739
订阅者
无数据24 小时
无数据7 天
-230 天
帖子存档
739
"جیابوونەوە لە خۆشەویست لە مردن خراپترە، چونکە مردن ئاسوودەیی دەهێنێت، لەکاتێکدا جیابوونەوە بە هێواشی دەکوژێت....!"
"ابن حزم"
739
خۆشەویستیی ڕاستەقینە تەنها بۆ ئەو کەسانە هەیە کە شایستەی بن، وە تەنها بۆ ئەو کەسانە دەمێنێتەوە کە بەهای دەزانن!...
"ابن حزم"
739
چاو، گەورەترین دەروازەی ڕوحە، زۆربەی ئەوەی دەچێتە دڵەوە لەم دەروازیەوە دەبێ!.
"ابن حزم الأندلسي"
739
سەیر نیە، ئەگەر کەسێک خۆشەویستی لەناوی ببات، سەیر ئەوەیە، ئەو کەسەی خۆشی ویستووە دەمێنێتەوە!...
"ابن حزم الأندلسي"
739
"بۆشاییەکە لە ناخدا، ئەو شوێنەیە کە تۆ لێی نیشتەجێیت، نەک ئەو شوێنەی کە بەدوایدا دەگەڕێیت....!"
739
زۆرینەی چیرۆکەکان لە مێژووە کە دەگاتە ئێمە، لەناوەوەیاندا درک بە توندرەوی و توندیەکی زۆر دەکرێ لەلایان ئافرەتەوە یان پیاوە بۆ بەدەست هێنانی ئەم کەسەی کە دڵی بردووە.. بە جۆرێک کە توند بوون و شەرکردن لەسەر ئەو حەزرەتەی کە دەیەوێ بەدەست بهێنێ بۆتە دەلیلی پیاوەتی و خۆشەویستیەکەی!..
رەنگە لای زۆرینەی کەس ئەمە شتێکی ئاسایی بێ کە نەماوە لەم سەردەمە نوێیەدا، جا ئەگەر بە هەر بەهانەیەک بێ.. چونکە یاخی بوون لە چوارچێوەیەک بۆ بەدەست هێنانی حەزرەتی ناوەوەی لەم جیهانە نوێیەدا نامۆیە.
یەکێک لەم شتانەی کە بۆ ماوەی ٣ دانە ساڵە تێبینی دەکەم کە ئەوەیە کچ و کور بەهۆی ئەوەی لەم سەردەمەدا چیتر ئاراستەی خۆیان ناکەن لە ژیان و ویستەکانیان بەڵکو ئاراستەکراون! هەڵبەتە ئەم بابەتەم لە نوسینەکانی تردا باس کردووە.. بەڵام ئەوەی لێرەدا پرسەکەیە کە خودی خۆیان نەماون!.
چونکە کاتێک مرۆڤێک ڕوحی دەکەوێتە ناو بۆشایەکەوە بە سروشتیەن قبوڵی ناکات، وەک چۆن پلینگ پەلاماری ئاسکێک دەدا، ئەم ویستە هیچ بەربەستێک رایناگرێ! تەنانەت هێزێکی مەعنەوی بێوێنە بەرهەم دەهێنی بۆ شەرکردن!
بەڵام لەم سەردەمە نوێیەدا، کاتێک بۆشایەکان دروست دەبن، پر دەکرێتەوە بە شتی نەگونجاو.. وەک خشتەیەکی بیرکاری وایە کە ژمارەیەکی گونجاو دەبێ لە شوێنی گونجاو بێ بەڵام تاکەکان ژمارە گونجاوەکە هەڵنابژرێن! نەک لەبەر ئەوەی نایانەوێت!! بەڵکو نازانن!..
چونکە ئەوان نەزان کراون لەبەر ئەوەی زۆرێک لە پیاوەکان ئەم توندرەوەیە لە ئەشقە بۆ بەدەست هێنانی کچێک لەلایان ئەم سەردەمەوە بە توندی لۆمەکراوە! کە لە راستیدا بۆشایەکی گەورە لە پیاوەکە پر دەکاتەوە.. هەروەها کچەکان بە هەمان شێوەیە کە سروشتیان دەبێ وابێ کە لە پێناو بۆشایەکەی ناخیدا رابکات بە دوای سوارچاکەکان یان بە مانایەکی تر خۆی هەڵبواسی بە پیاوەکەوە!.. بەڵام لە جیهانی مۆدێرنەدا بە پێچەوانەیە ئەم بۆشایە دوبارە پر دەکرێتەوە بە شتێکی نەگونجاو..
لە ئەنجامی ئەم پێشەکیانە هەردوو رەگەزەکە لە بۆشایەکی مەعنەویەدا مەلە دەکەن، تەنانەت زۆربەی کات کە هاوژینیش پێک دەهێنن چونکە ئەم بۆشایە هەر دەمێنی چونکە سروشتی دوو رەگەزە لام وایە هەوڵی بۆ بدا کە نەیداوە! وەک نەقسێکی شاراوە دەمێنێتەوە !!
#ئیدراک
739
کاتێک "فرانز مەرییا دەزارۆ" دەچێتە دیداری "مەلا مستەفا" کە رۆژنامەنوسێکی ئیتاڵیە یەکەم پسیار ئاراستەی دەکات ئەڵێت: بە کورتی باسی ژیان بەسەرهاتی خۆتم بۆ بکە؟!
لاپەرە ١٣٧ کتێبی: مەلا مستەفای بارزانی و شۆرشی ئەیلول.
بە نزیکی لاپەرەیەک نیو باسی خۆی دەکات لە کۆتای قسەکانی مەلا مستەفا ئەڵێت:
"به سەرکەوتوویی کوتایی بەحکومەتی ئیمپریالیستی بەغدا هينا "عەبدول کەریم" ریگەی پیدام بگەریمەوه و منیش گەرامەوه بۆ دریژەدان بەخەبات بۆ پارێزگاری له کوماره ساواکەمان، کۆماری عەرەب و کورد، بۆ بەهێز کردن و گه شەپیدانی له ژیر سەركردایەتی تاکە رابەرمان "زەعیم عەبدول كەریم قاسم"!.
لە لاپەرە ١٤٠ رۆژانامەنوسەکە ئەنوسێ لەسەر گێرانەوەکە:
"زمان و گیرانەوەی باسەکان جیگای گومان و سەرسورمان بوون به تایبەتی لە روانگەی ەو شتانەی له دوایی روودەدەن، واته شيخ مەلا مستەفا له قسەکانی راستگو نەبوو!."
لێم پرسی ئاخۆ چۆن ئەو دوو بوچوونه ئاشت دەکاته وه لەلایەک قاسم باسی وه حدەی وەتەنی دەکات و، لەلایەکی تریش کوردەکان خەبات بۆ دەوڵێکی سەربەخۆی کوردستان دەکەن؟!
له وەلام ووتی: "ئەمرۆ له عێراق، به فیعلی و بەراستی کۆماری کورد – عەرەب هەیه، جیاوازه له دەستورە رەجعیەکان. خەباتی ئێمه، بۆ ئاینده، ئەوەیه براکانمان، له بەشەکانیتر رزگاریان ببێت له دەستی وڵاتانی داردەستی ئیمپریالیزم. باوەرمان به رەواپەتی و پیرۆزی خەباتی گەلەکەمان هەیه، به هاریکاری ئەو میللەتانەی له خەباتدان بۆ رزگاربونیان له دەستی کۆڵۆنیالیزم و به کۆمەکی گەلانی ئازادیخواز و ئاشتیخواز براکانمان له بەشەکانیتری کوردستان، که تاکو ئێستا کوردستان عێراق ئازاد بووه، ئەوانیش رزگاریان دەبێ و به مافەکانیان شاد دەبن، له پێشەوەی هەمووان مافی چارەی خۆ نووسین. ئێمه تەواو دڵنیاین که گەلی کوردی ئازادیخواز و ئاشتیخواز ئایندەیەکی پرشەنگداری دەبێ، رۆڵێکی گرنگی له پاراستنی ئاشتی و دوارۆژێکی روناکی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەبینێ."
له بەرامبەر ئەو هەموو پرۆپاگەندە هێڵنج هێنەره و بێ مانا و دژ بەیەکانه نەمویست بەرپەچی قسەکانی بدەمەوەو پۆلێمیک دروست بێت تەنها ئەوەم هێناپه بیری که ئەو وەک مارشالی لەشکری سور وەلامەکانی، که به منی داوه، دەچنه خانەی وەلامی سیاسی دیراسه بۆکراو.
پێی گوتم "تەماشاکه"، چاوی سوراند و گرژ بوو و لەسەر کورسیەکه خۆی هینا و برد وەک ئەوەی جێگەکەی تەسک بێت یەکسەر وتی: "تەماشاکه، ئەو نۆکەرانەی که حوکمی بەغدایان دەکرد زۆر درۆ و شائیعاتیان لەسەر من بڵاوکردۆتەوه..."!!.
یەکێک له پشتەوه شانی راکێشام بەلام "مەلای سۆر" تیله چاوێکی لێکرد و یەکسەر له پشتەوه شانیان بەردام. داوام لێکرد ئاخۆ هاوڵاتیەکی سۆفیەتیه و جڵی سەربازی، وەک مارشالی لەشکری سور لەبەر کردووه، بۆ ئەو مەبەستەش وێنەیەکی دەگمەنم پێشاندا که به جڵی مارشالی بوو!.. بێدەنگیەکی گەورە و به ترس هەموو ژورەکەی داگرت!.. یەکێک له دەست و تاقمەکەی، به زمانی کوردی، له باوەردام، داوای لێکرد دەرمکەنه دەرەوه. مستەفا بارزانی، به ئاشکرا تورە دیار بوو، به ئیشارەت پێی ووت بێدەنگبه، رووی له من کرد و، به دەنگێکی کونترۆڵکرا ئەوها وەلامی دایەوه.
"سەر بەرزین بەوەی که لەژێر سەرکردایەتی تاکه رابەرمان، عەبدول کەریم قاسم، بەشداری له خەباتی شەعبی، بۆ پاراستنی کۆماره نوێیەکەمان، دەکەین!".
وەلامی پرسیارەکانی منی نەدایەوه، دەتوانم بڵێم دیدارەکه تەواو بوو چونکه بەرامبەرەکەم پێی لەناو لـم بـوو، بەولاو بەولا دەچـوو، هەر هوتاف و دروشمی بێ تام و بەکار هاتووی دەگۆتەوه!..
لاپەرە ١٤١
#مێژوو #سیاسەت
739
تەنیا پێشبینی؛
ئەگەر ئیدارەی ترەمپ هێرشی زەمینی بکاتە سەر دەروازەی هورمز دەروازەکە دەکەوێتە هەندێک ئەگەرەوە کە ئایە کۆنترۆڵ دەکرێ لەلایان ئەمەریکاوە یان ئێران ئەمە قبوڵ ناکات، هەوڵی تەقاندنەوەی کەشتیەکان دەدات!..
لە ئەگەری یەکەمدا لە بروایدا نیم کە رووسیا و چین بەیانەوێت یان قبوڵی ئەمە بکەن ئەم دەروازەیە بکەوێتە ژێر هێزەکانی ئەمەریکا... چونکە مێژووی سیاسەتی ئەمەریکا لە ناوچەکە روونە هەروەها بۆ روسیا و چینش روونە کە ئەمەریکا لە هەر شوێنێک لەنگەر بگرێ ئەستمە تا تەواوی هەژموونی خۆی نەجەسپێنی واز ناهێنێت!.
کە ئەمەش مەترسی لەسەر هەژموونی ئابووری چین دروست دەکا، خودی دەروازەکە کارتێکی زۆر بەهێز دەبێ کە دوبارە ئەمەریکا بکاتەوە بە جەمسەرێکی سەرەکی بەرامبەر بە جەمسەری چین.
لێرەدا دەبێ دوعای ئەوە بکرێ کە هێرشی زەمینی روونەدا، چونکە لە هەمان چیهەتەوە بروام وا نیە ئێران هەرگیز دەستبەرداری ئەم دەروازەیە بێ، چونکە ئێران هیچ کارتێکی فشاری تری نامێنێت، گومانم لە یارمەتیدانی چری روسیا و چینیش نیە بۆ ئێران بۆ کۆنترۆڵ کردنی دەروازەکە لەلایان ئێرانەوە..!
ئەنجامەکە لە روانگەی خۆمەوە لە هەر جولەیەکی زەمینی بەرامبەر بە دەروازەکە وێرانکاری زۆر لەگەڵ خۆیدا دەهێنێ کە ئەمەریکا ئامانجی هاوسەنگکردنەوەی ئابووری جیهانی و خۆیەتی.. کە ئەمەش لە روانگەی منەوە پێچەوانە دەبێت یانی لە جێگای هاوسەنگکردنی ئابووری جیهانی بەڵکو هێرشە زەمینەکە دەبێتە داروخانی ئابووری ئەمەریکا بە تەواوەتی!..
#سیاسەت
739
یەکێک لە هێرشە خۆکوژییەکان لە هاوینەهەواری "سەری رەش" لە پارێزگای هەولێر لە باکووری عێراق ڕوویداوە، کە ماڵی خێزانیی مەسعود بارزانی لێیە!!
#سیاسەت
739
Repost from Phoenix Politics
ئەردۆگان سەبارەت بە ئێران:
🔸هەرچەندە شەڕەکە شەڕی ئیسرائیلە، بەڵام هەموو جیهان باجەکەی دەدات."
🔸ئەمە شەڕی نەتانیاهۆیە لەپێناو مانەوەی خۆی لە دەسەڵاتدا، بەڵام 8 ملیار مرۆڤ دەناڵێنن بەدەست لێکەوتەکانیەوە."
739
Repost from Phoenix Politics
ئەردۆگان سەبارەت بە ئێران:
نابێت ڕێگە بدرێت هەڵوێستی توندڕەوانە و توندوتیژ و ڕادیکاڵانەی ئیسرائیل، چارەسەرە دیپلۆماسییەکان تێک بدات.
739
Repost from Phoenix Politics
سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان:
• بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتیی ناوچەیی و لەپێناو مرۆڤایەتیدا، دەبێت دەستبەجێ ئەو تۆڕی کۆمەڵکوژییەی کە نەتانیاهۆ سەرکردایەتی دەکات، ڕابگیرێت.
• پێویستە هەموو دەوڵەتێک سەبارەت بەم پرسە هەڵوێستێکی ئازایانە و پێشوەختە (دەسپێشخەرانە) وەربگرێت.
739
٢٢ وڵات کەوتنە هاوپەیمانی بۆ ئەوەی دەروازەی هورمز چارەسەرێکی گونجاوی بۆ بکرێت!..
لێرەدا خاڵێکی زۆر گرینگ هەیە کە وشەی "گونجاو"ە واتە ئەم ٢٢ وڵاتە ئامادەن بۆ هەوڵێکی گونجاو ئەگەر رووبەرووی کێشە ببنەوە لەگەڵ ئێران!. بەڵام ئایە لە رووی سیاسیەوە وشەی گونجاو هەمان ئەم مانایە دەگەینێت کە لەناو خەڵکادا هەیە؟؟!
بێگومان نەخێر، لە رووی سیاسیەوە تەنانەت گەر کێشەکان چر ببنەوە هێرش و قوربانی دان و ناردنی سەرباز مومکینە بە هەوڵێکی گونجاو ببینرێت!.
پرسەکە لێرەدا بریتیە لەوەی ئەمەریکا توانی قەناعەت بەم وڵاتانە بهێنی بۆ هێنانە ناو ململانی سیاسی خۆی و ئێران، ئەم وڵاتانەنش لەسەر ئەم پەیمانە لازمە بمێنەوە بۆ هەوڵێکی گونجاو.. هەوڵێکی گونجاویش هەنگاو دەنێ بۆ کارەساتی جولەی هێز.
چونکە ئەمە شتێکی روونە کە ئێران هەرگیز دەستبەرداری ئەم دەروازەیە نابێت لە کاتێکدا بەهێزترین کارتیەتی!، ئایە ئەم ٢٢ وڵاتە زیاد دەکات یان نا ئەمە پرسێکی مومکینە بەڵام گومانێکم لەوەدا نیە، ئەم رێکەوتنە شەرەکە درێژ دەکاتەوە و شەرەکەش چر دەکاتەوە.
پێشتریش ئاماژەم بەمە داوە لە پۆستەکانی تر کە چۆن ستراتیژی ناتانیاهۆ بۆ هەڵئاوسانی ئابووری ئەمەریکا هەیە، کە ئیدارەی ترەمپ و وڵاتانی تر نەتوانن بێنە دەرەوە!.
ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێ
#سیاسەت
739
+1
پێشتریش ئاماژەم بەوە داوە هەر چۆنێک بێ ئەمەریکا دەیەوێ کوردستان بکەوێتە ناو جەنگەکەوە!.
هەر هەنگاوێک دژی ئێران لەلایان کوردستان، هەرێمی کوردستان دەکاتە مەیدانێک وەک رۆژەکانی روخاندنی بەعس!
هەرچەندە من پێم وایە ئەستمە حوکمەتی کوردی بتوانێ خۆ لە هەژموونی ئەمەریکا بپارێزی چونکە بەهێزترین کارتەکانی ئیدارەی ترەمپ دژی ئێران کوردەکان بۆ هێرشی زمینی!
#سیاسەت
739
تا فەیلەسوفەکان پاشا نەبن، یان پاشا و میرەکانی دونیا ڕۆح و هێزی فەلسەفەیان نەبێت... شارەکان هەرگیز پشوویان لە خراپەکاریەکانیان نابێت!
"ئیمامی ئەفڵاتوون"
739
ناتانیاهۆ کۆتا دەرفەتی هەیە ئەویش لەگەڵ ئیدارەی ترەمپە، چونکە ئەستمە بتوانێ ئیدارەی داهاتوو ئەمەریکا کۆنترۆڵ بکا وەک ئێستا
#سیاسەت
739
سەلەفیەکان ریسالە بەیان دەکەن بۆ بەطەڵەکانی کوێت و خەلیج!
یانی زۆر بە کورتی برۆن ئێوە شەهیدن.... گرینگ نیە فەرمانەکە لە کێوە هاتووە، گرینگ نیە ئەم شەرە لە نێوان کێ و کێدایە...!
گرینگ نیە، لێکەوتە سیاسیەکان چی دەبێ، گرینگ نیە ئەسڵەن دینەکەیان چیان فەرمان پێ دەکات.
ئەمە ئەقڵیەتێکە لە تەواوی مێژووە تا ئێستاکە جگە لە ژەهر هیچی تری نەرژاندۆتەوە ناو ئومەت
#سیاسەت
739
داگرتن و سوکایەتی بە ئاڵای سوریا لە قامیشلۆ؛
ئەگەرچی ئەم رووداوە لەلایان تاکە کەسێکەوە ئەنجام دراوە بەڵام ڕگی ئەم پێکهاتەیە ئەقڵیە لە زۆربەی کوردانی سوریا و تورکیادا هەن. پرسەکە لێرەدا بەرگری کردن لە کورد یان سوریەکان نیە بەڵکو تەنیا روونکردنەوەیەکە لەسەر دەروونی کوردەکان و هەژموونێکی زاڵ بەسەر فکری ئەوانەوە.
سەرەرای پێدانی مافی تەواو بە کوردەکان لەلایان حوکمەتی سوریا کە لام وایە لە تەواوی مێژوودا کورد لە هیچ وڵاتێکدا هێندە مافی پێنەدراوە بەڵام ئەقڵیەتی نارەزایی و یاخیەتی هێشتا لەناو ئەواندا هەر هەیە و لەناو ناچێت.
ئەم پێکهاتەیە دەروونیە بە تەواوەتی خۆی لە نەقسێکی دەروونی قوڵدا دەدۆزێتەوە کە بەرامبەر بە گەلەکانی تورک و فارس و سوریەکان یان ئەوانی تر هەیانە. ئەم نەقسە دەروونیەش سەرچاوە دەگرێ لە نەبوونی ئایدۆلۆژیایەک یان ئەتوانین بڵین مەبدەئێکی بەهیز کە کوردەکانی پێ ئاراستە بکرێت. ئەم حیزبانەی وەک پەکەکە و هەسەدە ...هد هەرگیز نایانتوانیوە مەبدەئێک پێشکەش بکەن و هەژموونێک زاڵ بکەن کە تۆکمە بێ، یان توانی بێتی بە حەقیقەتەن دەروونی تاکی کوردی بخاتە قاڵبێک کە بتوانێت حەقیقەتێک قبوڵ بکات.
بەڵکو ئەم هەژموونی کە زاڵە، ڕوحێکی یاخی و نارەزایە لەگەڵ پێشکەشکردنی رقێکی زۆر کە عەوامەکانیان پێ دەبەسترێتەوە، ئەوەی پێکەشیان دەکرێ وەهمە و خەیاڵە وەک ستیاشکردنیان لە هێز و خیرەتیان یان ستیایشکردنی مێژوویان. تەنانەت بە ئێستاشەوە ئەمەریکیەیکان هەمان سیاسەت بەکار دەهێنن کە ستایشی وەهمی پێشکەش دەکەن بۆ زاڵکردنی هەژموونیان.
هەڵبەتە ئەمە ترسناکترین ئەنجام دروست دەکات ئەم پێکهاتەیە دەروونی و ئەقڵیە، کە ئەگەر خاوەنی وڵات یان تەنانەت ئیمپراتۆریەتی سەربەخۆ بن، هەرگیز ناچنە قاڵبی یەکگرتنەوە چونکە پێکهاتە دەروونیەکە زاڵ کە ناتوانێت ملکەچی حەقیقەت بێ جگە لە وەهم. بۆیەش کاتێک دەگەریتەوە مێژوو، زۆربەی ئەم حیزب و لایەنانەی کە لایەنی دینیان لاواز بووە، هەمیشە نەفەسێکی یاخی و نارەزایەتیان هەبوو، چونکە ئەوەی زاڵ بووە بەسەریان وەهم بووە نەک حەقیقەت.
لەسەر ئەم پێشەکیانە محاڵە ئەم نەفەسە شەرانگێزە یان یاخیە لەگەڵ پێکهاتەی دەروونی و ئەقڵی چارەسەر بکرێ تەنیا بە زاڵ کردنی ئەقڵیەتیکی دینداری زۆر بەهێز نەبێ. وەک چۆن وەهمی یەکریزی کورد بە هەبوونی دەوڵەتێکەوە گرێ دراوە حەقیقەتیش ئەوەی هەڵگرتووە ئەگەر خاوەنی دەولەتەکەش بن لەناوخۆدا دەبنە هەزار پارچە جونکە دەروونی ئەمانە بە تەواوەتی هەست بە بچوکی و نەقس دەکات.
#ئیدراک
739
ئەم کاتەی کە ڕوح دەپچرێت لە ماددە شۆرشێک دەست پێ دەکات؛ شۆرشی کاڵ بوونەوە. کاڵ بوونەوەی جەستەکانە لە خۆشەویستی و سۆز، کاڵ بوونەوەی باڵەخانەکان لەسەر بنەمایەی تەلارسازی مانادار، کاڵ بوونەوەی رێورەسمەکانە کە تەنیا لەسەر ریتمێکی بەستودا دەرۆن، ئیمان لە گۆشە تەسک و تەنهاکاندا سیخناخ دەبێ، رووکەشی ئیماندارانە پەرەدەسێنێت، پیاو و ژنەکان رێکەوتنی بازرگانی بە ئارەزووەکانەوە لە بەرگی خۆشەویستی و پێکەوە ژیاندا ئەنجام دەدەن. پیاوە ئایینیەکان چر دەبەنەوە لە زاهیردا و پەتی باطن دەپچرێنن، دەسەڵاتەکان دادەبەزنە نەفسێکی ئاژەڵی و هەوڵی بەدەست هێنانی هێزی ئیلاهی دەکەن. شاشەکان پر دەکەن لە سەردەمێکی نوێ کە سیخناخ دەبێ بە وەهم و تراژیدیا، ئەدەبیەت لە گریان و رۆرۆی خۆیدا گۆشەگیر دەبێ، ماناکان ئەگەرێنەوە سەرەوە و یاخی دەبن، قیمەت شۆرش بەرپا دەکا تا شەهید دەبێ، نوسراو و گۆرانیە زۆڵەکان دەبنە ترێند... وەچەرخانێکی نوێ دەبێ کە هەموو رگ و لق و پۆپێکی بە جولە و گۆرانکاری خێرا هەنگاو دەنێ، لە گوتارەکان نە "من" و نە "ئێمە" نامێنێت تەنیا جولەیەکی واهیمە پێشکەش دەکرێ. جل و بەرگەکان لە خاوێنیدا دەبریسکێتەوە کە بینیایی چاوەکان کوێر دەکا، جەستەکان لەناو هێڵە هاتوچۆکاندا نیشتەجی وەهم دەبن لە وێزگەکان کە دەیانەوێ دابەزن ئیتر بۆ ئەبەد بمێنەوە... خودا، ئای لە خودا کە کۆتایی دێ، بۆنی خودا و ڕوحی خودا و دەست و قاچی خودا و زمانی خودا دەمرێت، بەستەزمانەنە دەبێتە جیگایی بەزەیی لەناو ماڵە قورینەکان و برسیەتیدا نیشتەجی دەبی، نامۆیەتی دایدەپۆشێ و سەری پێ هەڵدەگرێ... ئیتر شمشێرەکانیش چیتر شەر ناکەن، بەڵکو ماددەکان بە توندی بەر یەک دەکەون، دوکەڵی ژەهراوی دەرێژن.
#ئیدراک #ئەدەبی
