ch
Feedback

不要被骗子欺骗!Telemetrio 会找到并标记这些频道 👉 如果想查看标记,请订阅

وحدوي

وحدوي

前往频道在 Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

显示更多
752
订阅者
无数据24 小时
+17 天
-430 天
帖子存档
کێشەی تاکی کورد و دەسەڵاتدارانی کوردی ئەوەیە کاتێک شەرێکی وا هاتۆتە پێش هێندە بیر تەسک و کورد بینە کە بەس بیر لە پرسی کورد دە
کێشەی تاکی کورد و دەسەڵاتدارانی کوردی ئەوەیە کاتێک شەرێکی وا هاتۆتە پێش هێندە بیر تەسک و کورد بینە کە بەس بیر لە پرسی کورد دەکاتەوە بەبێ ئەوەی ئاگادار بێت ئەم جەنگە جەنگی جەمسەرەکانی جیهانە واتە ناوەندەکانە لەسەر هەژموونی جیهانی. لەم دۆخەدا نەک پرسی کورد قیمەتی تورێکی قوراوی نیە دەبێ هیوا ئەوە بخوازن کەنداو نەچێتە ناو شەرەکە ئەگینا پاکستانیش بێدەنگ نابێ... لە هەر ئەگەرێکی وەها نەک کوردستان بەڵکو تەواوی ناوچەکەکانی کەنداو و خۆمان و ژێر خۆمانەوەشەوە دەبێتە دۆزەخێک و سیخناخ دەبێ لە جەنگ کە پاڵ دەکێشێ بۆ جەنگی جیهانی سێهەم. تەنیا لای عەوامەکان ئەمە ئەستمە جونکە نازانن لێدان لە ئێران کردنەوەی جەنگی جیهانی سێهەمە، لە قاڵب دانەوەی جیهانە دووبارە کە ئیسرائیل ببێتە ناوەندێکی سەرەکی لە تەواوی جیهان، تەنانەت ئەمەریکا و رووس و چینش بکەونە ژێر کاریگەری ئەوەوە. ئەم سیراعە هەم عەقیدەیە هەم چەسپاندنی وجودیەتیە وەک ناوەندێک لە تەواوی جیهان دەبێ ئەوە روون بێ کە کورد لەم سیراعەدا، هیچیچ نیە!! #سیاسەت #ئیدراک

زۆرێک پێیان وایە پارتی و یەکێتی خاوەنی ئیرادە و بریاری سەربەخۆن لە جیهەتی سیاسی. وا بیر دەکەنەوە من لە رقی پارتی و یەکێتی بان
زۆرێک پێیان وایە پارتی و یەکێتی خاوەنی ئیرادە و بریاری سەربەخۆن لە جیهەتی سیاسی. وا بیر دەکەنەوە من لە رقی پارتی و یەکێتی بانگشەی ئەوە دەکەم کە ئەوان ناتوانن نەچنە ناو سیراعی ئێران و ئەمەریکا... لەلایان پارتی و یەکێتیەوە کە بانگشە دەکرێ ئەوان خۆیان لە شەرەکان دەپارێزن لەبەر خاتری خەڵکی کوردستان جگە لە قسەیەکی بێمانا و رەوانەی ترس لە خەڵکی هیچی تر نیە. ئێران، زۆر باش دەزانێ یەکێتی خەریکە وەک پارتی تەسلیمی ئەمەریکا بێ، هەرچەندە لەناوخۆی یەکێتیدا تەنیا پاڤێل وا گومان دەکەم بیەوێ بچیتە بەرەی ئەمەریکا ئەگینا لەناوخۆی خۆیدا خیلاف هەیە. پێویستە تاکی کورد واقیع بین بێ و درۆی لەگەڵ نەکرێ، پێویستە ئەوە روون بێ کە هیچ لە حیزنە کوردیەکان خاوەنی ئیرادە و سەربەخۆی نین تەنانەت هێشتا پارتی لەلایان ئەمەریکاوە دەفعی ماددی دەکرێ بۆ زۆرێک لە پێشمەرگە.. محاڵە پارتی و یەکێتی بتوانن هەرێمی کوردستان لەم شەرە بپارێزن یان تەنانەت خۆیان بێلایەن بکەن. چونکە هەموو شتێکی ئەوان دەکەوێتە ژێر مەترسیەوە لەسەریان پشتگیری ئەمەریکا و ئسرائیل و ئێران. #سیاسەت #ئیدراک

Repost from Phoenix Politics
زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە شاری قەندەهار کرد. بەمە
زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە شاری قەندەهار کرد. بەمەبەستی گەیاندنی سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆکوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران.

Repost from N/a
لماذا يتم تقليل عدد الاطلاقات الصاروخية من ايران؟ بكل بساطة لان الدفاعات الجوية متعددة الطبقات وكذلك شبكات الرصد الاستباقي الاميريكية-الاسرائيلية وصلت الى ال terminal threshold ، فايران ليست مُضطرة لان تُطلق رشقات كبيرة تستطيع من خلالها استخلاص استنطاق احداثي لمواضع انتشار البطاريات الدفاعية، ولا مراوغتها مساريا، ولهذا فايران اصبحت تطلق صواريخ اقل بوفرتها الكمية لكنها ارقى بتميزها النوعي، مثل خرمشهر-4 الذي يعتمد على المراكب الانزلاقية وتعدد الرؤوس الحربية التي تنفلق انفصاما بعد الدخول في الستراتوسفير، ولهذا يُلاحظ ان وتيرة الاصابات المحيطية والجراحية اصبحت تزداد في توثيقاتها المرئية.

مەنهەجی سەلەفی مەدخەلی: "حیزی و سەلامەتی." هەرچەندە ئەم قسەیەکی جوان نیە بەڵام لەناو کوردا بە شێوەیەکی باو بەکار هاتووە. کاتێك محمد بن عبد الوهاب دوای شەهید کردن چەندین موسڵمان و کرداری چەتەیایەتی، بەرهەمەکە پێشکەشی بنەماڵەی ال سعود کرد... ال سعودیش ئێستا یەکێکە لە هەرە پێگە بەهێزەکانی ئەمەریکا چونکە خاوەنی رێکەوتنامەی پەترۆ دۆلارە کە یانی قیمەتی دۆلار بە هۆی ال سعود ماوەتەوە!. هەرچەندە لەم دۆخەکەدا حەز ناکەم باسی ئەم پرسە بکەم بەڵام هەندێک شت هەیە قورسە بێدەنگ بوون تێیدا... تەنانەت یەکێک لەم گومانانەی کە دەکرێ و هەوڵی بۆ دەدرێ، چەکدارکردنی سەلەفیەکانە لە ئەمەریکا بۆ دژایەتی ئێران. مێژووی ئەقڵیەتی سەلەفی وەهابی تا ئەم دەقەیە ئێستا نەیتوانی لە هیچ جیهەتێکی سیاسی یان سەربازی پابەندی بنەماکانی عەقیدەی موسڵمانان بێ و وەلائی بۆ موسڵمانان هەبێ. گومان لەوەدا نیە زاهیرەن قسەیەک دەکرێ بەڵام کردارەکان و لێکدانەوەکانیان بە تەواوەتی لە خزمەتی بەرنامە و فکرێکدا دەبێ کە دژی دینەکەیە. لە کوردستان چەندین ساڵە گەنجیان لە سیاسەت و جیهەتی سەربازی دوور خستەوە، گۆرەپانەکەیان تەسلیمی غەیرە موسڵمانان کرد، ئێستاش ئەم مەنهجە ئەوەی بە ولی ئەمری موسڵمانان دەزانێت کە نوقمی کوفر و ئیفلاسی ئەخلاقی بۆتەوە چ لە کوردستان و چ لە کەنداو. ئەوەی ئەوان تەمسلینی دەکەن ئیسلامەتی نیە بەڵکو بەرگێکە بەناوی ئیسلامی کە جەوهەرەکەی خزمەتکردنی فکری غەیرە ئیسلامەیە. #سیاسەت

ڕۆژنامەنووسێکی دیاری سعودی پێشنیاری ئەوە دەکات کە بەشێک لە هێرشەکان بۆ سەر دەوڵەتانی کەنداو لە ئێرانەوە نایەت و ڕەنگە "تەڵەیە
ڕۆژنامەنووسێکی دیاری سعودی پێشنیاری ئەوە دەکات کە بەشێک لە هێرشەکان بۆ سەر دەوڵەتانی کەنداو لە ئێرانەوە نایەت و ڕەنگە "تەڵەیەکی ئەمریکی-ئیسرائیلی هەبێت بۆ..ڕاکێشانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران. پێشتر ئاماژەم بەمە دابوو کە ئیسرائیل و ئەمەریکا دەیانەوێ دوڵەتەکانی کەنداو بکەونە ناو سیراعی شەرەکەوە.. چونکە ستراتیجیەتی ئیسرائیلە کە ئیدارەی ترەمپ ناچار بکە، دواتر شەرەکە بەرەو پاکستان و چین و رووسیا ببات. چونکە ئەمە تاکە رێگایە بۆ دارمانی ئابووری جیهانی، راکێشانی چین و رووسیا بۆ شەرەکە.... ئامانجە سەرەکەیەکەش ئەوەیە کە ئیسرائیل ببێتە جەمسەر یان ناوەندێکی سەرەکی لە تەواوی جیهاندا.

پارچە بوونی هەرێمی کوردستان؛ ئەگەرچی پارتی و یەکێتی بە زاهیریەن هەوڵی زۆر ئەدەن نەکەونە ناو سیراعی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەڵ
پارچە بوونی هەرێمی کوردستان؛ ئەگەرچی پارتی و یەکێتی بە زاهیریەن هەوڵی زۆر ئەدەن نەکەونە ناو سیراعی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەڵام ئەمە ئەستەمە. ئەگەرچی سیاسەت هەمیشە مومکینە لە گۆران بەڵام هەمیشە پەیوەست دەبێتەوە لەسەر ئەو مێژووەی کە پێیدا هاتووە. لە پۆستەکانی رابردوودا بە وردی باسی ئەوەم کردووە کە یەکێتی و پارتی خاوەنی خۆیان نین بەڵکو لە ژێر پێگەیەکدا وەستاون کە ئێران و ئەمەریکایە. ئەمە بەم واتەیە دێت کە یەکێتی پێگە و ناوەندی ئێرانە بەڵام پارتی پێگە و ناوەندی ئیسرائیل و ئەمەریکایە. ئەستەمە پارتی بتوانێت لە ژێر فشارەکانی ئەمەریکا خۆی دەرباز بکات یان یەکێتی خۆی لە ئێران دەرباز بکات. چونکە پارتی ئەگەر بیەوێت بە تەواوەتی داوای ئەمەریکا و ئیسرائیل رەت بکاتەوە کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر لاواز بوونی پێگەی سەربازی و دارایی پارتی هەروەها پێگەی سیاسی. بە هەمان شێواز یەکێتیش وایە. تەنیا یەک رێگا هەیە کە تێکەڵاوکردنەوەی هەردوو حیزبەکەیە و یەکگرتنێکی پتەوە لە جیهەتی سەربازی و دارای و سیاسی کە ئەمەش محاڵە چونکە یەکێتی و پارتی هەرگیز ئامادە نین ببنە یەک. لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا پارتی دەبێت ناوچەکەی تەسلیمی ئەمەریکا و ئیسرائیل بکات کە شارەکانی سەر بە پارتیە هەروەها یەکێتیش لازمە ناوچەکانی خۆی تەسلیمی ئێران بکات، یانی هەرێم دەکرێ بە دوو لەتەوە کە دانیەک بە دەبابە و سەربازی پاسداران سیخناخ دەبێ، ناوچەکانی پارتیش بە هێز و دەبابەی ئەمەریکایی سیخناخ دەبێ. چونکە ئێران سیاسەتی وایە کە هەمیشە شەرەکان لە دەرەوەی جوگرافیایی خۆی دەکات. پارتی و یەکێتی ناچارن ئەم کارە بکەن لە پێناو مانەوە و هەژموونی سیاسیان. قوربانیەکان خەڵکی ئاسایی و هەرێمی کوردستانە. ئەگەرچی ئەلێکساندەر بروای بەم هەواڵە کردووە... بەڵام من ئاگادارم لە سەرچاوەیەکی بروا پێکراوە کە پارتی گڵۆپی سەوزی بۆ ئەمەریکا هەڵکردووە لەبەر ئەمەشە ئێران خەریکی لێدانە لە ناوچەکانی پارتی. ئیتر خوا خۆی پاشتر دەزانێ #سیاسەت

In pursuit of towering monuments, we bartered away our souls for a grandeur that is, in truth, meaningless!!!

photo content

photo content

نزیکی بەر لە ساڵێک، ئاماژەم بەمە دابوو لە شیکارە سیاسیەکان کە چۆن ئیسرائیل و ئەمەریکا پیلانیان وایە کە خاکی کوردستان بکەنە مەیدانی جەنگ بۆ لێدان لە ئێران. رەنگە لەبەر ئەمەدا سەربەخۆی بدەنە کوردستان چونکە قازانجی ئەوانی تێیدایە...! جا دەکەوێتەوە سەر ئاقڵی سەرکردەکانی کورد ئایە بەراستی گەمژانە لە پێناو سەربەخۆی ئامادەن کوردستان بکەنە مەیدانی جەنگ بۆ ئەوەی سوپای ئەمەریکای و پاسدارانی ئێرانی تێیدا شەر بکەن؟! یان ئاقڵانە سەربەخۆی رەت دەکەنەوە یان رەتی دەکەنەوە ببنە مەیدانی جەنگی؟! من لە دیدگای خۆمەوە لەو بروایەدا نیم دەسەڵاتدارانی کوردی بتوانن رەتی بکەنەوە رەنگە بەبی مەرجی سەربەخۆیش رازی بن. لام وایە کوردستان لە زۆنی سەوز و زەردا دابەش دەبن... سلێمانی و هەولێر دەبنە دوو حوکمەتی سەربەخۆ دانیەک ئێرانی و دانەیەک ئەمەریکایی. ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانی

Repost from Phoenix Politics
سێناتۆر شاتز:
هەندێک جار دەچیتە ناو دانیشتنێکی نهێنیەوە و کاتێک دێیتە دەرەوە تێگەیشتنێکی باشترت هەیە سەبارەت بە پاساوی پشت کارە سەربازییەکە. ئەمە یەکێک نییە لەو جارانە. ئێمە سەرمان لێشێواوە هەر وەک چۆن گەلی ئەمریکیش لە هەمان بارودۆخ دایە.

Repost from Phoenix Politics
سی ئای ئەی (CIA) کار دەکات بۆ پڕچەککردنی هێزە کوردییەکان بەمەبەستی هەڵگیرساندنی ڕاپەڕین لە ئێران.
سی ئای ئەی (CIA) کار دەکات بۆ پڕچەککردنی هێزە کوردییەکان بەمەبەستی هەڵگیرساندنی ڕاپەڕین لە ئێران.

Repost from حسّ سليم
الجيد في الحرب الحالية، بالمقارنة مع غزو العراق، أنّ هناك هذه المرة انكشافًا تامًا للهدف الحقيقي، بحيث لم يعد بمقدورهم توجيه أنظار العالم، وخصوصًا الأمريكيين، نحو السرديات اليسارية عن الحرب من أجل النفط والمجمع الصناعي العسكري. هذه المرة كل شيء واضح: إسرائيل. It’s about Israel, and it has always been about Israel.

ئەوەندەی ئاگادار بم... موخابەراتی سی ئای ئەی... هێزە کوردەکانی پر چەک کردووە... هەروەها ئێران لە هێزەکانی دیموکراتی کۆیە دەدات چونکە تەشویش دروست دەکاتە سەر رادارەکانی ئێران. محاڵە ئێران بروخێ ئەگەر لەناوخۆی خۆیدا توشی شۆرش نەبێ

"کاتێک زەمانەکە فاسد دەبێت، فەزیلەتەکان زیانبەخش دەبن و خراپەکارییەکان سوودبەخش دەردەکەون" -ئیمامی گەورە ئەفڵاتوون- شیکردنەوە
"کاتێک زەمانەکە فاسد دەبێت، فەزیلەتەکان زیانبەخش دەبن و خراپەکارییەکان سوودبەخش دەردەکەون" -ئیمامی گەورە ئەفڵاتوون- شیکردنەوەکەی؛ کاتێک ڕۆحی سەردەمێک تێکدەچێت، هەر ئەو خاسیەتە نایابانەی کە ڕۆژێک ڕۆحیان بەرز دەکردەوە، خاوەنەکەیان بریندار دەکەن و نامۆ دەبن، لە کاتێکدا هەر ئەو کەموکوڕییانەی کە پێشتر ڕقیان لێ دەبویەوە یان نزمیان دەکردیتەوە، سوود و پاداشت بەخش دەبن!! لەو کاتەدا کە ڕێکخستنی ئەخلاقی پێچەوانە دەبێتەوە، ئەو خەسڵەتانەی بە "فەزیلەت" ناویان دەبەین خاوەنەکانیان دەخەنە بەر زیان، سووکایەتی، یان وێرانبوون، لە کاتێکدا ئەو خەسڵەتانەی پێیان دەوترێت "خراپەکاری" سەرکەوتن و پاراستن بەدەست دەهێنن!. بەم شێوەیە، داڕمانی نۆرمە (norms) ڕاست ودروستەکان و نایابەکان دەگۆڕێت بۆ بەرپرسیارێتی و خراپەکاریش بۆ سوودێکی کرداری!. #ئیدراک #توراس

ئاگاتان لێیە چۆن کەمینەکان هان دەدەن بۆ دروست کردنی شەری ناوخۆیی؟!!
ئاگاتان لێیە چۆن کەمینەکان هان دەدەن بۆ دروست کردنی شەری ناوخۆیی؟!!

هەنگاوی هێرشکردنە سەر ئێران یەکەم هەنگاو بوو بۆ کردنەوەی دەرگای جەنگی جیهانی. ئەم بانگەشەیە وابەستەیە بە ستراتیجی دێرینی ئیسرائیل لە پێناو ئەوەی ببێتە ناوەندێکی سەرەکی لە تەواوی جیهان. پێشتریش ئاماژەم بەمە دابوو کە ئیدارەی ترەمپ بە تەواوەتی کەوتۆتە ژێر کاریگەری ئیسرائیل و جەنگەکە هەر روودەدات. دوای ئەوەی ئێران دەروازەی هورمز داخست، گومان لەمە نەما ئەمەریکا بەرەو شکستێکی تەواو هەنگاو دەنێ بە تایبەتی نەمانی بەهای دۆلار و بەرز بوونەوەی نرخی نەوت و غاز و چەکەکان، کاریگەری تەواوی دەبێ بەسەر خواردنیش نرخەکان بە گشتی بەرەو بەرز بوونەوە هەنگاو دەنێن. ستراتیجی ئیسرائیل ئەوەی کە دەیەوێت ئەمەریکا توشی ئەم شکستە بکات لە پێناو ئەوەی نەتوانێت لە جەنگەکە بێتە دەرەوە، چونکە کاتێک هەڵئاوسانی ئابووری روودەدات، هیچ دەرگایەک نیە و چارەسەرێکی تر نیە جگە لە جەنگ... لە لایەکی ترەوە ئیدارەی ترەمپ زۆر باش تێگیشتووە لەمەی کە ئێران رژێمەکەی نارووخێت بە دەستی دەرەکی، بۆیە لە ئێستادا لە هەوڵدایە بۆ دروست کردنی کاریگەری لەسەر کەمینە نەتەوە و ئاینیەکانی ناو ئێران تەنانەت سەلەفیەکان، هەروەها کوردەکانی کوردستان بۆ دروست بوونی شۆرشێکی ناوخۆیی لە ئێران. لە دیدگای منەوە، ئەمە شتێکی ئاسان نابێ چونکە سیستەمی ئێران بە تەواوەتی تۆکمەیە، خاوەن چەند بنچینەیکی زۆر بەهێزە. بەڵام وەک روونە کاتێک ترمپ قسەی لەگەڵ سەرکردە کوردەکان کردووە وەک مەسعود بارزانی. خودی ناوچەی پارتی بە تەواوەتی دەرگای بۆ ئەمەریکا کردۆتەوە و گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکردووە. بەڵام یەکێتی ئەستەمە بتوانێ وەک پارتی بکات چونکە دەزانێت کۆتایی خودی خۆی دەبێت لە هەژموونی سیاسی لە کوردستاندا. سعودیا وەک رایگەیاندووە ئەمجارە وڵامی هێرشەکانی ئێران دەداتەوە کە ئەمەش یەکێکە لە مەترسیە گەورەکان چونکە گومان لەوەدا نیە هێزێکی لاوازی هەیە بۆیە ئەویش پەنا دەباتە بەر ئەمەریکا. هەنگاوەکان تەنیا بۆ ئێران نابن بەڵکو ستراتیجی ئیسرائیل وا دەخوازی کە چین و رووسیا دان بە وجودیەتی ئیسرائیلدا بنێن کەواتە لەم جیهەتەوە ئیسرائیل تاکە رێگایەک کە هەیەتی جولاندنی هیندوستانە دژی پاکستان. گومان لەوەدا نیە دڵسۆزترین و هاوپەیمانی دێرینی ئیسرائیل دوای ئەمەریکا، هیندوستانە. لە ئەنجامی هەر جولەیەک بۆ سەر پاکستان لەلایان هیندوستانەوە ئەستەمە چین و روسیا بێدەنگ بن، کە ئەوانیش ناچار دەکات بێنە ناو جەنگەکەوە... ناتانیاهیو باش دەزانێ ئەگەر سعودیا داوای پاراستن بکا لە ئەمەریکا، ئەمەریکا ناجارە ئەو کارە بکات.. بۆیە لەسەر ئەم پێشەکیانە جەنگی نێوان پاکستان و هیندوستان هەروەها سعودیا و ئێران بە بە تەواوەتی جیهان لە قاڵب دەدات بۆ جەنگی جیهانی سێهەم، دەرباز بوونیش تێیدا محاڵە...! ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانێ #سیاسەت