3 288
订阅者
-224 小时
-117 天
-4630 天
帖子存档
3 288
جلی شەرعی ئافەرەتان تەنهاو تەنها باڵا پۆشیە یان بەجلێکی کوردی جوان یان بە جلێکی داپۆشراوی جوان
ئیترهەرجی بکەن وبلین نەدینەنەشەرعی خوایە کلتوری عرەبە مافی بەئیسلام وئیمەو کوردەوەنیە ئەودینەش مەشێوێنن لەژێرناوی پاراستنی شەرەف و ئیمان و جلی شەرعی
بچن دلتان شەرعی کەن جاری
ئسلامەتی ئەمەیە پۆشتەبیت بەس جنێوفرۆشبیت!؟؟؟بە سیماڕیش وسیواک
بەدەم پڕلە بوختان قسەی نەشیاو!؟
بەڕوکەش نوێژ خوێن پڕۆفایل
هەمووی قورئان وڤیدۆی مەلا
لەکردارە پڕییت لەڕق وکینە
3 288
نوێژی_چێشتەنگاو
#صلاة_الضحی
هەموو ڕۆژێك ٣٦٠ چاکە بە ۵ خولەك بەدەست بێنە
❞بە دوو رڪعات نوێژی چێشتەنگاو❝
🌻عَن أَبِي ذَرٍّ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:-
أَنَّهُ قَالَ:- ” يُصْبِحُ عَلَى كُلِّ سُلَامَى مِنْ أَحَدِكُمْ صَدَقَةٌ... وَيُجْزِئُ مِنْ ذَلِكَ رَكْعَتَانِ يَرْكَعُهُمَا مِنَ الضُّحَى“
📙رواە مسـلم
إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ:-
﴿ إِنَّهُ خُلِقَ كُلُّ إِنْسَانٍ مِنْ بَنِي آدَمَ عَلَى سِتِّينَ وَثَلَاثِمِائَةِ مَفْصِلٍ﴾
📙صحيح مسلم
هەموو ڕۆژێك پێویستە موسڵمان بۆهەر جومگەیەڪی صەدەقەیەك بڪات کە ٣٦٠ جومگە لەجەستەی مرۆڤدا هەیە ئەوەش بەڪردنی دوو ڕڪات نوێژی چێشتەنگـاو.
#kurdash #تێبینی #kurdistan #دعاء
3 288
#فەتوای شەرعی لە نێوان جاران و ئێستادا........
_ جاران ڕەسمیان لا حەرام بوو دواتر حەڵاڵ کرا.
_ جاران سایەقی ژن حەرام بوو ئەویش حەڵاڵ کرا.
_ جاران دەنگدان و هەڵبژاردن کوفرو گومڕایی بوو، ئیستا دروستەو زۆر زەروریشە
_ جاران حیزبایەتی بیدعەت و حەرام بوو ئێستا پاڵپشتیکردن و دەنگدان بەو حیزبەی کە پارەت پێ دەدات و دەعمت دەکات و مزگەوتت پێ دەدا با علمانیش بێت با زاڵمیش بێت، دروستەو زۆر پێویستە.
_ جاران ئیشکردنی ئافرەت فیسق و فجور و تێکدانی کۆمەڵگا بوو ئەویش حەڵاڵکرا پاڵپشتی دەکرێت.
_ جاران زانکۆ جێگەی خۆعەرزکرن و مەلزەمەبوو لە جیاتی زانست و حەیا، دوایی بەسنگەخشکێ خۆیان بۆ کوتا.
_ جاران تەعزێ بیدعەت و گومڕایی بوو ئێستە سوننەتە.
_ جاران بەکارهێنانی تەسبیح بیدعەت و گومڕایی بوو ئێستا موباح ئاساییە.
_ جاران وەرگرتنی پارەی زەکات و سەرفیترە بۆ کەناڵەکان دروست نەبووە ئێستا زۆر ئاساییە و بگرە ئەجری زیاترە.
_ جاران دەنگ هەلهێنان بۆ زکرەکانی پاش نۆیژە فەرزەکان بیدعەت و گومڕایی بوو ئێستا ئەڵین سونەتە.
دەیان شتی تریش، بەڵام ئەوەندە بەسە بۆ ژیرێک کە بیەوێ تێبگات ...........
جا هەموو ئەم فەتوایانەش دەوترا قسەی ئێمە نییە، خوا حەرامی کردووە ئەوە ئایەت و ئەوە حەدیس،
زۆر قەتعی قسەیان دەکرد و مەجالی هیچ جیاوازی تێگەیشتنێکیان نەدەهێشتەوە،
بەڵام شەقی زەمانە تەمبێی کردن، تەنها شوێنکەوتەی دڵکوێر نەبێ، تێ ناگات و تێ ناگات......
#تێبینی: کەس نەڵێ وانیە هەموو ئەم فەتوا جیاوازانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە بۆی بگەڕێن بە ئاسانی دەستان دەکەوی...
بە سوپاسەوە وەرگیراوە لە برای بەڕیزم کاک Miran Majid بە کۆمەڵی دەستکاریەوە.
3 288
چونە دەرەوەی ئافرەت حەرام بوو چ بگات بەدانانی دوکان و جکو بوتیک وشت ههههه
ئای مەلا جاکی لێزانن وەک ڕۆژی ڕوون بۆ میللەت دەرکەوتن ...
3 288
بووین بە چ جۆرە مرۆڤێک!؟
بیهێنە پێش چاوت ۳٠ ساڵ لە ماڵێکدا بژیت و بە پیاوێک بڵێت باوکە و بە ژنێک بڵێت دایکە، بەڵام دوایی پێت بڵێن تۆ کوڕی ئێمە نیت و ونبوویەکی شاری هەڵەبجەیت.
ئەبێت هەست بە چی بکەیت ئەگەر ئەوە بەسەر تۆیا بێت!؟
ئەبێت دەرونت چ ئاگرێک بەرپا بکات!؟
سی ساڵی تەمەنت لە ژێر چەتری درۆیەکی پر لە سۆزدا ژیابیت و لە پڕ
چەترەکە لابەن و ببیتەوە بە منداڵێکی سی ساڵانی ڕووتەڵەی بێ کەس!!!
ئاواش بە هیوای دۆزینەوەی چەترێکی تر بێیتەوە بۆ هەڵەبجە و هەوڵی دۆزینەوەی سایە و سێبەرێک بدەیت، بەڵام دوای سێ ساڵ لە هەوڵدان
نەک هیچ کەس ئامادە نەبێت لە خۆت بگرێت، بگرە میلەتێک گاڵتە و سوکایەتیت پێ بکات و ئامادە نەبن لە خۆیانت بگرن
چ مرۆڤگەلێکی ئاژەڵیمان لێ دەچووە!!؟
ئەم کورە ئەگەر سایە و سێبەرێکی بوێت، مافی خۆیەتی.
ئەگەر پارە و میراتی بوێت، مافی خۆیەتی.
ئەگەر شار و خاکی خۆیی بوێت هەر مافی خۆیەتی.
عەیبە بۆ هەڵەبجە کەئامادە نەبوو منداڵێکی زیندووی خاکەکەی لە خۆی بگرێت، بەڵام ئامادە بوو هەموو شتێک بۆ منداڵێکی مردووی بێگانە بکات.
ئەمە کەمتەرخەمی و نەنگی و شەرمەزاریی دەسەڵاتە کە ئامادە نییە ژیانێکی شایستە بۆ کوردەوان و هاوشێوەکانی دروست بکات و ببێتە چەتر و سایە و سێبەریان و شوێنی باوکیان بۆ بگرێتەوە، بەڵام بە داخەوە کە نە حکومەتێکی باوکشێوەمان هەیە، نە میلەتێکی ویژدان زیندوو.
3 288
هەندێجار پەروەردگارﷻ
وەڵامــی دوعــا و نزاو پاڕانەوەت نــاداتەوە
دەزانـــی بۆ ... ؟
چونكە حەز بە دەنگ و هەناسە و ئاهات و پاڕانەوەكانت دەكات
ئەگەر هەموو دوعاكانت قەبوڵ بێت ئیتر دەنگت ، هاوارت ، پاڕانەوە و گریان و فرمێسکت لە شەوان و تەنیاییەكانت نەبیستێ و نەبینێ
كە پێی خۆشە و خۆشـی دەوێیت كە سۆزی ئەو عەشقەت وەدەرخەیت ،
بینیوتە ترێ کاتێ ئەیکوشیت شەربەتێکی جەند خۆشت ئەداتــێ !!
بینیوتە گوڵ کاتێ ئەیهاڕیت بۆنێکی جەند خۆشت ئەداتێ !!
بینیوتە کاتێ زەیتون ئەکوشیت ڕوونێکی جەند پاک و باشت ئەداتــێ !!
ئەزانێ هەندێجار قسەی ناخمانی ئەوێ
تا داوای لێبکەیت لێی ببپاڕێیتەوە
گوێی لە ئــاهو نوزەو نــاڵەی دڵت بێت دڵ .
