ch
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

前往频道在 Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

显示更多
1 395
订阅者
无数据24 小时
-37
-1530
帖子存档
زۆر دڵت بە پێشكەوتن خۆشە؟ بە دڵ گوێ لەو مرۆڤە بگرن، ئێمەی جیلی پێشو ئەوانەمان كە لە لادێ ژیاون باش لەو خۆشبەختییە حاڵی ئەبن كە ئەو بەنی ئادەمەی تیایە. ئەو ڕێك وەك مرۆڤێكی كاتی لەم دنیایەدا دەژی نەهاتووە بۆ ئەوەی بە نییەتی تا هەتایی لێی دانیشێ و ڕۆژ و شەو بخاتە سەریەك و پلان دانێ و بەرنامە داڕێژێ و كۆرس وەرگرێ و چركەیەك بەلایەوە گرنگ بێت تا تیایا وەبەرهێنان بكات. بەڵكو زۆر بە سادەیی و ئاسپایی بەڕێی دەكات، كەی خەوی هاو ئەخەوێت كەی برسی بوو نان ئەخوات، تێر بوو حەمدی خوا دەكات نانی دەست نەكەوت ئارام ئەگرێ لە كەم كەم و لە زۆر زۆر لەگەڵ ژیاندا ڕێ ئەكات، چاوی لە بەهەشتە و بە لاشەش ڕێگەیەكی كاتی گرتۆتەبەر. تەماتەیەكی سورەكراو و نانێكی تیری و ماستاوێكی ئەو هەزار كینتاكی و چپس و نۆگێت و بۆرگەرە بۆگەنەكەی ئێمە ئەهێنێت. ئەمە و هاوشێوەكانی خوا خۆشیویستون لەو زروفەدا خەلقی كردوون تا تێكەڵی پیسی سەردەم نەبن، ئەمانە وەك باڵندە دەگمەنەكانن مۆدێرنە و سەرمایەداری بە تێپەڕبوونی كات شوێنەكانیان دەكاتە باڵەخانەی بەرز و زەویەكانیان تێكدەدات و ئارامشی لێ هەڵئەگرێت و ئەیانكات بە كوتلەیەك چیمەنتۆ و ئاسن، سەیری بكەن چونكە ساڵانی داهاتو چیتر مرۆڤانێكی لەم شێوەیە نابینینەوە. #تەپاوتلی_مۆدێرنە

https://t.me/alanwaralqudsia ئەو برایانەی عەرەبیان باشە گوێ لەو دەرسانە بگرن شەرحی کتێبەکەی ئیمامی شەعرانیە باسی ئادابی مورید ئەکات، زۆر گرنگە مورید ئەو شتانە بزانێت و هەوڵ بدات جێبەجێیان بکات بەس هیوادارم لەگەڵیا بەسەبر بن و ئەوەشتان لەیاد بێ ئێمە سەرەتامانە و وەک شێخ بابەتاهیر ئەیفەرموو دەروێشی و تەریقەت بەری درێژە و پەلەتان نەبێ. ئیمامی شەعرانی لە ئەوەڵی کتێبەکەوە ئەفەرموێ کە ئەمەی نوسیومە تەنیا حاڵ و وەزعی موریدە و ئەوەی لەسەریەتی بیکات، ئەمما حاڵ و ئەحواڵی ئەولیا زۆر لەوە بەرزترە باسی بکەین لە کتێبدا. #تەسەوف #توڕاسیەت #ڕەسەنایەتی

جەهالەتی سەلەفیەت حەدی تێپەڕاندووە،... كێشەی سەلەفیەت لەگەڵ اعجازی ژمارەیی كە پەیوەستە بە زانستی پیتەكان كە زانستێكی توراسی د
جەهالەتی سەلەفیەت حەدی تێپەڕاندووە،... كێشەی سەلەفیەت لەگەڵ اعجازی ژمارەیی كە پەیوەستە بە زانستی پیتەكان كە زانستێكی توراسی دەستبەدەستە و بەشێكی كەمی لەم دنیایەدا ماوە و كۆمەڵانێكی كەم هەن شارەزایبن، ئەوەیە كە لێی حاڵی نابن، پێیان سەیرە كاتێك پێیان دەوترێ وشەی(یوم) 365جار دوبارە بۆتەوە، دێن و دەڵێن نا ئەیبۆ(یوما)حساب دەكەن و (یومكم)حساب ناكەن؟!! لەكاتێكدا(یوما) نكرەیە و دیارینەكراوە بەڵم(یومكم و یومهم و یومأذ) هەموی دیاریكراون و متعلقن بە اشخاص و ازمانەوە. بە هەر حاڵ، لێرەدا جەهالەتی یەكێك لە گەورەكانیانم دانەوە كە ڕەخنە لەوە دەگرێت كە هەندێ لە زانایان لەبارەی ژمارەی ساڵەكانی مانەوەی هاوەڵانی ئەشكەوت لە ئەشكەوتەكەدا بە نوستوی ماونەتەوە دەڵێن كە خودا بۆیە300و(وازدادوا تسعة) هێناوە چونكە بە ساڵی خۆری300ساڵ بریتییە لە309ساڵ بە ساڵی مانگی. ئیبن عوسەیمین دەڵیت: ساڵ لای خوا مانگییە نەك خۆری!!(باقی و ناوێ؟). ئائەم گەورە جاهیلانە كراون بە ڕێبەری زانا و كیبار و زەبەلاح و گوێلێگیراو و قسەكانیان ئەرزشی بۆ دادەنرێت!. #ڕەدی_لادەران

قوربان من چی بکەم ڕێگاکەم دوورە دڵ بریندارە و هەر تۆی مەنزورە یارسول الله

"بسم اللّٰە" لەژێر ڕۆشنایی فەرموودەی «ئیمانداران وەك یەك جەستە وان» لە سێیەم هەڵمەتماندا بۆ کەمکردنەوەی ئازارو میحنەتی کەسوکارمان لە غەززە، هەڵدەستین بە ڕاگەیاندنی هەڵمەتی «ژەمێک بۆ غەززە» "بە جیهادی ماڵەکەت، بەشداری جیهادی غەززە بکە، ئەگەر بە هەزار دیناریش بێت"  بۆ ناردنی هاوکارییەکانتان باڵانس بۆ ئەم ژمارانە بنێرن: FIB: 07503709011 07765527923 07515731601 07719969760 Fastpay: 07719969760 07712157575 07515731601 07508454599 باڵانسی کۆڕەك: 07503709011 07515731601 باڵانسی ئاسیا: 07765527923 07734025860 حساب بانکی دەرەوە: TR24 0020 3000 0984 4741 0000 01 YOUSIF KHWAMURAD QADIR AL JAF بەڕێزان تا بکرێت لای خۆتانەوە بە "FIB یاخود فاستپەی" هاوکارییەکانتان بنێرن، بۆئەوەی حسابەکەمان کەم نەکاتو پارەی زیاتر بگەڕێتەوە لەکاتی ڕاکێشانی پارەکە. «لە هەڵمەتەکانی پێشوومان زیاد لە ١٠ هەزار غەززاوی سوودمەندبوون، ئەم هەڵمەتەش کاتییە و چەند ڕۆژێک دەیەخایەنێت، لەدەست خۆتانی مەدەن» هەر سەرنج و پرسیارێکتان هەبوو؛ بەم ڕێگایانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوەبکەن، لەخزمەتتاندادەبین. ☟ تێلیگرام: «t.me/jangiragayandn» «t.me/Gazzakurd» واتس ئاپ + تەلەفوون: «07765527923» «07503709011» ـ

语音消息10:09

ئەڵێی محاسەبەی مناڵەکەی ئەکا کە بڕوات وایە خوای گەورە فعال لما یرید و لا یسئل عما یفعل بێ ئیتر ئەم قسە بێ مانایە چیە وەک وابێ
ئەڵێی محاسەبەی مناڵەکەی ئەکا کە بڕوات وایە خوای گەورە فعال لما یرید و لا یسئل عما یفعل بێ ئیتر ئەم قسە بێ مانایە چیە وەک وابێ موحاسەبەی خوای گەورە ئەکەی؟ جا ئەمەش عەقڵیەتی هەنێ مەلایە، بڕواکەن نەنکم عەقیدەی لەوان باشترە و پتەوترە.

ڕەحمەت لەوەی ئەکاونتی پریمیەمە و پاڵپشتی کەناڵەکەمان ئەکا ڕەحمەت لەوەشی ئەکاونتی پریمیەم نییە بەڵام ئەچێ ئەیکڕێ تا پاڵپشتیمان بکا https://t.me/boost/Qazi_Muhammed

ئەم داوایە لەم برایەتان وەرگرن ئەگەر بەیعەت و تەریقەتتان نییە بڕۆن بۆ لای شێخێک کە بزانن ئەهلی خوایە، خواناسە بۆخوا سوڵحاوە، با دەستان بگرێت و لە زوڵومات و تاوان و ڕەشی دڵ نەجاتتان بدا، وەڵاهی بەس ئەوە نەجاتتان ئەدا، تاکە ڕێگایەک زانایان و ئەولیاکان تاقیان کردووەتەوە و لەخوای گەورە پێی نزیک بوونەتەوە تەریقەتە. ڕەجائەن ئەگەر مامۆستا و شێخ و دەستگیرتان نییە بڕۆن بۆخۆتانی بدۆزنەوە، بەخوا شەیتان زۆر لەوە زۆرزانترە ئێمەومانان بتوانین لێی ببەینەوە. ئەبێ دەستگیرێکمان هەبێ. #توڕاسیەت #ڕەسەنایەتی #تەسەوف

语音消息19:36

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : « رُبَّ أَشْعَثَ أغبرَ مَدْفُوعٍ بالأبواب لو أَقسم على الله لَأَبَرَّهُ ». رواه مسلم

ئا ئام پیاوە باوکیشم خۆشی بوێ تەبەڕڕای لێ ئەکەم ئەی حەدسمان نییە حەزڕەت گیان ئەفەرموێ ( کەسی وا هەیە چڵکنی جلدڕاوی تەپوتۆزاوی ئەگەر سوێنی خوای گەورە بدات کە شتێکی بۆ بکات ئەوە یەکسەر خوا گیان بۆی جێبەجێ کردووە) ئێستە ئەمیش هاتووە و گاڵتە بە کەسێک ئەکات کە چڵکنە؟ بەزاتی خوا دەروێش زۆر لەو زیاتر پاکوپوختەترن، بەڵام چی بکەی لە ئینسانێ ئاوا ماددی بێ و بێت بڵێت قەی چیەکا با غەززە و موجاهیدان شەڕیان نەکردایە بەس با وڵاتیان پێشکەوتوو بوایە، ئەوە نیە غەززە پێش حەوتی ئۆکتۆبەر چەنێ پێشکەوتوو بوو. ئاخر بۆیە ئەڵێین سەلەفی ماددی و حەداسین، خواکەشیان ماددیە، جاهیلی ئاوا لای ئاساییە خەڵکی دین و ئیمانی بکەوێتە مەترسیەوە بەس با وڵات پێشکەوتوو بێ. دەروێشێ لە کوێ کە هەموو دنیای تەرک کردووە لەبەر خوای تەعالا و سەلەفیەکی ماددی لەکوێ کە تەنیا خۆشگوزەرانی لا گرنگە.

دین: واتە ئەوەی نەفسەکان ملکەچی ئەبن لە ڕووی کەشف و بەدەستهێنانەوە. شەرع: واتە ئەوەی حەزرەتی ئیلاهی حوکمی بەسەردا داوە لە ڕووی کردار و ملکەچبوونەوە. ئەوەڵیان عیلمی حەقیقەتە کە ئەسراری جیهانەکان و مەلەکوتی زاتی حەقت بۆ دەرئەخات. دوەمیشیان باسی حوکمەکانی خوای گەورەت بۆ ئەکات لە کردەوە و گفتار و هەڵسوکەوتیانەوە. یەکەمیان ناخ پاکئەکاتەوە دوەمیان ڕووکەشمان بۆ چاکئەکات بەپێی گونجان و کات و وێنی خۆی. ئەم دوو زانستەش گرنگن بۆ کەسی کامڵ زانستی حیکمەتی خەلق و زانستی حوکمدان لەسەریان، تاوەکو زانا و جاهیل لەگەڵ هەوڵدەر و تەممەل لەیەک جیا بکەینەوە. یەکەمیان بریتیە لە تەریقەت دوەمیشیان بریتیە لە شەریعەت #تەسەوف #توڕاسیەت #ڕەسەنایەتی

Repost from N/a
- لێرەوە دەچین بۆ پرسیاری سێهەم كە ئایە هیچ ئەسەرێكمان هەیە بیسەلمێنێ كە ئەوانەی لە جیهانی بەرزەخن كار دەكەن لە دنیادا؟ یاخود بە گشتی بڵێین جیهانی ئاسمانی كار لەسەر جیهانی زەمینی دەكان؟ یان ئەوەتا سیستمێكی ماددی هەیە و لەوە بەدەر نییە و خوداش هەر بەپێی ئەو سیستمە كار دەكات؟ دەڵێین: سەرەتا ئەگەر بوترێت سیستمێك هەیە و خودا بەو پێیە كاردەكات و نەگۆڕە، ئەوا ڕاستەوخۆ پێویست دەكات هەموو خارقی عادەتێك ڕەتبكرێتەوە بە موعجیزەشەوە، ئەمەشە هەم لەڕوی واقعییەوە بەدرۆیا خراوەتەوە، بەوەی هەزاران كەس هەبوون كە هەر لە سەر زەوییا شتانێكیان كردووە لە دەرەوەی یاسا سروشتییەكان بووە، نمونەی باڵاش پێغەمبەرانن كە خاوەنی موعجیزە بوون. هەم لە ڕوی شەرعیشەوە كە باوەڕبوون بە موعجیزە یەكێكە لە بنەماكانی عەقیدەی موسوڵمانان و لە قورئاندا ئاماژەی پێكراوە. پاشان سەبارەت بەوەی كە جیهانی ئاسمانی بە گشتی كار لەسەر دنیا دەكەن؟ بە دڵنیاییەوە بەڵێ، مەعلومە كە ئێمە وەك موسوڵمانان باوەڕمان بەوەیە كە فریشتەكان هەریەكەیان كارێكی تایبەتیان هەیە لەسەر جیهانی دنیا، بە نمونە جبریل كە پەیام بۆ ئەوانە دەهێنێت كە پەیامبەرن، هەروەها فریشتەكانی سەر شانی مرۆڤ كە هەموویان بە دەقی ئایەت و فەرمودە ئاماژەیان پێكراوە كە پێویست ناكات باسیان بكەم و شتێكی بەدەهین لای مرۆڤی موسوڵمان. كەواتە بۆمان دەركەوت كە بەڵێ جیهانی ئاسمانی كار دەهەن لەسەر جیهانی زەمینی. سەبارەت بەو خاڵەی كە بەتایبەتی گرنگە بۆ ئەسڵی باسەكەمان، ئەویش ئایە ئەوانەی مردوون لە مرۆڤەكان و ڕوحیان لە جیهانی بەرزەخە ئایە ئەمان كاریگەریان هەیە(بە ئیزنی خوا) یاخود نا؟ لێرەدا دوو نمونەی بچوك باس دەكەم لەگەڵ ئەوەی ئەسەر زۆرە بۆ تەداخولی بەلاشە مردوانی جیهانی دنیا لە جیهانی بەرزەخەوە بەسەر دنیادا. یەكەمیان چیرۆكی دانوسانەكەی پەیامبەر و موسا علیهما السلام: كاتێك حەزرەت دەگەڕێتەوە لە گفتوگۆكەی لەوەڵ خودادا و پەنجا نوێژ لەسەر موسوڵمانان بە فەڕز وەردەگرێت، حەزرەتی موسا پێیدەفەرموێت كە ئەو نوێژانە زۆرە و ئوممەتەكەی ناتوانن ئەنجامی بدەن، بۆیە حەزرەت دەگەڕێتەوە و داوا لە خودا دەكات بۆێ كەم. بكاتەوە تا دەگاتە پێنج نوێژ. كەواتە: ئەو كاریگەرییەی ڕاوێژەكەی حەزرەتی موسا لە جیهانی بەرزەخەوە تا ئەم ساتە بەسەر تاك بەتاكی موسوڵمانەوە ماوە كە كردنی پێنج نوێژە نەك پەنجا نوێژ. نمونەی دووهەم بابەتی خەو بینینە بە مردووان كە تێیدا كەسێك كە بە لاشە مردووە ئاڕاستەی كەسێكی زیندوو بە لاشە دەكات بۆ كردنی كارێك. زۆرن ئەوانەی كە ئیمامێك لە ئیمامەكان یان هەوەڵێك یان رسول اللە یان بینیوە كە ئاڕاستەی كردوون بۆ كردنی كارێك، ئەوانیش پێی هەستاون. ئایە ئەمە كاریگەری نییە؟ لێرەدا جۆری كاریگەرییەكەم بۆ گرنگ نییە تەنها ئەوە گرنگە كە بزانرێت كاریگەری هەیە(بە ئیزنی خودا) وە ئەوانەی لە جیهانی بەرزەخدان ئاگایان لەم دنیایە هەیە، وە بە ئیزنی خودا كاری لەسەر دەكەن، وە ئەوان لەوێ گەلێك كامڵترن لەو مرۆڤانەی كە بە جەستە لە دنیادان. كەواتە داواكردن لێیان ئەگەر ئەولاتر نەبێت لەو كەسانەی دنیا ئەوا هیچی كەمتر نییە، بۆیە ئەوانیش زیندوون وەك سەلماندمان، ئیدی گەر ماددەگەرایی نییە چییە؟ كە وادەكات سەر چوارگۆشەیەكی سەلەفی مۆدێرن خۆی بگرێتەوە لە هاوار كردن و تەقتدیم كردنی عەریزەكانی بۆ پەیامبەر، بەڵام لای ئاسایبێت كە داوا لە بەرپرسێكی دنیایی بكات و عەریزەی بۆ تەقدیم بكات؟ مەگەر هەر ئەوە نییە ئەمیان هەست پێدەكات و هەست بەوی دییان ناكات كە بناغەی ماددەگەرییە؟!! لقوم یعقلون #ڕەدی_لادەران

Repost from N/a
سەرەتا دەپرسین: - ئایە مرۆڤ دوای دەرچونی لە جیهانی ماددە چۆرێك لە ژیانی هەیە یان دەچێتە سوڕی متبوونەوە؟ بەپێی ئەو دەقانەی بۆمان هاتووە كە ژیان دوای مردن هەیە و یەكێكە لە بیر و باوەڕەكانی ئەهلی ئیسلام بە گشتی. بۆ ئەمەش چەند ئاماژەیەكمان هەیە لە قورئاندا، بۆ نمونە ”ولا تحسبن الذين قتلوا في سبيل الله اموات بل احياء عند ربهم يرزقون". مەعلومیشە كە لێپرسینەوەی قەبر و ڕۆیشتنی ڕوحی مردوو بەدوای جەستەكەیدا دووبارە یەكێكە لە بیر و باوەڕەكانی ئەهلی سوننە و جەماعەت و موتەواتیرە و دەیان فەرموودەی لەسەر و ئایەتیش پشتگیری دەكات كە كەسەكان هەر لە كاتی ڕوحكێشانیانەوە دووبارە دەگوازرێنەوە بۆ جۆرێكیتر لە ژیان بە بێ بڕانی پەیوەندیان بەم جیهانەوە. - ئایە مرۆڤ پێش مردنی كامڵترە یان دوای مردنی؟: بەپێی ئەو ئەسەرانەی هەمانە مرۆڤ دوای مردنی لە جیهانی ماددە و گوازرانەوەی بۆ جیهانی ڕوح كامڵترە، بەوەی كە جەستە خۆی بریتییە لە كۆمەڵێك قەید بەسەر ڕوحەوە و سنورداری كردووە لە كۆمەڵێك ئیمكاناتی دیاریكراودا و پێداویستی زۆری بۆ مانەوەی، وەك: هەوا و خواردن و خواردنەوە و توانای جەستە و پێویستبوونی بە پشودان و....هتد. لە كاتێكدا ڕوح بەبێ ئەم قەیدانە خۆی هەیە و پێویستیشی بەو شتانە نییە و بەبێ ئەوانە هەبووە و دەشمێنێتەوە. سەبارەت بە بەڵگەش دەربارەی ئەم بابەتە فەرمایشتی حەزرەتمان هەیە كە دەفەرموێت: الناس نيام فإذا ماتوا انتبهوا. خەڵكی خەوتوون كاتێك دەمرن بەخەبەردێنەوە. مەعلومە كە مرۆڤ لە خەودا كەماڵی كەمترە وەك لە كاتی بە خەبەربوونیدا. كەواتە ئەگەر ژیان خەونبێت و مردن بەهۆشهاتنەوە بێت، هۆشداریش لە بێ هۆشی كامڵترە، بەوپێیە مردنی جەستە و هۆشداربوونەوەی ڕوح كامڵترە لە ژیانی جەستەیی و هۆشداری جەستەیی. بەهەمان شێوە فەرمودە مەشهورەكەی ڕۆژی بەدر كە پەیامبەر قسە لەگەڵ لاشەی مردووی سەرانی قوڕەیش دەكات و دەڵێت: اوجتم ما وعدكم ربكم حقا؟(بەوە گەیشتن كە خودا بەڵێنی پێدابوون؟). هاوەڵان سەیریان لێدێت و دەپرسن: ئایە قسە لەگەڵ مردو دەكرێت؟. حەزرەتیش وەڵامیان دەداتەوە بەوەی كە ئەوان باشتر لە ئێوە دەبیستن. كەواتە كەماڵی جیهانی بەرزەخ كە مردووی بۆ دەڕوات لە ڕوی ئیمكاناتە هەستییەهانەوە زۆر بەهێزترە لەو جیهانە ماددییەی ئێمە تێیدا دەژین.

Repost from N/a
موسوڵمانی ماددەگەرا و تەوەسول بە پیاوچاكان ئەوەندەی بەركەوتنم هەبووە لەگەڵ عەقڵیەتی سەلەفی مۆدێرندا، بۆم دەركەوتووە كە سەلەفییەت پێیوا نییە پەیوەندییەك هەبێت لە نێوان ئاسمان و زوی وەك باقی موسوڵمانە ماددییەكانی دی، ئەو دانپێدانەش كە دەینێن بە كاریگەری خودادا، دانپێدانانێكی ڕوكەشییە و بینا كراوە لەسەر ئەو بنەمایەت كە خودا و مەخلوقاتیش هەر ماددەن، ئەوەی ماددە نەبێت مەوجود نییە، مەخلوقاتی ماددیش لە خۆیاندا كاریگەری هەیە بەڵام جیاوازیان لەگەڵ خودا ئەوەیە كە خودا كاریگەرییەكەی زیاترە لەوان!. هەروەها سیستمێك هەیە كە كۆنتڕۆڵی خودا و مەخلوقاتی كردووە و پێویستە بەپێی ئەو سیستمە هەردوولا هەڵسوكەوت بكەن، بۆیەش لێرەوە دەڕۆن نەبوونی باوەڕ بە كەرامات، ئەگەریش هەبێت تەنها باوەڕێكە بە زمان نەك عەقیدەیەكی ڕەگداكوتاو لە ناخدا. لێرەوە دێنەوە بۆ ئەو قسەیەی كە دەڵێن: مردوو دوای مردنی كۆتایی بە هەموو كاریگەرییەكی دێت لەم جیهانەدا و ئەوان پێویستیان بە دوعای ئێمەی زیندوو(لە جیهانی ماددە) هەیە!!!. لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت كە ئەوان لە ڕاستیدا باوەڕیان بە كاریگەری ڕوح نییە، بەڵكو پێویستە ئەو ڕوحە بەرجەستە ببێت لە ماددەیەكدا ئەوكات كاریگەری دروست دەكات، هەروەها مردنی مرۆڤ بریتییە لە خەوتنێكی كاتی تا دووبارە بۆ حەشر هەڵدەستنەوە و دەبنەوە ماددە جارێكیتر. ئەم تێڕوانینە بە زمان نایڵێن بەڵكو لە عەقڵی ناوەخنیاندا هەڵگیراوە بێ ئەوەی هەست بە خۆیان بكەن. هەڵوەشاندنەوەكەشی لە ڕوی فەلسەفییەوە درێژە دەكێشێت چونكە پێویستە سەرەتا ماددەگەری و كاریگەری جگە خودا لە گەردوندا بەتاڵ بكرێتەوە كە لە جێگەی دی باسمان كردووە و دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ كتێب و زنجیرە ڤیدۆییەكانمان دەربارەی بابەتەكە. ئەوەی لێرەدا دەمەوێت بیڵێم سەلماندنی پەیوەستی ئاسمان و زەویی و دانەبڕاویان لە یەكتر و مانەوەی كاریگەر(مەجازی) مردووەكان دوای مردنیان بەسەر دنیاوە لە ڕێگەی هەندێك دەقی شەرعی و ئاسار لەو بارەیەوە.

زانستی سەردەم لەسەر بنەمای کارکردنی عەمەلی و پێشبینی ڕووداوەکانی داهاتوو پشتڕاستی تیۆریەکانی دەکاتەوە، بە مانایەکی تر گەر بپرسی لە زانستخوازێک بۆچی تیۆریەکەی تۆ ڕاستە؟ ئەڵێ کاردەکا و پێشبینی داهاتوو دەکا، لە هەمان کاتدا زۆر تیۆری هەڵە لە زانست هەن کە پێشبینی داهاتوویان کردووە و کاریشی کردووە.

ئەو ڕووداوانەی نزیکبوونەوە لە مردن مەسەلانێکی ڕاستن و زۆریش موتەواتیرن و زۆریش ئاساییە ئەو شتانە ڕووبدا، بەڵام کاتێ ئەچیت کتێبەکانی ئەهلی تەسەوف ئەخوێنیتەوە زۆر لەوە عەجایەبتر و سەیرو سەمەرەتر ئەخوێنیتەوە، ئەسڵەن ئەمە هەر هیچ نییە. بەتایبەت لەسەر میعراجی ڕۆحی کە ئەولیا بەسەریاندا دێت. بەهەرحاڵ ئەم کەناڵە کەناڵێ زۆر چاکە بۆ مەسەلەی ئەو ڕووداوی نزیکبوونەوە لە مردن و خاوەن کەناڵەکە زۆر دڵسۆزانە کاری بۆ کردووە و پارەی تیا سەرف کردوە. خوای گەورە پاداشتی خێری بداتەوە و کارەکانی پڕ بەرەکەت بن جۆینی بکەن https://t.me/NDE202

دژ بە تەکنەلۆژیا.pdf0.54 KB