plus4
وێب سایتێکی هەواڵی سیاسی_گشتییە، تیشک دەخاتە سەر کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان. لەلایەن ژمارەیەک رۆژنامەنوسەوە بەڕێوەدەبرێت هەموو سۆشیال میدیاكانی Plus4 https://linktr.ee/plus4.news . .. موقع اخباري سياسي - عام، يدار من قبل عدد من الصحفيين
显示更多📈 Telegram 频道 plus4 的分析概览
频道 plus4 (@plus4news) 是活跃参与者。目前社区聚集了 14 358 名订阅者,在 新闻与媒体 类别中位列第 14 760,并在 伊朗 地区排名第 22 885 位。
📊 受众指标与增长动态
自 невідомо 创建以来,项目保持高速增长,吸引了 14 358 名订阅者。
根据 02 八月, 2026 的最新数据,频道保持稳定运转。过去 30 天订阅人数变化为 69,过去 24 小时变化为 2,整体触达仍然可观。
- 认证状态: 未认证
- 互动率 (ER): 平均受众互动率为 8.29%。内容发布后 24 小时内通常能获得 6.98% 的反应,占订阅者总量。
- 帖子覆盖: 每篇帖子平均可获得 1 190 次浏览,首日通常累积 1 002 次浏览。
- 互动与反馈: 受众积极参与,单帖平均反应数为 9。
📝 描述与内容策略
作者将该频道定位为表达主观观点的平台:
“وێب سایتێکی هەواڵی سیاسی_گشتییە، تیشک دەخاتە سەر کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان.
لەلایەن ژمارەیەک رۆژنامەنوسەوە بەڕێوەدەبرێت
هەموو سۆشیال میدیاكانی Plus4
https://linktr.ee/plus4.news
. ..
موقع اخباري سياسي - عام، يدار من قبل عدد من الصحفيين”
凭借高频更新(最新数据采集于 03 八月, 2026),频道始终保持新鲜度与高覆盖。分析显示受众积极互动,使其成为 新闻与媒体 类别中的关键影响点。
数据加载中...
| 日期 | 订阅者增长 | 提及 | 频道 | |
| 02 八月 | +10 | |||
| 01 八月 | +11 |
| 2 | ئەمەیە کارەسات.. لە کەرکوک حساب بۆ شەهیدی هەرێم ناکرێت
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
سەیید خەلیل بەڕێوەبەری پێشوی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک بەplus4ی راگەیاند: لەرێگەی گەنجینەی کەرکوکەوە، کەسوکاری شەهیدان کە پێشتر لەژێر ناوی فەسڵکراوانی سیاسی لەدامەزراوەکانی حکومەتی عێراق دادەمەزرێن کەچی کەسوکاری شەهیدانی کورد رەتدەکرێتەوە.
وتیشی، لەراگەیەندراوێکی گەنجینەی کەرکوکدا 163 ناوی کورد بە چەند لیستێک رەتکراوەتەوەو نوسراوە ئەم ناوانە لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوە لەئەنجومەنی وەزیران رەتکراونەتەوەو شمولیان ناکات، چونکە شەهیدەکانیان لەهەرێم تۆمار کراون نەوەک عێراق. | 870 |
| 3 | سەرچاوەیەکی تایبەت رایگەیاند: بڕیارە سبەی نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی دیمەشق پایتەختی سوریا بکات بۆ کۆبونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوزەری ئەو وەڵاتە. | 1 092 |
| 4 | 🔻وەزارەتی کاری عێراقی: دەستمان کرد بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئابی تۆری چاودێری کۆمەڵایەتی(ریعایە) | 1 153 |
| 5 | دەستەی دەستپاک هۆکاری دەستگیرکردنی "خانمە بەرپرسەکەی کەرکوک" ئاشکرا دەکات
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو خانمە فەرمانبەرێک کە بەرپرسی بەشی کارپێکردن بوو لە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاوییەکانی کەرکوک دەستگیرکرا، دەستەی دەستپاکی عێراق دۆسییەکەی ئاشکرا دەکات.
تەواوی هەواڵەکە 👇
https://www.facebook.com/100083542954005/posts/pfbid0sos5fvPuyQgFAsx4AN1MwuJzv8poS1Y7esFQLzkNFJN8GfZsDhQH27EHEhsdSG8il/ | 1 198 |
| 6 | بەپەلە.. بکوژی گەنجە 21 ساڵەکەی کەرکوک دەستگیرکرا
تەواوی هەواڵەکە 👇
https://www.facebook.com/100083542954005/posts/pfbid022RwKXwKvykoAURTJG8xwPGWFik2gbovp96QSXcVLq3BtccH4q3wS9yy8XgftTKabl/ | 920 |
| 7 | خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە کۆتاکان بڵاوکرایەوە
وەزارەتی پەروەردەی عێراق خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە کۆتاکانی بڵاوکردەوە | 995 |
| 8 | 🔻دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق:
🔶لە 30تەموز تا 2ی ئابی 2026 (18) بومەلەرزە لەکەرکوک رویداوە.
🔶ئەو بومەلەرزانەی بە گۆڕی 3.0 بۆ 3.9 بونە ژمارەیان (10) جار بوە.
🔶بومەلەرزەکان کە گۆڕەکانیان لەنێوان 2.0 بۆ 2.9 بوە (6) جار بوە.
🔶 (2) جاریش بومەلەرزەکان بە گوڕی 1.0 بۆ 1.9 بوە | 889 |
| 9 | 🔻بۆ دزینی ماتۆڕسکیلێک گەنجێکی بەر چەقۆدا
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
لەگەڕەکی عەسکەری شاری کەرکوک، گەنجێک بریندارکراو ماتۆڕسکیلەکەی دزرا.
گەنجەکە خوێندکارەو تەمەنی 21 ساڵە، رێی لێگراوەو دوای ئەوەی بە چە¬قۆ لێیدراوە، ماتۆڕسکیلەکەیان دزیوە. | 857 |
| 10 | 🔻دادگا لە کەیسێکی گەندەڵی دارایی و کارگێڕیدا ٢٠ ملیار دینار دەگێڕێتەوە
ئاژانسی هەواڵی plus4
دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافەی تایبەت بە کەیسەکانی دەستپاکی و سپیکردنەوەی پارە، بڕی ٢٠ ملیار دیناری عێراقی گێڕایەوە،
پرۆسەی گێڕانەوەی ئەو بڕە پارەیە لەسەر بنەمای تاوانەکانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی و تاوانەکانی فێڵکردنی دارایی بووە,
دادگا جەختیشی کردەوە کە ڕێکارە یاساییەکان بەردەوامن دژی ئەو سەرپێچیکارانەی ڕێگای نایاسایی بەکاردەهێنن بۆ بەدەستهێنانی قازانج و زیان گەیاندن بە دارایی گشتی. | 831 |
| 11 | وەرگرتنی قوتابیانی لەو قوتابخانانەی کار بەستنی پێوەری نێودەوڵەتی دەکەن دەستیپێکرد
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لینکی وەرگرتنی قوتابیانی پۆلی یەکی سەرەتایی لەو قوتابخانانەی بە پێوەری نێودەوڵەتی کاردەکەن کاراکرد.
لە کەرکوک 10 قوتابخانەی تایبەت بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی هەیەو دوو ساڵە خوێندن تێیاندا بەردەوامەو لەڕێی پترۆدۆلارەوە پارەداردەکرێن.
پڕکردنەوەی فۆڕمیش لەڕێی ئەم لینکەوە دەبێت 👇
https://iraq-international-schools.net | 853 |
| 12 | لەپەرلەمانەوە داوای چاپکردنی دراوی نوێ دەکرێت
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە حکومەت دەکات بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی بەپەلە چاپی نوێی دراو بکات.
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند ، چاپکردنی دراوی نوێی باشترین چارەسەری پەلەیە بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق .
دەشڵێت، هەوڵی وەزارەتی دارایی بۆ فرۆشتنی بەشێک لە خانوبەرە موڵکەکانی بەس نین و پێداویستی موچە پڕناکاتەوە . | 886 |
| 13 | ترەمپ لەبارەی هێرش بۆ سەر ئێران بڕیاریدا
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ، هێرشکردنە سەر ئێرانم بە راوێژکردن لەگەڵ ئیسڕائیل راگرت.
دەشڵێت بەمەرجی کردنەوەی تەواوەتی گەرووی هورمز و گەیشتن بە ڕێکەوتنی بەپەلە لەگەڵ ئێران، هێرشەکانمان دواخستووە . | 951 |
| 14 | 🔻ئەمشەو فەرماندەی هێزی ئاسمانی روسیا لەچێشتخانەیەکی ئیتاڵی ئاهەنگی لەدایکبونی هەبووە.
ژنێک بە بۆمبێکەوە هەوڵیداوە بچێتە ژورەوە بەڵام دوای رێگری پاسەوانەکان.. لەبەردەم دەرگاکە تەقاندوێتێوە.. خۆی و دوو کەسی دیکەی کوشتووە.
21 میوانی فەرماندەکە بریندارن.. فەرماندەکەی روسیاش کە ئامانجەکە بوە، دەبازی بووە | 1 178 |
| 15 | لەکەرکوک گەنجێک کوژرا
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
ئەمشەو لەگەڕەکی خەزرای شاری کەرکوک، گەنجێک بە چەقۆ کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە plus4ی راگەیاند: گەنجەکە لەگەڵ چەند کەسێکی تر کە ناسراون بوەتە شەڕی، چەقۆیەک لە ملی لێدرا و سەرەتا بریندار بوە بەڵام دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، قوربانییەکە ناوی ( عەلی حازم ) تەمەنی 20 ساڵ بوە. | 1 255 |
| 16 | كەركوك.. كرێكارێك بەروداوێكی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
لەناوچەی پیشەسازی كۆن، كرێكاری كارگەیەكی بلۆك بەروداوێكی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا.
سارچاوەیەك بە پڵەس فۆری راگەیاند: كابیسەی بلۆك كەوتووەتە سەر كرێكارەكەدا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، قوربانییەكە گەنجێك بوە بەناوی ( بەكر عەقیل شكور ) تەمەنی 16 ساڵ بوە | 1 438 |
| 17 | تۆم باراک ستایشی رێکەوتنی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا دەکات
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
تۆم باراک نێردەی ئەمریکا ستایشی رێکەوتنی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا دەکات و دەڵێت هێزی دیبلۆماسی نێوان هەردوولا دەردەخات.
ئەمڕۆ عێراق و تورکیا رێکەوتی هەناردەکردنی نەوتیان لەڕێی بۆڕیەوە بۆ بەندەری جیهانی بۆماوەی ساڵێک ئیمزاکرد. | 1 381 |
| 18 | لەنێو بنکەیەکی پۆلیس، ئەفسەرێک و سێ پۆلیس دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنێک
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەسەر بڵاوبونەوەی هەواڵی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنێکی راگیراو لەلایەن ئەفسەرێک و سێ پۆلیس لەنێو بنکەیەکی پۆلیسی پارێزگای دیوانیە، ڕێنمایی دا بەدەستگیرکردنی تۆمەتباران و گرتنەبەری رێوشوێنی توندی یاسایی و ئیداری دژی ئەوانەی تۆمەتەکەیان لەسەر ساغ دەبێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت چاوپۆشی لەهیچ کەسێک ناکەین بەتایبەتی ئەگەر بابەتەکە پەیوەندی بە دەستدرێژی کردنەوە هەبێت بۆ سەر کەرامەتی مرۆڤ و سەرپێچی یاسا بێت. | 1 326 |
| 19 | 🔻دەست بە گەڕاندنەوەی پارەی تۆمارکردنی قورعەی حەج کرا
ئاژانسی هەواڵی plus4
دەستەی حەج و عومرەی عێراق ڕایگەیاند، دەستی بە گەڕاندنەوەی پارەی تۆمارکردنی ئەو هاووڵاتیانە کردووە کە بۆ قورعەی ئەلیکترۆنی حەج خۆیان تۆمار کردووە و پارەی تۆمارکردنیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی داوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پارەکان لە ڕێگەی دەروازەی “ئۆر” بۆ خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکانی حکومەت دەگەڕێندرێنەوە، لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی ئەلیکترۆنی کە خێرایی لە جێبەجێکردنی داواکارییەکان و پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی خاوەن داواکارییەکان دابین دەکات.
دەستەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم هەنگاوە بە ڕێنمایی سامی مەسعودی سەرۆکی دەستەی حەج و عومرە، جێبەجێ کراوە.. | 1 265 |
| 20 | عێراق و تورکیا رێکەوتنی هەناردەی نەوتی کەرکوک ئیمزا دەکەن
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
ئەمڕۆ وەزیری نەوتی عێراق بەسەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا دەگاتە تورکیا.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوتی عێراق، لەو سەردانەدا، رێکەوتنی گواستنەوەو بارکردنی نەوتی عێراق لەڕێی بۆڕیەوە بۆ بەندەری جیهانی تورکیا ئیمزا دەکرێت. | 1 124 |
