7 885
订阅者
无数据24 小时
-297 天
-14930 天
帖子存档
7 885
ئیتر نازانم چی ئەگووزەرێ لە ژیانم ،
بە ڕادەیەکی زۆر خوو ئەگرم بە شتەکانەوە لە ناکاو لەبەرچاوم ڕەش ئەبێت و نامێنێت نازانم دەم دەمی پێ ئەڵێن یان چی ، ئیتر وا وردە وردە شتەکان لە دەست ئەدەم و بەڵکوو لە دەستیشم داون نازانم ئەوەی ماوەتەوە چیە ؟، ئیتر شەوان کە ئەخەوم بە خەیاڵی ئەوەی بەیانی پلانێک و ژیانێکی جیاواز بنیات ئەنێم کەچی بەیانییەکەی کە لەخەو هەڵەستم نازانم خەیاڵی چیم کردووە و دووبارە حەز بۆچی درووست بکەم و لەسەری بڕۆم ، دووبارە شتێک بنیاد دەنێم لە خەیاڵم و دەست پێ ئەکەم و لە ناکاو لە ناوەڕاستی کارەکە بێزار ئەبم و دووبارە واز ئەهێنمەوە ئەمانەش هیچ ئەترسم نۆرەی خۆم بێت و ئیتر لە ناوەڕاست خۆم بە جێ بهێڵم و خۆم ئاوا کەم بۆ هەمیشە ..
ئەرێ تۆ بڵێی کەسی تر وابێ؟
7 885
بەڵێ بە جێت دێڵم ..
چونکە تۆ قەت ناگۆڕێیت
و من زۆریش گلەیم دەکرد
هەروها هەوڵم دەدا ڕاستیەکانت نیشان بدەم ، بەڵام هەر دووبارە و دووبارە هەڵەکردنت هەڵدەبژارد
تۆ ئەو هەموویەت کرد چونکە دڵنیا بوویت لەوەی من ناڕۆم !
- بەڵام من بڕیارم دا کە بڕۆم ..
7 885
وە لە تاریکی شەوا ، ھیچ نیە
جگە لە گەڕانەوە بۆ یادگاریە دڵتەنگەکان کە ماوەیەکی دور و درێژە لێی ڕا ئەکەین ، لێی ڕا ئەکەین بەبێ سوود ، ڕائەکەین و ھەمیشە گەمارۆمان ئەدەن لەھەموو شوێنێکا ، تاکوو ئەبەد ترس لە ئێمەیا ئەژیەت ، بێزار بووین لەم ھەستە ، بێزار بووم لەم ھەموو بۆشاییەی ناخم ، بێزار بووم لە ھەموو شتێک
یان شەوێک دەروازەی ئەم مەملەکەتە ئەشکێنم و بۆ ئەبەد بەجێی دێڵم ، یان بۆ ھەمیشە ئاوا ئەبم .
...
7 885
من لە غەریبەوە خۆشم دەوێی،تۆ لەهەموو ڕۆژەکانی شەمە و یەک شەمە و دووشەمە جوانتریت،بە قەدەر هەموو ڕۆژەکانی سێ شەمە و چوارشەمە و پێنج شەمە و هەینیش حەزم لێتە
|مەهدی ساڵەح/قەسیدەی لیسا
