باۆکــی ئیلێاس
前往频道在 Telegram
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
显示更多520
订阅者
无数据24 小时
-37 天
-430 天
帖子存档
عبدالــلّٰــه ی کوڕی عامر دەڵێت:
عـمـر کـوڕی خـەتـاب م بینی پوشێکی هەڵگرت لەسەر زەوی پاشان وتی: خۆزگە ئەو پوشە بومایە خۆزگە هیچ نەبومایە خۆزگە منی نەبوایە خۆزگە لەبیرچوویەکی باس نەکراو بومایە .
📚[الزهد لإبن المبارك/٢٢٨ ❝]
تابعی هرم بن حیان دەفەرموێ:
نەمدیوە وەك ئاگری جەهەنەم
ئەوانەی کە لێی ڕادەکان خەوتون
وە نەمدیوە وەك بەهەشت
ئەوانەی دەیانەوێ بچنە ناوی خەوتون
و کاری بۆ ناکەن.
📚| الزهد امام احمد ١٢٨ |
#عەقیدەمان
هـەر کـەسـێـك بـزانـێـت
(هەر دوو ابن حجر ـەکەو و نەوەوی و باقلانی و ماباقی زانا ئەشعەریەکانی تر...)
ئەشعەری بوون و تەئویل و تعطیلی سیفەتەکانی پەروەردگاریان کردووە و باوەڕیان بەو پەروەردگارە نیە کە ئەهلی سوننە باوەڕیان پێیەتی، لەگەڵ ئەمەشدا تەکفیریان نەکات و بە موسڵمان و ئیمامیان بزانێت و بەرگریان لێ بکات بەهەر هۆکارێك بێت، ئەوا لای ئێمه ئەو کەسەش کافرە و ولا کرامة دەیخەینە دۆڵی جەهمی و ئەشعەریەکانەوە، چونکە ئەو کەسانەی ئەمانە بە موسڵمان دەزانن نە ئیسلامیان ناسیوە و نە پەروەرگاری حەقیشیان ناسیوە.
ابـن مـسـعـود دەڵـێـت:
هەرکەسێك کافر و بێباوەڕ بێت بەحەرفێك لە قورئان، ئەوا کافر بووە بە هەموو قورئان.
📚#شرح_أصول_إعتقاد_للالکائيشـعـیـب دەڵـێـت: أبو العالیة قورئانی بۆ خەڵکی دەخوێندەوە و فێری دەکردن، هەرکاتێك کەسێك غەڵەتی بکردایە، ئەم بۆی ڕاست بکردایەتەوە نەیدەوت: بەو شێوەیە نییە، بەڵکوو دەیوت: بەم شێوەیە بیخوێنەوە. شـعـیـب دەڵـێـت: ئەمەم بۆ إبراهیم النخعي گێڕایەوە، ووتی: پێم وایە هاوەڵەکەتان ئەو وتەیەی بیستوە: کە هەرکەسێك کافر و بێباوەڕبێت بە حەرفێك لە قورئان، ئەوا کافر بووە بە هەموو قورئان.
📚#المصنف_لإبن_أبي_شیبةئەمانە سەلەفی ئێمە بوون کە تەنانەت لەکاتی فێرکردنی قورئانیشدا خۆیان پاراستوە لەوەی بە خوێندنەوەی ئایەتێك بڵێن بەو شێوەیە نییە، لەترسی ئەوەی کافرببن بە تاکە حەرفێك، بەڵام ئەشعەریەکانی ئەمڕۆ هەموویان باوەڕیان نیە بەوەی قورئان لە حەرف پێك هاتبێت واتە کافرن بەهەموو حەرفێکی قورئان، بەڵام بەداخەوە دەبینیت کراون بە ئیمامی گەورە گەورە لە ئیسلامدا و شەڕیان لەسەر دەکرێت و بەرگریان لێدەکرێت لەلایەن بەناو موسڵمانەکانەوە !!
بـەڕۆژو بـونـی بـەیـانـی بەرۆژو بونی ڕۆژی گوماناویە و هیچ کەسێک دانی نەناوە بەوەی مــانــگــی بینیبێت.
ان شاء الــلّٰــه وەك شوێنکەوتنمان بۆ سونەتی️ رســول الــلّٰــه ﷺ و شەریعەتەکەی، کە هیچ موسڵمانێکی عـــەدل لـه هـیـچ وڵاتـێـکـدا مــانــگــی نەبینیوە، بــەیــانــی ٣٠ شــەعـبـانـە و یەك شەمە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.
رهسول الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم ئەفەرمویت:
{صُومُوا لِرُؤْیَتِهِ، وَأَفْطِرُوا لِرُؤْیَتِهِ}.
📚[متفق علیه]
ان شاءالله وەك شوێنکەوتنمان بۆ سونەتی️ رسول اللّٰه ﷺ و شەریعەتەکەی، کە هیچ موسڵمانێکی عەدل له هیچ وڵاتێکدا مانگی نەبینیوە، بەیانی ٣٠ شەعبانە و یەك شەمە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.
ئەمەیە نمونەی تێگەیشتن لە حەڵاڵ و حەرام و ورد بوون تێیدا، کە لە ئێستا کەسمان حساب بۆ ئەوانە هەر ناکەین الــلّٰــه المستعان
الــمــروذي دەڵـێـت :
کەسێکی بەتەمەنی خاوەن هەیبەت ئەهات بۆ لای أبو عبدالــلّٰــه دائەنیشت، وە أبو عبدالــلّٰــه ـش ڕووی تێ ئەکرد و ڕێزی لێ ئەگرت، جا بە أبو عبدالــلّٰــه گەیشتەوە کە پیاوەکە بەشی دەرەوەی دیواری ماڵەکەیی بە قوڕ سواغ داوە، ئیتر أبو عبدالــلّٰــه لە دانیشتندا ڕووی تێ نەئەکرد، پیاوەکە ئەمەی بەلاوە نامۆ بوو، پێی وت : ئەی أبو عبدالــلّٰــه ئایا پێت گەیشتووە لە منەوە شتێکم کردبێت ؟
فەرمووی: بەڵێ، دیوارەکەت لە دەرەوە بە قوڕ سواغ داوە.
پیاوەکەی وتی: بۆ، نابێت ؟
فەرمووی : نەخێر، چونکە تۆ پەنجەیەکت لە ڕێگەی موسوڵمانانت گرتووە !
پیاوەکە وتی : ئەی چی بکەم ؟
فەرمووی: یان ئەوەتا قوڕەکەی لێبکەرەوە، یاخود دیوارەکە بڕوخێنە و هێندەی یەک پەنجە بیبەرە دواوە پاشان لە دەرەوە بە قوڕ سواغی بدە.
جا پیاوەکەش دیوارەکەی ڕووخاند، وە یەک پەنجە بردیە دواوە، پاشان ڕووی دەرەوەی بە قوڕ سواغ دا، دواتر أبو عبدالله ـش وەکو جاران ڕووی تێکردەوە.
📚[#الورع_روایة_المروذي]
🔻لیستی چەناڵەکانی ٲهل الحديث :
- قال الله عز وجل : | فَمَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا | (الکهف : ١١٠) .
- قَالَ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ : (إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى، فَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ إِلَى دُنْيَا يُصِيبُهَا أَوْ إِلَى امْرَأَةٍ يَنْكِحُهَا فَهِجْرَتُهُ إِلَى مَا هَاجَرَ إِلَيْه) .
▫️ گشتی :
آثار ٲهل الحديث :
https://t.me/Athar_ahl_alhadith
▫️بابەتی فیقهی
فقهـ ٲهل الحديث :
https://t.me/fiqh_ahl_alhadith
▫️وتەی سەلەف :
چەناڵی السني :
https://t.me/al_sonni
ميراث السلف :
https://t.me/Mirath_uSalaf
ٲتباع السلف :
https://t.me/atbaaysalaff
- البويطي ئەڵێت : بە الشافعی ـم وت : زۆر خۆت ماندوو ئەکەیت بە نووسینەوەی کتێب، وە خەڵک سەیری کتێبەکانت و نووسینەکانت ناکەن !
وتی : (ڕۆڵەکەم، ئەمە حەقە، وە حەقیش نافەوتێت) .
- عبد ربه بن سلیمان ئەڵێت : پێم گەیشتووە کە أبو الدرداء رضي الله عنه لە لەوحەیەکدا نووسیویەتی : (فێری زانست ببن بە منداڵی، وە فێری - خەڵکی - بکەن لە گەورەییدا، بەڕاستی هەموو دروێنەکەرێک ئەوەی چاندوویەتی لە خێر و شەڕ دروێنەی ئەکات) .
-اللَّهُمْ اجْعَلْ عَمَلِي كُلَّهُ صَالِحَاً وَاجْعَلْهُ لِوَجْهِكَ خَالِصَاً وَلا تَجْعَلْ لِأَحَدٍ فِيهِ شَيْئَاً)
لە هەموو دوعایەکی خێر بێبەشمان مەکەن، بارک الله فینا و فیکم
حبیب کوڕی عبید دەڶێت:
وترا بە أبی الدرداء:
چیت پێخۆشە بۆ هاوڕێکەت؟ فەرمووی: ماڵ و منداڵی کەم بێت و زوو بمرێت؍
وترا: ئەی چیت پێخۆشە بۆ دوژمنەکەت؟
فەرمووی: الــلّٰــه ماڵ و منداڵی زۆر بکات و مانەوەشی درێژ بکاتەوە.
📚[#الزهد_للمعافي_بن_عمران]تەنها ئەم جیلە لە بێ نرخی دونیا و ئەوەی که لەناویدایە تیگەشتوون، هەتا ماڵ و منداڵ و تەمەنت زۆرتر بێت حسابی قیامەتت زۆرتر دەبێت و قورستر دەبێت، ئەوەی خاوەنی دوو دینارە درەنگتر دەچێتە بەهەشتەوە وەك لەوەی خاوەنی دینارێکە.
[ام المؤمنين عائشة - رضي️ الــلّٰــه عنها -]
٧٤٤ - أَخْبَرَنَا إِبْرَاهِيمُ بْنُ إِسْحَاقَ الثَّقَفِيُّ، قَالَ: ثَنَا يَحْيَى بْنُ يَحْيَى، قَالَ: ثَنَا إِسْمَاعِيلُ بْنُ عَيَّاشٍ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ، وَيَحْيَى بْنِ سَعِيدٍ الْأَنْصَارِيِّ، عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «فَضْلُ عَائِشَةَ عَلَى النِّسَاءِ كَفَضْلِ الثَّرِيدِ عَلَى سَائِرِ الطَّعَامِ».
رسول️ الــلّٰــه ️ﷺ ئەفەرموێت :
فەزڵی عائشة بەسەر ئافرەتاندا وەکو فەزڵی تێگۆشە وایە بەسەر خواردنەکانی تردا [ دیاره ئەوکاتە تێگۆشە خواردنێکی شاهانە بوە].
٧٤٥ - أَخْبَرَنَا مُحَمَّدُ بْنُ سَعِيدٍ، قَالَ: ثَنَا الْأَسْوَدُ بْنُ عَامِرٍ، قَالَ: ثَنَا حَمَّادُ بْنُ زَيْدٍ، عَنْ هِشَامِ بْنِ عُرْوَةَ، عَنْ أَبِيهِ، عَنْ عَائِشَةَ، رَحِمَهَا اللَّهُ قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «يَا أُمَّ سَلَمَةَ، لَا تُؤْذِينِي فِي عَائِشَةَ؛ فَإِنَّهُ وَاللَّهِ مَا أَتَانِي الْوَحْي فِي لِحَافِ امْرَأَةٍ مِنْكُنَّ إِلَّا هِيَ».
عائشة رضي️ الــلّٰــه عنها ووتی :
رسول️ الــلّٰــه ﷺ فەرمووی: ئەی أم سلمة ئازارم مەدە لەسەر عائشة ، سوێند بە️ الــلّٰــه لەژێر لێفەی هیچ ئافرەتێکتاندا وەحیم بۆ نەهاتووە تەنها لەژێر هی ئەودا نەبێت.
٧٤٦ - أَخْبَرَنَا مُحَمَّدٌ، قَالَ: ابْنَا أَبُو نُعَيْمٍ عَنْ زَكَرِيَّا بْنِ أَبِي زَائِدَةَ، قَالَ: سَمِعْتُ الشَّعْبِيَّ، يَقُولُ: حَدَّثَنِي أَبُو سَلَمَةَ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمَنِ، أَنَّ عَائِشَةَ حَدَّثَتْهُ، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ لَهَا: «إِنَّ جِبْرِيلَ عَلَيْهِ السَّلَامُ يُقْرِئُكِ السَّلَامَ» . قَالَتْ: فَقُلْتُ: وَعَلَيْكَ وَعَلَيْهِ السَّلَامُ وَرَحْمَةُ اللَّهِ.
أبو سلمة بن عبدالرحمن ئەڵێت : کە عائشة ووتی : رسول️ الــلّٰــه ️ﷺ پێی فەرمووە : جبریل علیە السلام سەلامت لێ ئەکات.
ئەویش ووتویەتی : وعلیکم السلام ورحمة️ الــلّٰــه وبرکاتە.
٧٥٠ - أَخْبَرَنَا أَبُو بَكْرٍ الْمَرُّوذِيُّ، قَالَ: سَمِعْتُ أَبَا عَبْدِ اللَّهِ، وَذَكَرَ عَائِشَةَ أُمَّ الْمُؤْمِنِينَ، فَذَكَرَ زُهْدَهَا وَوَرَعَهَا وَعِلْمَهَا، فَإِنَّهَا قَسَمَتْ مِائَةَ أَلْفٍ كَانَتْ تَرْقَعُ دِرْعَهَا، وَكَانَتِ ابْنَةَ ثَمَانَ عَشْرَةَ سَنَةً، وَكَانَ الْأَكَابِرُ مِنْ أَصْحَابِ مُحَمَّدٍ عَلَيْهِ السَّلَامُ يَسْأَلُونَهَا، يَعْنِي عَنِ الْفِقْهِ وَالْعِلْمِ، مِثْلَ أَبِي مُوسَى الْأَشْعَرِيِّ وَغَيْرِهِ يَسْأَلُونَهَا.
أبو بکر المروذي ووتی :
گوێبیستی أبو عبد️ الــلّٰــه بووم باسی دایکی ئیمانداران عائشة رضي️ الــلّٰــه عنها ی کرد ، باسی زوهد و وەرع و زانستەکەی کرد، وە باسی ئەوەی کرد کە سەد هەزاری بەخشیوه، وە جلەکەی دووریوەتەوه [ واتە گەر بدڕایایه هی تازەی نهئهکری بەڵکو ئەیدوریەوە] وە تەمەنی هەژدە ساڵ بووەو هاوەڵانی رسول️ الــلّٰــه ﷺ پرسیاریان لێ ئەکرد واتە دەربارەی فیقهـ و زانست و کەسانی وەکو أب️ي موسی الأشعري رضي️ الــلّٰــه عنە پرسیاریان لێ کردووه.
٧٥٣ - قُرِئَ عَلَى عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَحْمَدَ قَالَ: وَجَدْتُ فِي كِتَابِ أَبِي: إِبْرَاهِيمُ بْنُ خَالِدٍ قَالَ: ثَنَا رَبَاحٌ، قَالَ: ثَنَا مَعْمَرٌ، عَنِ الزُّهْرِيِّ، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «لَوْ جُمِعَ عِلْمُ نِسَاءِ هَذِهِ الْأُمَّةِ، فِيهِنَّ أَزْوَاجُ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَإِنَّ عِلْمَ عَائِشَةَ أَكْثَرُ مِنْ عِلْمِهِنَّ» .
رسول️ الــلّٰــه ﷺ ئەفەرموێت :
ئەگەر زانستی ئافرەتانی ئەم ئوممەتە کۆ بکرێتەوه بە خێزانەکانی پێغەمبەریشەوە ئەوه زانستی عائشة زیاترە لەزانستی ئەوان.
📚«کتاب السنة للخلال»
پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ فەرموویەتی :
مووی سپی هەڵمەکەنن ، هیچ موسڵمانێك نییە لە پێناوی ئیسلامدا موویەکی سپی ببێت ئیللا دەبێتە ڕووناکی بۆی لە رۆژی قیامەتدا ، وهئیللا بەهۆی ئەو مووە سپییەوە الــلّٰــه چاکەیەکی بۆ دەنووسێت و تاوانێکی لەسەر لائەبات .
📚{ صحيح أبي داود ( ٤٢٠٢ }
إِبْرَاهِيمَ بْنَ خَالِدٍ الْكَلْبِيَّ أبو ثور ـی فەقیهە تەلەبەی شافعی کەچی هەڵۆ هەر لە خۆیەوە دەڵێت ئەو نیە!!
لەوەش خۆشتر دەڵێت کەسیکی ترە، ئێ خۆ ئەگەر ئەویش نەبێت هەر تەلەبەی شافعی بوە چونکە عبد الــلّٰــه دەڵێت پرسیارم لێکرد ئایا کرابیسی لەگەڵ ئیوەدا دەهاتە خزمەت شافعی، هەڵۆ دەڵێت تەلەبەی نەبوە !!
یان دەڵێت : ئیمام احمد زۆر ئیسفادەی لە ابو عبید قاسم بن سلام کردوە لە رەدی جهمیەکان !!
لە کاتیکا أبو عبید تەلەبەی ئیمام أحمد بوە و هەرگیز بە ئەندازەی ئەو عیلمی نەبوە بە مەقالاتی جهمیەکان و زانینی وەجهی خەطەء لە قسەکانیاندا، بۆیە ئەمەش قسەیەکی زۆر هەڵەیە، وە دەڵێت البخاری زۆر سودی لە کتابەکانی أبو عبید بینیوە و کتابی خلق افعالی لەسەر کتابەکانی ئەو نوسیوە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا هەڵەیەکی گەورەیە و حەقیقەتی نیە، نازانم لە کوێوە هیناوێتی، بۆیە دەڵێم ئەم کابرا مترجم ـە هەرچی بەدەمیدا بیت نایگێڕێتەوە و بە حەقی دەزانیت؍
ئەوەی من دیومە چەن شتێکی لەم جۆرەیە، الــلّٰــه دەزانیت چی تریشی تێدایە، دەتوانین بڵێین کتێبەکەی عەیبدار کردوە، وە لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت ئەم هەڵۆیە هی ئەوە نیە گوێی بۆ بگیرێت و کتێبی سەلەف شەرح بکات و قسە لەم بابەتانەدا بکات ئەسڵەن چجای بگات بەوەی کتابێکی ئاوا گەورە وەکوو سونەی عبد الــلّٰــه شەرح بکات، ئەم کابرا تەنها وەرگێڕە بەڵکوو وەرگێڕێکی زۆر خراپیشە و زۆر بە جورئەتە لەسەر دینی الــلّٰــه تعالی.
جا ئامۆژگاریم بۆ ئەوانەی فەزڵی مەنهەجی سەلەفیان زانیوە و گرنگی کتابەکانی سەلەفیان بۆ دەرکەوتوە، وە بەهۆی ئەمەوە مەیلیان هەیە بۆ هەڵۆ کە گوێی لێبگرن و دابنیشن بەلای شەرحەکانیەوە بۆ کتابەکانی سەلەف، ئامۆژگاریتان دەکەم بەوەی دەووربکەونەوە لەم کابرا و گوێی بۆ مەگرن، ئەم کابرا زۆر نەزانە بە مەنهەجی ئەهلی سونە و زۆر بە جورئەتە لەسەر دینی الــلّٰــه تعالی و لەقسەکردنیدا هەست بە هیچ تەقوایەك ناکەیت، وە با دەمە پیسەکەشی لەلاوە بوەستێت کە ئەڵێی گەنجی ناو کۆڵانە لە جنێوی پیسدا، وە لەگەڵ ئەوەشدا هەر بابەتێك بێتە ئاراوە خێرا و بە نەزانی قسەی تێدا دەکات دوای کە بۆی دەرکەوت بەو شێوازە نیە حاشا لەو قسەی تری دەکات وەکوو ئەوەی ئەسڵەن ئەم نەبوبێت کە قسەیەکی وای کردوە!! جا ئەمە تەنها جارێ️ك ڕووی نەداوە بەڵکوو زیاتر لە جارێك و دوو جار بەڵکوو بوەتە پیشەی و هەمیشەیی و بەردەوامە.
نازانم ئەم هەڵۆیە بۆ ئەوەندە حەزی بە موباهەلەیە ؟! وەکوو ماڵی خۆی کاول کردوە بەو موباهەلەیە دەیەوێت دەروێشەکانیشی فێری موباهەلە بکات و بیانخاتە ژێر لەعنەتی پەروەردگار و ماڵ وێرانیان بکات لەدونیا و قیامەت، لەکاتێکدا سەلەف ئەگەر بوختانیشیان بەدەمەوە بکرایە دەیان وت بەکەسی بەرامبەر: ئەگەر بەو شێوازەم کە تۆ دەیڵێت ئەوا الــلّٰــه لێم خۆشبێت، وە ئەگەر واش نیم الــلّٰــه لە تۆ خۆشبێت. بەڵام هەڵۆ یەکسەر لەعنەت حازرە نازانم چۆن ئەوەندە ئەمینە لەخۆی، نەخێر بەڵکوو زۆر بوێرە لەسەر الــلّٰــه تعالی.
ئەوەندەی موباهەلە کردوە تا بەجۆرێك ڕیسوا بووە هەر ڕۆژە و بە عەقیدەیەکی نوێوە دێت بەبێ ئەوەی خۆی تەبەڕا بکات لەعەقیدەی پێشوی، وای لێهاتوە ئەگەر پرسیاری عەقیدەی هـەڵــۆ بکەن لێمان نازانین بڵێین چۆنە چونکە هەر جارێك دەردەکەوێت بە عەقیدەیەکی ترەوە قسە دەکات، زنـدیـقـە سنەیەکە ڕاست دەکات کە پێی دەڵێت: أبو حاشا، ناوێکی پڕ بەپێستی خۆیەتی.
ئەم هەڵۆیە هەتا دەیزانی گەنج ڕووی لە کتێبی نەجدیەکانە شەو و ڕۆژی خستبوە سەر یەك بۆ شەرحکردنی کتێبەکانیان، بەڵام هەر ئەوەندە زانیی گەنج بەرەوڕوی کتێبەکانی سەلەف دەڕۆن یەکسەر هات بەجەهل و بەبێ شارەزایی و بە عەقیدەیەکی خەلەفیانە دەستی کرد بە شەرح کردنی سونەی حەرب الکرماني تاگەنجەکان ڕووی تێبکەن، وە کەوتە چەندین هەڵەی گەورە گەورە و زوڵم کردن لەو کتێبە و نوسەرەکەشی، لەشەرحەکەیدا هات بەرگریەکی کوێرانەی لە أبو حنیفة کرد،
ئایا کەسێك شارەزای عقیدەی ئەهلی سونە بێت دەڵێت الــلّٰــه ئادەمی لەسەر شێوەی ئادەم دروست کردوە ؟
یان دەڵێت ئەوەی بڵێت الــلّٰــه دەستی هەیە موجەسیمەیە ؟
یان دەڵێت کەسیک بزانیت فڵانە تاوان تاوانە و جاهل نەبیت پێی و بیکات ئەوە استحلالی ئەو تاوانەی کردوە و کافر دەبیت ؟
یان دەڵێت ابن حجر ــی ئەشعەری حیبری ئومەتە؟!
یان لەپێناو ئەوەی کە أبو حنیفة تەکفیر نەکرێت هات وتی علی کوڕی المدیني ــش وتویەتی قورئان مەخلوقە وەکوو چۆن أبو حنیفة وتویەتی!!
ئەمانە تەنها نمونەیەکی کەم بوون لە جەهلی ئەم کابرا بە مەنهەجی سەلەف، جا لە هەندێکی لەم عەقیدانە پەشیمان بوەتەوە بەبێ ئەوەی بڵێت من پێشتر عەقیدەم وابوە و ئێستە عەقیدەم بەم شێوازەیە، بەڵکوو بەبێ دەنگی پەشیمان بوەتەوە و بەڵکوو بە جۆرێك قسە دەکات وەکوو ئەوەی ئەسڵەن ئەم ڕۆژێك ئەو عەقیدە گومڕاییەی نەبووە، هیچ خەمی دینی ئەو خەڵکەی نیە کە گوێی بۆ دەگرن پێیان بڵێت من پێشتر لەم بابەتە ئاوام وتوە ئەوەی پێشتر گومڕاییە بەڵکوو ئەمە دروستەکەیەتی کە ئێستە پێتان دەڵێم لەترسی ئەوەی لای خەڵکی ناوی نەزڕێت و نەڵێن هەڵەی کردوە!
جا ئەم هەڵۆیە هاتوە بەو نەزانیەی شەرحی کتابی سونەی ئیمام عبدالــلّٰــه دەکات و چەندین هەڵەی گەورە دەکات لە شەرحەکەیدا بۆی
لە ریوایەتەکی خارجة دا کاتیك دەفەرموێت: (وَهَلْ يَكُونُ الِاسْتِوَاءُ إِلَّا بِجُلُوسٍ؟)
هـەڵــۆ دەڵێت : ئەهلی سونە خیلافیان هەیە لەسەر مەسەلەی جلوس ، وە خارجە لێرەدا مەبەستی استوائی ئینسانە!
یەکەم : نازانم ئەو خیلافەی لە کوێوە هیناوە و هەر لە خۆیەوە هەڵی بەست!
لە کاتیکا شتی وا بونی نیە ئەسڵەن، بەڵام هەڵۆ ئەوەی بێت بەدەمیا نایگەڕێنێتەوە و دەیڵێت!
دووەم : خارجە باسی ئایەتی {الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى} دەکات نەک باسی ئایەتیکی تر ، وە جلوس دەداتە پاڵ الــلّٰــه تعالی جلوسێکی لائیق بە زاتی بەرزی، هەڵۆ دەڵێت مەبەستی ئیستوای ئینسانە و دەیهینێت و دەیبات، ئەم ئینسانە ئینسانیکی زۆر بە جورئەت و چاو قائیمە، ئەوەی بەدەمیدا دێت لێی دەبێت بە دینی الــلّٰــه د، وە ئەو کەسانەشی دانیشتوون تەقەی سەریان دێت کەس نیە بڵێت هەڵۆ هەڵەت کرد.
کەسیک ئەمە حاڵی بێت ئایا لە عقیدەی ئەهلی سونە تێگەیشتوە ؟
کە لە خۆیەوە ئیدیعای خیلاف بکات و تەئویلی نصوص بکات بەبێ هیچ بەڵگەیەك!
ئەوە جگە لەوەی کە لە زۆر شوێندا ناوی ڕاویەکان بە هەڵە دەخوێنێتەوە ، بۆ نمونە دەڵێت : سلام ابن أبي معيط کە خۆی ابن ابي مطیع ـە.
لەو ریوایەتەی عبد الــلّٰــه ڕیوایەتی دەکات لە أبو ثورە ـوە لە باسی کرابیسی کە لێی دەپرسیت ئایا کرابیسی لەگەڵ ئێوەدا دەهاتە لای شافعی طەلەبی عیلم بکات د، ئا لێرەدا هەڵۆ هەر لە خۆیەوە دەڵێت: ئەم أبو ثورە ئەو أبو ثورە نیە کە تەلەبەی شافعی بووە !!!
لە کاتیکا هەمان کەسە و ناوەکەشی بە تەواوی هیناوە ئیمام عبدالــلّٰــه و دەلێت:
سَأَلْتُ أَبَا ثَوْرٍ إِبْرَاهِيمَ بْنَ خَالِدٍ الْكَلْبِيَّ عَنْ حُسَيْنٍ الْكَرَابِيسِيِّ، فَتَكَلَّمَ فِيهِ بِكَلَامٍ سُوءٍ رَدِيءٍ وَسَأَلْتُهُ هَلْ كَانَ يَحْضُرُ مَعَكُمْ عِنْدَ الشَّافِعِيِّ فَقَالَ: «هُو يَقُولُ لَنَا ذَلِكَ وَأَمَّا أَنَا فَلَا أَعْرِفُ ذَلِكَ أَوْ نَحْوَ هَذَا مِنَ الْكَلَامِ»،
لە 📚کتابی السنة لعبد الــلّٰــه هاتوە لە هاوەڵی بەڕێزەوە جندب رضي الــلّٰــه عنه کە فەرموویەتی:
ئێمە لەگەڵ️ رسول الــلّٰــه بووین ﷺ گەنجانێك بووین تازە خەریك بوو پێدەگەشتین، فێری ئیمان بووین پاشان فێری قورئان بووین جا ئیمانمان پێی زیادی دەکرد .
📚#السنة_لعبدالله_٧٧٦_٨٠٠ئەگەر بڕوانیە سەرەتای گومڕای گروپەکانەوە بۆمان دەردەکەوێت بەهۆی ئەمەوە گومڕا بوون، کە بەتایبەتی ڕەئسەکانیان پێش ئەوەی فێری ئەو ئیمان و عەقیدەیە ببن کە️ رسول الــلّٰــه ﷺ و هاوەڵەکانی لەسەر بووە، هاتوون فێری قورئان بوون ئەوەندەیان قورئان خوێندەوە هەتا وتیان کەس نیە لە ئێمە شارەزاتر بێت لە قورئان، جا تەفسیر و تەئویلیان کرد بەغەیری ئەو تەفسیر و تەئویلەی سەلەف، جا هەر بەو قورئانە گومڕا و کافر بوونەوە و شوێن غەیری ڕێبازی ئیمانداران کەوتن، بەهۆی تێگەشتنی خۆیان و وازهێنانیان لە تێگەیشتنی سەلەف هەندێك بوون بە خەواریج و هەندێك بوونە موڕجیئە و هەندێك بوونە قەدەری و هەندێكی تریش بوونە جەهمی و هتد .... جا ئامۆژگاریم بۆ خۆم هەموو ئەو گەنجانەی تازە پێدەگەن بۆ ئەوەی گومڕا نەبین، با پێش ئەوەی خۆمان فێری قورئان بکەین، با خۆمان فێری ئیمان و عەقیدەیەکی دروست بکەین لەسەر ئەو کتابە عەقیدەیانەی ئەهلی سونە کە لەسەر مەنهەجی سەلەف و ئەهلی ئاثار نوسراون تا کاتێك قورئانمان خوێندەوە وەکوو هاوەڵان ئیمانی پێ بهێنین و ئیمانمان زیاد بکات پێی، نەك وەکوو گومڕاکان پێی گومڕا و کافر ببینەوە و ئیمان پێی نەمێنێت. ناوی هەندێك لەو کتابانەی کە دەبێت موسڵمان بیانخوێنێتەوە و عەقیدە و بیروباوەڕەکەی لەسەر ئەو کتابانە دابمەزرێنێت تا گومڕا نەبێت و لا نەدات لە ڕێگای ئیمانداران و لەسەر ڕێبازی خیر القرون بێت لە ئیمانەکەیدا، وە الحمدلــلّٰــه بەشێکی زۆریشی وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی؍ ١- أصول السنة للإمام أحمد بن حنبل ٢- عقیدة الرازیین ٣- أصول السنة للحمیدي ٤- شرح السنة للبربهاري ٥- الإبانة الصغری لإبن بطه العکبري ٦- السنة لحرب الکرماني ٧- السنة لعبد الله بن أحمد بن حنبل ٨- السنة للخلال ٩- الرد علی الزنادقة والجهمية للإمام أحمد ١٠- الرد علی الجهمية للدارمي ١١- نقض عثمان بن سعید علی المریسي العنید ١٢- الإبانة الکبری لإبن بطه العکبري ١٣- الشریعة للآجري ١٤- شرح أصول إعتقاد لللالکائي ١٥- القدر للفریابي ئەمانە تەنها بەشێکی کەمن لە کتێبەکانی سەلەف دەربارەی ئیمان و عەقیدە، زۆر کتابی تر هەن کە لەسەر بابەتی تایبەت و گشتیش لە عەقیدەدا نوسراون لەبەر درێژ نەبونەوەی پۆست ناینوسین.☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/ktibxan
لا تقوم الساعة حتی.. قیامەت هەڵناستێ هەتاوەکوو..عن أنس رضي الــلّٰــه عنه قال: قال رسول الــلّٰــه ﷺ: [ لا تقوم السَّاعة حتى يَتَبَاهَى النَّاس في المسَاجد.] قیامەت بەرپا نابێت هەتاوەکوو خەڵک شانازی دەکەن بە دروستکردنی مزگەوتەوە.
📚[سنن ابي داود]= پۆز لێدان و شانازی کردن بە جوانی و ڕازاوەیی بینای مزگەوتەکان. —————————————- عن أبي الدرداء رضي الــلّٰــه عنه قال: (إذا زوقتم مساجدكم، وحليتم مصاحفكم، فالدمار عليكم) گەر مزگەوتەکان و موصحەفەکانتان ڕازاندەوە، تیاچوون بۆ ئێوەیە.
📚[رواه ابن أبي شيبة في المصنف]
لا تقوم الساعة حتی.. قیامەت هەڵناستێ هەتاوەکوو..عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ: [ لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى يَتَقَارَبَ الزَّمَانُ، فَتَكُونَ السَّنَةُ كَالشَّهْرِ، وَيَكُونَ الشَّهْرُ كَالْجُمُعَةِ، وَتَكُونَ الْجُمُعَةُ كَالْيَوْمِ، وَيَكُونَ الْيَوْمُ كَالسَّاعَةِ، وَتَكُونَ السَّاعَةُ كَاحْتِرَاقِ السَّعَفَةِ الْخُوصَةُ.] قیامەت هەڵناستێ هەتاوەکو کات بەخێرایی تێدەپەڕێ، ســاڵ وەکو مانگی لێ دێت، ومـانـگ وەکو هەفتەی لێ دێت، و هـەفـتـە وەکو ڕۆژی لێ دێت، و ڕۆژ وەکــو کاتژمێرێکی لێ دێت، وکاتژمێرێک وەکو سووتانى گەڵای دار خورمای لێ دێت.
📚[مسند احمد]
بەندەکان چی ئەنجام بدەن تا خۆشەویست بن لای الــلّٰــه ؟
٦٥٠٢. حَدَّثَنِي مُحَمَّدُ بْنُ عُثْمَانَ بْنِ كَرَامَةَ، حَدَّثَنَا خَالِدُ بْنُ مَخْلَدٍ، حَدَّثَنَا سُلَيْمَانُ بْنُ بِلاَلٍ، حَدَّثَنِي شَرِيكُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي نَمِرٍ، عَنْ عَطَاءٍ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ:
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
إِنَّ اللَّهَ قَالَ: ((مَنْ عَادَى لِي وَلِيًّا فَقَدْ آذَنْتُهُ بِالحَرْبِ، وَمَا تَقَرَّبَ إِلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إِلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ، وَمَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إِلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ، فَإِذَا أَحْبَبْتُهُ: كُنْتُ سَمْعَهُ الَّذِي يَسْمَعُ بِهِ، وَبَصَرَهُ الَّذِي يُبْصِرُ بِهِ، وَيَدَهُ الَّتِي يَبْطِشُ بِهَا، وَرِجْلَهُ الَّتِي يَمْشِي بِهَا، وَإِنْ سَأَلَنِي لَأُعْطِيَنَّهُ، وَلَئِنِ اسْتَعَاذَنِي لَأُعِيذَنَّهُ، وَمَا تَرَدَّدْتُ عَنْ شَيْءٍ أَنَا فَاعِلُهُ تَرَدُّدِي عَنْ نَفْسِ المُؤْمِنِ، يَكْرَهُ المَوْتَ وَأَنَا أَكْرَهُ مَسَاءَتَهُ.))
پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ فەرمووی:
الــلّٰــه تعالی دەفەرموێت:
هەریەکێک دژایەتی وەلی(بەندەیەکی خۆشەویست و نزیک)م بکات ئەوە جەنگی لە دژ ڕادەگەیەنم، و بەندە بە هیچ شتێک لێم نزیک نابێتەوە بە قەد ئەنجامدانی ئەوەی لەسەرم فەڕز کردووە، و هێشتا بەندەکەم لێم نزیک دەبێتەوە ئەویش بە ئەنجامدانی سوننەتە نەوافیلەکان (نوێژە سونەتەکانی پاش و پێشی نوێژی فەڕز) هەتاوەکوو خۆشم دەوێت، ئەگەر خۆشمویست:
*ئەوا دەبم بە ئەو بیستنەی کە پێی دەبیستێت،
وئەو بینینەی کە پێی دەبینێت، و ئەو دەستەی کە شتی پێ وەردەگرێت، و ئەو پێیەی کە پێی ڕێدەکات، ئەگەر داوام لێ بکات ئەوا پێی دەبەخشم، و ئەگەر پەنام پێ بگرێت ئەوا پەنای دەدەم، لەسەر ئەنجامدانى هیچ کردەوەیەک بە
گومان نەبووم وەکو گومانم لە کێشانی ڕۆحی ئیماندار، حەز لە مردن ناکات، ومنیش حەز ناکەم ئازاری بدەم.
📚 [صحیح البخاري| كِتَابُ الرِّقَاقِ | بَابُ التَّوَاضُعِ ]#فەرموودەی_قودسی : =فەرموودەی قودسی: ئەو فەرمودەیە رسول الــلّٰــه ﷺ وەحی بۆ کراوە، وتەکە و ماناکەشی هی الــلّٰــه تعالی ـیە و گێڕانەوەکەی هی رسول الــلّٰــه ـیە. *مەبەست لەم وتانە ئەوەیە هەرکەسێک کۆشش بکات بۆ نزیک بوونەوە لە الــلّٰــه بە ئەنجام دانى فەرزەکان وسونەتەکان، ئەوا الــلّٰــه هیدایەتی دەدات و سەرکەوتووی دەکات بۆ بەکارهێنانى ئەم چوار ئەندامە بەو شێوەیەی الــلّٰــه تعالی خۆی پێی ڕازیە = بۆ ئەوەی ئەهلی بیدەع و گومڕایی ئەم فەرموودەیە نەکەنە بەڵگە بۆ کوفرەکانیان (کە دەڵێن الــلّٰــه تێکەڵاو دەبێت لەگەڵ مەخلوقەکان) سبحانە و تعالی عما یصفون، لای ئەهلی سوننە مانای ئەو وشانە ئەوەیە کە ئاماژەمان پێدا : واتای تەوفیق و باش بەکارهێنانی و بە حەق بەکارهێنانی ئەندامەکانیەتی. و الــلّٰــهش تێکەڵاو نیە لەگەڵ مەخلوقەکانی، بە زاتی خۆی لە سەر عەرشە لە سەرووی ئاسمانی حەوتەم و عیلم و زاناییەکەی هەموو شوێنێکی گرتۆتەوە. = دەرئەنجامی کردنی ئەم کارانە تەنها لەگەڵ عەقیدەی ڕاست و تەوحیدێک خاڵی لە شرک.
