عَنْقّاْءُ
前往频道在 Telegram
1 396
订阅者
+324 小时
无数据7 天
-1230 天
帖子存档
1 396
غەمی ئەو زولفە ناهێڵێ دڵم یەک بێ لەگەڵ باڵات
بە ژەنگی کەسرەت ئەو ئاوێنە وەحدەت دوورە بنوێنێ
مەحویا با بەسی بێ شیرکی تەشەببوس بەم و بەو
بگرە بەس دامەنی تەوحیدی هُو اللهُ احد
((مەحوی))
1 396
Repost from تێڕوانین
بەیانی کاتژمێر ٩ لە یوتوبی شێخ بەتین دیبەیتەکە بەڕێوە دەچێ لە نێوان مامۆستا ئامێز لەگەڵ حەمە ئەژی مولحید
أن شاءلله لیکنی لایڤەکە لە ئێرە دا ئەنێم بۆ سبەی🤍
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
#هەڵوێستە
كاتێك ئافرەتی سافیرەت بینی كە خۆی ڕازاندۆتەوە، سەر دامەخە، بەڵكو سەرت وەك پیاوێكی بە هەیبەت بەرز بكەرەوە و ڕۆیشتنی خۆت تێكمەدە و تەماشای پێشی خۆت بكە وەك ئەوەی كەست نەدیبێت، ئەم كارەت توشی دا ڕمانی دەرونی ئەكات، چونكە ئەو ئەو هەموو خەرجییەی لە خۆیدا كردووە بۆ ئەوەی سەرنجی تۆ ڕاكێشێت، بەڵام تۆ پیاوەتی خۆت ئەنوێنیت و ئەوەندەی قەدر پێ ئەدەیت كە هەیەتی.
بشزانە هەر ئەو جۆرە پیاوە مەڕوغوبن(ئەمە لەبەر ئەوە نییە بۆ ئەوە ئەم كارە بكەیت تا ڕەغبەتیان بەدەست بهێنی، بەڵكو لە بنەڕەتدا ڕازی كردنی پەروەردگارە لە خۆت، بەڵام تا بزانیت ئەمە سیفەتێكە لە سیفەتەكانی پیاوی كامڵ و موكەڕڕەم و موعەززەز، خودا پێیبەخشیویت شوكرانەی بكە بە جێبەجێ كردنی).
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
ئیسلام یەكەمین و پێش هەموو شتێك ڕەگەزی ڕوحی(ئوممەت)ی دروستكرد.
یۆلیۆس ئیڤۆلا
#وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
#شارستانیەتی_ئیلاهی
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
ئیسلام یەكەمین و پێش هەموو شتێك ڕەگەزی ڕوحی(ئوممەت)ی دروستكرد.
یۆلیۆس ئیڤۆلا
#وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
#شارستانیەتی_ئیلاهی
1 396
Repost from ترادیسیۆن - Tradition
دژبەیەکیەکانی کانت :
کانت لەزۆرشوێنی ڕەخنەی عەقڵی پەتی دووبارەی دەکاتەوە 'لۆجیکی ئەرستۆ کامڵە'. دژبەیەکیەکی زۆر وازح هەیە لێرەدا. سالمون میمون یەکێک لە هاوئاوەزانی کانت، گرنگی بەو کێشەیە داوە دەڵێت : وتنی ئەوەی کە لۆجیکی ئەرستۆ کاملە، لەگەڵ فەلسەفەی کانتدا یەکناگرێتەوە. ناشکرێت بەلگەی بۆ بهێندرێتەوە. چونکە لای کانت لۆجیکی ئەرستۆ پێش فەلسەفە ترانسێنداڵەکەیەتی. بەس حەقەت ئەوەیە تۆ ناتوانی بێ ڕەخنەیەکی ترانسێنداڵی بابەتە لۆجیکیەکان بژمێری و فۆڕمی لۆجیک ڕێک بخەیت. سەرەڕای ئەوە خاڵێکی گرنگ هەیە، مانای 'کامڵ بوونی لۆجیک'. چییە لای کانت؟؟ ئایە ئەگەر مانای ئەوەیە عەقڵ تەنها بەیاسای لۆجیکی ئەرستۆ کاردەکات، ئەوا قسەکەی وادەخوازێت حەقیقەتی عەقڵی بۆ دەرکەوتبێت. وە ئەم قسەیە بریتیە لە حوکمێکی کوللی، ئایە بە تەجروبە و عەقڵ پێکەوە سەلماوە؟؟ کە نەسەلماوە، کەواتە چۆن دەزاندرێت کامڵە؟؟! کانت هەر بانگەشەیەک بکات لە عەقڵی خۆی دەرناچێت. هەرچەند بیەوێ.
1 396
جا خۆش لەوەیە قسەی دوو بەناو عالم و دکتۆر و...هتد بۆ ئەهێنێ، خۆشیان لەوانەیە زۆربەی ئەو خاڵانەیان تیا بێت
ناشزانی بە چ پێوەرێک ئەم شتانەیان بە نەخۆشی دەروونی داناوە.
وەک ئیمام گینۆن (رحمة الله علیه) ئەفەرموێت: توێژینەوەکانی زانستی مۆدێرن تەنیا لەسەر یەک جۆری مرۆڤە ئەویش مرۆڤی مۆدێرنە.
1 396
عەقڵیەتی مۆدێرن ئەیەوێت بڵێت: هەموو کەس نەخۆشی دەروونیە، بەس خەم مەخۆ پارەمان بەرێ خۆمان چارەت ئەکەین، تەنیا پارەت هەبێ ماباقی سەهلە.
ئەی کێ نەخۆشی دەروونی نییە؟
ئەوەی قەلەقی نییە
ئەوەی خەفەت ناخوا
ئەوەی داڵغەی نییە
ئەوەی بەهیچ شێوەیەک کێشەی بۆ دروست نابێت
ئەوەی کێشەشی بۆ دروست بێت گوێی ناداتێ
ئەوەی ناترسێت
ئەوەی تووڕە نابێت
بەکورت و موختەسەر تەنیا ڕۆبۆت نەخۆشی دەروونی نییە🐸
1 396
1. دووردەکەویتەوە لەکەسانی تر
2. پبیرکردنەوەی پێشبینی خراپ بۆ داهاتوو
3. ناتوانی ڕابردووت لەبیر بکەیت
4. گۆڕانکاری بەردەوام لەهەستەکانت
5. وا نیشانی دەدەیت کە هەموو کاتێک باشیت
6. هەمووکات هەست بە بێتاقەتی دەکەیت
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
حەزرەتی فەخری كائینات دەفەرموێت دەربارەی دنیا: لو كانت الدُّنيا تعدِلُ عند اللهِ جناحَ بعوضةٍ ما سقَى كافرًا منها شرْبةَ ماءٍ.
ئەگەر دنیا لەلای پەروەردگار هێندەی باڵە مێشولەیەك بەهای هەبووایە، ئەوا قومێك ئاوی لێ نەدەدا بە كافر.
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
تەواوی داناكان بە درێژایی سەردەمەكان یەك حوكمیان داوە بەسەر ژیاندا، ئەویش ئەوەیە كە(هیچ نییە).
نیچە
#وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
