عَنْقّاْءُ
前往频道在 Telegram
1 395
订阅者
无数据24 小时
-27 天
-1130 天
帖子存档
1 395
💬 وائیل حەلاق وەک مەسیحییەک پێی باشترە لە سەردەمی دەوڵەتی عەباسی یان ئەمەویدا بژی نەک لە سەردەمی نوێدا. خەڵک لە ئاست ئەم قسەیەدا بوون بە دوو بەشەوە: هەندێکیان لەگەڵ بۆچونەکەن و هەندێکیش بۆیان جێگەی پرسیارو هەڵوێستە بوو،ئەوانەی لەگەڵ بۆچوونەکەین ئەم قسانە بە گەواهی دەزانن بۆ دادپەروەریی ئیسلام ولێبوردەییەکەی، بەڵام لایەنی دووەم تێناگەن چۆن مەسیحییەک دەیەوێت لەژێر حوکمی ئیسلامدا بێت وەک "زیممی" و بەم پێیەش وەک هاووڵاتییەکی پلە دوو (بە زمانی سەردەم) بژی.
بەڵام بۆئەوەی تێبگەین لەقسەکانی دەبێ بڵێن کە وائیل حەلاق وەک کەسێک کە لە دەوڵەتی مۆدێرن تێگەیشتووە، بە شێوەیەکی جیاواز سەیری بابەتەکە دەکات. لای حەلاق، ئیمپراتۆریەتە کۆنەکان (نەک تەنها دەوڵەتی ئیسلامی) بڕوایان بە یەکسانی نەبووە، ئەمەش وای کردووە فڕەخوازیی ڕاستەقینە" (ئازادی) مومکین بێت، بە پێچەوانەی سەردەمی نوێ کە دەیەوێت کۆکردنەوەیەکی مەحاڵ لە نێوان یەکسانی و فڕەخوازیدا (ئازادی) بەدی بهێنێت. واتە حەلاق وەک مەسیحییەک لە دەوڵەتی عەباسییدا، ڕاستە وەک موسڵمانێک لە هاووڵاتیبوونێکی تەواو بەهرەمەند نییە و دەبێت جزیە بدات (مەسیحییەکانی ئەو کاتە بەوە ناسرابوون کە دەوڵەمەندترین و خوێندەوارترین بوون)، بەڵام لە بەرامبەردا مافی ئەوەی هەبووە بە شێوازێک بژی کە پێچەوانەی شێوازە فەرمییەکەی دەوڵەت بێت و لە ژیانی ڕۆژانەیدا بگەڕێتەوە بۆ یاسا مەسیحییەکان؛ بە پێچەوانەی ئەوەی دەوڵەتی مۆدێرن دەیکات کە مۆدێلێکی تاکی ژیان بەسەر هەموو دانیشتوواندا دەسەپێنێت لە بەرامبەر پێدانی هاووڵاتیبوونێکی یەکسان بۆ هەمووان، تەنانەت ئەگەر دەوڵەتی مۆدێرن ئیسلامیش بکاتە مەرجەعی یاسایی خۆی. لێرەوە، هەر مەسیحییەک بیەوێت بە ڕاستی وەک مەسیحی بژی، هەمیشە دەوڵەتێکی ئیسلامی لەسەر شێوازی کۆن پێ باشترە وەک لە دەوڵەتێکی مۆدێرن کە یەکسانی پێ دەبەخشێت بەڵام لە ژیانکردن وەک مەسیحیێک بێبەشی دەکات. لەبەر ئەوەی مەسیحییەکانی ڕۆژهەڵات شێوازی ژیانی مۆدێرنی ڕۆژئاوایی و عەلمانییان گرتەبەر کە دەوڵەتی مۆدێرن دەیسەپێنێت
مەسیحییەکان دەروازەی مۆدێرنە بوون لە ڕۆژهەڵات، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی مەغریب جووەکان یەکەم کەس بوون بۆ ئەوەی مۆدێرنە قبوڵ بکەن ،ئیتر ناتوانن بیرۆکەی ژیان لە دەوڵەتێکی ئیسلامی کۆندا قبوڵ بکەن و دەوڵەتێکی مۆدێرنی وەک خۆیان پێ باشترە، واتە ئەوان زیاتر مۆدێرنیستن وەک لەوەی مەسیحی بن.
بۆ ئەوەی بابەتەکە لە گۆشەنیگایەکی ترەوە وەربگرین، چەند موسڵمان ئەمڕۆ ڕازی دەبێت لە سوید بۆ نموونە وەک هاووڵاتی پلە دوو بژی کە مافی دەنگدان یان خۆپاڵاوتنی نەبێت و باجێک بدات کە کەسی تر نایدات، لە بەرامبەر ئەوەی وەک موسڵمانێک بەپێی یاسای ئیسلامی بژی؟ دەتوانین بانگەشەی بکەین کە زۆر کەس بەوە ڕازی دەبن، بەتایبەت لەگەڵ ئەو لیبراڵیزمەی" ساڵانی دوایی. کێشەکە ئەوەیە سوید وەک دەوڵەتێکی مۆدێرن هەرگیز بەمە ڕازی نابێت، چونکە یەکسانی بنەمای پێکهاتنێتی و بەم پێیەش ناتوانێت مۆدێلێکی تری ژیان جگە لەوەی خۆی دەیخاتە ڕوو قبوڵ بکات؛ تەنها دەتوانێت ئازادییە تاکەکەسییەکان قبوڵ بکات کە سەر دەکێشن بۆ چێژگەرایی و مافە سێکسییەکان، لەگەڵ جۆرێک لە جیاوازیی ڕواڵەتی (چێشتخانەی هیندی و شاورمە) کە لە ڕێگەیەوە ئیدیعای فڕەخوازی دەکات، چونکە دەوڵەتی مۆدێرنی ئەوروپی بەرهەمی شۆکی جەنگە ئایینییەکانە، کە لێیەوە گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی فڕەخوازی واتە جەنگ، بۆیە دەبێت مۆدێلێکی یەکگرتووی هاوسەنگ بسەپێنرێت کە بنەماکەی یەکسانی بێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتیی ناوخۆیی
1 395
"وتنی مسوڵمانم پاشان کوردم قسەیەکی هیچە، چونکە نەتەوە هەرگیز ناگاتە پلەی ئاین، بۆیە بەراوردکاریەکی بەتاڵ و گۆجە"
#عنقاء
#ناسیۆنالیست
#نەوەپەرستی
1 395
زانین لە ڕوانگەی ئەفڵاتونەوە.
تێڕوانینی ئەفڵاتون لەسەر " زانین" جیاوازە لە فەیلەسوفەکانی تر، چونکە بەشێکی زۆریان باوەڕیان وایە کە زانین زادەی ئەزمونە یاخود هەوڵدانە بۆ گەشتن پێی، هەرچی ئەفڵاتونە پێچەوانەی ئەم بۆ چونانە لەسەر چەمکی "زانین دەڵێت" ناتوانین بڵێن زانین لە هەوڵ و توانای مرۆڤە بۆ فێربوون، یاخود گەڕان بەدوایدا وەک ئەوەی شتێکی نوێ بێت، بەڵكوو بریتیە لە بیرخستنەوە، چونکە ڕوحی مرۆڤ پێش ئەوەی بێتە ناو جیهانی مادەوە شتەکانی بینیوە و ئەزمون کردووە، هەرچی ئێستا دەیبینێت و بەلایەوە نوێیە نوێ نیە بەڵکو تەنها بیرهاتنەوەیە لەو عالەمە کولیاتەی کە وابەستەی ماددە نیە و پێوەی پابەند نیە، چونکە هەرچی لە عالەمی ماددە دایە زانین بە کۆکردنەوەی زانیاری دەبینێ، بەڵام ئەمە قەتیس کردنت چەمکێکی گەورەو گرنگە، لە ڕاستیدا زانین گۆڕانێکی ڕوحیە، دەرفەتێکە تا مرۆڤ دەرکەوتەی عالەمی بەرز ببینێ.
1 395
چەندین جوانی تر لە وێناکردنی هونەری
بە لێکدانەوەی سەید قوتب
کۆتایی!
لەڕاستیدا زۆربەی ئایەتەکانی قورئان پڕە لە گوزارشتی هونەری و دەربڕینی ستاتیکای هونەری، یان وێناکردنی هونەری بۆ دەربڕینی مەبەستی ئایەت و نیشانەکانی قورئان، ڕوونتر بڵێین لێکدانەوە و شرۆڤەکردنی ئایەتەکانی قورئان بەڕادەیەک قوڵە هەرچەند لەگەڵی بڕۆیت زیاتر و زیاتر سەرسامت دەکات، لەبەشەکانی ڕابردوودا چەند باسێکی سەرەتاییمان وروژاند، لەم بەشەدا هەوڵ ئەدەین بچینە خزمەتی چەند ئایەتێکی تر و لێکدانەوەی وێنا هونەرییەکانیان، بەقەڵەم و شیکاری سەید قوتب.
لە باسی بەخشینی دونیادا، دەفەرموێت : ((مَثَلُ مَا يُنفِقُونَ فِي هَٰذِهِ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَثَلِ رِيحٍ فِيهَا صِرٌّ أَصَابَتْ حَرْثَ قَوْمٍ ظَلَمُوا أَنفُسَهُمْ فَأَهْلَكَتْهُ ۚ))
لێرەدا وێنەی کێڵانێک دەکێشێت کە (با) لەگەڵ خۆیدا دەیبات و پارچە سەهۆڵی وای تێدایە کەبەسەر کێڵگە و بەروبومەکاندا دەدات و هەر هەمووی لەنێو دەبات، هەربۆیە خاوەنی کێڵگەکە پاش ئەو هەموو ماندووبونەی هیچی لێ دەستناکەوێت، وەک ئەو بێ باوەڕەی سامانەکەی خەرج دەکات و بەتەمای پاداشتە، بەڵام بێ باوەڕییەکەی هەموو ئەو خۆزگانەی لەناو دەبات.
نابێ ئاوازی ووشەی (صِرُ) فەرامۆش بکەین، کە ماناکەی چ وێنایەکی لەخۆ گرتووە، وەک ئەوەی بڵێت موشەکی بچوکن بەرەو کێڵگەکە دەڕۆن و لەناوی دەبەن!
لەباسی شیرکدا، دەفەرموێت: ((وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ السَّمَاءِ فَتَخْطَفُهُ الطَّيْرُ أَوْ تَهْوِي بِهِ الرِّيحُ فِي مَكَانٍ سَحِيقٍ))
لێرەدا دەیەوێت ڕوونی بکاتەوە کەئەوەی هاوەڵ بۆخوا دابنێت، ڕیشە و ڕەچەڵەک و ئارامی و توانای مانەوەی نییە، هەربۆیە بۆ ئەم مانایە وێنەیەکی هەنگاوی بەپەلە و جوڵەی دەهێنێتەوە، هەر ئاوها لە ناکاوێکدا لەئاسمانەوە دەکەوێتە خوارەوە بێئەوەی کەس ئاگای لێبێت، هەربۆیە بۆ ساتێکیش لەسەر زەوی ئارام ناگرێت، باڵندە دەیفڕێنێت و با بەملاو لادا دەیبات و فڕێی دەداتە شوێنێکی دوورە دەست کە کەس پێی نازانێت.
لەبارەی ڕاڕایی لە عەقیدەدا، دەفەرموێت: ((وَمِنَ النَّاسِ مَن يَعْبُدُ اللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍ ۖ فَإِنْ أَصَابَهُ خَيْرٌ اطْمَأَنَّ بِهِ ۖ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ انقَلَبَ عَلَىٰ وَجْهِهِ خَسِرَ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةَ ۚ))
دەیەوێت حاڵەتی ڕاڕایی لە عەقیدەدا ڕوون بکاتەوە، کاتێک مرۆڤ یەقینی بۆ دروست نابێت، ناشتوانێت بە دڵێکی بەهێزەوە بەرگەی ئەو سەختییانە بگرێت کە دووچاری دەبن، هەربۆیە وێنەیەکی لەرزۆک و لەق بۆ ئەم ڕاڕاییە دەکێشێت، کە خەریکە بە تەواوی دادەڕمێت.
لەگەڵ ووشەی (علی حرف) خەیاڵی مرۆڤ خەریکە وێنەی ئەو حەرفە بکێشێت بۆ ئەو کەسەی کە بەم شێوەیە خوا دەپەرستێت، وێنەی ئەو شڵەژانە دەرونییەی ساتی وەستانیان نیشان دەدات، کاتێک لەنێوان جێگیربوون و هەڵگەڕانەوەدا دێن و دەچن.
لەبارەی کەسێکەوە کە دوور لە تەقوا باڵەخانەیەک بونیاد دەنێت، دەفەرموێت : ((أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَىٰ تَقْوَىٰ مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانٍ خَيْرٌ أَم مَّنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَىٰ شَفَا جُرُفٍ هَارٍ فَانْهَارَ بِهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ ۗ))
باس لەوە دەکات کەسانێک خۆیان لەسەر تەقوا و رازی کردنی خوا بینا کردووە باشترن یان ئەوانەی لەسەر لێواری کەندەڵانێک بینا کردووە، هەر گا بکەوێت بەودیوا یەکسەر ئەکەوێتە ناو دۆزەخەوە!
لێرەدا ئەو جوڵە کۆتاییەی کە پێشبینیکراو بوو تەواو دەکات، (فأنهار بە في نار جحيم) بەوەش هەموو ژیانی دونیا دەپێچێتەوە، بێ ئەوەی وشەی (ثم) لەجێگەی (ف) بهێنێت (فأنهار) چونکە ئەم ماوە تولانییە کورت کورتە، بە جۆرێک کە پێویستی بەم خاوکردنەوە بچوکەش نییە.ڕێ بەند #وێناکردنی_هونەری 7 #عنقاء
1 395
"بابەتی شەک و گومانەکان لە هەموو ئایین و گروپەکاندا فەلسەفەیە؛ هەرکەسێک بتوانێت پووچەڵی بکاتەوە، دەتوانێت هەموو درۆ و گومانەکان هەڵبوەشێنێتەوە"
[فخر الدین الرازی، نهایة العقول، بەرگی یەکەم. 1، ل. 128]
#عنقاء
#وتە
1 395
عبدالرحمن الناصر لدين الله"قژی زەرد بوو وە چاوەکانیشی شین بوون وەك دایکە ڕۆمیەکەی، شەرمیشی لە شکڵ و شێوە ئەوڕوپیەکەی دەکرد لەبەر ئەوە ڕیشی بە ڕەنگی ڕەش بۆیە دەکرد و کلیشی بە ڕێژەیەکی زۆر لە چاوەکانی دەکرد بۆ ئەوەی شێوەی وەك عەرەب دەربکەوێ و لە باپیرانی پێشووی بچێت لە خۆرهەڵات". #عنقاء #کەسایەتی #مێژوو
1 395
هەوڵی کەلامییەکان لە وێناکردنی هونەری لە قورئاندا
زەمەخشەری و جورجانی بە نموونە
لە کۆتاییەکانی سەدەی دووەمی کۆچی ڕاڤەکردن گەشەی کرد و فراوان بوو، بەڵام لەبری ئەوەی باس لە ستاتیکای هونەری قورئان بکەن، خۆیان سەرقاڵ کرد بە مشتومڕی فیقهی و ڕێزمانی و زمانەوانی و فەلسەفی و مێژوویی، هەر بۆیە ئەو هەلەی کە لەبەردەستی ڕاڤەکاراندا بوو بۆ وێنایەکی ڕوونی ستاتیکای هونەری قورئان، لەدەستچوو!
لە دوایینەکان پیاوێک ڕێی لەجۆرێک درکپێکردن کەوت، بە درککردن لە هەندێ شوێنگەی ستاتیکای هونەری لە قورئاندا، ئەویش (زەمەخشەری) بوو، بۆ نموونە لە ڕاڤەی ئایەتی (وَلَمَّا سَكَتَ عَن مُّوسَى الْغَضَبُ أَخَذَ الْأَلْوَاحَ) دەفەرموێت: وەک بڵێی توڕەیی موسای هاندەدا بۆئەوەی کردویەتی و پێی دەگوت: بە نەتەوەکەت ئەوە بڵێ و تابلۆکان فڕێ بدە و سەری براکەت بۆلای خۆت ڕاکێشە.
ئەمەی زەمەخشەری جۆرێکە لە درکپێکردن بەڵام سنوردارە، شیکردنەوەی ڕوونیشی تێدانییە، جوانترین شت لەم دەربڕینەدا دەستنیشانکردنی توڕەییەکەیە، وەک بڵێی مرۆڤێکە قسە دەکات و بێدەنگ دەبێت، هان دەدات و خامۆش دەبێت، ئەم دەستنیشانکردنە جوانییەکی بەخشیوە بە دەربڕینەکە و زەمەخشەری زانیویەتی. ئەگەرچی نەیتوانیبێت وەک خۆی وێنای بکات یان بە زمانی سەردەمی خۆی دەری بڕیبێت ئەوا هیچ لۆمەیەک ناکرێت، چونکە لە سەردەمی ئەودا زیاتر جەخت دەکرایەوە سەر تەفسیری زمانەوانی بۆ قورئان، ئەویش هەر چاوی لەسەر ئەو لایەنە بووە.
بەشێک لە ڕاڤەکاران هەوڵیانداوە لەهەندێک شوێندا ئەم هارمۆنییەتە بدۆزنەوە، بەڵام تەنها بە گرێدانی مەعنەوی هەندێک شوێن گەیشتوون و بە هەندێکیش نەگەیشتوون، هەروەها لەزۆر شوێندا بە لێزانانە خۆیان قوتارکردووە. تەنها توێژەرانی بوارەکانی ڕەوانبێژی و ئیعجاز مانەوە، وا چاوەڕوان دەکرا کە ئەمانە بگەنە ئەو شتەی کە ڕاڤەکارانی تر پێی نەگەیشتوون، بەڵام ئەمانیش بەچەند باسێکی وەک (لەفز و مانا) خۆیان سەرقاڵکرد، کەئایا کامیان بەلاغەی تێدایە، هەندێکیشیان ڕوحی یاسا بەلاغییەکان زاڵبوو بەسەریاندا، هەر بۆیە بەتەواوەتی ستاتیکا هارمۆنییەتە گشتیەکەی بەتاڵ کردبوویەوە.
سەبارەت بە (عەبدولقادری جورجانی) ئەم زۆر پێش ڕاڤەکارانی سەردەمی خۆی کەوتبوو، ئەوەندەی نەمابوو لە کتێبەکەیدا (دلائل الاعجاز) پەی بە شتێکی گەورە ببات، ئەگەر بابەتی (مانا و لەفزەکان) هەموو کتێبەکەی سەرقاڵ نەکردایە، بەداخەوە ئەوەندەی نەمابوو پێی بگات کەچی دووری خستەوە، بەڵام بەگشتی لەهەموو ئەوانی تر کە لەسەر ئەم بابەتە نوسیویانە وردتر و هەستیارتر بوو. ئەمەش نمونەیەکە لە ڕێلێکەوتنەکانی کە خەریکبوو شتێک بە شتێک بکات لەم بواری وێناکردنی هونەرییەدا:
جورجانی دەفەرموێت : لە ئیستیعارەدا هەندێک شت هەن کە ناتوانیت ڕونیان بکەیتەوە مەگەر پاش زانیاری لەسەر نەزمی شیعر و بنەچەکەی، لە وردەکاری ئەوانە و نهێنییەکانیدا دەبینیت خەڵکی کاتێک فەرمایشتی خوای گەورە دەبیستن (وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْبًا)، هەر تەنها قسەیان لەسەر ئیستیعارەی دێڕەکەیە و شکۆمەندییەکە تەنها بۆ ئەمە دەگەڕێننەوە ....... کە زانیت واتای ڕستەکە دەبێت بە (سپی بوونی سەری ئاگری گرتووە!)، سپی بونەکە لە سەردایە، پاشتر سەیر دەکەیت ئایا ئەو جوانییە دەبینیت ئایا ئەو ناوازەییە دەبینیت لەم دەربرینەدا؟ ئایا بۆچی خوای گەورە (اشتعل) بۆ پیربوون ئیستیعارە کردووە؟ ئایا بۆچی ئەم جیاوازییە بووە بە تایبەتمەندی؟
وەڵامەکەش ئەوەیە : جگە لە زرق و باقی سەرسپی بوون گشتگیریش دەگرێتەوە وشەکە، وەک ئەوەی نیشانی بدات سپی بوون هەموو لایەکی گرتووەتەوە، سەرتاپای سەرەکەی داپۆشیوە ...... وەک ئەوەی ئەگەر وترا ئاگر لەماڵەکە کەوتووەتەوە ئەوکات رەنگە بڵێی بەشێکی ماڵەکە ئاگری بەرکەوتووە، بەڵام کە وترا ماڵەکە گڕی گرت ئەوکات وا دەرەکەوێت سەراپای ماڵەکە سوتاوە، بۆیە دەربڕینی (وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْبًا) ئەوە نیشان دەدات بەجۆرێک سپێتی سەری داگرتووە کە مەجالی هیچ ڕەشاییەک نەماوە و هەموو لایەکان سپی هەڵگەڕاون. لێرەیا پوختەی قسەکانی جورجانی تەواو بوون!
سەید قوتب دەربارەی دەفەرموێت: خوای گەورە لە عبدالقاهری جورجانی خۆشبێت کانیاوەکە تەنیا بە ئەندازەی پاچێک لێی دوور بوو، کەچی لێینەدا، جورجانی تەنها گرنگی داوە بە وشەی (واشتعل)، بەڵام خۆی لە ستاتیکادا ئاگر تێبەربوون بۆ پیری جوانییەکی تیایە وە کاتێ ئەخرێتە سەر جوانییەکی تر ئینجا مانای ستاتیکاکە تەواو دەکەن، بۆیە دەبێ (واشتعل لەگەڵ رأس شيبا) بەیەکەوە بێن تا تەواوی ستاتیکا هونەرییەکە نیشان بدات. خوای گەورە لە عبدالقهار خۆشبێت.ڕێ بەند #وێناکردنی_هونەری 6 #عنقاء
1 395
چەند نموونەیەکی سەرەتایی وێناکردنی هونەری لای سەید قوتب
بۆ تەفسیری قورئان پێویستە زۆر بە فراوانی بیر لەمانای وێناکردنی هونەری بکەینەوە، تا درک بە ئاسۆکانی وێناکردنی هونەری لە قورئاندا بکەین، چونکە ئەوە; وێناکردنە بە جوڵە، وێناکردنە بە خەیاڵ، هەروەها وێناکردنە بە ئاواز کە لە جێگەی ڕەنگە لە نواندندا، زۆر جاریش وەسف و گفتوگۆ و زەنگی وشەکان و ئاوازی دەربڕینەکان و میوزیکی جێبەندەکە بەشداری لە بەدیارخستنی وێنەیەک لە وێنەکان دەکەن، کە چاو و گوێ و هەست و خەیاڵ پێی موعجیب دەبن.
فەرموون با هەندێک نمونە بهێنینەوە:
لەم ئایەتدا خوای گەورە دەیەوێت ڕوونی بکاتەوە کە ئەوانەی باوەڕ ناهێنن ڕەزامەندی خوای گەورە بەدەست ناهێنن و هەرگیز ناچنە بەهەشتەوە، بەڵام ئەم شێوازە تایبەتەی بەکارهێناوە بۆ دەربڕینی مەبەستەکەی:
إِنَّ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَاسْتَكْبَرُوا عَنْهَا لَا تُفَتَّحُ لَهُمْ أَبْوَابُ السَّمَاءِ وَلَا يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّىٰ يَلِجَ الْجَمَلُ فِي سَمِّ الْخِيَاطِ ۚلێرەیا خوای گەورە دەیتوانی بە کورتی بفەرموێت : (إِنَّ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَاسْتَكْبَرُوا عَنْهَا لَا يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ) بەڵام نا لێرەیا پێویستە وێنەی نەگونجان و نا مومکینێک نیشان بدات تا ببێت بە وێنەیەک لەمێشکا کەهەرگیز شتی وا نابێت کافر بچێتە بەهەشت! بۆیە لە ئایەتەکەدا جێت دەهێڵێ بۆخۆت تا چەند وێنەیەک دروست بکەیت، تا وێنەی کرانەوەی دەرگاکانی ئاسمان بکێشیت، هەروەها وێنەیەک بۆ رۆیشتنی گوریسێکی ئەستوور بە کونی دەرزییەکی بچوکدا بکێشیت، وەک ئەوەی نیشانی بدات دەرگای ئاسمان بەویستی خوا ئەکرێتەوە بەڵام بۆ ئەمان نا، تا بزانین گوریس ئەگەر چوو بە دەرزییا بەبێ گۆڕانکاری ئەوکات ئەشێت کافر بچێتە بەهەشت. لەئایەتێکی تردا دەیەوێت ڕونی بکاتەوە کە خوای گەورە کاری بێ باوەڕان بێ ئەرزش دەکات وەک ئەوەی کەهەر نەبوبێت، بەڵام وێنەیەک دروست دەکات و دەفەرموێت:
وَقَدِمْنَا
إِلَىٰ
مَا
عَمِلُوا
مِنْ
عَمَلٍ
فَجَعَلْنَاهُ
هَبَاءً
مَّنثُورًائیتر لێرەیا جێت دەهێڵێت تا بۆخۆت بیر لە (هباء منثورا) بکەیت، تا پێمان بڵێ چۆن تەپ و تۆز بڵاو ئەبێتەوە و بەری چاو ئەگرێت بەس لەپڕێکا نامێنێت، کە ونیش بوو هەرگیز ناتوانن بیگەڕێننەوە، ئاوها کردەوەی بێ باوەڕەکان بێ ئەرزش دەکەین و وەک تۆزی پرژاو و ونی دەکەین. لە ئایەتێکی تردا دەیەوێت بۆمان ڕوون بکاتەوە ئەو بەخشینەی بۆ ڕیابازی خەرجدەکرێت و ئەوەی منەت و ئازاردانی بەدوایا دێت، هیچ ئەرزشێکی نییە و نامێنێتەوە، بەڵام لەبری ئەوەی بەسادەیی و بەبێ گوزارشتی هونەری باسی بکات ئاوها وێنەکەیمان دەداتێ:
يَا
أَيُّهَا
الَّذِينَ
آمَنُوا
لَا
تُبْطِلُوا
صَدَقَاتِكُم بِالْمَنِّ وَالْأَذَىٰ كَالَّذِي يُنفِقُ مَالَهُ رِئَاءَ النَّاسِ وَلَا يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۖ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ صَفْوَانٍ عَلَيْهِ تُرَابٌ فَأَصَابَهُ وَابِلٌ فَتَرَكَهُ صَلْدًا ۖ لَّا يَقْدِرُونَ عَلَىٰ شَيْءٍ مِّمَّا كَسَبُوا ۗ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ لێرەیا بەجێمان دەهێڵێت کە بیر لە بەردێکی ڕەقی ڕێک بکەنەوە، کە چینێک خۆڵی تەنکی بەسەرەوەیە، وا گومان دەبرێت ئەگەر باران ببارێت شتێکی لەسەر سەوز ببێت، بەڵام لەپڕ بارانێکی بەخوڕ لێی دەدات لەبری ئەوەی بۆ سەوزبوون و گەشەکردن ئامادەی بکات کەچی هەموو خۆڵەکەی لێ ڕادەماڵێت و بەردەکە بە ڕەقی جێ دەهێڵێت. ئیتر جێت دەهێڵێت تا بیر لە خێر و پیت و بەرەکەت بکەیتەوە لە کارێکدا کە ڕیابازی و منەتی تێدایە. ڕێ بەند #وێناکردنی_هونەری 5 #عنقاء #سید_قطب
1 395
مرۆڤ گرنگی بە کاڵای ماددی بدات لە ڕەهەندە ڕووحیەکان دوور دەکەوێتەوە کوێر دەبێت، نەخوێندەوارە ئاینییە مۆدێرنەکان تەنها لەو شتانە تێدەگەن کە دەتواندرێت بپێورێت - بژمێردێت - بکێشرێت. شتێک نەبیندرێت لای مۆدێرنە بوونی نییە، چونکە ئەوان تەنها بە ماددەوە دەلکێن، بەڵام لکانێکی بێ بەرهەم.
#عنقاء
1 395
Repost from N/a
دواین یاسایی(شێوازی ئازایەتی)
هاراکیری واتا خۆکوشتن لەڕێگایی هەڵدڕانی سکەوە بوو، ژاپۆنیەکان ئارەزوو لەوشەی هاراکیری ناکەن لەجێگایی ئەوە وشەی سپوکو بەکاردێنن،شێوازەکەی بەوجۆرەیە سەرەتا لە چەپەوە بۆ ڕاست و دواتر لەسەرەوە بۆ خوارەوە چەقۆیەکی کورت لەسەر سکت بەکاربێنیت.
تەکنیکی سپوکو بەیەکێک لەبنەما سەرەتایەکانی پەروەردەکردنی گەنجە سامۆڕاییەکان دەهاتە ئەژمار،ژنان مافی ئەوەیان نیە هاراکیری ئەنجام بدەن،کاتێک پیاوێک بیری لەخۆکوشتن دەکردەوە دواین کاری چاکە کە برادەرانی لەحەقی ئەو دا ئەنجامیان دەدا ئەوە بوو کە لە بان سەری ئەو ڕادەوەستان بۆئەوەی دوای هەڵدڕینی سکی سەری لە لاشەی جیابکەنەوە.
#مێژووی_شارستانیەت
#ژاپۆن
#سامۆڕایی
1 395
جادووی قورئان و تێگەیشتنی عەرەب
عەرەبەکان هەر لە سەرەتاوە بە قورئان سەرسامبوون، ئەوانەی کە باوەڕیان بە ئایینی ئیسلام هێناوە و ئەوانەش کە پەردەی جاهیلی بەری چاوی گرتبوون.
جگە لەو کەسانەی دەوروبەری سەیدی خاتەم (علیە صلاة و السلام) کە سەرەتا باوەڕیان هێنا وەک (ئیمامی عەلی و ئەبوبەکر و خەدیجەی هاوسەری و زەید ..... هتد) دەبینین لە سەرەتای بانگەوازدا قورئان هۆکاری سەرەکی بوو بۆ باوەڕهێنانی کەسەکان، لەو کاتانەدا کە ئیسلام هێشتا هێز و قەڵەمڕەوی نەبوو بەسەر جیهاندا.
چیرۆکی باوەڕهێنانی عومەری فاروق و وەلیدی کوڕی موغیرە دەکەین بە دوو نمونە لە نمونەکانی کاریگەر بوون بە قورئان، چونکە چیرۆکی ئەمان دەرخەری ئەو جادووە کاریگەرەن کە لە قورئاندا هەیە. ئیبن ئیسحاق دەگێڕێتەوە : ڕۆژێک عومەر شمشێرەکەی هەڵدەگرێت و ڕووەو پێغەمبەری خوا (علیە صلاة والسلام) دەڕوات، کە لەو کاتەدا لەگەڵ پۆلێک لە هاوەڵەکانیدا لە خانویەکدا کۆبونەتەوە نزیکەی چل کەسێک دەبوون، لەڕێگادا توشی کابرایەک دەبێت و کابرا دەڵێت: بڕۆ فریای کەس و کاری خۆت بکەوە، موسوڵمان بوون و وازیان لەئایینی باوانیان هێناوە! عومەریش ئاراستەکەی دەگۆڕێت بەرەو لای ئەوان و دەبینیت خەباب قورئانیان بەسەردا دەخوێنیتەوە، لەناکاو خۆی کرد بەژووردا و پەلاماری سەعیدی داوای دا و ئەزێتی فاتمەی خوشکیشی دا، پاش مشتومڕێکی زۆر پەڕاوەکەی لەدەست سەندن کە سورەتی (طه) تیا نوسرابوو، کەمێکی لێ خوێندەوە و فەرمووی : (ئەم ووتانە چەند جوان و شیرینن)! ، دواتر ئیمانی هێنا. وەلیدی کوڕی موغیرە چەند ئایەتێکی لە قورئان بیست وەک بڵێی دڵی بۆی جوڵابێت، کە قوڕەیش ئەمەیان بیست وتیان ئەوە وەلیدیش لێمان هەڵگەڕایەوە، وەک ئەوەیە هەموو قورەیش لێمان هەڵگەڕابنەوە، بۆیە ئەبو جەهلیان ناردە لای تا باسی شان و شەوکەت و شانازی باپیرانی بۆ بکات و باسی نەسەب و سەروەت و سامانی لەلا بوروژێنێت، هەروەها تا داوای لێبکات شتێک لەسەر قورئان بڵێت بۆیی خەڵکی مەککە دڵنیابنەوە ئەو دژی قورئانە. وەلیدیش ووتی: باشە چی بڵێم لەسەر قورئان؟ سوێند بەخوا کەستان لە هۆنراوە و کێش و سەروا و شیعری جنۆکەکاندا لەمن شارەزاتر نین، بەڵام ئەوەی ئەم پیاوە دەیڵێت هیچ کام لەمانە نین! ، سوێند بەخوا تام و چێژێک لە قسەکانیدا هەیە ئەوەی لەژێریدایە وردوخاشی دەکات، لەئاستێکی وا بەرزدایە کەهیچ شتێک لە سەروویەوە نییە. ئەبو جەهل وتی : خەڵکی مەککە بەم قسانە ڕازی نابن، هەر ئەبێ شتێکی تر بڵێیت. وەلیدیش کەوتە بیرکردنەوە و وتی : بەڕاستی ئەمە جادوویەکە کارت لێ دەکات، مەگەر نابینن چۆن نێوانی پیاو و کەسوکار و کۆیلەکان تێکدەدات؟؟ ((إِنَّهُ فَكَّرَ وَقَدَّرَ (18)فَقُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ (19) ثُمَّ قُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ (20) ثُمَّ نَظَرَ (21) ثُمَّ عَبَسَ وَبَسَرَ (22) ثُمَّ أَدْبَرَ وَاسْتَكْبَرَ (23) فَقَالَ إِنْ هَٰذَا إِلَّا سِحْرٌ يُؤْثَرُ)) بەڵێ جادوویەکە کاریگەری هەیە! موغیرە بەتەواوی کاریگەر ببوو بە قورئان بەڵام خۆبەگەورەزانین وایکرد باوەڕ نەهێنێت، گەرچی بەدرۆ ئەیگوت ئەمە قسەی مرۆڤە بەڵام هێشتا نەیتوانی بیشارێتەوە; کە بەڵێ جادوویەکە کارت لێ ئەکات. ڕێ بەند #وێناکردنی_هونەری 4 #عنقاء
1 395
"ئەرکی پیاو پێش پێگرتن و دژایەتی ژنانە لە ئەگەری لادان لە مێينەی خۆیان، چونکە هەر لادانێک لە ئەرک و بەرپرسیارێتی دەسپێکێکە بۆ شێواندنی کۆمەڵگا"
يوليۆس ئیڤۆلا
#عنقاء
#خێزان
1 395
"سروشت لە خودی خۆیدا هیچ واتایەک نادات بەدەستەوە ئەگەر دەرچەیەکی نەبێت بۆ تێگەشتن و گەشتن بە مانا ئیلاهیەکان"
" عبدالواحد یحیی"
#عنقاء
#گینۆن
1 395
بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی ئارام و بناغەپتەومان هەبێت پێویستمان بە خێزانە، ئەرکی فەرمانڕەوایی دەدرێت بە باوک، ژن و منداڵانیش جێبەجێکاری فەرمانی فەرمانڕەوان و ڕێز لە بڕیارەکانی دەگرن.
(کــۆنــفــۆشــیــۆس)
1 395
بانگەشەکەی من زۆر کەسی ناڕەحەت کرد کە ئەمڕۆ نایبینیەوە هیچ سیستەمێکی سیاسی، و هیچ ڕێکخراو وحیزبێک شایەنی هاوسۆزی و پشتیگیری کردن بن.
ئەوەی هەشە لە ئەمڕۆدا پێویستە ڕەتبکرێتەوە، بەڵام ئەو ڕەتکردنەوە و خۆبەدوورگرتنە لە نەبوونی پرەنسیپ هەڵنەقوڵاوە، بەڵکو لە ئەنجامی هەبوونیەتی.
بنەمای چەسپاو و ورد قبوڵی سازشکردن نییە لەسەری.
یۆلیۆس ئیڤۆڵا لە چاوپێکەوتنێك ساڵی ١٩٦٤
#عنقاء
#ئیڤۆڵا
1 395
دەبێت لەوە تێبگەین " حەقیقەت" زادەی ئەقڵی مرۆڤ نیە و نەبووە، بەڵکو شتێکە لەدەرەوەی ئێمە بوونی هەیە و واجب لەسەر ئێمە تەنها ئاگاداریەتی و تێگەشتنە لە دەرهاویشتەکانی، هەرچی فکرەیی ڕۆژئاوای مۆدێرنە هەیە لەناویاندا پرۆتستانتیە مۆدێرنەکان کە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد ئەخلاق و حەقیقەت زادەی ئەقڵی مرۆڤن و وردە وردە ڕوحیان لە کتێبی پیرۆز داماڵی، هەر بۆیە دەبێ لەوە تێبگەین حەق مادەیەکی بەرجەستە نیە لە ئاست نزمی مەرتەبەی ئینسان بێت و چۆن بیەوێت بەو جۆرە مامەڵەی لەگەڵ بکات.
#عنقاء
