مامۆستا شێرکۆ بێکەس
前往频道在 Telegram
هەتا شەوگار درێژتر بێ "رۆژ" خۆشەویستر ئەبێ لام بێ دەنگ نابم ❤️☀️💚 شکۆی شێعر و ئەدەبی کوردی✌️
显示更多伊朗91 774未指定类别
3 225
订阅者
无数据24 小时
无数据7 天
无数据30 天
帖子存档
3 225
درێژە ئازاری ئەلف و بێم
لێرەوە هەتاکوو لای "خانی"
درێژە، درێژە، درێژە... غەریبیم
لە هێڵی ئاسنی ئەوروپا درێژتر
نازانم ئەز چیتان بۆ باسکەم؟
نازانم ئەز چیتان
نازانم ئەز
نازانم
نا.
@sherkooFayagh
🌼🌼🌼🌼🌼
بێکەس
3 225
هاوڕێکەم!
کانییەکانی وڵاتەکەم خۆشەویستن
لە هەموویان خۆشەویستتر
ئەو کانییەی
تینوێتی زۆری شکاندووم.
باخەکانی وڵاتەکەم خۆشەویستن
خۆشەویستتر لە هەموویان
ئەو باخچەیەی
بەری زۆرتر بۆ گەیاندووم.
مامۆستایانی وڵاتم خۆشەویستن
لە هەموویان خۆشەویستتر
ئەو مامۆستایەی یەکەم جار
فێری یەکەم حەرفی کردووم.
هاوڕێکەم!
شەهیدانی وڵاتەکەم تێکڕا
هەموو خۆشەویستن
لە هەموویان خۆشەویستتر
ئەو شەهیدانەی یەکەم جار
ترسی مەرگیان
بۆ بەزاندووم!
@sherkooFayagh
🌼🌼🌼🌼🌼
شێرکۆ بێکەس
3 225
درێژە ئازاری ئەلف و بێم
لێرەوە هەتاکوو لای "خانی"
درێژە، درێژە، درێژە... غەریبیم
لە هێڵی ئاسنی ئەوروپا درێژتر
نازانم ئەز چیتان بۆ باسکەم؟
نازانم ئەز چیتان
نازانم ئەز
نازانم
نا.
@sherkooFayagh
🌼🌼🌼🌼🌼
بێکەس
3 225
ئەی شارەکەی ئارام نەگر!
کەی لەکەی عارت ویستووە؟
ئەی چاوگی خوێن و ئاگر!
کەی ناپیاوت پەرستووە.
شارەکەم تاکەی بێدەنگی!
هەڵکە ڕەشەبای دەروونت
ڕاپێچیکە جاڕچی و "دەنگی"
نیشانم بە ئاسۆی ڕوونت!
شێرکۆ بێکەس
@sherkoofayagh
🍂🍁🍂🍁🍂
3 225
تاران پەچەی بە درەخت گرتەوە..
عەبای دا بە سەر ئاوا و جبەی کردە بەر جادە..
عەمامەی کردە سەری باغچە..
بە زۆر ڕیشی بە گۆرانی هێشتەوە..
کراسی عاشوورای کردە بەر شێعر و مۆسیقای بێوەژن کرد و ژیانی کرد بە پرسە...
تاران بە دەم کەسەوە پێناکەنێ،
بە دەم مەرگەوە نەبێت..
ئەو خۆشی لە هیچ نابینێ لە مەرگ نەبێ..
ژنی ئەو، کوڕی ئەو، کچی ئەو، هەموویان ناویان هەر مەرگە و ئەوەی لەوێ لە دایک نابێ ژیانە....
هۆنراوە و خوێندنەوە || مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس
دیزاین | #خالید_گرافیک ©
https://t.me/xalidgraphic
🌺🌸🌺🌸🌺
@sherkoofayagh
3 225
۱۰۰ ساڵ جارێک،
بەختیارێک دووبارە ئەبێتەوە...
"شێرکۆ بێکەس" بۆ "بەختیار عەلی"
٨ / ٨ ڕۆژی لەدایکبوونی گەورەترین نوسەر و ڕووناكبیری كورد، بەختیار عەلیە.
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @sherkooFayagh
🆔 @baxtyar_ali
3 225
بە بۆنەی 8ی ئاگۆست ساڵڕۆژی لەدایک بوونی نووسەر و بێرمەندی کورد مامۆستا بەختیار عەلی.
کۆمەڵێ ساڵ پێش مامۆستا "شێرکۆ بێکەس"ی مەزن باس لە سەرهەڵدان و توانایی و لێهاتووییەکانی مامۆستا بەختیار عەلی دەکات.
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @sherkooFayagh
🆔 @baxtyar_ali
3 225
شێرکۆ بێکەس له ڕوانگەی مامۆستا "بەختیار عەلی"ەوە
وتاری مامۆستا بەختیار عەلی بۆ کۆچی دوایی زیندەیاد شێرکۆی مەزن
ئەمڕۆ ١٣ی گەلاوێژ (٤ی ئاگۆست) ساڵیادی کۆچی دوایی ئێمپراتۆری شێعری دنیا شێرکۆ بێکەسی نەمرە
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @sherkoofayagh
🆔 @baxtyar_ali
3 225
بە بڕوای من " شێرکۆ " لەوانەیە چەندە بیەوێت، چەندە هەوڵبدات ناتوانێت بمرێت
"بەختیار عەلی"
له وەسفی"شێرکۆ بێکەس'ی نەمر"
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹
🆔 @baxtyar_ali
🆔 @sherkoofayagh
3 225
"دیسانەوە باوکم"
مردن ئێجگار
بەو شێوەیە ترسناک و خەتەر نییە
وەکوو خەڵکی باسی ئەکەن!
...
هۆنراوە و خوێندنەوە || مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس
🌺🌸🌺🌸🌺
@sherkoofayagh
3 225
"دیسانەوە باوکم"
مردن ئێجگار
بەو شێوەیە ترسناک و خەتەر نییە
وەکوو خەڵکی باسی ئەکەن!
من بە باوکمدا ئەزانم
شەست ساڵ لە لای مردنە
و دوێنێ کە هاتەوە ماڵێ
گۆڕانی وا نەگۆڕابوو
کە ئێمە نەیناسینەوە!
ڕاستە مردن ...
دەموچاوی هەندێ شیعری تا ڕادەیەک پیر کردبوو!
ڕاستە مردن ...
هەندێ چرچ و لۆچی تازەی خستبووە نێو قسەیەوە!
کەمێک ڕەنگی هیواکانی زەرد کردبوو!
بەڵام هەرگیز نەوەریبوون!
لەبیر ساڵ نەچووبوونەوە!
باوکم دوێنێ وەختێ گەڕایەوە ماڵێ
قەڵەم و کاغەز و گوڵ و دڵی منداڵ و باڵندە
هەموویان چوون بە پیریەوە
ئاخر ئەگەر، وەکوو ئەڵێن
مردن ئەوەندە دڕندە و خەتەر بوایە
ئەوی ئەخوارد و نەئەماو
لەبیری شێعریش ئەچۆوە!
بەڵام ئایا ئەم مردنە بۆ هەموو کەسێ هەر وایە؟!
یان بە تەنها بۆ ئەوانەی کە هەرگیز لێی نەترساون
و وەکوو باوکم
سەریان داوە بە ئازادیی
و دڵیان کردووە بە چرا
و چرایشیان داوەتە دەستی خۆشەویستی ئەم دنیایە!
هۆنراوە و خوێندنەوە || مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس
دیزاین | #خالید_گرافیک ©
https://t.me/xalidgraphic
🌺🌸🌺🌸🌺
@sherkoofayagh
3 225
📆 ئـەمــڕۆ پێنجشەممە:
- ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی
- ١٣ی موردادی ١٤٠١ی هەتاوی
- ٤ی ئاگێستی ٢٠٢٢ی زایینی
- ٦ی موحەڕەمی ١٤٤٤ی مانگی
هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی شاعێری مەزنی گەلەکەمان ئێمپراتوری شێعری دنیا شێرکۆ بێکەسی نەمر.
یادی بەرز و هەرمان🌹
🌺🌸🌺🌸🌺
@sherkoofayagh
3 225
بەیانییتان باش.
من ناوم کتێبە
هەزاران هەزار دەم و چاو و
هەزاران هەزار وڵات و دڵ و دەروونم هەیە.
جاری وا هەیە پڕم لە خۆشەویستی،
لە لێبوردن، لە بەزەیی، لە عەقڵی ڕووناک،
لە ئازادی
جاری وایش هەیە پڕم لە ڕق و لە بوغز و
لە تۆڵە و تاریکی...
گەلێ جار بە دەنگێکی گڕ ئەدوێم و
گەلێ جاریش بە دەنگێکی ناسک
جارێ مێم و جارێ نێر و
زمانم سەدان زمانە و
پێناسەیشم لە هەزار ڕەنگ.
من سەرینم پەنجەکانی هەردوو دەستە و
وشە و دێڕ و لاپەڕەیشم عاشقی چاو
ئەو وەختەی منت بە دڵ بێ،
ئەبمە جوانترین هاوڕێت.
لەوانەیە ئاگری شەڕم خۆش کردبێ و
لەوانەیشە بووبم بە ئاسمانی ئاشتی.
من لە قوڕەوە کتێبم.
هێندەی "گیلگامێش"یش کۆنم.
من نەبوومایە ژیان کوێر ئەبوو
سبەی نەئەبوو
مێژوو ون ئەبوو
جاری وا هەیە ئەستوور ئەستوورم و
جار وایش هەیە باریک باریک.
"شێرکۆ بێکەس"
@sherkoofayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
3 225
"بینینی ئەمجارە"
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم
خۆم ئەچم بۆ جادەی عاشقان
لە کۆگای "ئاسمان"ی سەرپەڕدا
پارچەیەک لە هەوری پەمەیی
تەنکت بۆ ئەکڕم
لای باران ئەیدوورم
بۆت ئەکەم بە کراس!
هەر لەوێ لە کۆگای "مانگەشەو"
تریفەی ڕەفتەیەک هەڵئەگرم
دوو گوارە لە پرشنگ
دوو بازن لە زیوی خەرمانە
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم
من جووتێ ئەستێرەت
لە کۆگای "سایەقە" بۆ ئەکڕم
بۆت ئەکەم بە پێڵاو!
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم
شیعرێکی درێژی سوورکارم
لە دەرگای حەوشەوە تا ژوورێ ڕائەخەم
بۆ ئەوەی بە سەریا بڕۆیت و
بێیتە لام
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم!
هۆنراوە و خوێندنەوە | #شێرکۆ_بێکەس
مۆنتاژ | #خالید_گرافیک ©
https://t.me/xalidgraphic
@sherkoofayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
3 225
Şêrko bêkes bo qasimlû
قاسملوو... تاڤگەیەک لە گوڵاڵە و
دڵێ لە پەمو...
شێرکۆ بێکەس بۆ پێغەمبەری ئاشتی " دوکتۆر قاسملوو"
@sherkoofayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
3 225
هەموو جارێ شان بە شان و هەر لەگەڵ هاتنی تۆدا..
هەورێک خۆی ئەکا بە ڕۆحما و پڕە لە تریفەی تەڕ و
پڕە لە لاسکە گیای بەردەم پڕژەی ئاوێکی چاوشین و
پڕ لەو وردە ماسییانەی کە خەیاڵم لەگەڵ خۆیدا
شەپۆل شەپۆل بەرەو دەریاچەی قەسیدە و خەو ئەیانبا!
«شێرکۆ بێکەس»
@sherkoofayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
3 225
"ئەوینی سپی"
من وامزانی تەوقەیەکە ڕاگوزاری و
ئیتر دەستم دەستەکانت بەجێ دێڵێ.
من وامزانی سەرنجێکە ڕێبوارانە و
ئیتر چاوت چاوەکانم بەجێ دیڵێ.
من نەمزانی و بەختەوەر بووم کە نەمزانی...
ئەوا ئێستەیش؛
دەستەکانت بوونە ھێلانەی ھۆنراوەم.
من نەمزانی و بەختەوەر بووم کە نەمزانی....
ئەوا ئێستەیش؛
چاوەکانت بوونە پرشنگی سەرچاوم...
ئاھ.. گیانەکەم!
لە ڕێ و بانی ئەم ئەوینە سپییەدا
ئێمە ئێستە بووین بە دەستێک
ئێمە ئێستە بووین بە چاوێک
ئێمە ئێستە بووین بە دڵێک
ئاھ.. گیانەکەم!
دوو کەس بووین و
لە جیهانی ئەم عەشقەدا
بووین بە کەسێک!
" شێرکۆ بێکەس "
@sherkoofayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
