Mohammad Mehdi 🇺🇸
前往频道在 Telegram
📈 Telegram 频道 Mohammad Mehdi 🇺🇸 的分析概览
频道 Mohammad Mehdi 🇺🇸 (@mmtrainer) 是活跃参与者。目前社区聚集了 15 899 名订阅者,在 语言学 类别中位列第 402。
📊 受众指标与增长动态
自 невідомо 创建以来,项目保持高速增长,吸引了 15 899 名订阅者。
根据 16 十月, 2026 的最新数据,频道保持稳定运转。过去 30 天订阅人数变化为 -111,过去 24 小时变化为 -5,整体触达仍然可观。
- 认证状态: 未认证
- 互动率 (ER): 平均受众互动率为 20.70%。内容发布后 24 小时内通常能获得 N/A% 的反应,占订阅者总量。
- 帖子覆盖: 每篇帖子平均可获得 3 292 次浏览,首日通常累积 0 次浏览。
- 互动与反馈: 受众积极参与,单帖平均反应数为 152。
📝 描述与内容策略
作者将该频道定位为表达主观观点的平台:
“Learn English with Mohammad Mehdi 👍🇺🇸🇺🇸”
凭借高频更新(最新数据采集于 17 十月, 2026),频道始终保持新鲜度与高覆盖。分析显示受众积极互动,使其成为 语言学 类别中的关键影响点。
15 899
订阅者
-524 小时
-267 天
-11130 天
帖子存档
15 899
سڵاو هاوڕێیانی ئازیزم، ئێستا ماڵپەڕی فەڕمیم بەردەستە و ئەتوانن بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر لەبارەی کۆرسەکانم سەردانی بکەن.
www.mmog.online
15 899
سڵاو هاوڕێیانی ئازیزم، ئێستا ماڵپەڕی فەڕمیم بەردەستە و ئەتوانن بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر لەبارەی کۆرسەمان سەردانی بکەن.
www.mmog.online
15 899
جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت، هەمیشە لە جەژن و خۆشیا بن، خوای گەورە تاعەت و عیبادەتی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی لێ قبوڵ کردبن و داواکارین لە خوای گەورە کە کوردستانمان بپارێزێت لە هەموو شەڕ و شۆڕ و ناکۆکی و ناخۆشییەک ان شاء اللە. 🤲🕌💐
15 899
🔥ئەم ئۆفەرە تا یەک ساڵی تر بەردەست نابێت!! بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە خوازیاری فێربوونی زمانی ئینگلیزین، ئێستا بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز گەورەترین داشکاندنمان ڕاگەیاند بۆ کۆرسی ئۆنڵانی VIP یمان لە تێلێگرام!!
👈گەرەنتی تەواوەتی دەدەینە فێرخوازان کە هەموو کەس بە بێ جیاوازی تەمەن و ئاستی خوێندەواری دەتوانن تەنها لە ماوەی 3 بۆ 4 مانگ فێری گفتوگۆی زمانی ئینگلیزی ببن تەنها لە ڕێگەی مۆبایلەکانیان و بە بێ لەبەر کردنی هیچ یاسایەکی گرامەر و بە ئاسانترین شێوە!
👈بۆ بەشداری کردن نامەمان بۆ بنێرن!! ئەم ئۆفەرە تەنها ئێستا بەردەستە و پاش مانگی ڕەمەزانی پیرۆز کۆتایی پێ دێت و کۆرسەمانمان دەبنەوە نرخی ئاسایی خۆیان کە 75 هەزار دینارە.
نامەمان بۆ بنێرین لە پەیجی سەرەکیمان لە فەیسبوک:
facebook.com/mohammadd.mehdi
15 899
گەر ویستت هەر گەل و نەتەوەیەک لەناو ببەیت ئەوا دووبەرەکی و کێشە و ناکۆکی بخەرە نێوانیان، ئیتر خۆیان بەرە بەرە یەکتری لاواز ئەکەن تا ئەگاتە ئاستێک کە هیچ دەسەڵات و هێزێکیان نامێنێت بەرامبەر هەر داگیرکار و دوژمنێک و زۆر بە ئاسانی لەناو ئەچن.
ئەمەش هەر ئەوەیە کە بە درێژایی مێژووی کورد دوژمنانمان بەرامبەر ئێمە کردوویانە و بەردەوام هەوڵیان داوە کە شەڕ و ناکۆکی و دووبەرەکی بخەنە ناومان، بە شێوەیەک کە دابەش بین بەسەر چەندین حیزب و ئایدۆڵۆژیای جیاواز و هەر کۆمەڵێکمان بکەن بە دوژمنی ئەوی تری.
لە ئێستادا گەورەترین هۆکاری سەرکەوتن بۆ کورد یەکڕیزی و یەکگرتوویی و یەکدەنگیمانە، بە بێ جیاوازی ئایین و حیزبایەتی و بیرکردنەوەمان، بە بێ ڕقلێبوونمان لە یەکتر و بە بێ جوێندان و سووکایەتیمان بەرامبەر یەکتر.
گەورەترین دڵسۆز و خەمخۆری کوردیش ئەو کەسانەن کە هەوڵ ئەدەن کورد یەک بخەن، وە موسوڵمان و مەسیحی و سیکیولار و گەنج و پیر لە یەک بەرەدا کۆ بکەنەوە و هەمووی یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بکەن بەرامبەر بە دوژمن.
کورد میلەتێکی زۆرینە موسوڵمان و یەکێک لە پاکترین نەتەوەکانە کە بە درێژایی مێژوو زیانی بۆ هیچ کەس و گەل و نەوتەوەی تر نەبووە و نە هێرشی کردووە بۆ سەر کەس و نە هیچ شوێنێکی تری داگیر کردووە. بۆیە هیچ کەسێکیش بۆی نییە بە کورد بڵێت بێ دین، کورد ئەو نەتەوەیە کە زۆرترین خزمەتی بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام کردووە و جوانترین ڕووی بە نەتەوەکانی تر پیشان داوە.
بۆیە داواکارم لە خوای گەورە کە هەموو زوڵم و زۆردارییەک بمانپارێزێت و ئەوەی لە سوود و قازانجی گەلەکەمانە ئەوەمان بۆ بکات.
من کوردم و گەورەترین شانازییە کە کوردم و کوردستانیم ❤️
15 899
ئەو 4 ڕۆژە تەنها بۆ تاقیکردنەوەی خۆت بوو، بۆ ئەوەی بزانی ئایا ئەتوانی تەنها بۆ ماوەی 4 ڕۆژ چەند گۆڕانکارییەکی بچوک و کاریگەر لە ژیانت دروست بکەیت؟ ئەوانەی کە لەگەڵمان بوون و ئەو خاڵانەی کە پێم وتن جێبەجێیان کرد ئەم شتانەیان دەست کەوت:
1. ئێستا ئەتوانی بڵێیت کە هەموو ساڵی 2025 وەکو ساڵەکانی تری ژیانت دووبارە نەبوو کە تێیدا هیچ شتێکت نەکردبێت و هیچ دەستکەوتێکت نەبووبێت بەڵکو لە تەنها لەو 4 ڕۆژەدا زۆر شتت گۆڕی و توانیت زاڵ بیت بەسەریاندا.
2. توانیت 4 ڕۆژ دوور بیت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەموو کاتەکانت بەفیڕۆ نەدا، کەواتە تۆ سەلماندت کە ئەتوانی زیاتر و زیاتریش بەو شێوەیە بەردەوام بیت و زاڵ ببیت بەسەر خۆتدا و چیتر کاتەکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەفیڕۆ نەدەیت.
3. توانیت بۆ ماوەی 4 ڕۆژ لەسەر یەک و بە شێوەی بەردەوام ڕۆژانە کتێب بخوێنیتەوە، کەواتە ئەتوانی بەردەوام بیت و گەورەترین گۆڕانکاری لە ژیانت ئەنجام بدەیت، دڵنیا بە تەنها ڕۆژانە نیو کاتژمێر کتێبی بەسوود بخوێنیتەوە ئەوا لە ماوەی چەند مانگێکی کەمدا گۆڕانکاری گەورە لە ژاینت ڕوو ئەدەن.
4. توانیت بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بۆ ئامانجێک هەوڵ بدەیت و ئامانجەکەت بپێکیت، کەوایە تۆ بە هەمان شێوە ئەوتوانی ئامانجی گەورەتر یەک لە دوای یەک بۆخۆت دابنێیت و هەوڵیان بۆ بدەیت و بێ گوومان پێیان بگەیت.
5. توانیت بۆ ماوەی 4 ڕۆژ دوور بیت لە هەموو هەواڵێکی سیاسی و نەرێنی کە بەردەوام گەورەترین زیان بە بیرکردنەوە و ژیانت دەگەیاند، کەوایە ئەتوانی بە هەمان شێوە بەردەوام بیت و بۆ هەمیشە بیرکردنەوەکانت بگۆڕیت بۆ ئەرێنی.
6. توانیت بۆ ماوەی 4 ڕۆژ خۆت بەردەوام بیت لەسەر فێربوونی زمان کەوایە ئەتوانیت بەم شێوەیە بەردەوام بیت و تەنها لە ماوەی چەند مانگێکی تر خۆت فێری زمانێکی نوێ بکەیت و ژیانت بەرەو زۆر باشتر بگۆڕیت.
7. توانیت بۆ ماوەی 4 ڕۆژ ڕۆژانە وەرزش بکەیت گەر بۆ ماوەیەکی زۆر کەمیش بووبێت بۆیە ئەتوانی بەم شێوەیە بەردەوام بیت و لە ئێستا بە دواوە جەستەیەکی تەندروست ترت هەبێت.
8. توانیت بۆ ماوەی 4 ڕؤژ خواردنی شیرینی و شەکر کەم بکەیتەوە کەوایە ئەتوانی بەردەوام بیت و گەورەترین گۆڕانکاری لە تەندوستی و جەستەتدا ئەنجام بدەیت، تەنها بەردەوام بە و ئەنجامەکانی ببینەرەوە.
10. توانیت بۆ ماوەی 4 ڕۆژ نوێژەکانت زیاتر لە پێشوو لە کاتی خۆیاندا ئەنجام بدەیت بۆیە ئەمیش وەک خووە باشەکانی تر ئەتوانی بەردوام بیت.
کەوایە شانازی بە خۆتەوە بکە کە لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵی 2025 توانیت سەرەتایەکی گۆڕانکاری گەورە لە ژیانت دروست بکەیت، سەلماندت کە ئەتوانیت بەسەر خۆتدا زاڵ بیت و ئەوەی ئەتەوێ لە ژیانت بیگۆڕیت، ئەوەی خوی خراپە لە ژیانت فڕێی بدەیتە دەرەوە و چەندین خوو و ئامانجی نوێ بۆ ژیانت زیاد بکەیت.
تەنها بەردەوام بە، لە ماوەی چەند مانگێکی داهاتوو خۆت نامە بۆ پەیجەکەم ئەنێریت و باسی گۆڕانکارییە گەورەترەکانی ژیانتم بۆ ئەکەیت...
ئەوانەشی کە لەگەڵمان بەشدار نەبوون زۆر ئاساییە و ئەتوانن بچنە پۆستی پێشووترمان و هەمان خاڵەکان ئەنجام بدەن، سەرەتا تەنها بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک پاشان بێنەوە و ئەم پۆستە بخوێننەوە.
هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووتان ئەخوازم
15 899
بۆ زۆبەی زۆرمان (هیچ)، وا کۆتایی ساڵی 2025 ە تەنها چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە و لەو 361 ڕۆژە هیچمان نەکردبێت بەم چوار ڕۆژەش هیچمان پێ ناکرێت، زیاتر لە 5,700 سەعات کە بەخەبەر بووین هیچمان نەکربێت ئەم چەند ڕۆژەش بەو شێوەیە هەروا ئەڕوات، وایە؟ بەڵێ، بۆ زۆربەی زۆرمان ئەگەر ئەم پۆستەم نەکردایە هەر وەک ئەو ڕؤژانەی پێشوو ئەم چەند ڕؤژەش هەروا ئەڕۆیشت!
بەڵام من لێرە هاتووم کە شتێکی جیاوازتان پێ بڵێم، بۆیە زۆر بە جوانی سەرنج بدە:
تەنها ئەم ٤ ڕۆژەی کە لە ساڵی 2025 ماوە تۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە جێ بە جێ بکە ئەوا بە گەرەنتیەوە شتێکی زۆر گەورە لە ژیانت ڕوو دەدات!!
تێبینی/ ئەم خاڵانەی خوارەوە زۆر ئاسانن و هەموو کەسێک ئەتوانێ جێبەجییان بکات.
١. سەرەتا تۆ بە سەدان و هەزاران کاتژمێر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانت بەکارهێناوە لە ماوەی ئەم ساڵەدا و گەر ئێستا پرسیارت لێ بکەم کە چ شتێک فێربوویت ئەوا دەڵێت هیچ! بە دەیان هەزار ڤیدیۆ و ڕیڵ و وێنەت تەماشا کردووە بە بێ ئەوەی کە هیچ کامیانت بیر بکەوێتەوە، بە بێ ئەوەی کە یەک سوودت لێیان بینیبێت، تەنها ئەو هەموو کاتەی ژیانت کوشتووە بە بێ هیچ سوودێک و دەستکەوتێک.
بۆیە یەکەم خاڵ کە لەم ٤ ڕۆژەی کە ماوە ئەوەیە کە بە هیچ شێوەیەک، بە هیچ شێوەیەک هیچ یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار نەهێنیت، تەنها ئەم ٤ ڕۆژە، دواتر دەزانیت بۆچی!
٢. بە هیچ شێوەیەک گوێ لە هیچ هەواڵێکی سیاسی و شەڕ و شۆڕ و کێشە کۆمەڵایەتییەکان مەگرە، گەر بۆ چەند خولەکێکیش بێت نابێت گوێی لێ بگریت یان تەماشای هەواڵ بکەیت!
٣. بە هیچ شێوەیەک هیچ جۆرە یارییەکی ئەلیکترۆنی لە مۆبایلەکەتدا نەکەیت.
٤. بە هیچ شێوەیەک هیچ جۆرە ڤیدیۆیەکی کات بەسەربردن لە یوتوب تەماشا نەکەیت.
٥. هەموو ئەو شتانەی کە لە ماوەی ئەم ساڵەدا زۆرترین کاتیان کوشتوویت ئەم چەند ڕؤژە کەمە لێیان دووربە بە هەموو شێوەیەک، نابێت تەنانەت بە ئاسانی دەستت پێیان بگات، گەر هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانت لایە لە ناو مۆبایلەکەت ئەوا بیانشارەوە، یان بە شێوەیەکی کاتی بیانسڕەوە چونکە مێشکت تازە ڕاهاتووە و خووت پێوە گرتووە کە بەردەوام دووبارە بیانکەیتەوە و تەماشایان بکەیتەوە، بۆ ڕێگری لەمەش ئەبێ هیچیان لە بەردەستت نەبن.
٦.هەموو ڕۆژێک لانی کەم ١ کاتژمێر کتێبێک بخوێنیتەوە! مەڵێ ١ کاتژمێر چییە، ئەنجامەکەی سەرسوڕهێنەر ئەبێت لە کۆتایی.
٧. هەموو ڕۆژێک لانی کەم ١ کاتژمێر تەرخان بکە بۆ فێربوونی زمانێک، ئیتر زمانی ئینگلیزی بێت یان زمانی عەرەبی یان هەر زمانێکی تر کە بە نیازیت فێری ببیت.
٨. هەموو ڕۆژێک لانی کەم ١٥ خولەک وەرزش بکە، ئیتر لە ماڵەوە بێت یان لە دەرەوە بە شێوەی بەڕێ ڕۆیشتن یان ڕۆیشتن بۆ هۆڵی لەش جوانی یان مەلە یان هەر وەرزێکی تر.
٩. هەوڵ بدە کە لانی کەم نیوەی ڕۆژەکانی پێشوو شەکر یان شیرینی بخۆیت، زۆر زیاتر لە ڕۆژەکانی تر ئاو بخۆرەوە و میوەش زیاد بکە لە نێوان ژەمەکان، تەنها بۆ ئەم چوار ڕۆژە.
١٠. (بۆ ئەو کەسانەی کە خۆیان بە موسوڵمان دەزانن) هەوڵ بدە کە نوێژەکانت لە کاتی خۆیاندا بکەیت و هیچ نەبێت لانی کەم ڕؤژی ١ پەڕە لە قورئانی پیرۆز بخوێنتەوە بە تێگەیشتن و ماناکەیەوە.
هەموو ئەمانە تەنها لە ماوەی ئەم ٤ ڕۆژە وەک خۆی جێبەجێ بکە پاشان لە یەکەم ڕۆژی سەری ساڵی نوێ بە پۆستێکی ترپێت دەڵێم کە چیت گۆڕی لە ژیانت و تەنها لە ماوەی ٤ ڕۆژ چیت دەست کەوت؟...
کێ لەگەڵمان بەشدار دەبێت، چاوەڕێی پۆستی دووەم بن لە یەکەم شەوی پاش سەری ساڵ...
محمد مەهدی
27/12/2025
15 899
هیچ کەسێک هەیە کە هەرگیز نەتوانێ فێری زمانی ئینگلیزی ببێت؟ وەڵام/ بەڵێ، تەنها ئەو کەسەی کە خۆی نەیەوێت و باوەڕی وابێت کە هەرگیز ناتوانێت فێری زمانی ئینگلیزی ببێت. ئەگەرنا هەموو کەسێکی تر بە دڵنییاییەوە ئەتوانێت فێری زمانی ئینگلیزی ببێت، بە بێ جیاوازی تەمەن و ڕەگەز و نەتەوە و ئاستی خوێندن.
15 899
گەر بە نیازی فێری زمانی ئینگلیزی ببیت ئێستا باشترین دەرفەتە لە ژیانت، چونکە گەر خۆت لەگەڵ کەسێکی تر بەشداری لە پاکێجی نایابی کۆرسەکەمان بکەن لە تێلێگرام ئەوا داشکاندنی %20 بۆ هەر یەکێتان وەردەگرن ! وە ئەگەر سێ کەس بن پێکەوە ئەوا بۆ هەر یەکێکتان داشکاندنی %33 وەر دەگرن و سوودمەند دەبن لە باشترین پاکێجی نایابمان لە تێلێگرام کە پێک هاتووە لەهەر پێنج ئاستەکەمان لەگەڵ بڕوانامە و هەموو ئەو پێداویستییانەی کە لە کاتی فێربووندا پێویستت دەبێت!
هەر ئێستا دەست پێ بکە و بە گەرەنتی لە پاش چەند مانگێکی کەمدا بە ئینگلیزی گفتوگۆ بکە!
ئاسانترین کۆرسی فێروونی زمانی ئینگلیزی کە تەنها لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە دەتوانیت بە بێ لەبەرکردنی هیچ یاسایەکی گرامەر و بە بێ سەعی کردنی زۆر فێری زمانی ئینگلیزی ببیت بە جوانترین شێوەزاری دروستی ئەمریکی!
بۆ بەشداری کردن نامە بنێرە بۆ پەیجی سەرەکیمان لە فەیسبووک 👇
facebook.com/mohammadd.mehdi
15 899
بەداخەوە، هەندێ کەس بە حساب خێر ئەکەن بە خەڵکی و خۆشیان زۆر بە موسوڵمان دەزانن و لە هەمان کاتدا کۆرسەکانی من بە بێ مۆڵەت ئەبەن و لەم لاو ئەو لا بڵاوی ئەکەنەوە بەڵام ئەمە نەک خێر نییە بەڵکو پێی ئەوترێ دزی کردن، وە هەرگیز ناتوانرێت خێر بە شتێک بکرێت کە موڵکی ئەو کەسە نییە و بە بێ مۆڵەت بردوویەتی بۆ خۆی.
سەرەتا سوپاس بۆ خوا ئێمە تا ئێستا نەبووە کەسێک داوای هاوکاری بکات و هاوکاری نەکەین وە گەر هەر کەسێکیش باری دارایی باش نەبووبێت ئەوا بە بێ بەرامبەر داخڵی کۆرسەکانمان کردووە، بۆیە پێویست ناکات ئەو کەسانە خۆیان وەک خەمخۆری هەژاران پیشان بدەن و کۆرسەکانمان بە بێ ڕەزامەندی ئێمە بڵاو بکەنەوە، چونکە گەر خۆیان بە موسوڵمان بزانن ئەوا ئەبێ باش بزانن کە ئەو کارە حەرامە و لە هیچ موسوڵمانێک ناوەشێتەوە کە دزی بکات. وە گەر خۆیان بە موسوڵمانیش نازانن ئەبێ باش ئەوە بزانن کە لە ڕووی یاساییەوە ئەوە بە دزی کردن و پێشێلکردنی مافی خاوەندارێتی کەسی دادەنرێت و بێگومان لە ڕێگەی کەسانی زۆر پسپۆڕەوە ئەو کەسانە دەدۆزینەوەو پاشان سکاڵای یاسیاییان لە دژ تۆمار دەکەین.
دڵنیا بن ئەو کەسانەشی کە لەو ڕێگا چەوتەوە بەشداری لە کۆرسەکانم دەکەن هەرگیز نە فێری زمانەکە ئەبن و نە یەک خێریشی لێ دەبینن، چونکە خۆشیان نرخی ئەو زانست و زانیارییە نازانن کە بە ڕێگایەکی نا یاسایی و حەرام دەستیان کەوتووە و هەرگیز سوودی لێ نابینن.
بەداخەوە چەندین گروپ و پەیجیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان بە ناوی منەوە دانراون و فێڵ لە خەڵکی دەکەن و لە زۆر شوێنیش قسەی نەشیاو دەنووسن بۆ خەڵکی بۆ ناشرین کردن و لەکەدار کردنی من، بەڵام ئەوەی دوور یان نزیک من بناسێت ئەزانێت کە زۆر دوورم لەو جۆرە ڕەفتار و گوفتارانەوە.
هیوادارم کە ئەم پەیامەی من بە هەموو ئەو جۆرە کەسانە بگەیەنن کە نەک سوود بە خەڵکی ناگەیەنن بەڵکو زیان بە خۆیان و کۆمەڵگاش دەگەینن و خەڵکی فێری ئەم کارە نا یاسایی و حەرامانەش دەکەن.
15 899
هەردوو وشەی زۆر بەکارهاتوو لە ناو کورد، وشەی ترشە سماق و لیمەدۆزی کە لە زۆر خواردنی جۆراوجۆردا بەکار دەهێنرێت. لیمەدۆزی لە زمانی ئینگلیزی پێی دەوترێت /سترک ئااسد/ کە مادەیەکی کیمیاییە و لە تاقیگەکاندا بەرهەم ئەهێنرێت، وە ئەشتوانرێت لە لیمۆ و پرتەقاڵیش بەرهەم بهێنرێت. بەڵام وشەی /سوماک/ کە زۆر لە وشەی سماقی خۆمان نزیکە لە بنەڕەتدا لە زمانی فەڕەنسی کۆن وەرگیراوە کە ئەویش لە زمانی عەرەبی وەریان گرتووە.
