ch
Feedback

不要被骗子欺骗!Telemetrio 会找到并标记这些频道 👉 如果想查看标记,请订阅

وحدوي

وحدوي

前往频道在 Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

显示更多
754
订阅者
无数据24 小时
无数据7 天
-130 天
帖子存档
دەربارەی مەكان بزانن محمدی كوڕی عبدالواهاب بۆچونی چۆن بووە...! #وەهابیزم #موجەسیمە #خەواریج تیلیگرام: https://t.me/Turase
17 6月 2023, 12:45

بۆ ناسینی ئیمامی ئەبو حەنیفە ئەم كتێبە بخوێنەوە
15 6月 2023, 17:16

مناقب الامام ابو حنیفە.pdf9.43 KB
15 6月 2023, 17:15

بەراستی دڵم تەنگە!، کە دوورم و ناتوانم خزمەتی ئەو مامۆستایانە پر لە علم و مەعریفانە بکەم، ئەگەر هیچش نەبێت بتوانم ئاویان بەسە
+2
بەراستی دڵم تەنگە!، کە دوورم و ناتوانم خزمەتی ئەو مامۆستایانە پر لە علم و مەعریفانە بکەم، ئەگەر هیچش نەبێت بتوانم ئاویان بەسەردا دابەش بکەم!... ئا ئەوانە بەراستی هەڵگری عەقیدە و مەنهەجی سەلەفی ساڵحن!، ئا ئەوانە نمونەی جوانی و ئەدەب و ئەخلاقن، ئا ئەوانە ئەستێرەکانی ئەهلی سوننەن لە کوردستان!... خوای گەورە سەربەرزی دونیا و قیامەتان بکات!.. بەراستی دڵ خۆشم کە ئەم هەموو مامۆستایە دەبینم خەریکی زیندوو کردنەوەی توراسی ئومەتن!. #ئەهلی_سوننە #ئومەت تیلیگرام: https://t.me/Turase
15 6月 2023, 10:23

photo content
15 6月 2023, 10:00

#ماتوریدی #ئەهلی_سوننە #وێنەیەک_لە_مێژوو تیلیگرام : https://t.me/Turase
15 6月 2023, 10:00

کاک "ڵەتیف" راست دەکات!، "سەلاحەدینی ئەیوبی" هەرگیز پێشەوای جاهیل و گومرا و موجەسیمە و وەهابی و خەواریج نەبووە!. "سەلاحەدینی
کاک "ڵەتیف" راست دەکات!، "سەلاحەدینی ئەیوبی" هەرگیز پێشەوای جاهیل و گومرا و موجەسیمە و وەهابی و خەواریج نەبووە!. "سەلاحەدینی ئەیوبی" پێشەوای ئەهلی سوننە و پیاوی مەردە، پێشەوای ئومەتێکە کە هەڵگری ئاڵای ئیسلام بێت!. "سەلاحەدینی ئەیوبی" حاشا پێشەوای جاشی عەلمانیەت و زاڵم نیە!.
14 6月 2023, 11:54

کەتوانای بیستن و بینین و وردبوونەوە و لێکدانەوەیان هەبێت هەر لە زیگماکەوە و ئەو توانایە بەکار بهێنن بۆ خراپە، ئەمەشیان[استدراجا] بۆ ڕاکێشانیان و تاقیکردنەوەیانە لە ژیاندا، وەك زانراوە هەر مرۆڤێك بە جۆرێك لەم ژیانەدا تاقی دەکرێتەوە و پێویستە لەسەری لەو تاقی کردنەوەیەدا سەرکەوتوبێت، پەروەردگاریش ئەم هێزە ناوازەیەیان پێ دەبخشێت و ویستەکانیان بۆ دەهێنێتە دی وەك تاقیکردنەوەیەك [وعقوبة لهم]وە ئەم شتانەیان پێدەبەخشێت بەهۆی پیسی و خراپی دڵیانەوە تا بەهۆیەوە لە ڕۆژی قیامەتدا سزای زیاتر و زیاتر وەربگرن. وەك پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّىٰ إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُم بَغْتَةً فَإِذَا هُم مُّبْلِسُونَ﴾(الانعام/44). ئەوانیش لەجێی ئەوەی بەهۆش بێنەوە بەم بابەتانە و دەسەڵاتی پەروەردگاریان بۆ دەربکەوێت[فيغترون به ويزدادون طغيانا و كفرا] پێی مەغرور دەبن و وا باوەڕ بەخۆیان دەهێنن کە کارێکی باش دەکەن و بەمەش زیاتر و زیاتر لە تاوان ئەتلێنەوە و سنوری زیاتر دەبەزێنن و لە کوفر و بێ باوەڕیدا ڕۆدەچن. هەندێك جار وا دەردەخەن کە ئەمە خودا پێیداون و لە قیامەتیشدا لەوە باشتریان پێ دەدرێت، وەك لە باسی خاوەن باخەکەی سورەتی(الکهف)دا ئاماژەی پێ دراوە کە پێیوابوو لە قیامەتیشدا ئەگەر قیامەت بوونی هەبێت لەوە باشتری پێدەدرێت کە لەم دنیایەدا پێیدراوە: ﴿وَمَا أَظُنُّ السَّاعَةَ قَائِمَةً وَلَئِن رُّدِدتُّ إِلَىٰ رَبِّي لَأَجِدَنَّ خَيْرًا مِّنْهَا مُنقَلَبًا﴾(الكهف/36). یان وەکو قارون، لەخۆی دەگۆڕێت و پێیوایە ئەوەی دەستی کەوتووە ئازایی خۆیەتی و خودا پێینەداوە، یاخود پێیداوە لەخۆشەویستی بۆی و بە توانا و بیری خۆی بەدەستی هێناوە: ﴿قَالَ إِنَّمَا أُوتِيتُهُ عَلَىٰ عِلْمٍ عِندِي ﴾(القصص/78). [وذلك كله جائز ممكن] هەموو ئەوانەی وتمان لەم باسەدا هەم لە ڕووی شەرعیەوە فەرمایشت دەربارەیان هاتووە، وەك لە فەرمودەدا باس کراوە کە دەفەرموێت: ”إِذَا رَأَيْتَ اللَّهَ يُعْطِي الْعَبْدَ مِنْ الدُّنْيَا عَلَى مَعَاصِيهِ مَا يُحِبُّ، فَإِنَّمَا هُوَ اسْتِدْرَاجٌ، ثُمَّ تَلا رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم-: (فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ)[الأنعام:44]“(مسند احمد/17311). هەم لەڕوی عەقڵیەوە مومکینن(ئەگەری ڕودانیان هەیە) عەقڵ پێی هەزم دەکرێت و تەنانەت ئەزمون کراویشە لەلایەن هەندێکەوە و بینراوە، ئەگەریش بەڵگەیەکی ئەوتۆی لەسەر نەبێت بەهۆی شاراوەیی بابەتەکە ئەوا عەقڵ دەتوانێت وێنای بکات و هیچ دژیەکێکی بۆ دروست نابێت. #ماتوریدی #ئەهلی_سوننە #عەقیدە تیلیگرام: https://t.me/Turase
13 6月 2023, 07:49
13 6月 2023, ~07:49

"دەربارەی موعجیزە و کەڕامات" [آيات الأنبياء وكرامات الأولياء حق والآيات ثابتة للأنبياء والكرامات للأولياء حق واما التي تكون لأعدائه مثل ابليس وفرعون والدجال فيما روي الأخبار أنه كان ويكون لهم لا نسميها آيات ولا كرامات ولكن نسميها قضاء حاجاتهم وذلك لأن الله تعالى يقضي حاجات اعدائه استدراجا لهم وعقوبة لهم فيغترون به ويزدادون طغيانا وكفرا وكله جائز ممكن] [والآيات للأنبيا] وشەی(آیة یان المعجزة) بەواتای ئەو شتانە دێت کە لەدەرەوەی یاسا سروشتیەکانن، لە دۆخی ئاسایدا ناکرێت ڕووبدەن و لەتوانادا نیە کردنیان، بەڵام لەسەر دەستی پەیامبەران ڕوودەدەن، وەك بەڵگەیەك بۆ سەلماندنی پێغەمبەرایەتیان[والکرامات للأولیاء حق] کەراماتیش مەبەست پێی شتانێکە کە بەهەمان شێوە لەدەرەوەی یاسا سروشتیەکانەوەن و پەروەردگار لەسەر دەستی دۆستەکانی خۆی دەریدەخات وەك پلە و پایە و ڕێزلێنانێك بۆیان یاخود بۆ ڕاست نیشاندانی ڕێگاکەیان تاوەکو خەڵکی شوێنیان بکەون و چاویان لێبکەن. ئەم دووانەش(موعجیزە و کەرامات) ڕاستین و ئێمە وەك ئەهلی سوننە و جەماعە باوەڕمان پێیانە چونکە لە قورئان و سوننەتدا ئاماژەی پێ کراوە، لەهەمان کاتدا باس گەلێکی ئەگەری(ممکنات)ن، هیچ کێشەیەکی عەقڵی تێدا نابینرێت، چونکە ئەو پەروەرێنەی کە ئەم سروشتەی لەسەر ئەو یاسایانە دامەزراندووە کە لەسەریەتی، بەتوانایە بەسەریدا و دەتوانێت بیگۆڕێت چۆن و کەی بیگۆڕێت بۆ هەر کەسێك کە خۆی دەیەوێت. باسی موعجیزەکان لە قورئاندا بەڕوونی ئاماژەی پێکراوە لە چیرۆکی زۆرینەی پێغەمبەرکاندا، وەك؛ وشترەکەی ساڵح ـ دار دەستەکەی موسا ـ زیندو کردنەوەی مردوو لەلایەن عیسا ـ شەق بوونی مانگ لەلایەن سەروەرمان(علیهم الصلاة والسلام)...هتد. سەبارەت بە کەراماتی ئەولیاکانیش لە قورئان و سوننەتدا و لەڕێگەی هەواڵە مێژووییەکانەوە بۆمان گوازراوەتەوە وەك؛ کەراماتی مەریەم(علیها السلام) کە لە زستاندا میوەی هاوینە و لەهاویندا میوەی زستانەی بۆ دەهات و کەراماتی عاصفی کوڕی بەرخیەی هاوەڵی سولەیمان(علیه السلام) بۆ هێنانی عەرشی بەڵقیس و کەرامەتی ئیمام عومەر لەسەر مینبەرەکەیەوە سوپاکەی ساریەی بینیوە، هەروەها نیل بە نامەیەکی ئەو ئاوەکەی زیادی کردووە...هتد. جیاوازیش لەنێوان موعجیزە و کەراماتدا ئەوەیە کە کەرامات شتانێکن ڕوودەدەن بەبێ ئەوەی مەرجی تەحەددایەکی تێدا هەبێت بۆ ئەو کەسەی کە لەسەر دەستی ڕودەدات، لەکاتێکدا موعجیزە تەحەددا کردنی تێدایە بۆ بێ باوەڕان تا باوەڕب بهێنن. ئەم بابەتەش بابەتێکی سەخت و قوڵ و دژوارە و ئەهلی تەسەوف و کەشف زیاتر زانا و بیرمەندن تێیدا و بۆ ئەوان هەیە زیاتری لەبارەوە بدوێت، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە وەك موسوڵمانێکی سوننی باوەڕمان بەوە هەبێت موعجیزە پێغەمبەران و کەرامەتی پیاو چاکان، شتانێکن کە ڕەتکردنەوەیان مەترسیدارە بۆسەر بیر و باوەڕ، چونکە بە دەقی قورئان و فەرمودە ئاماژەیان پێدراوە و بواری ئەوەش نیە تەئویلی تێدا بکرێت چونکە مومکیناتن. [وأما التي تكون لأعدائه مثل إبليس و وفرعون ودجال] سەبارەت بەو شتانەی کە ناسروشتین و دراون بەو کەسانەی دژایەتی پەروەردگار دەکەن و خۆی  پێیداون وەك ئیبلیس کە توانای جێبەجێ کردنی هەندێك لە داخوازیەکانی ئەو کەسانەی بەندایەتی بۆ دەکەن هەیە و پەروەرێن پێیداوە یان توانای دروستکردنی وەسوەسەی بۆ مرۆڤەکان پێدراوە....هتد. یاخود فیرعەون کە داوای خوایەتی دەکرد و کۆمەڵە ساحرێکی هەبوو خەڵکیان بۆ ڕام دەکرد و موڵکو سامانی لە دنیادا زۆر بوو، هەروەها خاوەنی هێز و دەسەڵات بوو. یاخود ئەوەی کە لە کۆتایی زەماندا دەدرێت بە دەجال لە باراندنی باران و زیندو کردنەوەی مردو و هێز و دەسەڵاتی بەسەر زەویدا و توانای ڕاکێشانی سۆزی خەڵك بەلای خۆیدا و....هتد. هەموو ئەمانەش[مما روي في الإخبار]کە هەواڵی لەسەر دراوە یان لە قورئان یاخود فەرموودە باس کراوە و وتراوە کە پێیان دراوە[فلا نسميها آيات ولا كرامات]ناوی لێنانێین موعجیزە و نیاشانەی باوەڕداری و کەڕامەت، کە ڕێز لێنان بێت لەلایەن پەروەردگارە،[ولكن نسميها قضاء حاجات لهم] بەڵکو ناوی دەنێین جێبەجێ کردنی پێداویستیەکانیان بۆیان[وذلك لأن الله تعلی] چونکە خوای پەروەردگار بە کەڕەم و بەرزی و گەورەیی خۆی تەنانەت[يقضي حاجات أعدائه] پێداویستی و ویستی ئەو بەندانەشی دەهێنێتە دی کە دژایەتی دەکەن و ڕێگەی ئەویان نەگرتووە، یاخود دژایەتی  ئەولیا و پیاوچاکان دەکەن کە ڕێی پەروەرێنیان گرتووە، جا لەڕێی فێربوونەوە بێت کە ئەو بەندە دوژمنانەی پەروەردگار فێری ئەو بابەتانە بووبن وەك سحر و شەعوەزە و بابەتە میتا فیزیکی و ڕوحیەکان کە زۆر شێوازی فێربوونی هەیە و لەڕێی وردبوونەوە لە ناخ و دەروونەوە هەندێك جار دەستدەکەون بە ئەنجامدانی کۆمەڵە تقوسێك کە ئەزمون کراون ئەو توانایە دەبەخشرێت بەو بەندەیە کە لێرەدا بوواری باسکردنی نیە، وەك؛ میدیتەیشن و یۆگا و تەئەمولی دەرونی و گەشتی ڕوحی...هتد. یاخود ئەوەیە بەبێ هیچ هەوڵێك پێیان بدرێت
13 6月 2023, 07:49
13 6月 2023, ~07:49

بەراستی بەداخەوە کاک "ڵـەتـیـف"لەسەر مینبەر!، چەواشەکاری و بوختان بەعەقیدەی ئەهلی سوننە دەکات!. لە کاتێکدا خۆیان عەقیدەی ئەوان دوورە لە ئەهلی سەلەف و سەننە و هەڵگری عەقیدەی تەجسیمن!، شێخەکەشیان کە "رەبیعی مەدخەلیە" سوکایەتی بە ئیمامەکانی ئومەت دەکات!، خۆشی و ئەمسالەکانی کە دەگەرێنەوە سەر عەقیدەکەی "محمدی کوڕی عبدالوهاب" کە ئەو پیاوە جگە لە کوشتاری موسڵمانان و تەکفیر کردنی موسڵمانان هیچی تری نەکردووە، خەواریج بووە!، لە کاتێکدا دەسەڵاتیشی تەسلیمی ال سعود کرد!... بۆیە بەراستی شەرم و شەرمەزرایە بۆ کاک ڵەتیف ئەوها بوختان بەدەم ئەهلی سونەوە دەکات، لەکاتێکدا جەندین جار تەحەدا کراوە بۆ دیبەیت و بەڵگە هێنانەوە، کەچی نەبەڵگەی هەیە و نە تەحەداکەش قبوڵ دەکات!. #وەهابیزم #خەواریج #موجەسیمە لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
12 6月 2023, 12:34

دیبەیتێکی نێوان هەڵۆ بەرامبەر بە هەڵۆ. هەڵۆ هەلؤیەکی تری تەکفیر کرد... بابەتەکە ئەوەیە ئایە سەحابەی کافر هەبووە یان نا! #موجەسیمە #وەهابیزم #خەواریج لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
11 6月 2023, 18:17

ئیبن عوسەیمین دەڵێت: خوای گەورە بەزاتی خۆی لەگەڵماندایە و تەفسیری سەلەف بۆ ئەو ئایەتە تەقریبیە! وە وشەی زاتی خۆی بەکار ناهێنین چونکە خەڵک بە حلول تێدەگات!. ئێستا کێ باوەڕی وایە خوا لە هەموو شوێنێکە؟ ئەشعەریەکان یاخود ئیبن عوسەیمین! #وەهابیزم #خەواریج #موجەسیمە لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
11 6月 2023, 10:00

یەکێک لەو رێگایانەی کە مۆدێرنە گرتیەبەر بۆ لێدان لە ئاگامەندی تاک لە کۆمەڵگا، برسی کردنی روحی تاک بوو!. ئەوەش نەقسێک دروست دەکات لە مرۆڤ کەمیشە هەوڵدەدات تێر بێت و تێر نابێت! جونکە ئەو خواردنەی پێویستیەتی بەهۆی کاریگەری مۆدرێنەوە ون بووە یان لەناوچووە!. #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
10 6月 2023, 19:46

نی پەیوەستە پێیانەوە، لەگەڵ ئەوەی شایەنی جیا بوونەوەن، هەر وەك چۆن شایەنی یەکگرتن بوون، ئەمەش بۆ پەروەردگار مەحاڵە. 6 ـ وەك زانیمان لاشە لە گەردیلە پێکهاتووە، هەر دانەیەکیش سەربەخۆیە لەوەی تەنیشتی، بەمەش هەر دانەیەك دەبێت وەسف بکرێت بەو وەسفەی هەموو لاشەکەی پێ دەکرێت، ئەمەش بۆ پەروەردگار مەحاڵە و بڕیاردانی چەندین خودایە نەك دانەیەك، چونکە هەر بەشێك لە بەشەکانی دەبێتە خودا و وەسفەکانی خودا وەردەگرێت. هەر بۆیە ئەم بیر و باوەڕە خۆی جۆرێکە لە جۆرەکانی هاوەڵدانان بۆ پەروەردگار لە چەندین ڕووەوە. شوبهە: دەوترێت ئێمە هیچ شتێك شکنابەین لە بووندا لەوەی کە دەیبینین و بیری لێدەکەینەوە لە دوو بار تێبپەڕێت؛ یەکەم: یان ئەوەتا لە ئەو شتە لەناو شتێکدا دەردەکەوێت. دووهەم: یاخود دەبێت لێی جودابێت لە ئاڕاستەیەك لە ئاڕاستەکانیەوە. ئەمەش ناکرێت ڕووبدات ئەگەر بێت و ئەو شتە لاشە نەبێت، بۆیە شتێك لاشە نەبێت نەبوو(عدم)ە، وەگەر ناوشی لێنەنێین لاشە ئەوا ناکرێت لە ئاڕاستەدا نەبێت و تێکەڵیش نەبێت. پەروەردگاریش یان جیهانی لە خۆیدا دروستکردووە کە ئەمەش مەحاڵە و ڕوودانی ڕووداوە لە زاتیدا، یاخود لە دەرەوەی خۆی دروستی کردووە بە ئاڕاستەیەك، هەر بۆیە پەروەردگار لە ئاڕاستەدایە و ئەو ئاڕاستەیەش لا سەرووە. وەڵام: ـ ئەم بابەتە یان ئەوەتا بەدیهیە و پێویست بە لێکۆڵینەوە ناکات، هاوشێوەی(1+1=2)، یاخود پێویستی بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچون هەیە. ئەگەر یەکەمیان بووایە ئەوا ژیرەکان دووبەرەکیان بۆ دروست نەدەبوو لەسەری، بۆیە دووهەمە و بەدیهی نیە و پێویستی بە لێکدانەوەی عەقڵی هەیە. ـ مەرج نیە هەرچی لە واقعی بینراودا نەبوو لە ڕاستیدا بوونی نەبێت، ئەوەتا ئێمە بیر لە خودی عەقڵ دەکەینەوە و ناشزانین لەناومانە یان دەرەوە، بەهەمان شێوە ڕووح و خەون، ئێمە ناتوانین بیر لە پیاوێك بکەینەوە نە کوڕی پیاوێك بێت و نە باوکی کەسێك، لەکاتێکدا عیسا(علیه السلام) بەو جۆرەیە"وەك ئەوە وایە باوکێتیت بە وجود چواندبێت، کردبێتت بە پێوەر بۆ هەموو مەوجودەکان یان دەبێ لەباوكبن یان دەبێت باوكبن چونکە ئەوە واقعە". بۆیە مەرج نیە بەم دوو ئەگەرە ڕازیبین و ئەگەری دیکە بوونی نەبێت لە وجوددا. ـ بیرکردنەوەی ئەوکەسە بۆ پەروەردگار بیرکردنەوەیە لە خودایەکی جسمانی ماددی کە پێویستی بە دەرەوە و ناوەوە هەیە، دەی پێش بوونی گەردوون بە کۆڕایی هەمووان نە لەدەرەوە بووە ونە لەناوەوە، تەنانەت نە ماددە و نە ئاڕاستەش بوونی هەبوو. ـ ئاڕاستە خۆی شتێکی ئیعتیبارییە نەك حەقیقی، بۆیە دەبێت سەرات بوونی شتێك هەبێت تا ئاڕاستەی لەگەڵ شتێکی دیکەدا بۆ دیاری بکرێت، وە ئێمە دەزانین کە پەروەردگار ئەزەلیە، وە شتێك نەبووە تا بەئاڕاستەی ئەو شتە لەخۆیەوە دروستکراوەکان بێنێتە بوون، واتە دەبێ سنورێك هەبوبێت بۆشاییەکی پڕکردبێتەوە تا لەکۆتایی سنوری خۆیدا دروستکراوەکانی دروست کردبێت، ئەمەش هەمووی بەتاڵە وەك لە پێشودا سەلماندمان. ـ درووستکراوەکان یان(دیارخەرن ـ العرض)کە تێکەڵی ماددەکانە، یاخود(بەشی بەش بەش نەبوو ـ الجوهر) کە ماددەکان پێکدەهێنێت، چی وادەکات کە شتێکی دیکە نەبێت جگە ئەمانە؟! هیچ هۆکارێك واناکات کە لەبووندا شتێکی دی هەبێت نە یەکەمیان بێت و نە دووهەمیان، هەروەك چۆن ئەو دوانە هیچیان ئەوی دیکەیان نین و سەربەخۆن لە زاتی خۆیاندا. ـ نەدۆزینەوەی جۆرێکی دیکە لە بوون مانای نەبوونی نیە، هەر وەك چۆن نەبوونی بەڵگە لەسەر شتێك مانای نەبوونی خودی شتەکە ناگەیەنێت، چونکە گەر وابێت بە کۆتایهاتنی جیهان کە بەڵگەیە بۆ بوونی پەروەردگار دەبێت پەروەردگاریش نەمێنێت کە خودی شتە بەڵگە لەسەر هاتووەکەیە، ئەمەش مەحاڵە. ـ ڕاستتر وایە بوترێت: هەست بەهیچ مەوجودێك ناکەین جگە ئەوەی لە ئاڕاستەدایە ـ یاخود تێکەڵی شتێکی دیکەیە!. بۆ وەڵامەکەی دەبێت بپرسین جارێ خۆی هەست بەچی هەستی پێکرا؟؟ چۆن زانرا کە تاکە کەرەستەیە بۆ زانین و درککردن بە هەموو جۆرێکی بوون؟! بۆیە ناکرێت هەست بەتەنها بکرێتە پێوەر بۆ ئەم بابەتە. ـ پاش هەموو ئەمانە، ئێمە ناتوانین درك بە زانستێك بکەین کە بەدەستهێنراو نەبێت لەجێگەیەکی دیکەوە، وە تاوەکوو شتێكی نەزانراو بەراورد نەکەین بە زانراوێك ناتوانین بیزانین، لەکاتێکدا پەروەردگار لە نەبوونەوە گەردوونی هێناوەتە بوون بەبێ ئەوەی زانستێکی لەسەر گەردوون بۆ درووست بووبێت یاخود بەراوردی کردبێت بە شتێکی دیکە لەپێش دروستبوونی گەردوندا هەبێت، ئەمەیان چۆن دەتوانیت هەستی پێبکەین؟! بۆیە شوبهەی بوونی ئاڕاستە یاخود تێکەڵبوون بە دروستکراوەکان، شوبهەیەکی نا عەقڵانیە، وە بڕیاردانی بۆ پەروەردگار تەماشا کردنیەتی بە لاشەیەك هاشێوەی لاشەکانی دیکە، مەحاڵی ئەوەشمان لە پێشودا ڕوون کردەوە کە لاشەبێت!. #عەقیدە#ئەهلی_سوننە#ماتوریدی#الفقه_الأكبر تیلیگرام: https://t.me/Turase
09 6月 2023, 07:14
09 6月 2023, ~07:14

خوایەک کە حەق بێت محاڵە جسم بێت وە بۆچی؟! [ومعنی الشيء الثابت بلا جسم] مانای شت لاشەێتیی نیە، چونکە مەحاڵە پەروەردگار لاشە بێت چونکە: 1ـ ئەگەر پەروەردگار لاشە و ماددە بێت ئەوا ئەوەی بەسەردا دێت کە ماددەکان بەسەریاندا دێت لە گۆڕانکاری و پوکانەوە و نەمان، ئەمەش مەحاڵە چونکە ڕوداو لە پەروەردگاردا ڕونادات و ئەزەلی و ئەبەدیە و گۆڕانی بەسەردا نایات و توشی لەناوچونیش نابێت، بۆیە مەحاڵە. 2ـ لاشە و ماددە یان ئەوەتا پێکهاتووە لە گەردیلەکان و یەك بەستووە و پێکەونراوە و هەر یەکێکیان پێویستی بەوی دیکەیانە بۆ تەواوکردنی ئەوەی پێکیان هێناوە، یاخود لە یەك ناوك پێکهاتووە کە دابەش نابێت بۆ بچوکتر لە خۆی. ـ لە دۆخی یەکەمیاندا؛ مەحاڵە چونکە هەموو پێکهاتوێك پێکهێنەرێکی دەوێت، لەکاتێکدا مەحاڵە پێکهێنەرێك هەبێت بۆ پەروەردگار. وە ناشتوانرێت بوترێت خۆی خۆی پێکهێناوە چونکە مەحاڵە نەبوویەك بوون دروست بکات و بەو پێیە ڕەتکردنەوەی عەقڵ و بەڵگەی پێکهاتووی گەردوون ڕەتدەکرێتەوە کە چەسپاندنی دروستکارە بۆ دروستکراوەکان. هاوشێوەی ئەوەی بڵێین: گەردوون لە هیچەوە دروست بووە!. ـ لە دۆخی دووهەمدا هیچ ژیرێك ئەما ناڵێت کە پەروەردگار ناوکێکی بچوك بێت و لەژێر میکرۆسکۆبدا دەربکەوێت، لەکاتێکدا خاوەنی گەردون و خودی گەردیلە و ناوکە بەسەر هەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە وسنورێك بۆ تواناکانی نیە!. 3ـ لاشە پێویستی بە پڕکردنەوەی بۆشاییە، چونکە یەکێك لە سیفەتەکانی ماددە ئەوەیە بۆشایی پڕدەکاتەوە و درێژی و پانی و بەرزی هەیە، ئەمەش مەحاڵە بۆ پەروەردگار لەبەر چەند هۆیە؛ ـ ئەگەر هاتبا و بۆشایی پڕ کردبایەتەوە ئەوا یەکسان دەبوو لەگەڵ هەموو ماددەکاندا لەڕوی چیێتیەوە، چونکە هەردوولایان پێویستیان بەو بۆشاییەیە لە بوونیاندا، گەر بۆشایی پڕنەکەنەوە ئەوا بوونیان نیە، ئەمەش مەحاڵە بۆ پەروەردگار پێویستی بە شتێك بێت جگە خۆی لەکاتێکدا خودی ئەو شتە بێ نیازبێت لە ئەو!، چونکە لێرەدا بۆشایی بۆ بوونی خۆی پێوستی بە بونی ئەو نیە. ـ وەگەر بوترێت ئەو بۆشاییە پەروەردگار خۆی بەدیهێناوە بۆ خۆی، مەحاڵە چونکە لە پێشودا بەهەمان شێوە هەر ماددە و لاشە بووە و پێویست بووە بۆ دەرکەوتنی ئەو بۆشاییە هەبێت، ئەمەش سەرئەکێشێت بۆ خولانەوەی نالۆژیك و دروستبوونی ناکۆتا لە ڕوداو کە مەحاڵە. ـ وەئەگەر بوترێت بۆشایی ئەزەلیە و لەوەڵ بوونی پەروەردگاردا هەبووە، ئەوا هاوبەشدانانە سەرەتا، چونکە باوەڕ بوونە بە ئەزەلیەتی چەندان شت، پاشان ئەو بۆشاییە لە توانای پەروەردگاردا نیە لەناوی ببات لەکاتێکدا جگە خۆیەتی و وخودی زاتەکە نییە، هەر وەك چۆن لەسەرەتاوە نەیتوانیوە بیهێنێتە بوون، ئەمەش مەحاڵە بۆ پەروەردگار. ـ وەگەر بووترێت: بۆشاییەکە سیفەتی پەروەردگارە. دەوترێ: مەحاڵە و کۆبوونەوەی دژیەکەکان ڕوودەدات... چونکە ماددەیەك نیە کە خۆی بۆشایبێت و لە بۆشایدابێت. هاوشێوەی ئەوەیە بووترێت ئێمە خۆمان بۆشاین و هەر خۆشمان مادەی پڕکەرەوەی بۆشاییەکەین، ئەمەش بە عەقڵی هیچ ژیرێکدا تێپەڕ نابێت. ـ هەروەها لە پڕکردنەوەی بۆشایدا پەروەردگار و دروستکراوەکان هەموویان یەکسان دەبن، وە لێرەدا هەموو بوونەوەرێك یان ماددەیەك دەتوانرێت بانگەشەی ئەزەلێتی بۆ بکرێت، ئەوەش مەحاڵە. ـ وەگەر پێش دروستکردنی دروستکراوەکان لە بۆشایدا نەبووە، کەواتە پێشتر ماددە نەبووە و پاش دروستکردنی دروستکراوەکان بۆتە ماددە، ئەمەش مەحاڵە چونکە گۆڕانی زات بە کاریگەریەکی دەرەکی دەبێت، چونکە قودرەتی پەروەردگار ئاڕاستەی مەحاڵ و بوونی واجبی نابن، ئەمە وەك ئەوە وایە بڵێین پەروەردگار دەتوانێت خۆی بکوژێت!، لەکاتێکدا شتی وا مەحاڵە و لەڕیزی مومکینەکاندا نیە. بەهەمان شێوە بەمە خۆی لە خۆیدا ئەمە گۆڕانکاریە لە زاتدا ڕوویداوە و هەر زاتێکیش گۆڕانکاری تێدا ڕوبدات ئەوا پێیناوترێ ئەزەلی و ئەبەدی، چونکە گۆڕانکاری بەڵگەی لەناوچون و پوکانەوەی شتەکانە. ـ هەروەها گەر زاتی پەروەردگار بۆشایی پڕ بکاتەوە ئەوا پێویستە سنوردار بێت، وە هەموو سنوردارێکیش مومکینە نەك واجب، هەموو مومکینێکیش ڕێژەی بوون و نەبوونی یەکسانە، هەر شتێکیش بەم جۆرە بێت ئەوا دروستکراوە و نابێتە زاتی واجیبی وجود، بۆیە مەحاڵە پەروەردگار وابێت، کەواتە مەحاڵە بۆشایی پڕکردبێتەوە. 4 ـ لاشە یان دەبێت وەستاوبێت یاخود جوڵاو، وە شتێکی زانراوە کە جوڵە دەستپێکی هەیە ولەزاتیشدا ڕوودەدات وەستانیش کۆتای پێهێنەریەتی، بەم جۆرە لە زاتی پەروەردگار دەستپێکێك ڕوودەدات و کۆتایشی پێدێت، ئەمەش پێچوانەی ئەزەلیەت و ئەبەدیەتە کە سەرەتا و کۆتایی لە زاتی خۆیدا قبوڵ ناکات، بۆیە مەحاڵە زاتی پەروەردگار جوڵە و وەستانی تێبکەوێت، ئەمەش وادەکات مەحاڵە لاشە بێت. 5ـ لاشەکان لە گەردیلە پێکهاتون و هەر گەردیلەیەك بەتەنها خۆی بەشێکی سەربەخۆیە و خودی لەشەکە نیە، بەڵکو جودایە و لەگەڵ هاوشێوەیەکانی یەکی گرتووە و لاشەکەی پێکهێناوە، بۆیە لاشەکە بەگشتی بۆ بوونی پێویستی بە تاك بەتاکیان هەیە، واتە بوو
09 6月 2023, 07:14
09 6月 2023, ~07:14

تەواوی سیمینارەکەی بیرمەندی ئیسلامی سوننەی کوردی مامۆستا سەرباز....... https://youtu.be/o_7mIEro5Eo
08 6月 2023, 15:45

"لە رووی ئەقڵەوە ئایە دەکرێت واجب الوجود بێ ئیرادە بێت؟!" کاتێ (الارادة ـ ویست) بونی نامێنێ ئەوا هەرسێ پەیوەستییەکانی ویست (متعلقات الارادة) نامێنن کە ئەوانیش (صلوحي قەدیم) واتە ئەوەی لە ئەزەلەوە ئەکرێ ویستی ئەو زاتە دیاری بکا کە بریتین لە هەندێ لە مومکینەکان .. هەروەها (تنجیزي قدیم) واتە ئەوەی لە ئەزەلەوە تەعەلوقی پێوە ئەکا و ئەیهێنێتەو بوون وە (تەنجیزي حادث) ئەوەی لە ساتێکی دیاری کراو ئاڕاستە دەبێت پێی و ئەیهێنێتە بوون .. هەرسێ پەیوەستییەکە نامێنن .. کە ئەم پەیوەستیانە دوبارە قودرەت پێوەی پەیوەست ئەبێ بە سێ جۆر پەیوەست بوون (صلوحي قەدیم) و(تنجیزي قدیم) و (تنجیزي حادث) واتە بە تەریبی لەگەڵ قودرەتتدا دەڕوات.. جۆرەکانی دیاری کردنیش شەش جۆرن: 1-وجود هێنانە بوون 2- کاتی دیاری کراو 3- شوێنی دیاری کراو 4- ڕێژەی دیاری کراو 5- ئاڕاستەی دیاری کراو 6-سیفەتی دیاری کراو لەگەڵ بەرامبەرەکانی کە شەشی ترن. کاتێ ئەم پەیوست بوونانەی ویست(الارادة) و قودرەت بونیان نامێنێ لەبەر نەبونی خودی ویست و واجب بونی ڕووداو(احداث)ی مومکینەکان، ئەوا شتێك پەیدا دەبێت پێی دەوترێت (العلة التامة ـ هۆکاری تەواو) واتە ئەم سیفەتە پێویستە بە زاتی خۆی و بەتەنها هۆکاربێت و هۆکار لەسەر دەرکەوتووش وە جێپەنجەی دەردەکەوێت. لەهەمان کاتدا لێرەدا نە سەرەتای هەیە نە کۆتایی لە ئەنجامی نەبونی پەیوەستییەکان. واتە توشی ناکۆتایی لەڕووداو (تسلسل الحوادث) دەبین و ئەمیش مەحاڵە لەڕوی عەقڵەوە کە جیهانی بەدیهێناراو خۆی ئەزەلی بێت و سەرەتای نەبێ. دووەم :- کاتێ مومکنێك جەوهەری یاخود دیارخەری(جوهري ـ عرضي) بە ئەگەر سەپی بەسەریدا ئەوکات مان و نەمان و پەیوەست بوون و جۆرەکانیان کە باسمان کرد (شەش جۆرەکە) بەسەر هەموو زاتە مومکینەکانا ئەسەپێ لەیەک ساتدا کە ساتەکە سەرەتای نییە! واتە دروستکردنی هەموو مومکینەکان وەك یەك یەکسان دەبن و لەیەك سات دەبوو بێنە دی کەئەو ساتە سەرەتای نییە، ئەمیش کۆکردنەوەی دژیەکەکانە (جمع النقیضین) و مەحاڵەی عەقڵیە. بۆیە بۆمان دەرەکەوێ کە مەحاڵە (واجب الوجود) ویست(الارادة)ی نەبێ. #ماتوریدی#ئەهلی_سوننە#عەقیدە تیلیگرام: https://t.me/Turase
08 6月 2023, 07:31

شەرم و ترسی ناوێ لە گۆرانکاریە عەقیدەیەکان کە بەسەر ئێمەدا دێت!. ئەوەی شەرم و ترسی دەوێ!، نەبوونی هیچ گۆرانکاریەکە و وەستانە لە خاڵێکدا، کە زۆر جار هەوای نەفس رێگە نادات گۆرانکاریەکە بکرێت!. بۆیە مرۆڤ دەبێت شانازی بەو قۆناغە فکریانەوە بکات کە پێیدا تێپەریووە یان پێیدا ئەروات!. #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
08 6月 2023, 07:03

مامۆستا و بیرمەندی کوردی ئەهلی سوننە... "مامۆستا سەرباز"
07 6月 2023, 14:28

والإيمان هو الإقرار والتصديق وإيمان أهل السماء والأرض لا يزيد ولا ينقص من جهة المؤمن بها ويزيد وينقص من جهة اليقين والتصديق والمؤمنون مستوون في الإيمان والتوحيد متفاضلون في الأعما...! --فقه الاکبر-- لاپەڕە 55
06 6月 2023, 10:16