ch
Feedback
مەملەکەتی قورئان🌙🌍

مەملەکەتی قورئان🌙🌍

前往频道在 Telegram

ئامانجی جاناله كه م گەیاندنی پەیامی ئیسلامە بۆ هەموو مسوڵمانێک بەبێ جیاوازی، ئێوەش لە گەیاندنی ئەم پەیامە هاوکارمان بن. ☟💙چیت ھەیە لێرە پێمان بڵێ💙☟ @Muxlis_arbili

显示更多

📈 Telegram 频道 مەملەکەتی قورئان🌙🌍 的分析概览

频道 مەملەکەتی قورئان🌙🌍 (@hellaa_work) 是活跃参与者。目前社区聚集了 14 699 名订阅者,在 宗教与灵性 类别中位列第 5 761,并在 伊朗 地区排名第 22 157

📊 受众指标与增长动态

невідомо 创建以来,项目保持高速增长,吸引了 14 699 名订阅者。

根据 15 九月, 2026 的最新数据,频道保持稳定运转。过去 30 天订阅人数变化为 -109,过去 24 小时变化为 0,整体触达仍然可观。

  • 认证状态: 未认证
  • 互动率 (ER): 平均受众互动率为 5.69%。内容发布后 24 小时内通常能获得 2.39% 的反应,占订阅者总量。
  • 帖子覆盖: 每篇帖子平均可获得 837 次浏览,首日通常累积 351 次浏览。
  • 互动与反馈: 受众积极参与,单帖平均反应数为 23
  • 主题关注点: 内容集中在 اَللّٰە, شَيء, صََمََدَة, كَُفَاة, لَهِيم 等核心主题上。

📝 描述与内容策略

作者将该频道定位为表达主观观点的平台:
ئامانجی جاناله كه م گەیاندنی پەیامی ئیسلامە بۆ هەموو مسوڵمانێک بەبێ جیاوازی، ئێوەش لە گەیاندنی ئەم پەیامە هاوکارمان بن. ☟💙چیت ھەیە لێرە پێمان بڵێ💙☟ @Muxlis_arbili

凭借高频更新(最新数据采集于 16 九月, 2026),频道始终保持新鲜度与高覆盖。分析显示受众积极互动,使其成为 宗教与灵性 类别中的关键影响点。

14 699
订阅者
无数据24 小时
-217 天
-10930 天
帖子存档
‏زۆر بڵـێن: (ربِّ اغفِر لِي ولِوَالديّ)خودایـە لەمن و دایک و باوکم خۆشـبە چونکە سێ عیبادەتی مەزنی لەخۆ گرتووە: دوعاکردن، داوای لێخۆشبوون، چاکبوون لەگەڵ دایک و باوک .

• مەهێڵە ڕۆژێڪ بەبێ ووتنی ئەم زیڪرانە بەسەرت تێ بپەڕێت • ◈‏ـ ‌‌سُبْحَانَ‌‌ ‌اللّٰه ◈‏- ‌‌الْحَمْدُ ‌لِلّٰه‌‌ ◈‏- لَا‌ إ‌ِلَهَ
• مەهێڵە ڕۆژێڪ بەبێ ووتنی ئەم زیڪرانە بەسەرت تێ بپەڕێت • ◈‏ـ ‌‌سُبْحَانَ‌‌ ‌اللّٰه ◈‏- ‌‌الْحَمْدُ ‌لِلّٰه‌‌ ◈‏- لَا‌ إ‌ِلَهَ‌ ‌إِلَّا‌ ‌اَللَّهُ‌ ◈‏- اللّٰهُ‌ أَكْبَر‌ُ ◈‏- سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ ◈‏- سُبْحَانَ اللَّهِ‌‎ العَظِيم ◈‏- أستَغْفِرُ اللَّه وَأتُوبُ إلَيهِ ◈‏- ‌لَا‌ حَوْلَ‌ وَ ‌لَا قُوَّةَ‌ إلَّا‌ بِاَللَّهِ‌ ◈ـ لَّاۤ إِلَـٰهَ إِلَّاۤ أَنتَ سُبۡحَـٰنَكَ إِنِّی كُنتُ مِنَ ٱلظَّـٰلِمِین َ🌊🫧🪐🌿

☑️ئەوەی بەسەرت هاتووە خێری بۆت تێدایە :
✔️_{ عَسَىٰ رَبُّنَاۤ أَن یُبۡدِلَنَا خَیۡرࣰا مِّنۡهَاۤ } واتە: بەڵکو خوای گەورە بۆمان بگۆڕێ بە باشتر بەم ئایەتە ئاگری هەموو ئەو حەسرەتانە بکوژێنەوە لە دەستت چوون،و بۆ هەر کارێک کە لەدەستت داوە، و بۆ هەموو خۆشەویستێک کە لە نیوەی ڕێگا دەستی بەردای، و بۆ هەموو هاوڕێیەک کە پێت وابوو ڕوویەکی جوانی هەیە بەڵام ئەوە تەنها ماسکی گورگێکی بریندار بوو. ئەوەی خودا لێی بردی خێری تێدایە ، و ئەوەشی بۆی جێهێشتی ڕەحمەتی تێدایە، بۆیە ئەگەر خێرەکەت زانی سوپاسی بکە،ئەگەریش نەتزانی ئارام بگرە، قەدەرەکانی خودا هەمووی خێری تێدایە تەنانەت ئەگەر ئازاریشت بدات. 🫧🪐🦋

💌 گەر هەموو زیڪرەکانی بەیـانیـانیشت پێناڪرێـت ئەو سێ زیڪرە لەبیـرمەڪە بیـانڪەیت:
📿خوێندنی ئەم زيكرانـە(سێ جار):
-بِسْمِ اللهِ الَّذِي لا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ فِي الأَرْضِ وَلا فِي السَّمَاءِ، وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ🤍 -رضيتُ بِاللهِ رَبًّا، وَبِالإِسْلامِ دِينًا، وَبِمُحَمَّدٍ (صَلَى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نَبِيًّا🤍 -سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ، عَدَدَ خَلْقِهِ، وَرِضَا نَفْسِهِ، وَزِنَةَعَرْشِهِ، وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ🤍           🦋❤️🌿

تەنها كردەوەى خۆت سوودت پێ دەگەیەنێت وە مرۆڤ هەوڵ و تواناو كردەوەی چاكی خۆی نەبێ هیچ شتێكی تر سوودی پێ ناگەیەنێ، مەگەر صەدەقە
تەنها كردەوەى خۆت سوودت پێ دەگەیەنێت وە مرۆڤ هەوڵ و تواناو كردەوەی چاكی خۆی نەبێ هیچ شتێكی تر سوودی پێ ناگەیەنێ، مەگەر صەدەقەیەكی جاریە بێت، یان زانیاریەكى لە دوای خۆی بەجێ هێشتبێ، یاخود مناڵێكی صاڵح لەدوای خۆی دوعای بۆ بكات . (ئیمامى شافیعى لەم ئایەتەوە ئەو حوكمەى وەرگرتووە كە پاداشتى قورئان خوێندن ناگات بە مردوو، چونكە كردەوەى خۆى نییەو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم شتى واى نەكردووەو هانى ئوممەتەكەى نەداوە بۆ شتى واو رێنمایی نەكردوون بۆى نە بە دەق نە بە ئاماژە، وە هاوەڵانیش لێیان نەگێڕدراوەتەوە قورئانیان بۆ مردوو خوێند بێت)
سورة النجم - اية 39
🦋🪐🫧

دۆستایه‌تى و خۆبه‌ریكردن له‌ ئیسلامدا
[الوَلاَءُ] واته‌ :
دۆستایه‌تى و خۆشویستنی خوا وخۆشویستنی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ خوا خۆشی ده‌وێت وه‌كو فریشته‌كان وپیاو چاكان، ودۆستایه‌تیان بكه‌یت .
[البرَاء]واته‌:
  خۆبه‌ریكردن و ڕق لێبونی ئه‌وه‌ى خوا ڕقی لێیه‌تی .

شەوی هەینیە خۆتان بێ بەش مەکەن لە سلاوات لێدان اللهم صَلِّ عَلَى سیدنا مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ سیدنا مُحَمَّدٍ
شەوی هەینیە خۆتان بێ بەش مەکەن لە سلاوات لێدان اللهم صَلِّ عَلَى سیدنا مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ سیدنا مُحَمَّدٍ

«لە مەغریبی ڕۆژی پێنج شەممەوە تا مەغریبی ڕۆژی هەینی هەر چرڪەیەڪی گەنجینەیەڪە لە چاڪەو حەسەنات..» «ســـورەتی الڪهف، نـــزاڪـــانـــتــان سەڵاواتەڪانــتان» «اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ»

باوەڕبوون بە خـــودا ئەوەیە کە مەحاڵت بۆ ڕوودەدات #zana

سبەینێ بەڕۆژووبن، ڕۆژووی پێنج شەممە.. سوننەتە بەڕۆژووبن تێیدا ، یەک ڕۆژ بەڕۆژوو بون لە پێناو خودای گەورە ، حەفتا ساڵ دوورت دەخاتەوە لە ئاگر... هەوڵبدە لەکاروانى ڕۆژووگرانی سبەینێ بە، ئەگەرنا ئەو پۆستە بڵاوبکەوە، چونکە تۆ نازانی چەند کەس بە هۆى بڵاوکردنەوەى پۆستەکەتەوە بەڕۆژوو دەبن و هەمان پاداشتیش بۆتۆیە..!!! هەروەکو پێغەمبەرى خواﷺ فەرمویەتی؛ (مَن دلَّ على خيرٍ فله مِثلُ أجرِ فاعلِه). #بیرخستنەوە ْ

بەس بڕۆ سەرەوە☝️☝️ سەیری بکە بزانە چەند کەس پۆستەکان دەبینن👀👀 توخوا مەعقوولە 500++زیاتر ببینن ریاکشنەکان 20بن🥰❤️👍هتد. هەندێک ناگەنە 20 ریاکشنیش

لە منداڵێڪی توش بوی شێرپەنجەیان پرسی هیوات چیە ووتی: شێرپەنجە تووشی شێرپەنجە ببێت و بمرێت.. ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی رووبەروبونەوەی
لە منداڵێڪی توش بوی شێرپەنجەیان پرسی هیوات چیە ووتی: شێرپەنجە تووشی شێرپەنجە ببێت و بمرێت.. ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی رووبەروبونەوەی شێرپەنجەیە😔 خوای گەورە شیفای هەموو ئەو نەخۆشانە بدات ڪە بەم دەردە ناخۆشە دەناڵێنن ، پلەی شەهیدیش ببخشێ بەو ئازیزانەمان ڪە بەم دەردە ڕۆیشتن و ماڵئاوایان لێڪردین و نەگەڕانەوە😔🤲

ئاگاداربە ئەمشەو خوای گەورە لەم دوو کەسە خۆش نابێت بزانە تۆ لەوان نیت؟ پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: "خودا لە شەوی نیوەی شەعبان سەیری دروستکراوەکانی دەکات، و لێخۆشبوون بۆ هەموو دروستکراوەکانی دەکات، جگە لە هاوبەشدانەرێک یان کەسێکی کینە لە دڵ." (ڕیوایەتی ئیبن ماجە و تەبەرانی، ئەلبانی بە سەحیحی داناوە.) کورتەی واتای فەرموودەکە: • هاوبەشدانەر (مشرک): ئەو کەسەی هاوبەش بۆ خودا دادەنێت. • کینە لە دڵ (مشاحن): خاوەنی دڵێک پڕ بێت لە دوژمنایەتی و ڕق و کینە، لێبوردە نییە و گەردن ئازاد ناکات. لێخۆشبوون لەم شەوەدا تەنها لە دوو جۆر کەس قەدەغەیە: ئەوەی پەیوەندی خۆی لەگەڵ خودا تێکداوە (هاوبەشدانەر). ئەوەی پەیوەندی خۆی لەگەڵ خەڵک تێکداوە (کینە لە دڵ). لە شەوی نیوەی شەعباندا... هاوبەشدانەر مەبە بۆ ئەوەی خۆت بێبەش نەکەیت لە یەکتاپەرستی، کینە لە دڵ مەبە بۆ ئەوەی خۆت بێبەش نەکەیت لە لێخۆشبوون.

گومانت وایە دانیشتن لەخزمەتی دایک و باوکتدا، هەروا شتێکی ئاسایی ژیـانـتە؟! وادەزانیت دڵنەواییکردن و قسەکردنت بۆ دایکـە تەنیاکەت شتێکی سانایە لەلای خــودا... ئەی ئـەو دەمەی ڕۆژانە پەیوەندیان پێوە دەکەیت، قسەیان بۆ دەکەیت، دەیانهێنیتـە پێکەنین، دەبینیت خەمبارن دڵخۆشیان دەکەیت! ئەی ئەو کەسەی دەتەوێت داهاتوویەکی ڕۆشنت هەبێت، باشبوون لەگەڵ دایک و باوک فەرز و واجبە لەسەرت، ئەی ئەو کەسەی بەتەمای منداڵەکانت بۆت باشبن، ئەی ئـەو کەسەی ژیانت پڕە لەگرێ و نهێنیەکەی نازانیت... ئاممان بۆ دایک و باوکت باشە، وەڵڵاهی یەک دوعا ژیانت بەرەو باشتر دەبـات، ژیانت دەکـات بە بەهەشت، خێر دێـتە ڕێت و ڕۆزیت فراوان دەبـێـت... متمانەت هەبێت ڕازیبوونی خودا، لە ڕازیبوونی ئەوانـدایە، خەشم و تووڕەیی خودایش پەیوەستە تووڕەیی و خەشمی دایک و باوکت... ئەمە تەرازووی تۆیە، بزانە... - د. محمد جودة وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

ئەمشەو شەوی بەراتە شەوی خۆشی و خەڵاتە

شەوی بەرات؛ شەوی لێخۆشبوون 🌙 شەوی ١٥ی شەعبان یەکێکە لە شەوە هەرە پیرۆزەکانی ساڵ، کە تێیدا دەرگای ڕەحمەتی خوایی دەکرێتەوە و گەردنی بەندەکان ئازاد دەکرێت. گەورەیی ئەم شەوە لە فەرموودەدا: پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: «يَطَّلِعُ اللَّهُ إِلَى خَلْقِهِ فِي لَيْلَةِ النِّصْفِ مِنْ شَعْبَانَ فَيَغْفِرُ لِجَمِيعِ خَلْقِهِ إِلَّا لِمُشْرِكٍ أَوْ مُشَاحِنٍ» خوای گەورە لە شەوی نیوەی شەعباندا دەڕوانێتە بەندەکانی و لە هەموو دروستکراوەکانی خۆش دەبێت، تەنها دوو کەس نەبێت: ئەوەی هاوبەش بۆ خوا بڕیار بدات (موشریک)، و ئەوەی کینە و دوژمنایەتی لە دڵدایە (مشاحن).» ڕووداوە مێژووییە گرنگەکە: لە مانگی شەعبان و لە دەوروبەری ئەم شەوەدا، گەورەترین وەرچەرخان لە مێژووی ئیسلامدا ڕوویدا، ئەویش گۆڕینی ڕووگە (القبلة) بوو لە مزگەوتی ئەقساوە بۆ کەعەبەی پیرۆز، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئارەزوو و دوعاکانی پێغەمبەر ﷺ. لەم شەوەدا چی بکەین؟ - پاککردنەوەی دڵ: با ئەم شەوە بکەینە دەرفەتێک بۆ گەردەن ئازادی و سڕینەوەی ڕق و کینە، چونکە خودا لەو کەسانە خۆش نابێت کە دڵیان پڕە لە کینە. - دوعا و پاڕانەوە: داوای لێخۆشبوون و خێر و بەرەکەت بۆ ساڵی داهاتوومان بکەین. خوایە گیان؛ ئەم شەوە پیرۆزە لە گوناحەکانمان خۆش ببیت و دڵەکانمان ئاوێتەی ئارامی و لێبوردەیی بکەیت. 🤲 #شەوی_بەرات #شەعبان

ئەمشەو كە دەكاتە شەوی پانزەى شەعبانە و پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە فەزڵى شەوى نیوەى شەعباندا فەرموویەتى: (ينزلُ ربُّنا إلى سماءِ الدُّنيا ليلةَ النِّصفِ مِن شعبانَ فيغفرُ لأهلِ الأرضِ إلَّا مُشرِكٍ أو مُشاحنٍ) (صححه الألباني) واتە: خواى پەروەردگارمان لە شەوى نیوەى شەعبان دائەبەزێ بۆ ئاسمانى دونیا ـ دابەزینێك كە شایستەى زاتى موبارەكى بێ ـ و لە گوناهى هەموو كەسێك خۆش دەبێت جگە لە: 1. كەسانێك نەبێت كە هاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن. 2.یان كە سانێك (مشاحن) بن، (مشاحن) یش، واتە: كەسانێك ڕقەبەریان لە نێواندا هەبێ. ------------------ كەواتە یەكەم: بۆ ئەوەی بەرلێخۆشبوونی خوای گەورە بكەوی دەبێ خۆت بپارێزی لەم شیركە بەربڵاوانە و بیروباوەڕ و عەقیدەت پاك بكەیتەوە كە ئەمەى خوارەوە بریتی یە لە (20) جۆر لەو شیرکانەى کە لەنێو خەڵکی و کۆمەڵگادا بەربڵاوە : -------------- 1. داواكردن و هانا بردن و پەنا گرتن لە غەیری خودای پەروەردگار ، وەكو: بڵێت ، یا رسول الله شیفام بۆ بنێرە ، یا شیخ عبدالقادر گەیلانی بمپارێزە ، بەهانامەوە وەرە ، ڕزقم زیاد بكە . 2. ترسان لە غەیری خودای پەروەردگار ، وەكو ترسان لە گۆڕی پیاوچاكان. 3. حەیوان سەربڕین بۆ غەیری خودای پەروەردگار ، وەكو حەیوان سەربڕین لەسەر گۆڕی پیاوچاكان یان بۆ جنۆكەكان . 4. نەزركردن بۆ غەیری خودای پەروەردگار ، وەكو حەیوانێك لەسەر خۆی نەزر بكات بۆ گۆڕی پیاوچاكێك هەر كاتێك كارەكەی بۆ جێ‌ بەجێ‌ بوو . 5. خۆش ویستنی كەسێك بە ئەندازەی خۆشویستنی خودای پەروەردگار ، یان زیاتر لە ئەندازەی خۆش ویستنی لەخودا 6. ووتنی : ئەگەر ویستی خودا و ویستی تۆی لەسەر بێت . ووتنی : لە سایەی تۆ و لە سایەی خودای پەروەردگار . 7. هەڵواسینی نوشتە و پەڕۆی سەوز و دار تاوك بە خۆتەوە یان مناڵەكانتەوە یان سەیارەكەتەوە ، بە مەبەستی پاراستن لە چاو و زار . 8. هەڵواسینی ناڵی گوێدرێژ و ئێسك و قۆچی حەیوان بە خانوەكەتەوە یان سەیارەكەتەوە یان باخچەكەتەوە بە مەبەستی پاراستن لە چاوەزار . 9. چونە سەر گۆڕی پێغەمبەران و پیاوچاكان بۆ داواكردن لێیان بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی یان منداڵ بوون یان هەر شتێكی تر كە لە توانای غەیری خودای پەروەردگار دا نیە . 10. دەست هێنان بە كێل و قەفەزی گۆڕی پێغەمبەران و پیاوچاكان بۆ تەبەڕوك. 11. سوجدە بردن بۆ گۆڕی پیاوچاكان یان بۆ ئەو كەسەی كە زیندووە و بە شێخ مەشهوورە . 12. تەواف كردن بە دەوری غەیری كەعبەی ماڵی خودای پەروەردگار ، وەكو تەواف كردن بە دەوری گۆڕی پێغەمبەرێك یان پیاوچاكێك یان هەر كەسێك و هەر شتێك. 13. كڕنوش بردن و خۆدانەواندن بۆ غەیری خودای پەروەردگار . 14. باوەڕ بوون بە سحرباز و جادووگەرو شوین هەڵگر . 15. دانە پاڵی باران بارین بۆ لای غەیری خودای پەروەردگار وەكو ئەستێرەكان یان پیاوچاكان . 16. كردنی عیبادەتێك بۆ بینینی خەڵك كە پێی دەڵێن (الریا) واتە ڕووبینی. 17. كردنی عیبادەتێك بۆ بیستنی خەڵك كە بە عەرەبی پێی دەڵێن (السمعە) واتە: ووتنی قسەیەكی باش یان زیكرێك بۆ ئەوەی خەڵك لێی ببیستێت تاوەكو پێی بڵێن بەڕاستی پیاوێكی بە تەقوایە . 18. كردنی عیبادەتێك بۆ بە دەستهێنانی شتێك لە دونیادا. 19. سوێند خواردن بە غەیری خودای پەروەردگار ، وەكو بڵێت بە پێغەمبەر ، یان بە گۆڕی شێخی ، یان بە سەری تۆ ، یان بە سەری من ، یان بەسەری كوڕم ، یان بەگۆڕی باوكم ، یان بە هەردروستكراوێك لە دروستكراوەكانی خودای پەروەردگار . 20. گوێڕایەڵی كردنی كەسێك لە حەڵاڵ كردنی شتێكی حەرام ، یان لە حەڕام كردنی شتێكی حەڵاڵ . ----------------- دووەم : هەروەها بۆ ئەوەی بەر لێخۆشبوونی خوای گەورە بكەوی دڵت بەرامبەر هەموو موسڵمانێك پاك بكەرەوە و ئاشت بەرەوە لەگەڵ هەموو ئەو كەسانەی كە پشتت تێ كردوون .