باۆکــی ئیلێاس
前往频道在 Telegram
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
显示更多520
订阅者
无数据24 小时
-37 天
-430 天
帖子存档
دڵـێـك ڪــە بــەرد نـایـشـڪـێـنـــێ
چـیـبـڪــەم بــەگــوڵــێ ئـەبـێـت بــە خـــۆڵ.. "
#شیرکە_بەربڵاوەکانی_ناو_کۆمەڵگە
1-داواکردن لە غەیری خودای پەروەردگار، وەکو بڵێت: یا رسول الله شیفام بۆ بنێرە.
2-هانا بردن بۆ غەیری خودا وەک بڵێت: یاشیخ احمد بەهانام وەرە.
3-پەنا گرتن بە غەیری خودا وەکو بڵێت: یا شیخ عبدالقادر گەیلانی بم پارێزە.
4-ترسان لەغەیری خودا وەک و ترسان لە گۆری پیاو چاکان.
5-حەیوان سەربڕین بۆ غەیری خودا ، وەکو سەر بڕینی حەیوان لەسەر گۆری پیاو چاکان.
6-نەزر کردن بۆ غەیری خودا ، وەکو ئەوەی حەیوانێک لەسەر خۆی نەزر بکات بۆ گۆری پیاوچاکێک هەرکاتێک کارەکەی جێبەجێ بوو سەری ببڕێت بۆی.
7-خۆش وویستنی کەسێک بەقەد خۆشویستنی خودای پەروەردگار، یان زیاتر لەوەش.
8-ووتنی: ئەگەر ویستی خوداو ویستی تۆی لەسەر بێت.
9-ووتنی: لەسایەی تۆ و لەسایەی خودای گەورە. يان لةبةر خاتري تو اوكارةم كرد
10-ووتنی :بەناوی خوداو پێغەمبەری خودا ،واتە یێک سانیان بکات.
11-هەڵواسینی نوشتەو پەڕۆی سەوز و دار تاوک بەمەبەستی چاوو زار.
12-هەڵواسینی ناڵی ئەسپ و کەر و ئێسک و قۆچی حەیوان بە خانوەکەتەوە یان باخچەکەتەوە ...هتد).
13-چوونە سەر گۆری پیاو چاکان بەمەبەستی دوعاو پاڕانەوە.
14-دەست هێنان بە کێل و قەفەزی گۆری پێغەمەران عليهم الصلاة و السلام بە مەبەستی تەبەروک.
15-سوجدە بردن بۆ گۆری پیاو چاکان یان بۆ ئەو کەسەی کە بە شێخ مەشهورە.
16-تەواف کردن بە دەوری غەیری کەعبە.
17-باوەڕبوون جادووگەر و شوێن هەڵگری.
18-دانە پاڵی دیاردەکانی ناو سروشت وەکو باران بارین بۆ هێزی پیاوچاکان و شێخ و شوێنی ئەستێرەکان.
19-باوەڕبوون بە هەڵفڕینی تەیر ، و بیستی دەنگی تەیر بە مەبەستی خێر و شەڕ .
20-کردنی عیبادەتێک بۆ ئەوە خەڵکی بیبینن.
21-ڕشتنی ئاو لەدوای ئەو کەسەی سەفەر دەکات بەمەبەستی توش نەبوون بە بەڵاو موسیبەت.
22-باوەڕبوون بە غەیب زانینی پیاوچاکان.
23-سوێند خواردن بە غەیری خودا.
24-گوێڕایەلی کردنی کەسێکی غەیرە خودای پەروەردگار لە حەرام و حەڵال دا.
#ڕەوشت_جوانی
زۆر جار الله بەندەکەی هیدایەت دەدات بەهۆی یەك ڕەوشتی جوانیەوە کە هەیەتی، وە بە پێچەوانەشەوە زۆر جار الله بەندەیەکی خۆی گومڕا دەکات بەهۆی ڕەوشتێکی ناشرینەوە کە هەیەتی، وە️ رسول اللّٰه ﷺ ڕەوانە کرا بۆ ئەوەی ئەخلاق و ڕەوشتە جوانەکان تەواو بکات، زۆر کەسمان بینی تەنها بەوەی خاوەنی سیفەتێکی ناشرین بوون وەك: عوجب و کیبر و زمان پیسی و.... هتد، الله گومڕای کردن، وە زۆر کەسمان بینی بەهۆی سیفەتێکی جوانیەوە وەك: خۆبەکەمزانین و بەگەورەدانانی شیعارەکانی ئیسلام و زمان پاکیەوە و.....هتد، الله هیدایەتی دان بۆ ئیسلام و سونەت.
هاتوە لەباسی هیدایەتدانی زاهیدی ئومەت بشر الحافي کە سەرەتا کەسێك بوو دووربوو لەڕێی ڕاست،️ و هۆکاری تەوبەو گەڕانەوەی ئەوەبوو پارچەیەکی دۆزیەوە ناوی الله ـی لەسەر نووسرابوو لە نزیک دەرچەی گەرماوێکەوە،️ بەرزی کردەوە، و سەیری ئاسمانی کرد و وتی : گەورەم ناوت لێرەدا فڕێدراوە!️ پاشان چووە لای عەتر فرۆشێك، و بۆنێکی کڕی بە درهەمێك و لە پارچەکەی دا، و لەشوێنێ داینا کە دەست نەیگاتێ.
️الله تعالی دڵی زیندوو کردەوە و ڕێگای ڕووناك کردەوە و بوو بە بەندەیەکی زاهید و وارع کە نمونەی کەم بوو.
بۆیە ئەی ئەو کەسانەی الله هدایەتی داون بۆ ئیسلام وسونەت خۆتان پاك بکەنەوە لەهەرچی ڕەوشتی ناشرینە و ڕەوشتان جوان بکەن بەو ڕەوشتانەی️ رسول اللّٰه ﷺ ـی لەسەر بووە، چونکە لەوانەیە تەنها بەهۆی تاکە ڕەوشتێکی ناشرینەوە الله گومڕات بکات.
#ئـامـــۆژگــاری
ﺳﻔﻴﺎﻥ ﺍﻟﺜﻮﺭﻱ لەوەی ئامۆژگاری ﻋﻠﻲ ﺑﻦ ﺍﻟﺤﺴﻦ ﺍﻟﺴﻠﻤﻲ پێئەکات ئەڵێ:
پابەندبە بە قسەکردنی کەم، دڵت نەرم ئەبێت
وە پابەندبە بە بێدەنگی درێژ، ورع بەدەست ئەهێنیت
وە هۆگر و پێداگر مەبە لەسەر دونیا
وە حەسود مەبە، تێگەشتنت خێراتر و زووتر ئەبێت
وە ڕەخنەگر مەبە، لە زمانی خەڵکی ڕزگارت ئەبێت
بە سۆز بە، خۆشەویست ئەبیت لای خەڵك
وە ڕازیبە بەوبەشەی بۆت دانراوە لە ڕزق، دەوڵەمەند ئەبیت
وە پشت بە اللە ببەستە، بەهێز ئەبیت
وە ناکۆکی ئەهلی دنیا مەکە لە دونیایان دا، اللە خۆشی ئەوێیت و ئەهلی زەویش خۆشیان ئەوێیت
وە سادە و خۆبەکەم زان بە، کردەوە چاکەکانت تەواو ئەبن
کردەوە بە تەندرووستی بکە، تەندرووستیت بۆ دێت لە سەرتەوە .
📚 •الحلية ٨-٨٥/ ٨٢
ٲبو داود ئەڵێ:
گوێم لە احمد - ٢٤١هـ - بوو پرسیاری لێکرا لەبارەی نـوێــژ کردن لەسەر جــەنــازە لەکاتی ئـاوابــوونــی خـــۆر ؟
ووتی: کاتێك خــۆر شــۆڕبـووە بۆ ئاوابوون نوێـــژی لـەسـەر مـەکـەن .
📚 •مسائل ٲبي داود ١٠٣٤#ووتـــــم: لە سێ کاتدا نوێژکردن و ناشتنی مردوو نەهی لێکراوە لەکاتی خۆر هەڵاتن تا بەرز ئەبێتەوە وە نیوەڕۆ تاکو خۆر لا ئەدات وە کاتی خۆر ئاوابوون تاکو ئاوا ئەبێت .
- منظومةِ الحَائيّة لأبي بكرٍ عبدِ اللهِ ابنِ الإمامِ أبي داود السّجستانيّ (٢٣٠ - ٣١٧ هـ) بە کوردی .
https://workupload.com/file/SquT3spgpsD
@KitabSalaff
#وانـــەی_شـــەشـــەم (ڪــۆتـایــی)
[قصیدة الحائية لٳبن ٲبي داود]
31ــ | وَدَعْ عَنْكَ آرَاءَ الرِّجالِ وَقَولَهُمْ
فَقَولُ رَسُولِ اللهِ أَزْكَى وَأَشْرَحُ |
وە وازبێنە لەبیروڕای ئەوانەی ڪە بەپێی بیروبۆچوونی خۆیان قسە دەڪەن،
چونڪە بەڕاستی ووتەی رسول اللە ﷺ بۆ ئێمە باشتر و ڕوونترە .
32ــ | وَلَا تَكُ مِنْ قَومٍ تَلَهَّوْا بِدِينِهِمْ
فَتَطْعَنَ فِي أَهْلِ الحَدَيثِ وَتَقْدَحُ |
وە لەو ڪەسانە مەبە گاڵتە بە دینەڪەی خۆیان دەڪەن،
وە لەو ڪەسانە مەبە ڪە قسە و ڕەخنە لە ئەهلی حەدیث دەدەن و ناشرینیان دەڪەن ـ وە قسەیان پێ دەڵێن ـ .
33ــ | إذَا مَا اعْتَقَدتَّ الدَّهْرَ يَا صَاحِ هَذِهِ
فَأَنْتَ عَلَى خَيرٍ تَبِيتُ وَتُصبِحُ |
ئەگەرهاتوو باوەڕت بە هەموو ئەوانە هەبوو ڪە لەو قەصیدەیەدا باسم ڪرد،
ئەوا تۆ لەسەر خێریت لە ئێوارە و بەیانیاندا .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مەبەستی ئەوەیە ڪە بەردەوام بە لەسەر ئەو عەقیدەیە، بەڵام ئەگەر هاتووە ماوەیەڪ لەسەر ئەو عەقیدەیە بوویت و پاشان وازت لێهێنا ئەوە هیچ سودێڪت پێناگەیەنێت، هەتاوەڪو دەمریت لەسەریبە، ئەگەر وانەبێت باوەڕت پێی هەبێت سەرەتا پاشان بگەڕێیتەوە سەر گومڕایی ئەوا دەبیتە یەڪێڪ لەوانەی ڪە بە هیلاڪ چوون و گومڕابوون، بەڵام ئەگەر هاتوو ڪاربڪەیت بەوەی ڪە باسم ڪردووە لەو قصیدەیە لەو بەیتانەدا ئەوا بەڕاستی دەستت گرتووە بەشتێڪ و ڕێگایەڪی زۆۆر ڕاست، وە هەرڪەس پێچەوانەی بڪات ئەوا یەڪێڪە لەوانەی ڪە پێچەوانەڪارە .
ڪاتێڪ ڪە ئیمام دەڵێت : دەستت بەو شتانەوە بگرن ڪە لەو مەنظومەیە باسم ڪردووە مەبەستی ئەوە نییە ڪە لەبەر ئەوەی هی ئەوە، نەخێر، بەڵڪو لەبەر ئەوەیە هەرچی لەناو ئەو مەنظومەیە دایە لە قورئان و سوننەت وەریگرتووە نەڪ بۆ مەدحی مەنظومەڪەی بێت .
لەو ڪەسانە مەبە ڪە بەیانی دەڪەنەوە بە ئیمانداری و ئێوارەیان لێدێت ڪافردەبنەوە،
یاخود بە پێچەوانەوە، بەهۆی ئەو فیتنانەی ڪە توشیان دەبێت .
لەوانە مەبە چونڪە تۆ لەسەر مەنهەجی ئەهلی سوننە و جەماعەیت ڪەئەمەش فیرقەی ناجیەیە [ڪۆمەڵەی ڕزگاربوو]،
وە فیرقەی ناجیە رسول اللە ﷺدەفەرمووێت : ❪ئومەتەڪەم جیادەبنەوە بۆ (۷۳) کۆمەڵ، هەموویان لە ئاگری دۆزەخەدان ئیللا یەڪ ڪۆمەڵەیان نەبێت، ئەو ڪۆمەڵەیەیی ڪە ڕزگاربوو❫ . (رواە ابن ماجە ۳۹۹۲) .
ناوی لێنراوە ڪۆمەڵەی (ڕزگاربوو)، چونڪە لە ئاگری دۆزەخ ڕزگاریان دەبێت .
وە هەروەها ناویان لێنراوە ئەهلی سوننە، چونڪە ڪاردەڪەن بە سوننەتی رسول اللە ﷺ وە بە قەولی رسول اللە ﷺ .
وە پێیان دەوترێ (جەماعە) لەبەرئەوەی ڪۆڪن لەسەر بابەتەڪان و جیاواز نین .
تَمَّتْ بحمدِ اللهِ.
#وانــــەی_پـێنـجــــەم
[قصیدة الحائية لٳبن ٲبي داود]
25ــ | وَإِنَّ رَسُولَ اللهِ لِلْخَلْقِ شَافِعٌ
وَقُلْ فِي عَذَابِ القَبْرِ حَقٌّ مُوَضَّحُ |
وە رسول اللە ﷺ بۆ ئینسانەڪان تڪاڪارە
وە بڵێ ڪەوا سزای ناو گۆڕ حەقە و ڕوونڪراوەتەوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
رسول اللە ﷺ شەفاعەتڪارە بۆ مسوڵمانان، هەرگیز ڪافران ناگرێتەوە .
وە شەفاعەت بۆ تاوانی گەورەش دەڪرێت بهویستی الله تعالی .
26ــ | وَلَاتُكْفِرَنْ أَهْلَ الصَّلَاةِ وَإِنْ عَصَوْا
فَكُلُّهُمُ يَعْصِي وَذُو العَرْشِ يَصْفَحُ |
وە ئەهلی نوێژ تەڪفیر مەڪەن ئەگەرچی تاوانباریش بن
هەموو ڪەس خاوەنی تاوانە وە اللە ڪە خاوەنی عەڕشە لێخۆشبووە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەڪ ڕەددێ بۆ خەواریجەڪان ڪە خەڵڪ بەتاوانی گەورە تەڪفیر دەڪەن .
هەروەها جێگیری عەڕش دەڪات ڪە دەبێت ئیمانمان پێی هەبێت، وە؟عەڕش یەڪێڪە لە درووستڪراوە گەورەڪانی اللە تعالی .
27ــ | وَلَا تَعْتَقِدْ رَأْيَ الخَوَارِجِ إِنَّهُ
مَقَالٌ لِمَنْ يَهْوَاهُ يُرْدِي وَيَفْضَحُ |
وە باوەڕت بە ڕەئی خەواریج نەبێت
ڪە بەڕاستی قسەڪانیان بۆ ئەوانەیە ڪە شوێنی ئارەزووەڪانیان دەڪەون و تیادەچن وە ئاشڪرایە ـ بیدعەڪەیان ـ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
خەواریجەڪان ئەوانەن ڪە بەتاوانی بچووڪ خەڵڪ تەڪفیر دەڪەن، وە زیادەڕۆیی لەدیندا دەڪەن، هەروەها قسەڪانیان بەپێی ئارەزووەڪانیانە نەڪ بەوەی اللە بیەوێت، ئەمانە گومڕان و دوورن لە عەقیدەی ئەهلی سوننە و جەماعە، وە ناتوانن بیدعەڪەیان بشارنەوە .
28ــ | وَلَاتَكُ مُرْجِيًّا لَعُوبًا بِدِينِهِ
فَإِنَّمَا المُرْجِيُّ بِالدِّينِ يَمْزَحُ |
وە موڕجیئە مەبە ڪە یاری بە دینەڪەی دەڪات
چونڪە بەڕاستی موڕجیئەڪان گاڵتە بە دینیان ڪرد .
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
موڕجیئەڪان ڪە پێچەوانەی خەواریجەڪانن، وە ڪاتێ دەڵێت گاڵتە بە دینیان دەڪەن چونڪە ئەوان پێیان وایە ڪە هەرڪەسێ مادام ئیماندارە ئەگەر نوێژ و ڕۆژوو نەڪات، وە دوورنەڪەوێتەوە لە حەرام، وە هیچ ڪردەوەیەڪ ئەنجام نەدات ئەوا هەر ئیماندارە .
ئەم عەقیدەیە جگە لەگاڵتە پێڪردن شتێڪی تر نییە، چونڪە تەنیا یاری بە دین دەڪەن .
29ــ | وَقُلْ: إِنَّمَا الإِيمَانُ قَولٌ وَنِيَّةٌ
وَفِعْلٌ عَلَى قَولِ النَّبِيِّ مُصَرَّحُ |
وە بڵێ ڪە ئیمان وتە و نیەتە
وە ڪردەوەیە، لەسەر فەرمایشتی رسول اللە ﷺ ڪە بە صحیحی هاتووە ـ ڪە ئیمان قەول و نیەت و ڪردەوەیە ـ .
30ــ | وَيَنْقُصُ طَورًا بِالمَعَاصِي وَتَارَةً
بِطَاعَتِهِ يَنْمِي وَفِي الوَزْنِ يَرْجَحُ |
ئیمان ڪەم دەڪات بە تاوان و سەرپێچی ڪردن، وە زیادیش دەڪات بە گوێڕایەڵی ڪردنی اللە تعالی،
وە تەرازووی ئینسانی پێ قورس دەبێت، ڪە ئەوەش بەڕوونی هاتووە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئیمان لەلای ئەهلی سوننە و جەماعە زیاد و ڪەم دەڪات، وە اللە تعالی بەڕوونی باسی ڪردووە دەفەرموێت : (وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا) [الأنفال - ۲]،
(أَيُّكُمْ زَادَتْهُ هَذِهِ إِيمَانًا)، [التوبة -۱۲٤]،
(زَادَهُمْ هُدًى)، [محمد ـ ۱۷] .
ئیمان بە تاوان ڪەم دەبێ، وە بە عیبادەت زیاد دەبێ .
#وانـــــەی_چـــــوارهم
[قصیدة الحائية لٳبن ٲبي داود]
19ــ | وَقُلْ خَيرَ قَولٍ فِي الصَّحَابَةِ كُلِّهِمْ
وَلَا تَكُ طَعَّانًا تَعِيبُ وَتَجْرَحُ |
وە باشترین قسە بڪە دەربارەی هەموو هاوەڵان،
وە تانەیان لێمەدە و عەیبیان لێمەگرەو ئازاریان مەدە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەربارەی هەموو هاوەڵانی رسول اللە ﷺ دەبێت باشترین قسە بڪرێت، چونڪە ئەوانە هاوەڵی پێغەمبەر بوون ﷺ، دەبێت چاڪەڪانیان باس بڪەیت، ڕەحمەتیان بۆ بنێریت، وە دوعایان بۆ بڪەیت، وە دەست هەڵگریت لەو ناڪۆڪیەی ڪە ڕوویداوە لەنێوانیان، چونڪە ئەوان نزیڪترین ڪەس بوون لە رسول اللە ـوە ﷺ، وەڪ اللە تعالی دەربارەیان دەفەرمووێت : ﴿وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ﴾ [التوبة: ۱۰۰]، وە دەفەرموێت : ﴿وَكُلًّا وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَى﴾ [النساء: ۹٥]، وە لێرەدا اللە مەدحی هاوەڵانی رسول اللە ﷺدەڪات، وە لە صحیحی البخاري و مسلم ـدا ڪه رسول اللە ﷺ فەرموویەتی : (خیرُ الناس قرني) .
واتە : باشترینی خەڵڪ ئەوانەی سەردەمی منن.
ڪەواتە زۆر گەورەیە تۆ قسەیان لەسەربڪەیت بەخراپە، بۆیە هەرگیز نابێت تانەو تەشەریان لێبدەیت یا خود غەیبەتیان بڪەیت .
20ــ | فَقَدْ نَطَقَ الوَحْيُ المُبِينُ بِفَضْلِهِمْ
وَفِي الفَتْحِ آيٌ للصَّحَابَةِ تَمْدَحُ |
لە وەحیدا دەربارەی فەزڵی هاوەڵان بەڕوونی باسڪراوە
وە لە سوڕەتی الفتح ڪە بە ئایەت مەدحی هاوەڵان ڪراوە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە سوڕەتی فتح ـدا ڪە لەدوای بەیعەتی رضوان دابەزی لەصوڵحی حودەیبیە بەشێوەیەڪی ڕوون باس لە صحابەڪان دەڪات، وە مەدحیان دەڪات، ڪە اللە تعالی دەفەرمووێت :﴿إِنَّ الَّذِينَ يُبَايِعُونَكَ إِنَّمَا يُبَايِعُونَ اللَّهَ ﴾ [الفتح: ۱۰]،
وە دەفەرموێت : ﴿هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ الْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوا إِيمَانًا مَعَ إِيمَانِهِمْ ﴾ [الفتح: ٤]،
وە دەفەرموێت : ﴿مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ ... ﴾ [الفتح: ۲۹].
21ــ | وَبِالقَدَرِ المَقْدُورِ أَيقِنْ فَإِنَّهُ
دِعَامَةُ عِقْدِ الدِّينِ وَالدِّينُ أَفْيَحُ |
وە بەو قەدەری تەقدیر ڪراوە یەقینت ھەبێ چونڪە پایەیەڪی بەستنی دینە و دینیش فراوانترە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لێرەدا عەقیدەی ئەهلی سوننە و جەماعە ڕوون دەڪاتەوە لەسەر باوەڕبوون بە قەدەر بە خێر و شەڕیەوە، چونڪە گرووپە گومڕاڪان وەڪ قەدەریەڪان باوەڕیان بە قەدەر نیە، شتەڪان دەگەڕێنەوە بۆ بەندە خودی خۆیی هەرڪارێڪ ڪەدەیڪات .
22ــ | وَلَا تُنْكِرَنْ جَهْلًا نَكِيرًا وَمُنْكًرًا
وَلَا الحَوضَ والمِيزَانَ إِنَّكَ تُنْصَحُ |
وە بە نەزانیەوە ئینڪاری منڪر و نڪیر مەڪە،
وە - ئینڪاری - حەوز و تەرازوو مەڪە، ئەمە ئامۆژگاریە بۆت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لێرەدا تاقیڪردنەوەی ناو گۆڕ جێگیر دەڪات، ڪە هەردوو فریشتە (منڪر و نڪیر) دێنە لای بەندە و پرسیاری لێدەڪەن دەربارەی پەروەردگاری ڪە ڪێیە، وە پێغەمبەری ڪە ڪێیە، وە دینی .
هەروەها جێگیری بوونی حەوز و تەرازوو دەڪات، ڪە پێغەمبەر ﷺ حەوزی هەیە و مسوڵمانان لەسەری دەخۆنەوە، وە جێگیرڪردنی تەرازوو ڪە دوو تای هەیە، هەموو چاڪە و خراپەیەڪ دەڪێشێت .
23ــ | وَقُلْ يُخْرِجُ اللهُ العَظِيمُ بِفَضْلِهِ
مِنَ النَّارِ أَجْسَادًا مِنَ الفَحْمِ تُطْرَحُ |
24ــ عَلَى النَّهْرِ فِي الفِرْدَوسِ تَحْيَا بِمَائِهِ
كَحَبِّ حَمِيلِ السَّيلِ إِذْ جَاءَ يَطْفَحُ
وە بڵێ ڪەوا اللە تعالی بەفەزڵی خۆی
ڪەسانێ لە ئاگر دەهێنێتە دەرەوە لەڪاتێ ڪە جەستەیان - گۆشتیان - ببووە خەڵوز دەخرێنە
سەر ڕووبارەڪان لە فیردەوسدا بۆ هەمیشە دەژین بەو ئاوە - ڪە پێی دەڵێن ئاوی ژیان -
وەڪ دانەوێڵە لەو لاوازیەوە دەگەشێنەوە و تازە دەبنەوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تەنیا ڪافر بۆ هەمیشە لەدۆزەخ دەمێنێتەوە و ناهێنرێتە دەرەوە لەدۆزەخ .
ئەمە پوختەیەڪی زۆرباشە بۆ فێربوونی عەقیدە، ٳن شاء اللە لەدەست خۆتانی مەدەن و گرینگی پێ بدەن، چونڪە بەڕاستی چەندە بەگرینگیەوە بۆ بابەتێڪ بچیت بەقەد ئەو گرینگیە سوود وەرەگریت و تێتدا دەرەڪەوێت .
#وانـــــەی_سـێـیـەم
[قصیدة الحائية لٳبن ٲبي داود]
13ــ | يَقُولُ أَلَا مُسْتَغْفِرٌ يَلْقَ غَافِرًا
وَمُسْتَمْنِحٌ خَيْرًا وَرِزْقًا فَيُمْنَحُ |
دەفەرموێت ئایا ڪەسێڪ نییە داوای لێخۆشبوون بڪات تا بگات بە لێخۆشبوویەڪ؟
وە ڪەسێڪ بیەوێت لە خێر و چاڪ و ڕزقێڪ نزیڪ ببێتەوە جا لێی نزیڪ بڪرێتەوە .
14ــ | رَوَى ذَاكَ قَوْمٌ لَا يُرَدُّ حَدِيثُهُمْ
أَلَا خَابَ قَومٌ كَذَّبُوهُمْ وَقُبِّحُوا |
ئەوە ڕیوایەت ڪراوە لە ڪۆمەڵەیەک ڪە ڕەتناڪرێتەوە حەدیسەڪانیان
ئەو ڪۆمەڵەیە خەسارەتمەند بوون ڪە بەدرۆیان خستنەوە و ڕسوا بوون .
ــــــــــــــــــــــــــــــ
مەبەستی دابەزینی اللە تعالی ـیە ڪە لە ڪەسانی ڕاستگۆوە گێڕدراوەتەوە، وە تەنیا ئەوانە خەسارەتمەند بوون ڪە ڕەخنەیان لەو حەدیسە گرتووە، وەڪ موعتەزیلە و ئەشاعیرە و جەهمی و ماتوریدیەکان و موفەویضەکان .
15ــ | وَقُلْ إِنَّ خَيرَ النَّاسِ بَعْدَ مُحَمَّدٍ
وَزِيرَاهُ قِدْمًا ثُمَّ عُثْمَانُ الَارْجَحُ |
وە بڵێ ڪە وا باشترین ڪەس لە دوای محمد ﷺ
دوو وەزیرە پێشخراوەکەیەتی، پاشان ئەوان عثمان ـە رضي الله عنه پێشخراوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــ
دوو وەزیرەڪە مەبەستی ٲبوبڪر صدیق و عمرە رضي الله عنهما ڪە پێشخراون، پاشان بۆچوون ڕاجح و درووست ئەوەیە ڪە لەدوای ئەو دووانە عثمان دێت رضي الله عنه .
16ــ | وَرَابِعُهُمْ خَيرُ البَريَّةِ بَعْدَهُمْ
عَليٌّ حَلِيفُ الخَيرِ بِالخَيرِ مُنْجِحُ |
وە چوارەمیان باشترین درووستڪراوە لەدوای ئەوانەوە
علي ـیه رضي الله عنه ڪە پەیوەست بووە بە خێرەوە هەر بە چاڪەش سەرڪەوتوو بووە .
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ئیجماعی ئەهلی سوننە و جەماعە جێگیر بووە لەسەر ئەوەی ڕیزبەندی باشترین هاوەڵان بەم شێوەیەی : أبو بکر الصدیق، پاشان عمر بن الخطاب، پاشان عثمان بن عفان، پاشان علي بن أبي طالب، رضي اللە عنهم
17ــ | وَإِنَّهُمُ للرَّهْطُ لَا رَيْبَ فِيهِمُ
عَلَى نُجُبِ الفِرْدَوسِ بِالنُّورِ تَسْرَحُ |
ئەمانە ڪۆمەڵەیەڪن - چوار خەلیفەڪە - هیچ گومانی تێدا نییە،
ڪەوا - دەخرێنە - فیردەوسی پاڪ و جوانەوە بۆ هەمیشە - نیعمەتەڪانی بەهەشتیان - بۆیان ئاسان دەڪرێ .
18ــ | سَعِيدٌ وَسَعْدٌ وَابْنُ عَوْفٍ وَطَلْحَةٌ
وَعَامِرُ فِهْرٍ وَالزُّبَيرُ المُمَدَّحُ |
سعید و سعد و ابن عوف و طلحة
وە عامر لە بەنی فهر وە زبیری ستایشڪراو .
ــــــــــــــــــــــــــــــ
(سَعِید) مەبەست پێی أبو الأعور سعيد بن زيد القرشي العدوي رضي الله عنه.
(وسعد) مەبەستی ٲبو ٳسحاق سعد بن ابی وقاص القرشي رضي الله عنه.
(ابن عوف) ڪه مەبەست ٲبو محمد ٲبو عبدالرحمن بن عوف القرشی الزهری رضي الله عنه .
(طَلْحَة) ڪه مەبەست ٲبو محمد طَلْحَة بن عبداللە القرشي الزهري رضي الله عنه .
وە ( عَامِرُ) ڪە مەبەستی أبو عبيدة عامر بن عبيد الله بن الجراح الهذلي رضي الله عنه.
(الزبیر) مەبەست پێی أبو عبد الله الزبير بن العوام القرشي الأسدي رضي الله عنه .
ئەمانە هەموویان مەدح ڪراون رضي الله تعالی عنهم ٲجمعین
#وانـــــەی_دووەم
[قصیدة الحائية لٳبن ٲبي داود]
8_ | وَقَدْ يُنْكِرُ الجَهْمِيُّ هَذَا وَعِنْدَنا
بِمِصْدَاقِ مَا قُلْنَا حَدِيثٌ مُصَرِّحُ |
وە جەهمیەڪان ئینڪاری ئەوە دەڪەن - واتە ئینڪاری بینینی اللە دەڪەن - .
وه لەلای ئێمە بۆ بەڕاست خستنەوەی ئەوەی ڪه ووتمان فەرموودەیەڪی ڕوون و ڕاشڪاو هەیە .
ــــــــــــــــــــــــــــــ
لێرەدا مەبەست پێی ئەوانەن ڪە ئینڪاری بینینی اللە تعالی دەڪەن، وەڪ جەهمیەڪان و ئەشعەریەکان و ماتوریدیەکان و موعتەزیلە . . . هتد، بەهۆی ئەم ئینڪاری و پەڪخستەیانەوە لە بازنەی ئیسلام دەرچوون .
چونڪە بینینی اللە تعالی لە ڕۆژی قیامەتدا جێگیر ڪراوە بە موحڪەمی قورئان و حەدیسی صحیح وەڪ باسمان ڪرد لە بەیتی پێشوو .
9_ | رَوَاهُ جَرِيرٌ عَنْ مَقَالِ مُحَمَّدٍ
فَقُلْ مِثْلَ مَا قَدْ قَالَ فِي ذَاكَ تَنْجَحُ |
هەروەڪو ڕیوایەت ڪراوە لە جریر لە وتەی محمد ﷺ
هەر ئەوە بڵێ ڪە دەربارەی بینینی اللە وتراوە ئەوا سەرفراز دەبیت .
ــــــــــــــــــــــــــــــ
جَرِیر مەبەست پێی جریر بن عبد اللە الٲحمسي رضي الله عنه ڪە لە (٥۱ هـ) وەفاتی ڪردووە, وە وتراوە لە (٥٤ هـ)،
ڪە ئەو حەدیسەی بینینی اللە تعالی لە رسول اللە ﷺ ڕیوایەت ڪردووە : (إنَّكُمْ سَتَرَوْنَ رَبَّكُمْ كما تَرَوْنَ هذا القَمَرَ، لا تُضَامُّونَ في رُؤْيَتِهِ).
10_ | وَقَدْ يُنْكِرُ الجَهْمِيُّ أَيْضًا يَمِينَهُ
وَكِلْتَا يَدَيهِ بِالفَوَاضِلِ تَنفَحُ |
جەهمیەڪان بەهەمان شێوە ئینڪاری دەستی ڕاستی اللە دەڪەن
وە بە هەردوو دەستی بە فەزڵی خۆی دەبەخشێت .
ــــــــــــــــــــــــــــــ
جەهمیەڪان و موعتەزیلە و ئەشعەری و ماتوریدیەکان ئینڪاری ئەوە دەڪەن ڪە اللە تعالی دەستی ڕاستی هەیە، دەست لە سیفاتی اللە تعالی ـیە، وەڪ اللە تعالی دەفەرمووێت : ﴿وَالسَّمَاوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ﴾ [الزمر: ٦۷] .
یان رسول اللە ﷺ دەفەرمووێت : (وَکِلتا یَدَی یَمین) رواە مسلم .
#واتـــــــــــــــە : هەردوو دەستی اللە تعالی ڕاستن.
وە اللە تعالی دەفەرمووێت : ﴿بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ﴾ [المائدة : ٦٤]، وە دەفەرمووێت : ﴿لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَيَّ﴾ [ص : ۷٥] .
لەم ئایەتانەدا سیفەتی دەست بۆ اللە تعالی جێگیر دەڪرێت، بەڵام موعتەزیلە و جەهمی و ئەشعەری و ماتوریدیەکان سیفەتی دەست تەحریف دەڪەن بۆ نیعمەت و قودرەت .
ــــــــــــــــــــــــــــــ
11_ | وَقُلْ يَنْزِلُ الجَبَّارُ فِي كُلِّ لَيلَةٍ
بِلَا كَيفَ جَلَّ الوَاحِدُ الـمُتَمَدّحُ |
وە بڵێ ڪە اللە تعالی هەموو شەوێڪ دادەبەزێ - بۆ ئاسمانی دونیا -
بەبێ ئەوەی چۆنیەتیەکەی بزانین، گەورەیی بۆ اللە ـی تاك و تەنهای ستایشڪراو .
ــــــــــــــــــــــــــــــ
موعتەزیلە و جەهمی و ئەشعەری و ماتوریدیە پەکخەرە زەندیقەکان سیفەتی دابەزینی اللە عزَّوَجَل پەڪئەخەن بەهۆی ئەو عەقیدە ڪەلامیە ڪوفریەی هەیانە .
ــــــــــــــــــــــــــــــ
12_ | إِلَى طَبَقِ الدُّنْيَا يَمُنُّ بِفَضْلِهِ
فَتُفْرَجُ أبْوَابُ السَّمَاءِ وَتُفْتَحُ |
- دادەبەزێت - بۆ چینی ئاسمانی دونیا بەفەزڵی خۆی منەت دەڪا - بەسەر بەندەڪانی -
دەرگاڪانی ئاسمان لادەبرێت و دەڪرێتەوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــ
دابەزین یەڪێڪە لە سیفاتەڪانی اللە تعالی، دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا، هەرڪات بیەوێت و بەوشێوەیەی ڪە ویستی لێیەتی، نابێ لە چۆنیەتی دابەزینی اللە بپرسین، وە نابێت وەڪو پەڪخەرەڪان سیفەتەڪە پەڪبخەین .
#وانــــەی_یـــەڪــەم
[قصیدة الحائية لٳبن ٲبي داود]
خاوەنی ئەم قەصیدەیە : عبد الله بن الأشعث الأزدي السجستاني ـیە .
ڪونیەڪەی : ٲبو بڪر .
لە (۲۳۰ هـ) لەدایڪ بووە، وە لە (۳۱٦ هـ) وەفاتی ڪردووە .
1ـ | تَمَسَّكْ بحَبْلِ اللهِ وَاتَّبِعِ الهُدَى
وَلَا تَكُ بِدْعِيًّا لَعلَّكَ تُفْلِحُ |
دەست بگرە بە پەتی اللە تعالی وە شوێنڪەوتەی هیدایەت بە
وە شت دامەهێنە بەڵڪو سەرفراز بیت .
ـــــــــــــــــــــــــــ
کە دەڵێت ﴿بِحَبْلِ اللەِ﴾ واتە : دەست گرتن بە قورئانی ڪریم، وەڪ اللە تعالی دەفەرمووێت : ﴿وَٱعۡتَصِمُوا۟ بِحَبۡلِ ٱللَّهِ﴾ [آل عمران - ۱۰۳] .
وە ڪە دەڵێت شتی بیدعە دامەهێنە و شوێنی بیدعە مەڪەوە، هەموو بیدعەیەڪ دەگرێتەوە، ئەوەی لە دین دەرت دەڪات، وە ئەوەشی ڪە لە دین دەرتناڪات بەڵام لە بازنەی ئەهلی سوننە و جەماعەت دەرت ئەڪات .
2_ | وَدِنْ بِكِتَابِ اللهِ وَالسُّنَنِ الَّتِي
أَتَتْ عَنْ رَسُولِ اللهِ تَنْجُو وَتَرْبَحُ |
بەوشێوەیە دینداری بڪە ڪە لە ڪتابی اللە ـ قورئان ـ و سوننەتی
رسول اللە ﷺ هاتووە بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت و قازانج بڪەیت .
ــــــــــــــــــــــــــــــ
لێرەدا ئیمام مەبەستی ئەوەیە ڪەوا بەوشێوازە اللە بپەرستە ڪە لە قورئان و سوننەتدا هاتووە، قورئانی جیانەڪردۆتەوە لە سوننەت، ڪە ئەمەش ڕەددە بۆ قورئانییەڪان ڪە دەڵێن تەنیا شوێنی قورئان دەڪەوین، سوننەتیان پشتگوێ خستووە .
سوننەت بەشی دووەمی وەحیە لە دوای قورئان وەڪ اللە تعالی دەفەرموێت : ﴿وَمَا یَنطِقُ عَنِ ٱلۡهَوَىٰۤ (٣) إِنۡ هُوَ إِلَّا وَحۡیࣱ یُوحَىٰ (٤)﴾ [النَّجم] .
3_ | وَقُلْ : غَيرُ مَخْلُوقٍ كَلَامُ مَلِيكِنَا
بِذَلِكَ دَانَ الْأَتْقِيَاءُ وَأَفْصَحُوا |
وە بڵێ ڪەوا ڪەلامی اللە غەیر مخلوقە
بەوشێوازە ئەهلی تەقوا - باسیان ڪردووە - و ڕوونیان ڪردووەتەوە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
لێرەدا باسی سیفەتی ڪەلام بۆ اللە تعالی دەڪات، وەڪ اللە تعالی دەفەرمووێت : ﴿وَكَلَّمَ ٱللَّهُ مُوسَىٰ تَكۡلِیمࣰا﴾ [سُورَةُ النِّسَاء : ١٦٤] .
ڪە دەڵێت (ملیڪنا) مەبەستی اللە ـیە ڪە خاوەنی هەموو شتێکە، هەروەها باسی ڕوونی عەقیدەی سەلەف دەڪات لە بابەتی جێگیرڪردنی سیفەتی ڪەلام بۆ اللە تعالی .
4_ | وَلَا تَكُ فِي القُرْآنِ بِالوَقْفِ قَائِلًا
كَمَا قَالَ أَتْبَاعٌ لِجَهمٍ وَأسْجَحُوا |
وە لەوانە مەبە ڪە دەربارەی قورئان دەوەستن
هەروەڪو شوێنڪەتووانی جەهم دەیڵێن وە بەباشی دەزانن .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئیمام باسی ئەوانە دەڪات ڪە دەوەستن لە قورئان، واتە نە دەڵێن مەخلوقە، نە دەڵێن غەیر مخلوقە، ڪە ئەمە عەقیدەی جەهمیەڪانە و دەوەستن لە قورئان، ئیمامەکەیان جەهم بن صفوانی ابو محرص سمرقندی ـیە .
5_ | وَلَا تَقُلِ القُرآنُ خَلْقٌ قَرَأْتُهُ
فَإِنَّ كَلَامَ اللهِ باللَّفْظِ يُوضَحُ |
وە مەڵێ قورئان به خوێندنهوهی من مهخلوقه
چونڪە بەڕاستی ڪەلامی اللە بە لەفز دەرئەبڕدرێت و ڕوون ئەڪرێتەوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مەبەستی ئەوەیە ڪەوا نابێ بڵێی خوێندنهوهمان بۆ قورئان مەخلوقە، هەروەها اللە هەرڪات بیەوێت قسە دەڪات جیایە لە قسەڪردنی مەخلوقەڪانی .
ــــــــــــــــــــــــــــــ
6_ | وَقُلْ يَتَجَلَّى اللهُ لِلْخَلْقِ جَهْرَةً
كَمَا البَدْرُ لَا يَخْفَى وَرَبُّكَ أَوضَحُ |
وه بڵێ اللە تعالی خۆی نیشانی مەخلوقەڪان بە ئاشکرا و بێ پهرده
هەروەڪو مانگی چواردە، شاراوە نییە وە پەروەردەگارت لهوه ڕوونتر دهیبینی .
ــــــــــــــــــــــــــــــ
لێرەدا باس لە بینینی اللە تعالی دەڪات ڪە بێ پەردە و بە ئاشکرایی خۆی نیشانی بەندەڪانی دەدات لە ڕۆژی قیامەتدا هەروەڪو اللە تعالی دەفەرمووێت : ﴿وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ (۲۲) إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ (۲۳)﴾ [القيامة] .
وە رسول اللە ﷺ دەفەرموێت : (إنَّكُمْ سَتَرَوْنَ رَبَّكُمْ كما تَرَوْنَ هذا القَمَرَ، لا تُضَامُّونَ في رُؤْيَتِهِ) .
#واتـــــــــــــــە : ئێوە پەروەردگارتان دەبینن هەروەڪو چۆن ئەو مانگە دەبینن، وە هیچ ناڕەحەتیەڪ نابینن لە بینینی .
هەروەها بینینی اللە تعالی زۆر ڕوونترە لە بینینی مانگی چواردە .
7_ | وَلَيسَ بِمَولُودٍ وَلَيسَ بِوَالِدٍ
وَلَيسَ لَهُ شِبْهٌ تَعَالَى المُسَبَّحُ |
اللە تعالی نە لەدایڪ بووە، وە نە باوڪە
وە نە هاوشێوەی هەیە پاڪ و بێگەردی بۆ اللە تعالی .
ــــــــــــــــــــــــــــــ
هەروەك اللە تعالی دەفەرمووێت : ﴿لَمۡ یَلِدۡ وَلَمۡ یُولَدۡ (٣) وَلَمۡ یَكُن لَّهُۥ كُفُوًا أَحَدُۢ﴾ [سُورَةُ الإِخلَاص].
ڪە اللە دوورە لە هەموو هاوبەشێڪ ڪە ڪافران بۆی دادەنێن، والعیاذ باللە .
وە اللە عز وجل پاڪ و بێگەردە لەوەی ڪە لە دروستڪراوەڪانی بچێت, وهك دهفهرموێت : (لَيْسَ كَمِثْلِهِۦ شَىْءٌ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ), [الشورى:11],.
| المَنظُومَة الحَائِیّةَ في عَقِیدَةِ أهلِ السُّنَةِ والجَمَاعَةِ|
دانراوی ئیمامی ئەهلی سوننە و جەماعە : أبو بڪر عبد الله بن أبي داود السِجِستاني (٣١٦ هـ) رحمه الله تعالی .
بەشێوەی وانە بە ڪوردی بڵاوی ئەڪهینەوە إن شاء الله تعالی :☟☟☟☟☟☟☟
ٲبو القاسم السهیلي (٥٨۱ھ) رحمە الله ئەڵێ:
لە شاری الدیلمان بووم، زۆربەی الرافضة بوون، من نوێژم بەتەنها دەکرد، وە نوێژم نەئەکرد بەجەماعەت .
📚 تاریخ دمشق لٳبن عساکر
خــــۆداپـــۆشــیــن طـاعــەتـــە
و زەواجـیـش ڕزقــــــە
چـــــۆن ئــەکـــــرێ
طــاعــــەت ڕێـــگـــری بــکــات لـــە ڕزق !
لـێـیـان پــــرســــی: بـــۆچـــی حـیـجـابـیـت؟
لـــە وەڵام دا ووتــــی:
تـــامــــەزرۆی بــەهــەشـت بـــووم،
بــــۆیــە خـــۆمـــم بـــۆ ڕازانـــدەوە
