَلَواتُ و والطَیباتُ / ڕێزو شكۆو گەورەیی و دروود و پاک و بێ گەردی هەر بۆ خودایە السلام علیك أیها النَبى و رحمةُ الله وبركاتهُ سڵاو ڕەحمەت و بەرەکەتی خوا لەسەر پێغەمبەری خودا بێت ﷺ السلام علینا و علی عباد اللە الصالحین سڵاو لەسەر ئێمە و لەسەر هەموو بەندە چاکەکانی خوای گەورە بێت أشهدُ أن لا اله الا الله و أشهد أنَ محمداَ عبدە و رسولە شایەتی دەدەم کە هیج پەرستراوێک شاییستەی پەرستن نییە جگە لە الله ، وە شایەتیش دەدەم کە محمد ﷺ بەندە و نێردراوی خودایە أللهم صل على محمد و على آل محمد خوایە دروود و سەڵاوات بڕژێنە بە سەر محمد ﷺ و خانەوادەی محمد ﷺ كما صليت على إبراهيم و على آل إبراهيم هەروەکو چۆن دروودت ڕژاند بەسەر ئیبراهیم و خانەوادەی ئیبراهیم إنك حميدُ مجيد بەڕاستی تۆ سوپاس و ستاییش کراویت و خاوەن شکۆیت اللهم بارك علی محمد و علی آل محمد خوایە پیرۆزی بڕژێنە بە سەر محمد ﷺ و خانەوادەی محمد ﷺ کما بارکت علی ابراهیم و علی آل ابراهیم هەروەکو چۆن پیرۆزیت ڕژاند بەسەر ئیبراهیم و خانەوادەی ئیبراهیم إنك حميدُ مجيد بەڕاستی تۆ سوپاس و ستایش کراویت و خاوەن شکۆیت ♦️ مانای دوعای دوای تەحیات: اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْر ِ, و َمِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ ، وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ, وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ. خودایە پەنات پێدەگرم لە سزای ناو گۆڕ و سزای دۆزەخ و ئاشوبەی ژیان و ئاشوبەی مردن و خراپەی ئاشوبەى مەسيحى دەجال. سەرچاوە: ماڵپەری دەنگی ئیسلام dangiislam.org #نوێژ_پشووە_ڕاستەقینەکە #_شیخ_احمد_کاکە_محمود پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.

‏مادەم هێندە لـەشساغیت دەتوانیت لەسەر بەرماڵی نوێژەکەت بـوەستیـت، هەتا ئێستا هیـچت لەدەست نەداوە...💛 و: ئەیاد فەهمی

photo content

هەڵمبگرن ولاشەکەم لە زبڵداندا فڕێ بدەن بەڵکو خوای گەورە کە لەوێدا بینیمی بەزەیی پێمدا بێتەوە وڕەحمێکم پێ بکـــات!!. سەلەف وئەوەڵینی ئوممەت چ ترس وخەشیەت وخەوفێک دڵیانی پڕ کردبوو لەگەڵ ئەو هەموو باشی وعیبادەتەش، کەچی ئێمە بە پێچەوانەوە!!.

جۆرێک لەو خەتمـانەی کە زۆر بەسوودە بۆ ئەوانەی ناتوانن بەجوانی قورئان بخوێنن، ئەوەیە لەسوورەتی (الفاتحة) هەتا سوورەتی (الناس)، گوێ لە قورئانخوێنێكی زۆر باش بگرن، بەمشێوەیە هەم خەتمێکی قورئانی پیرۆز دەکەن، هەم کۆمەڵێک هەڵەی خۆشیان ڕاست دەکەنەوە... و: ئەیاد فەهمی

ئیبـن کەسیر دەفەرموێـت: فـاتیمە دوای وەفاتی باوکی ﷺ هەرگیـز پێنەکەنی، هێـندە خەمبار و تامەزرۆبوو بۆی لەتاویدا دەپـوکایـەوە... ئـیمـامی القسطلاني لەسەر ئەمـە دەڵێت: حەقی خۆی بوو ئاوا بێت بـۆی... ئیمامی زەهـەبی دەفەرموێـت: فاتیمە لەدوای وەفاتی پێغەمبەری خوداﷺ شەش مانگ ژیا... بەردەوام دەپوکایەوە و لاوازدەبوو، هەتا مرد و گەیشت بە باوکی... وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی