عَنْقّاْءُ
前往频道在 Telegram
1 397
订阅者
+324 小时
无数据7 天
-1230 天
帖子存档
1 397
Repost from مامۆستا هادی ئەحمەدی
🎥"کلاسهای مثنوی"
✅ زەنجیرە باسی شرۆڤەی مەسنەوی
▶️ مەجلێسی دووهەم
☑️ شرۆڤەی پێشەکی عەرەبی
#فیلم_مثنوی_معنوی
✍: مامۆستا هادی ئەحمەدی
📍: پاوە- تەکیەی خالێسی
🌐 تلـــــــگرام || اینستاگرام
فیسبوڪ || یوتیـــــوب
1 397
ئەگەر ئەتانەوێ بەرە بەرە بێنە ناو تەسەوفەوە گوێ لەم زنجیرە وانەیەی شەرحی مەسنەوی بگرن، بەشکوم خوای گەورە ڕەحممان پێ بکات و هیدایەتمان بدات
1 397
هەرکەستان ئەیەوێت وانەی شەرعی بخوێنێت با جۆینی ئەم گروپە بکات پڕە لەوانەی عەجایەب لە هەموو زانستە ئیسلامیەکانا
https://t.me/+9hDvzFVOI-U4OTQ6
1 397
لە ئەفسانەی ڕۆمادا، ئەوترێت دوانەیەک هەبوون بە ناوی ڕۆمۆلۆس و ڕیمۆس کە دایک و باوکیان وازبان لێهێنابوون، بۆیە گورگێکی مێینە گەورەی کردن و کە گەورە بوون بوونە دامەزرێنەری ڕۆما و ڕۆمۆلۆس بوو بە پاشا، کاتێک کە شاری ڕۆمای دروست ئەکرد و دیوارەکانی بنیاد ئەنا زۆر نزم بوون ڕیمۆس گاڵتەی پێئەکردن و دایمە بازی ئەدا بەسەریاندا وەک گاڵتەپێکردنێک، بۆیە ڕۆمۆلۆس سزایدا بە کوشتنی.
جا ئەم ئەفسانەیە چیرۆکی خۆدی ئینسانە، ڕۆمۆلۆس لایەنی ڕۆحی و شەرعێنەر و یاسادانەرە و ئەو سنورەکان دائەنێ، ڕیمۆسیش لایەنی نەفسانی و حەیوانی ئینسانە و غەریزەکانیەتی کە دایمە سنورئەشکێنن، بۆیە ئەبێ دایمە لە هەوڵی کوشتنی ڕیمۆس (نەفس) بین بە ڕۆمۆلۆس (ڕۆح) تا سەرفراز بێن، جا ئەوەش بە چی ئەکرێ؟ بە تەسەوف و تەریقەت.
#سەرنج #تەسەوف #ڕەسەنایەتی
1 397
هەر ئێستە ڤێرشنی تازەی ژیان هات، ئەتوانن لە گوگڵ پلەی ئەبدەیتی بکەنەوە.
بەداخەوە ئەو خزمەتگوزاریە بۆ ئەوانەی کە ئایفۆنیان پێیە بەردەست نییە، پێویستە ماوەیەک چاوەڕێ بکەن.
1 397
«لەسەردەمی بازرگاناندا بەها باڵاکان تەنیا بریتین لە ئابووری و قازانج و گەشەسەندن و زانستیش تەنیا بریتیە لە ئامڕازێک بۆ پەرەسەندنی لایەنی پیشەسازی، وە ئامڕازێکیشە بۆ زەمانی قازانج و و بەرهەمهێنان لە ناو "کۆمەڵگەی بەکاربەردا".
تەنیا ئەوانەش بەرزیانن، لەگەڵ دەرکەوتنی کارمەند و و خزمەتکاردا، کۆیلەی ئیش نەما و بوو بە کۆیلەی قەرز.»
یولیوس ئیڤۆلا
#ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە
1 397
هەرکەس وجودێکی تر جگە لە وجودی زاتی حەق بڕیار بدات شیرکی ئەنجامداوە، هیچ وجودێکی تر بوونی نییە، ئەوەی هەیە یەک وجوودە.
تەشبیهـ نەبێ (ولله المثل الاعلی) ئێمە گڵۆپێکمان هەیە، وای دانێین ئەم گڵۆپە وجودی سەربەخۆی هەیە و پەیوەست نییە بە شتێکی ترەوە، کاتێک کە دایئەگیرسێنین ڕووناکی ئەداتەوە، ئەم ڕوناکیە بوونێکی سەربەخۆ و حەقیقی هەیە؟ نەخێر، بەڵکو بوونێکی پەیوەستی هەیە، کە پەیوەستە بەو گڵۆپەوە، نە خودی گڵوپەکەشە و نە جیاوازیشە لەو، وە بوونێکی مەجازی هەیە، وەکو ئەو ماددە نییە، وە تیشکی ڕووناکی ئەم گڵوپەش هەڕەمیە، بەو مانایەی تا نزیکتر بێت لە گڵۆپەکەوە ڕووناکیەکە زیاترە و تا دوورتر بێت کەمترە، و بەرە بەرە تا دووریش بکەوینەوە لێی کەمتر ئەکات.
وجودیش ئاوهایە، هەمووی یەک بوونە، ئەویش وجودی زاتی حەققە جل جلاله، ئەمما مەخلوقات هەمووی تەجەللای زاتی ئیلاهیە، وجودێکی نەجازیان هەیە وە نەخودی زاتی حەققن نە جیاوازیشن لەو، وجوودیش هەڕەمیە، تا لە خوای گەورە نزیک ببینەوە کامڵترێکین و وجودەکەمان تۆخترێکە و بەرزتریکین، وە هەتاوەکو لێی دوور بکەوینەوە وجودمان نزمترێکە و کاڵترێکە.
بۆیە هەرکەس لە غەیری خوای گەورە وجودێکی تر بڕیار بدات شیرکی ئەنجامداوە.
لا موجود ولا مقصود ولا معبود الا الله.
#سەرنج #تەسەوف
1 397
هەرکەس وجودێکی تر جگە لە وجودی زاتی حەق بڕیار بدات شیرکی ئەنجامداوە، هیچ وجودێکی تر بوونی نییە، ئەوەی هەیە یەک وجوودە.
تەشبیهـ نەبێ (ولله المثل الاعلی) ئێمە گڵۆپێکمان هەیە، وای دانێین ئەم گڵۆپە وجودی سەربەخۆی هەیە و پەیوەست نییە بە شتێکی ترەوە، کاتێک کە دایئەگیرسێنین ڕووناکی ئەداتەوە، ئەم ڕوناکیە بوونێکی سەربەخۆ و حەقیقی هەیە؟ نەخێر، بەڵکو بوونێکی پەیوەستی هەیە، کە پەیوەستە بەو گڵۆپەوە، نە خودی گڵوپەکەشە و نە جیاوازیشە لەو، وە بوونێکی مەجازی هەیە، وەکو ئەو ماددە نییە، وە تیشکی ڕووناکی ئەم گڵوپەش هەڕەمیە، بەو مانایەی تا نزیکتر بێت لە گڵۆپەکەوە ڕووناکیەکە زیاترە و تا دوورتر بێت کەمترە، و بەرە بەرە تا دووریش بکەوینەوە لێی کەمتر ئەکات.
وجودیش ئاوهایە، هەمووی یەک بوونە، ئەویش وجودی زاتی حەققە جل جلاله، ئەمما مەخلوقات هەمووی تەجەللای زاتی ئیلاهیە، وجودێکی نەجازیان هەیە وە نەخودی زاتی حەققن نە جیاوازیشن لەو، وجوودیش هەڕەمیە، تا لە خوای گەورە نزیک ببینەوە کامڵترێکین و وجودەکەمان تۆخترێکە و بەرزتریکین، وە هەتاوەکو لێی دوور بکەوینەوە وجودمان نزمترێکە و کاڵترێکە.
بۆیە هەرکەس لە غەیری خوای گەورە وجودێکی تر بڕیار بدات شیرکی ئەنجامداوە.
لا موجود ولا مقصود ولا معبود الا الله.
#سەرنج #تەسەوف
1 397
گەوهەرێکی شێخی ئەکبەر
إِنّي عَجِبتُ لِصَبٍّ مِن مَحاسِنِهِ
تَختالُ ما بَينَ أَزهارٍ وَبُستانِ
فَقُلتُ لا تَعجِبي مِمَّن تَرَينَ فَقَد
أَبصَرتِ نَفسَكَ في مِرآةِ إِنسانِ
ئەو وتی: عەجیبم لە عاشقێک دێت بە جوانی خۆیدا دەنازێت و لە مابەینی بێستان و گوڵزاردا ناز دەکات
پێم گوت: عەجیبت لێ نەیەت لەوەی دەیبینی، ئەوە خۆتت لە ئاوێنەی ئینسانا دیوە.
خۆی لە شەرحیا ئەفەرمووێ:
خوای گەورە عەجیبی لەو کەسە دێت کە لە ڕووی عیشقەوه مەیلی بۆ خوا هەیە، بەپێی ئەو فەرموودەیەی کە ئەفەرموێ: خوای گەورە عەجیبی لە لاوێک دێت صبوەتی نەبێت، واتا هەرزەیی.
جا نیوەدێڕی دووەم وەڵام دەداتەوە دەڵێت عەجیبت لێ نەیەت، ئەو جوانییەی لەو ئینسانەیا هەیە هەر خۆتیت لە ئاوێنەی ئینسانا، مەگەر نەتوتووە دەبیتە دەست و چاوی ئەو کەسەی بەرەو تۆ دێت، هەموو جوانییەکە هی خۆتە لە ئاوێنەیەکا (خوا جوانە و جوانیشی خۆش دەوێت).
#ڕەسەنایەتی #تەسەوف
1 397
Repost from پێشەکی
لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، عەلامە ئیقباڵی لاهوری کۆچی دوایی کرد. عەلامە سەرەڕای هەندێک هەڵە و کەموکورتی (کەسیش لە هەڵە دوور نییە)، پیاوێکی تا بڵێیت بیرتیژ بوو، دەردە مەعریفی و شارستانییەکانی موسوڵمانانی ناسیبوویەوە و بەپێی توانای کاری بۆ چاککردنیان دەدا. چەند پۆستێکمان لەسەر کردووە، دەتوانن بە پەنجەدان لە هاشتاگی #ئیقباڵ بیانخوێننەوە.
عەلامە ئیقباڵ دەڵێت:
لە مێژووی موسوڵمانانەوە فێری ئەم وانەیە بووم: لە کاتە سەختەکاندا، ئەوە ئیسلامە موسوڵمانان دەپارێزێت، نەک بە پێچەوانەوە. ئەگەر ئەمڕۆش سەرنجت بخەیتە سەر ئیسلام و ئیلهام لە بیرۆکە جوڵێنەرەکەی ناوی وەربگریت، دەبینیت وزەی وردوخاشبووت کۆ دەبێتەوە، شکۆی کەوتووت هەڵدەستێتەوە، لە ئەنجامیشدا، لە تیاچوونی ڕەها ڕزگارت دەبێت. یەکێک لە قووڵترین ئایەتەکانی قورئان فێرمان دەکات لەدایکبوون و لەدایکبوونەوەی مرۆڤایەتی وەکو لەدایکبوون و لەدایکبوونەوەی تاقە مرۆڤێکە.
بۆچی ئێوە ناتوانن ببنە یەکەمین نوێنەر و بەرجەستەکەری ئەم ڕوانینە باڵایە بۆ مرۆڤایەتی؟ بۆ ناتوانن وەکو تاقە مرۆڤێک بژین و بجوڵێن؟
عەللامە ئیقباڵ، ۱۹۳۰
1 397
Repost from ترادیسیۆن - Tradition
نۆ هۆکار بۆئەوەی پێغەمبەر ﷺ ژنی زۆری هەبێت!
ئیبن حەجەر ئەفەرموێت : زانایان باسیان لە حیکمەتی زۆری ژنەکانی پێغەمبەر ﷺ کردووە لە نۆ هۆکاردا:
یەکەمیان : زۆر ئافرەت هەبێت ئاگاداری ژووری داخراوی کابرا ببێت. تاوەکو بە حاشا هەڵنەگری ئەوەی کە پێغەمبەر ﷺ نە شێتە نە ساحیر وەکو موشریکەکان باوەریان پێیەتی.
دووەمیان : تاوەکو ببێتە شانازیەک بۆ ئەو هۆزانەی کە ژن و ژنخوازی تێدادەکەن.
سێیەم : تاوەکو ببێتە زیادە ئاشتەوایی لەنێوان ئەو هۆزانە بەهۆی خزمایەتی.
چوارەم : بۆ ئەوەی ئەرکی زیادبکرێت، داوای لێکراوە کە خۆشەویستیەکەی بۆ خێزانەکانی سەرقاڵی نەکات لە تەبلیغ کردن.
پێنجەم: تاوەکو هۆزەکان یارمەتی بدەن لە شەڕ دا. چونکە خزمایەتی لەگەڵیان هەیە.
شەشەم : تاوەکو حوکمی نێوان ژنو پیاو بە جوانتر بگاتە موسولمانان چونکە ناکرێت پیاو فێربکرێت یان خودی پێغەمبەر ﷺ سەیرکات.
حەوتەم: تاوەکو ئەخلاقە جوانەکەی و بەرزەکەی ببیندرێت. دەبینین سەفیە باوک و دەسگیرانەکەی کوشت ئەگەر کابرایەکی ئەخلاق بەرز نەبایە لێی هەڵدەهاتن.
هەشتەم : تاوەکو خەرقی عادەی پێ بدرێت لە نێوان عیبادەت کردن و خێزانداری.
نۆیەم : عەرەب ئەو کەسەیان بە بەرز و پیاو دائەنا کە ژنی زۆربوو. تاوەکو عەرەب ئەو پێغەمبەرەیان لا کەم نەبێت لەهیچ رووێکەوە خودا ئەو نیعمەتەی پێداوە.
_
تێبینی بکە عولەما کە هۆکاریان بۆ ئەو کارانەی پێغەمبەر ﷺ داناوە ئەگەر نەفسیەتیکی توراسیت نەبێت. بەڵام بە مۆدێرنانە بتەوێ بەهانەی بۆ بێنیتەوە. ئەوە ناتوانی هۆکارەکانت قبوڵبێت. وەکو عەرەب ئەڵێت (عذر أقبح من ذنب) عوزرێکە ناشیرنتر لە گوناحەکە.
لەوە تێدەگەم کەوا دەتەوێت بڵێی ئەم هۆکارانە بەس نین. بەڵام ئەوە بزانین کە ئەم سوودانە زۆر گەورەن ئەگەر شتانی ترت چاو لێبێ. یەکێک لەوانە کە دینەکە دینی حەقە، خودا هەرچیەکی بوێ چۆن و کەی بێت دەیکات. هتد..
بەڵام ئەمەوێ چەند سەیری کە چۆن (قورئانی/مولحید) دەخاتە مەوقیفەوە کاتێک دەڵێت : بۆ ئەوەی کەسانێکی زۆر هەبن کە ئەخلاق و ژیانی تایبەتی بزانن. لەنێوان ئەوهەموو ئافرەتە ئەگەر پێغەمبەر ﷺ ساحیر و شێت بایە. ئەوا ئاشکرا ئەبوو. سەڕاحەتەن دەمی هەموویان ڕاناگیرێت. بەڵام ئەمانە هەمووی لەسەر قیەمی توراسی بنیادنراون. کەسانی مۆدێرن ناتوانێت لێی تێبگات
1 397
بۆچی هەموو موسوڵمانێک ئەبێت دژی فکری ناسیۆنالیستی بێت؟
دەوڵەت کیانێکی فراوانخوازە، قەت ناتوانێ لە شوێنی خۆی بوەستێ
یانی بڵێی من ئەو دەوڵەتەم هەیە و هیچ داگیرکاری ناکەم
لە جیهانی دەسەڵاتدا یان داگیر ئەکەی یان داگیر ئەکرێی
دیقەتی ئەمریکا و وڵاتە زلهێزەکانیش بدە ئەوە چاک تێئەگەی، هەموو عالەمیان داگیرکردووە، یەعنی مەسەلەی ئەوەی قەومیەت و شت درۆو دەلەسەیە
کە تۆ فکری نەتەوایەتیت ئەبێ و دەوڵەتێکی نەتەوایەتی تر داگیر ئەکەی بۆ ئەوەی بیخەیتە ژێر ڕکێفی خۆتەوە ئەبێ وابکەی هەویەت و شوناسی بسڕیتەوە، واتە خۆی لەبیر ببەیتەوە، چونکە ئەوە تاکە وەسیلەیە تا لەژێر دەسەڵاتتدا دەرنەچن و سەیتەرەت بەسوریاندا هەبێ.
ئەمەشە وا ئەکات کە تۆ عونسوری و دەمارگیر بیت، ئێستە ئەوەشی کە تورکیا یان ئێران ئەیکات و نەتەوەپەرستەکان دژین، هەر فکری ناسیۆنالیستی وای کردووە ئاوا بکەن، ئەگینا بۆ لەسەردەمی عوسمانیەکان ئەوە ڕوینەئەدا؟ بۆ لەسەردەمەکانی پێشووتر (واتە پێش فکری ناسیۆنالیست) ڕوی نەئەدا؟ ئەهات داگیری ئەکردی هەم سەقافەت هەم کلتور هەم شوناسیشت پارێزراو بوو، ئەو هەموو میللەتانەی کە هەن باشترین شایەتن.
بۆیە تەنیا فکری ناسیۆنالیستیە دێ واتلێئەکات شوناست بسڕدرێتەوە، نەوەک ڕزگارت بکات.
واقیعیش شاهیدە تا فکرە غەربیەکانی وەک ناسیۆنالیستی نەهاتن ئێمە عادەت و تەقالید و زمان و دین و هەموو شتێکمان پارێزراو بوو، بەڵام کە ئەوان هاتن بەرە بەرە بەناوی پێشکەوتن و شارستانیبوونەوە و بە تۆمەتی خورافەت و درۆ، هەموویان لێ زەوتکردین.
ئینجا کەسی ناسیۆنالیست دژی هەیمەنەت و هەژموونی بێگانەیە کەچی فکرەکەی خۆی هی بێگانەیە.
#سەرنج
1 397
Repost from عَنْقّاْءُ
"لە شارستانییەتی مۆدێرندا هەموو شتێک مەیلی ئەوەی هەیە هەستی قارەمانانەی ژیان بخنکێنێت، شار ئەو شەیتانەیە کە هەموو ژیانێک گەندەڵ دەکات و هەموو هەناسەیەک دەبڕێت و هەموو کانیاوێک پیس دەکات."
- يولیوس ئیڤۆلا
#ڕەسەنایەتی
