بەلگە :: Balga
前往频道在 Telegram
681
订阅者
-124 小时
-47 天
无数据30 天
帖子存档
سەرۆکی لیژنەی فەتوای ھەرێمی کوردستان وەلام ئەداتەوە سەبارەت بە ئالوگۆڕی دروای (دینار و دولار ) لە فروکەخانەکانی ھەولێر و کەرکوک ..
#دلیل #بەلگە
ئەگەر مرۆڤ لە کاتی خوێندنەوەی فاتحەدا ( پژمی) و بۆ ماوەیەک لە خوێندنەوەکەی وەستا, ئایا دەبێت لەو وشەیەی پێش (پژمین)ەوە کە خوێندوویەتی بەردەوام بێت، یان دەبێت فاتحەکە لە سەرەتاوە دووبارە بخوێنێتەوە ؟
#معهد_الإمام_النووي
#الفقه_الشافعي
#بەلگە #دلیل
"شێخ فاروق"
ئەو پیاوەی لەسەر مال ومولک وزەویەکە شەھید بوو, لەسەر زەویەکەی خۆی لە گوندی تەل نزیك بە شاری نابلوسی فەلەستینی کۆمەڵێك جولەکەی زایۆنی هێرشیان کردە سەری بۆ داگیر کردنی زەوی و موڵکەکەی
بەڵام ئەم پیاوە غیرەتی قبوڵی نەکرد و لێیان هاتە دەست و چەکی لە یەکێك لە زایۆنیەکان ڕفاند و دوو سەربازی لێ کوشتن ،،،، دواتر خۆشی شەهید بوو.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
على تُرْبِهِ نامَ، والأرضُ تشهدُ
بأنَّ الثَّرى بدموعِ الفقدِ يَخلُدُ
عناقيدُ زيتونٍ تُظلِّلُ قبرَهُ
وفي كلِّ غُصنٍ ألفُ دعاءٍ يُردَّدُ
#دلیل #بەلگە
ئایە ھەموو نوشتەیێ شیرکە؟ ئایە جیاوازی ھەیە لە نێوان نوشتەی شیرکی و هەڵواسینی قورئان یان دوعا نەقلکراوەکان لە پێغەمبەرەوە ﷺ ؟
ئیمام نەواوی موعتەمەدی مەذھەبی شافعی لە کتێبی "المجموع" (بەرگی 2، لاپەڕە 71) دەفەرمووێ :
نووسینی شتێک لە قورئان و هەڵواسینی بە ژنان یان منداڵان یان پیاوانەوە ناپەسەند نییە (مەکرھ نییە) ئەگەر لە ناو غیلافێک یان دەفرێکدا (وەکو مۆم یان چەرم یان شتی تر) کە قایم و پتەو بێت و پارێزراو بێت، چونکە هیچ دەقێکی صحیح (ڕاست و دروست) نەهاتووە کە(حرام) قەدەغەی بکات .
هەروەها لە ئیمامی مالیک (ڕەحمەت ورازیبوونی خودای لەسەر بێت) گێڕدراوەتەوە کە هیچ کێشەیەکی تێدا نییە ئەگەر قورئانەکە لە غیلافێکدا پارێزراو بێت واتە شتێک ھەبێت کە لە لەناوچۆن و پیسایی و بێ نرخ دانان بیپارێزێت .
بەڵگەی ئیمام نەواوی چیە؟:
ئیمام نەووی بەلگەی بە فەرموودەی عەبدوڵڵای کوڕی عەمرو (خوا لێیان ڕازی بێت) هێناوەتەوە:
کە پێغەمبەری خودا ﷺ دوعایەکی فێرکردبوون لە کاتی ترس و دڵەڕاوکێدا بیلێن : «أعوذ بكلمات الله التامات من غضبه، وشر عباده، ومن همزات الشياطين، وأن يحضرون».
وە عبداللە ئەم دوعایەی فێری منداڵەکانی دەکرد، و ئەوەشیان کە بچووک بوو و لەبەری نەبوو، بۆی دەنووسی و پێوەی هەڵدەواسی, ئەم فەرموودەیە (ئەبو داود و ترمیزی) گێڕاویانەتەوە، و ترمیزی فەرموویەتی: فەرموودەیەکی حەسەنە.
قەوانە یاخود نوشتە قەدەغەکراوەکان لەم بابەتە نین:
ئەو فەرموودانەی کە تێیاندا هاتووە باسی شیرکی نوشتە دەکەن بریتین لە :
(إن الرقى والتمائم والتولة شرك) یان (من تعلق تميمة فقد أشرك), ئیمام دەفەرمێ مەبەست لێیان ئەو قەوانانەیە کە خەڵکی سەردەمی نەفامی (جاهیلییەت) هەڵیان دەواسی، بەو باوەڕەی کە خۆیان واتە ئەو نوشتانەی کە چەند شتێکی حەرامیان تێدا دەکرا و پێیان وابوو کە خودی نوشتەکە واتە زاتیاتی قەوانەکە چاوپیس یان بەڵا لادەبەن، ئەو شتانەش بریتی بون لە موروو و ئێسک و پەت و شتی هاوشێوە, ئەم جورە بروایە و نوشتەیە یە کە پێغەمبەر ﷺ بە شیرکی داناوە.
سەبارەت بە هەڵواسینی قورئان:
ئەوە لای زانایان رێگە پیدراوە ، لە جوری ئەو نوشتانە نییە؛ چونکە موسلمان پێیان وایە کە شیفا و چاکە و خراپە ھەمووی لە لای خوداوەیە, نەک باوەڕهێنان بە موروو یان بەرد یان پەتێک, بەلکو بو ئەوە دەبەسترێ کەسێک لەبەری نیە منالە یان کەسێک لەبیری دەچێتەوە کە روژانە ئەم ویردەی بخوێنێ بەھوی ئەو لکاندنەوە بیری دەکەوێتەوە و لەسەری دەخوێنێ الی اخرە .
لەگەڵ ئەوەشدا، زانایان لەم بابەتەدا جیاوازن:• ھەندێک لە زانایان ڕێگەیان پێداوە: لەوانەش کۆمەڵێک لە مالیکییەکان و هەندێک لە شافیعییە و حەنبەلییەکان، و ئەمەش ئەوەیە کە نەووی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لێرەدا پەسەندی کردووە.
ئەم بابەتە ڕا جیای ھەیە لە نێوان زانایاندا:• ئەوانەی کە ڕێگەیان بە هەڵواسینی ئایەتەکانی قورئان یان دوعا گێڕدراوەکان داوە، مەرجیان داناوە کە لە قورئان یان زیکرە جێگیرەکان بێت، لەگەڵ باوەڕبوون بەوەی کە سوود و چاکە تەنها لە خوداوەیە، و پێویستە پارێزراو بێت لە سووکایەتیپێکردن. • ئەوانەی قەدەغەیان کردووە، پێیان وابووە کە فەرموودەکانی قەدەغەکردنی نوشتە گشتگیرن، و وازهێنان لە هەڵواسین باشتر و پارێزراوترە لەبەر سدی ذریعە، و تەنها خوێندنی قورئان و زیکر و ڕوقیەی شەرعی بەسە. بۆیە دروست نییە بوترێت: هەرکەسێک ئایەتێکی قورئانی هەڵواسی بێت ئەوا کەوتوتە ناو شیرکەوە؛ چونکە ئەم بابەتە جێگای ئیجتیهادە لە نێوان زانایاندا, بەلکو ئەوەی شیرکە لەنێو زانایان بریتییە لە هەڵواسینی نوشتە لەگەڵ باوەڕهێنان بە کاریگەری سەربەخۆیان یان ئەوەی کاری سەردەمی نەفامی (جاهیلییەت) بووە.
قِيلَ لِابْنِ الْمُبَارَكِ: مَا دَوَاءُ الْقَلْبِ ؟
فَقَالَ: قِلَّةُ الْمُلَاقَاةِ لِلنَّاسِ.
«لە عەبدولڵا بن المبارک پرسیان: چارەسەری دڵ چییە؟
فەرمووی: کەمکردنەوەی تێکەڵبوون و ملاقاتی خەڵک.»
واتە زۆر تێکەڵبوون بەبێ پێویستی، زۆر قسەکردن، و دانیشتن لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەک، زۆرجار دڵ توند دەکات، کاتی مرۆڤ لەناو دەبات، و لە یادکردنی خودا و عبادەتەکانی ساردی دەکاتەوە .
📚 الرسالة القشيرية#دلیل #بەلگە
“ڕێگای سەرکەوتن سەرەتا لە دڵ ەوە دەست پێدەکات”
کاتێک برۆنۆ مێتسۆی فەرەنسی لە ساڵی ٢٠٠٠دا ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی سەنیگالی گرتە ئەستۆ، تەنها وەک کارمەندێکی نوێ سەیری ئەو وڵاتە غەریبەیەی نەکرد، ئەو بە تەواوی خۆی لە کەلتوور و خەڵکەکەی نوقم کرد، مێتسۆ عاشقی کچێکی موسڵمانی سەنیگالی بوو بە ناوی "حەوا نەدیا"، بە فەرمی موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند، ناوەکەی گۆڕی بۆ (عەبدولکەریم مێتسۆ) و بوو بە کوڕێکی ڕەسەنی سەنیگال.یاریزانەکان نەک تەنها وەک ڕاهێنەر، بەڵکو وەک باوک و برا گەورەی خۆیان سەیریان دەکرد، پێیان دەگوت "جادووگەرە سپییەکە". ئەوەبوو بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا، مێتسۆ سەنیگالی گەیاندە مۆندیالی ٢٠٠٢ی کۆریا و ژاپۆن، تیروپشکەکە سەختترین تاقیکردنەوەی خستە بەردەم ئەم پیاوە، کە ئەویش یاریی کردنەوەی مۆندیال، سەنیگال بەرامبەر فەرەنسای پاڵەوانی جیهان و نیشتمانی دایکی مێتسۆ! میدیاکانی فەرەنسا زۆر گاڵتەیان بە سەنیگال دەکرد، تەنانەت دەگوترا "ئەمە یاریی نێوان تیپی یەکەم و تیپی دووەمی فەرەنسایە" (چونکە زۆربەی یاریزانانی سەنیگال لە خولی فەرەنسی یارییان دەکرد). بەڵام مێتسۆ لە ژووری جلگۆڕیندا تەنها یەک دێڕی بە یاریزانەکانی گوت کە مێژووی گۆڕی: "بڕۆنە ناو یاریگا... پێیان پیشان بدەن کە ئێوە چەند بەهێزن، فەرەنسییەکان لە ژێر فشارێکی شێتانەدان، بەڵام ئێوە تەنها یاری دەکەن بۆ ئەوەی مێژوو بنووسنەوە." لە ٣١ی ئایاری ٢٠٠٢، لەبەردەم جیهاندا، سوپڕایزێک ڕوویدا. سەنیگال بە گۆڵێکی مێژوویی "پاپا بوبا دیۆپ" بە ئەنجامی (١-٠) لە فەرەنسای گەورەی بردەوە! مێتسۆ فەرەنسای تووشی شۆک کرد و نیشتمانەکەی خۆی لە مۆندیالدا خستە سەر ئەژنۆ، سەنیگال لەو مۆندیالەدا تا قۆناغی چارەکی کۆتایی ڕۆیشت و بوو بە ئەسپی ڕەشی مۆندیال.
دوای تێپەڕبوونی ساڵانێک، لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣دا، عەبدولکەریم مێتسۆ دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، لە تەمەنی ٥٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. پێش مردنی، مێتسۆ وەسێتێکی کرد کە دڵی هەموو ئەفریقاییەکانی هەژاند، ئەو داوای کرد تەرمەکەی نەبرێتەوە بۆ فەرەنسا، بەڵکو لە گۆڕستانی موسڵمانانی "یۆف" لە داکاری پایتەختی سەنیگال بنێژرێت.لە ڕۆژی بەخاکسپاردنیدا، تەواوی گەلی سەنیگال بە گریان و لێشاوی فرمێسکەوە ماڵاوایییان لەو پیاوە سپی پێستە کرد کە فێری کردن چۆن باوەڕیان بە خۆیان هەبێت و لە هیچ کەسێک نەترسن.
کاتێک ئیمان و وەرزش مێژوو دەنووسنەوە#مۆندیال #مۆندیال_mondial #بەلگە
وعليكم السلام و رحمة الله وبركاته..
وەڵام:
ئەسڵ لە هەموو یارییەکدا دروستی و حەڵاڵییە، مەگەر بە هۆکارێک ببێتە حەرام(راستەوخۆ ) وەک قومار پێ کردن، كه دەبێتە (حرام لذاته). یان(ناراستەوخۆ) وەک ئەوەی لەگەڵیدا درۆبکرێت و سوێندخواردنی ناهەق بخورێت و نوێژ یان هەر واجبێکی شەرعی تری لەپێناودا بفەوتێنرێت) یان جنێودان و قسەی ناشیرین و..هتد تیادا بگوترێت. ئەو کات یاریەکە دەبێتەوە (حەرام لغيره)..
ئەم یاریەی کە لە پرسیارەکەدا هاتووە بەو شێوەیە، ئەگەر وەک ماروپەیژە وابێت و قوماری لەسەر نەکرێت و درۆ و سوێندی درۆی تیادا نەکرێت و نوێژی لەبۆ نەفەوێنرێت..هتد، ئەوا ناچێتە خانەی حەرامەوە، بەڵام چونکە زاری تیادا بەکار دێت، ئەوا کەراهەتی هەیە؛ چونکە زار بۆ بەختگرتنەوەیەو ئەو کارەش بۆ خۆشیش بێت هەر دروست نییە، ئەگەرچی منداڵ کە بەکاری دێنێ ئەو بابەتە نازانێت و بەو نییەتەش ناکرێت.
بۆیە باشتر وایە یارییەک بکرێت کە زارو ماری تیادا بەکار نەیەت..
واللە تعالی اعلم
د.حسن المفتي
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە جەنابی دکتور ئەحوال وامورتان چۆنە قوربان باشن ان شاء الله. دکتور حوکمی ئەم یاریە چیە ماوەیێکە لە مالان منال و گەنج خەریکین, ھەر بو خۆشی و کات کوشتن, ئایە لەبەر ئەوەی نرد (زار) ی تێدایە حەرامە, یاخو پێویستە لەسەر شتێ یاری ئەنجام بدرێ ئینجا حرامیەتی تحقق ئەکا ؟
یەکێک لە ماناکانی: (حدیث , افتاء)
حدیث, واتە: جێنشینی پێغەمبەری خوا ﷺ یان نوێنەرایەتی پێغەمبەر ﷺ لە فەرامایشتەکانی.
افتاء, واتە: جێنشینی خودای گەورە جل جلالە لە بەیانکردنی فەرمانەکانی و بەرێوبردنی کاروبارەکان و روونکردنەوەی ئەوەی لای خەلک نەزانراوە.
#دلیل #بەلگە
یقول سیدنا ابن عباس رضی اللە عنە:"مذاکرة العلم ساعة افضل من احیاء لیلة".
پێداچۆنەوە و وەبیرھێنانەوەی ئەوەی فێری بووی لە عیلم یەک کاتژمێر,چاکترێکە بو انسان لە زیندوکردنەوەی شەوێک بە عیبادەت ..
عەللامەو موحەدیثی سەردەم شێخ محمد عوامة دەفەرمووێ: "طالب العلم مثل الجندی فی المعرکة".
سەرباز کاتێک لە جەنگ دایە ئەگەر بێت و چەکەکەی فرێدات تاوانبار دەبێ وە سزای توندی بو دەبێ چونکە بە خیانەتکار لە قەلەم دەدرێ, بە ھەمان شێوە (طالب علم)یش گەر بێت و قەلەمەکەی فرێبدات وە واز بێنێ لەوەی فێری بوە و کتێب و مذاکرەی تەرک بکات, ئەوا خیانەتکارە و خیانەتەکەی ئەو بریتیە لە خیانەت کردن لە دین و شەریعەت ..
#دلیل #بەلگە
پێناسەیێکی زور جوان بو حالی ئێستای کولیە و زانکۆ شەرعیەکانی کوردستان, بەراستی خیانەتە لەم بەشانە دەکرێت لە کوردستان,چوار سال تەلەبە ئەخوێنێ کەچی فێری عەرەبی نابێ چجای علم ومەعریفەت ..
#دلیل #بەلگە
ئایە دوای بانگی مغریب و پێش دەستپێکردنی نوێژی فەرزی مغریب بە جەماعەت لە مزگەوت, ئایە دوو رکاعەتی سونەت لەو نێوانە ھەیە یان بیدعەیە ؟
زورێک لە مزگەوتەکان کێشە و نیقاشی تێدا دەکرێ لەسەر ئەوەی ئەوو دوو رکاعەتەی پێشی نوێژی مغرب کە لە ھەندێ مزگەوتەکان دەکرێ بیدعەیە یان نا, ھەتا جارێکیان لە مزگەوتی خوشمان کە چەندین سالە ھەر لە قەدیمەوە و بیدایەی مزگەوتەکەمان ئەم دوو رکاعەتە بەردەوام دەکەین و تەرکمات نەکردوە, روژێکیان ماموستایێکی ئاینی خەلکی شوێنێکی تر دێتە مزگەوت و بە دوو حاجی بەتەمەن دەلێ ئەوە چیە دەیکەن بیدعەیە و ئەصل و ئەساسی نیە, دواتر ئاگەدارکرام کە ئایە راستە بیدعەیە, منیش ئەم نوسینەی بو دەنووسم بو ئەوەی پێی بگات دلنیاشم پێی دەگات و دەیخوێنێتەوە کە ئایە بیدعەیە و ئەسل و ئەساسی نیە یان حەدیثە و پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئیقراری لەسەر کردوە !!
ھەلبەتە کاتێک دەلێن حەدیث یاخود سونەت دەبێ بزانی کە چیە, پێناسەی (حەدیث) فەرموودە بریتیە لە: (کل ما اضیف الی النبی ﷺ من قول او فعل او تقریر او صفة), واتە ھەموو ئەوەی دەدرێتە پال پێغەمبەر ﷺ لە گوفتار و وتە یان کردەوەیێک واتە کارێک یان تەقریرێک واتە دانپێدانان یان سیفەتێک واتە شکل و شێوەی پیروزی یان چونیەتی بەرێوەچوون و دانیشتن و سەکەناتی.
کەواتە حەدیث یاخود فەرمودە دابەش دەبێتە سەر چوار جور: [الحدیث القولی , الحدیث الفعلی , الحدیث الوصفی , الحدیث التقریری], کەوا یەکە بەیەکەیان رووندەکەینەوە.
1- الحدیث القولی: واتە ئەو فەرموودانەن کە پێغەمبەر علیە افضل الصلاة واتم التسلیم بە زمانی موبارەکی فەرموبێتی وەکو فەرموودەی کە فەرموویەتی: (من حسن اسلام المرء ترکە مالا یعنیە) لە جوانی ئیمانی ئینسان ئەوەیە شتێ پەیوەندی بەوەوە نەبێ تەداخولی نەکات,کە ئیمامی مالک ابن انس بومان ریوایەتی دەکات.
2- الحدیث الفعلی: ئەو فەرموودەیەیە کەوا (صحابیەک)ھاوەلێک, پێغەمبەری بینیوە ﷺ کارێکی ئەنجام داوە ئەویش بومان باسی دەکات, وەکو حوزەیفە رضی اللە عنە دەفەرمووێت,(کان رسول اللە ﷺ اذا قام لیتھجد یشوص فاە بالسواک), واتە ھەر کاتێ پێغەمبەر ھەستابوایە بو نوێژی تھجد سیواکی بەکار ئەھێنا, کەواتە ھەر کردەوە و فیعل و عەمەلێکی رسول اللە بومان دەبێتە حەدیث گەرچی بە زووبانی موبارەکیشی نەیفەرمووبێ.
3- الحدیث الوصفی: ئەوەیە کە صحابیێک بومان باسی سیفەت و شێوەی پێغەمبەری نازدار دەکات لە سیفەتە خەلقیەکەی واتە بەژنوبالای پرچی و چاوی وریشی موبارەکی وە سیفەتە خولوقیەکانیش واتە رەوشتەکانی و ئەدەبی پێغەمبەر ﷺ , بو نمونە ابی الطفیل کاتێک وەصفی پێغەمبەر دەکات ﷺ دەفەرمووێ:(کان ابیض ملیح الوجە) واتە شکلی سپی و سوریێکی زور جوان رێکی ھەبوو, یاخود فەرموودەی دایکە عائشة غەرقی رەحمەت بێ: (كان خُلُقُه القرآنَ ) واتە لە خویدا رەوشت وئاکاری قورئان بو, ئەمەش بو ئێمە دەبێتە حەدیث کە ئایە چون دانیشتوە چون نانی خواردوە چون بەرێگادا رویشتوە.
4- الحدیث التقریری: واتە ئەوەی شتێک یان کارێک لەبەرامبەری یان لە حزوری دەکرێت و پێغەمبەر ﷺ ئینکاری ناکات واتە نەھیان ناکات لەو کارە واتە پێی ڕازیە, ئەگەر دروست نەبوایە یان تاوان بوایە ئەوا حەتمەن ئاگەداری دەکردنەوە و دوریانی دەخستەوە لە ئەنجام دانی ئەو کارە, بو نمونە :
روى أنس بن مالك رضي الله عنه أنه سُئل عن التطوع بعد صلاة العصر، فقال: «كان عمر يضرب الأيدي على صلاة بعد العصر، وكنا نصلي على عهد النبي ﷺ ركعتين بعد غروب الشمس قبل صلاة المغرب». فسأله السائل: «أكان رسول الله ﷺ صلاهما؟» فقال أنس: «كان يرانا نصليهما فلم يأمرنا ولم ينهنا». (رواە مسلم: 1\573)
ئیمامی ئەنەس دەگێرێتەوە کە پرسیار کرا لەسەر نوێژی سونەت لە دوای نوێژی عەسر, فەرمووی ئیمامی (عمر) رضی اللە عنە دەستی ئەوانەی دەکێشا و لە نوێژەکەیان دەری دەکردن و پالی پێوە دەنان لە نوێژی سونەتی دوای عەسر بو ئەوەی خەلک ئیقتیدا بە سونەتی پێغەمبەرەوە ﷺ بکەن, وە ھەروھا ئێمەش لەسەردەمی پێغەمبەر ﷺ لە دوای خۆر ئاوابوون وە پێشی نوێژی مەغریب (واتە نێوان بانگ و قامەت) دوو رکاعەت نوێژمان دەکرد ., جا پرسیاریان لێ کرد کە ئایە پێغەمبەر ﷺ ئەو دوو رکاعەتەی ئەنجام دەدا, ئەنەس یش فەرمووی ئێمەی ئەبینی کە ئەنجامی ئەدەین نە فەرمانی پێ دەکردین لە ئەنجامدانی وە نە قەدەغەیشی دەکردین لە ئەنجامدانی ..
بویە زور شەرمە انسان خطیب بێت و مزگەوتی ھەبێ و جومعە بو خەلک بدات وە جیاوازی نێوان سنة موکدە و سنة غیر موکدە نەکات, وە نەزانێ چی بیدعەیە و چی بیدعە نیە کە بکەوێتە ئەم ھەلەیە بە سونەتێک بلێ بیدعە !!#دلیل #بەلگە #فقە
جیاوازی لە نێوان ھەردوو زاراوەی :
* اسنادە حسن , اسنادە صحیح
* حدیث حسن , حدیث صحیح
لەوانەکانی, توضیح علم مصطلح الحدیث.
“دومیـــنە و کـــۆنکان”
ئەسڵ لە هەر یارییەکدا دروستییە، بەڵام ئەگەر قوماری لەسەرکرا یان بووە هۆی حەرام، وەک چوواندنی نوێژەکان، خواردنی سوێندی درۆ، ئیسراف و تەبزیری ماڵ، تێکەڵی بە نامەحرەم، کوشتنی کات لەسەر حیسابی عیبادەت و تەحصيلى عيلم ، قسەی ناشیرن بەیەکتر، عاجز بوون لەیەکتر، چاوکردن لە نوێژنەکەر و خۆشوبهاندن بە بێ باوەڕان و فاسیقان ..هتد ئەوا دەبێتە حەرام..
ئەو یاریانەش کە باست کردوون لە زۆربەی حاڵەتەکاندا حەرامن، لەهەندێک حاڵەتیشدا کەراهەتیان هەیە، کەواتە لە هەموو حاڵەتێکدا تەنانەت ئەگەر لەسەر قوماریش نەبێت و حەرامیشی تێکەڵ نەبێت با هەر نەکرێن، بەتایبەت دۆمینە و یاری وەرەق، چونکە شەهامەت و مروئەتی و حورمەتی پێ دەشکێت..بەشێوازێک لە شێوازەکان هەر دەبێتە حەرام، لانی کەم زاری لە دۆمینەدا هەیە کە یانسیبەو رەمزو هێمای بێ شەرعیش لە یاری وەرەقدا هەیە..
بەڵام دامە و سێ ڕسکێن و شاترنج ئەگەر لە چوارچێوەی شەریعەتدا کران مەجالێکی تیادا هەیە...
واللە تعالی اعلم
د.حسن المفتي
ئەھلی عیراق بە مەدرەسەی ئەھلی رەئی ناسراون وە کاتێک دەوترێ ئەھلی(رەئی) کەسانێک واتێدەگەن کە (نص) یان بو ھاتووە لایان داوە و رەئی خۆیان پێش خستوە!!
بەداخەوە زۆر ھەلەیە ئەم تێگەیشتنە, رەئی بەو مانایە دێت کەوا زۆر بیرتیژ بونە واتە (ئەھلی فھم)بونە لە تێگەیشتن لە دەق و تێگەیشتن و دەرھێنانی ماناکانی دەق(نص).
چونکە زور جار ئەھلی عیراق فەرموودەی (مرسل)یش دەکەنە حوججە کە ئەو فەرمودەیەیە کە تابعی دەیداتە پال پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەبێ ناو ھێنانی صحابی, لە کاتێکدا لای نوقادی ئەھلی حەدیث رەتکراوەیە, وە ھەروەھا لە ھەندێ شوێن فەرمودەی (ئاحاد) پێش (قیاس) دەخەن تایبەت لە مەسەلەی (ڕۆژوو) شکاندن بۆ کەسی - ناسی - کە ئاگای لە خۆی نیە.
بویە کاتێ دەوترێ (ئەھلی ڕەئی) نابێ ئەوە بێت بە مێشکت کە ئەمانە رەئی خۆیان پێش ئایەت و حەدیث دەخەن ...
#دلیل #بەلگە
ئایه كاتێك دهگوترێن تهواتور مهبهست پێی چهند كهسه یاخو ئهو ژماره زوره چهنده ؟
1- پولێك له زانایان دهفهرموون كه (چوار) كهس دهبنه تهواتور، قیاسیان كردیه لهسهر ژمارهی (شاهد) شایهدی ئهو كهسانهی دهبنه شاهید له كاتی ئهنجامدانی كهسێ بو (زینا)، واته كاتێك كهسی زینا دهكات بهو چوار كهسه حوكمهكه جێبهجی دهكرێ، چونكه ناكرێ ههر چواریان درۆ بكهن.
2- بهشێكی تر له زانایان فهرموویانه عددی تهواتور بریتیه له (پێنج) كهس، ئهم زانایانه قیاسیان كردوهته سهر مهسئهلهی (لعان) واته كاتیك پیاو یان ئافرهت لهعنهت لهیهك دهكهن، لعان چیه ؟ ئهوهیه كه پیاو به ئافرهتهكهی بلی زینات كردیه وتومهتباری كات به زینا و شایهدی نهبن كه قسهكهی دووپاتبكریتهوه، لهم كاته ئهم پیاوه (چوار) جار شایهدی دهدات كه ئافرهتهكهی زینای كردوه وه جاری (پینجهم) لهعنهت لهخۆی دهكات ئهگهر بێت و درۆ بكات، بویه زانایان فهرموویانه قیاس به بابهتی لعان كه تهواتور پیویسته له پێنج كهس كهمتر نهبێ یان پینج بن بو ئهوهی حوكمی لهسهر ثابت بی.
3- بهشیكی تر له زانایان دهفهرموون كه ئیمامی سیوطی ش ئهو رهئیهی ههلبژاردیه دهفهرموون كه تهواتور پیویسته (10) كهس بن، لهبهرئهوهی له دوو حالهت باسی 10 كرایه له قورئانی پیروز، یهكهم له سورهتی (بقره) خودای گهوره دهفهرمووێ:(فَصِيَامُ ثَلاثَةِ أَيَّامٍ فِي الْحَجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ تِلْكَ عَشَرَةٌ كَامِلَةٌ﴾. بویه دهلێن (10) لانه یحصل به تمام المقصود و قوة الخبر.
ههروهها له ئایهتێكی تر له سورهتی بقره له قصهی نبی شعیب و موسی علیهم السلام دهفهرمووێ (فَإِنْ أَتْمَمْتَ عَشْرًا فَمِنْ عِنْدِكَ)، له ههردوو ئایهت مهقسهد و بههیزی ههوالهكه به ژماره 10 دوپاتبوهتهوه، دكتور محمود الطحانی خاوهنی كتێبی تیسیر یش ئهم رهئیهی پی پهسهند و قبوله.
4- بهلام ئیمامی نهوهوی دهفهرمووێ نهخێر جاری وا ههیه به (10) كهسان ناگهینه تهواتور بهلام به (4) كهسان دهگهینه تهواتور، بویه ئیمامی (ابن حجر) رهحمهتی خودای لیبێ له وهلامی رهئی یهكهم دەفەرمووێ، ئهگهر 4 كهس قهتعی بوایه ئهی بوچی له بابی لعان 5 جارە واته له جیاتی پێنج كهس بهلكو ئهوه تایبهت و خاصە نابنه گشتی بو ههموو بابهتهك، لا یشترط عدد معین بل المدار علی حصول العلم بحسب القرائن و قوة النقل، واته پێوهرهكه به دهستهینانی زانین و دلنیایی یه نهك ژماره عدد ..
وانەکانی/ تیسیر مصطلح الحدیث,د.عدنان السورچی.#دلیل #بەلگە #الحدیث
