ch
Feedback
وحدوي

وحدوي

前往频道在 Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

显示更多
740
订阅者
无数据24 小时
-17 天
+230 天
帖子存档

یەکێک لە کێشەکانم لەگەڵ فەهمی مەرکەزدا بوو لەگەڵ خۆمدا، هەڵبەتەن لە عالەمی ماددەدا.. گومان نەبوو لام کە خودا دەبێت مەرکەز بێ بەڵام ئەوەی لام کێشە بوو دەبێت ئەم مەرکەزیەت چۆن ببێتە ئاراستەکەرێک؟! حەقیقەتەن شێخ عبدولواحید یەحیا هەڵبەت کتێبەکەی جا لای ئەوەی تەحقیقی کردووە ئاماژەی پێ دەدات بەس بە جۆرێک کە زۆر کەم باسی دەکات تەنیا بە چەند دێرێک هەروەها بۆ من روون نەبوو راستگۆیانە!. چونکە هەمیشە دەمویست فەهمی مەرکەزیەتەکە ببەستمەوە بە واقیع، لەوێدا کێشەکەم بۆ دروست دەبوو!. چونکە ئەو فەهمەی من لە توراسیەتم وەرگرتبوو، کاتێک دیقەتی مێژووی ئیسلامم دەدا، نەمدەتوانی خەلافەتەکان وەک مەرکەزێک سەیر بکەم، چونکە ئەو فەهمەی بۆ مەرکەزیەت هەیە لای توراسیەت جیاوازە!. کێشەکە ئەوەیە نیە کەسێک ببێتە مەرکەز وەک چۆن حەزرەتی رسول اللەﷺ، مەرکەز بوو کاتێک زیندبوو بۆ هەمووان، بەڵام دوای خۆی راستەوخۆ پەرتەوازیی دروست بوو لەناو ئومەت تا ئێستاش!. چونکە گەر مەرکەزێک هەبووایە وەها نەدەبوو!. لێرەدا نامەوێ لاپەرەێ مێژوو هەڵبدەمەوە، بەڵام لای عورەفا ویلایەت هەیە، کە سەیری ئەم چەمکە دەکەی بۆت دەردەکەوێت هەمان ئەم مەرکەزەیە کە شێخ عبدولواحید باسی دەکات!. بەڵام پسیارە جەوهەرەیەکە ئەوەیە ئایە ویلایەت لای ئەهلی عورەفا کە قبوڵ کراوە ئایە لای ئەهلی زاهیری، ویلایەتی زاهیری لە دوای رسوڵ اللە ﷺ کێ بوو؟! ئایە ئەم ویلایەتە بەخشرا لەلایان خەڵکەوە بە کەسێک یان لە لایەن خوداوە هەڵبژێردار؟!. ئەگەر بڵێن لایەن خوداوە بوو، کەواتە دەبێ دان بەوەدا بنرێت کۆمەڵێکی زۆر لە سەرەتای ئیسلامدا ویلایەتیان قبوڵ نەکردووە!. وەگەر بڵین لەلایان خەڵکەوە بوو، کەواتە دەرئەنجامی ترازانی نێوان باطنی و زاهیری ویلایەت بووە!. بۆ نمونە کاتێک حەزرەتی شێخ گەورە ابن عەرەبی دەفەرمووێت، حەزرەتی ئەبو بایەزیدی بەستانی خاوەنی ویلایەت بووە و خەلیفەی باطنی نبووەت بووە!. دەی کەواتە هەر ئەو لە رووی مەعریفەوە گەر قسان بکەین، قابیلیەتی ئەوەی هەبووە خەلیفەی زاهیری سەردەمی خۆی بێت!. کە سەیریش دەکەین لە مێژوودا وانەبووە، دەی کەواتە خودی مەرکەزیەتی زاهیری ئەو سەردەمە هەڵگری ویلایەتی باطن نیە!. کەواتە گەر رازی نەبین دوای رسوڵ اللە ﷺ، ویلایەتی زاهیر و باطن بچراوە یانی پەیوەست نەبوونە بە یەکەوە، دەبێت ئەوە قبوڵ بکەین تەواوی مەنهەجی تەسەوف هەڵەیە!. هەڵبەتە نامەوی نوسینەکە درێژ بێتەوە بەڵام یەکێک لە ئەساسیەتەکان هەڵدەوەشێتەوە!. ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت

ماستەر ئیکھارت، کاتێک کڵێسا دژایەتی کرد لەسەر ئەوە بوو کە ئەو تێروانینێکی تەواو جیاوازی هەبوو بۆ رووداوی لە دایک بوونی حەزرەت
ماستەر ئیکھارت، کاتێک کڵێسا دژایەتی کرد لەسەر ئەوە بوو کە ئەو تێروانینێکی تەواو جیاوازی هەبوو بۆ رووداوی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بی) ئەوەی کە لام زۆر جوان بوو ئەم تێگەیشتنەی ئەوە!.. چونکە ئەو وا دەبینیت کە حەزرەتی مریەم لە مقامێکی بەرزدا بوو وەک پاکیەتی ئەم پاکیەتیش، پاکیەتی بوو لە تەواوی جیهانی ماددە! گەر سادە بکەمەوە فەنا ببوو!. جا حەزرەتی مریەم توانا و وەرگرتنی وشەی خودای هەبوو!. بۆیەش کوری خودا لە دایک بوو!. تەنانەت ئەڵێت گەر مەسیحیەکان، لە ناخی خۆیاندا وشەی خودا لە دایک نەبیت، خودی ئەم رووداوە هیچ سودێکی پێناگەینیت!.. ئەم قسەی ئەو لازم دەکا کە لای ئەو وانیە حەزرەتی مەسیح کوری خودا بێت بە حەقیقەت!، بەڵکو توانەوەیە لە ئیرادەی ئیلاهی!، وەک چۆن لای تەسەوفی ئیسلامی فەنا بوون هەیە لە خودا!، بە هەمان شێوە لای ئەو کوری خودا بەم مانایە دێت!، نەک مەبەست حەقیقەتی کوری خودا بیت وەک زۆربەی مەسیحیەکان!. وەک چۆن شێخ عبدولواحید یەحیاش کە باسی روحی هەژار دەکات کە قسەی شێخی گەورە ابن عەرەبی، هەمان شت هاوتەریبە لەگەڵ فەهمی ئیکهارت، لای ماستەر ئیکھارت بە تایبەتی لەو کتێبەی لەبەردەستمە لە لێدوانەکانی هی کریسمیس باسی سێ مەرج دەکات کە ئەڵیت هەژاری راستەقینە هی ماددە و سامان نیە بەڵکو هەژاری باطنیە!. سێ شتەکە ئەوەیە کە دەڵیت ئەم روحە هەژارە: هیچی ناوێت! و هیج شتێک نازانیت، هیچ شتێکی نیە. جا روونیان دەکاتەوە کە "هیچی ناوێت" مەبەست تێیدا ئەوەیە مرۆڤەکە نە بەهەشتی دەوێ نە هیچ بەڵکو خۆی تەسلیمی ئیرادەی خودا دەکات!. هیچ شتێک نازانیت باسی ئەوە دەکات دەبێت پێشوەختە دەبیت خۆی پاک بکاتەوە لە هەموو بیرکردنەوە و تەسەورێک لەسەر خودا چونکە هەر شتێک کە بیری لێ بکاتەوە لە زاتی خودا، خودا نیە بەڵکو پتێکە لە مێشکی!!!. هیچی نیە ئەمەش بەم مانایە دێت کە نەک تەنیا ماددە! بەڵکو شتێک نەمێنێتەوە تێیدا بڵێت ئەوە منم!.. جا لای ئەو دەبارەی خودا و بوونیش، Oneness هەیە یانی یەکێتی بە هەمان شێوەی تەسەوفی ئیسلامی وەحد وجود!. ئەو دژایەتی فرە بوون و دابەشکردن دەکات!. لای ئەو خودا "یەک"ێکی رەهایە!، ئەمەش وا دەکات خودا لەسەرەو هەموو شتێکەوە بێت لە سەرەو زەمان و مەکان، ماهیەت...هد..! گەردوونیش لای ئەو تەنیا تەجەلایی خودایە لە فرەیدا..! هەروەها چەمکی Emanation لە کتێبەکە بەکار دەهینیت کە روونە لە نیۆپلاتۆنیزمەوە هاتووە!. کە هەموو شتێک لە خودا دەرچووە، ئامانجیش گەرانەوەیە بۆ ئەم یەکێتیە رەهایە!. https://t.me/turase0 #ئیدراک

چەمکی روح لە سەردەمی ئیکهارتدا کە هەڵگری بیرەوەری و ئیرادە و بیرکردنەوە بوو بەڵام لای ئەو تەنیا ئەوە نەبوو!. بەڵکو لای وابوو خاڵێکی قوڵ و شارەوە هەیە کە تەواو پاک و پێگەردە، هیچ وێنە و خەیاڵێکی ماددی ناتوانیت پێ بگاتت!. جا ئەو خاڵە قوڵەی ناودەبرد بە بێدەنگی یانی سکوت!.. لە تەسەوفی ئیسلامیشدا بەرزترین مەرتبە کە فەنا دەبێت لە خودا، دەگاتە مەرتبەی سکوت!.. #ئیدراک

لای ماستەر ئیکهارت، خودی چاکە لە خودایە Goodness itself!، جا لای ئەو تەنانەت مرۆڤێک کاتێک کە خاڵی دەبێتەوە لە خودی خۆی! بە ئەڵمانی پێ دەڵێت Abgeschiedenheit، بەم ئەقڵە رووتەوە، ئیتر چاکە دەکات!.. چونکە ئیتر خودا لە رێگای ئەوەوە کارەکان دەکات!... یانی بیزەبت ئەم فەنا ئیلاهیەی کە لای تەسەوفی ئیسلامی هەیە!. #ئیدراک

لای ماستەر ئیکھارت، ئەقڵ باڵاترینە کە ئەو خاڵەیە بۆ بەیەکگەیشتنی نێوان خودا و مرۆڤ، کە تێیدا دەبنە یەک!. بە پێچەوانەی ئەو مەسیحیانەی کە لە زانکۆکاندا ویستیان مەسیحیەت بە لۆژیکی ئەرستی بسەلمێن کە خاڵی بەیەک گەیشتنەکە لای ئەوان ئیرادەیە!. مەبەستم ئیرادەی خودا و مرۆڤ! #ئیدراک

یۆنیسیۆسی ئاریۆپاگیتی، لەناو مەسیحەیەکاندا سەری هەڵدا کە باسی لاهوتی توراسی دەکرد!. لای وابوو کە ئێمە ناتوانین بزانین خودا چیە!، بەڵکو تەنیا دەتوانین بزانین کە خودا چی نیە!.. چونکە خودا لەسەرەو هەموو پێناسە و تێگەیشتنی ئەقڵی مرۆڤەوەیە!... لە کتێبەکەی The Complete Mystical Works of Meister Eckhart کە تەواوی بەرهمەکانی ماستەر ئیکھارت سۆفی باس دەکات #ئیدراک

گۆرینی عەقیدە و بیرۆکەکان عەیب نیە!.. ئەوە عەیبە مرۆڤ لەگەڵ خۆیدا سادق نەبێت!. #ئیدراک

ئایە ئەسڵ لە ئینساندا تەقلیدە یان تەسەوری سەربەخۆیە؟!.... کاتێک کەسێک بانگەشی ئەوە دەکات تەیمیە یان ئەشعەریە یان شیعەیە، تەقلیدە؟! یان تەسدیقی ئەو تەسەورە دەکات کە لە خودی داهێنەری مەنهەجەکەنهە هەیە!؟. ئەگەر گریمان بەمە رازی بین، باشە ئەو کەسە کە تەسدیقی هەمان تەسەور دەکات، ئایە بە موتڵەقی هەموو تەسەورەکانی ئەم ئیمامە هەڵدەگرێتەوە؟! لام وانیە کەس بتوانێ ئەمە بڵێ چونکە محاڵە!. تەنانەت کە سەحابەکانی رەزای خوای لەسەر بێت کە لەگەڵ رسوڵ اللە ﷺ بوون، ئایە ئەوان کە بانگەشی ئەوەیان کردووە سەر بە عەقیدەی حەزرەتی خۆشەویستن ﷺ، ئایە تەسەوری سەحابەکان بە موتڵەقی و کولیەن هەمان تەسەور بوو کە لە هزری رسول اللە ﷺ بوو؟! ئەمەش محاڵە، گەر وا بوترێ لە رووی فەلەسەفیەوە عەقیدە بە موتڵەقی هاوتەریب دەبێت!. کەسێک سەر بە تەریقەتی نەقشیە یان قادریە، کاتێک مورشیدی هەیە ئایە تەسەوری موتڵەق و کولیەیەنی عەقیدەی شێخەکەیە؟! ئەمەش بێگومان محاڵە!. هەموو تەسەورەکان سەربەخۆن، وەک چۆن تەسەورەکان لە رێگای سەرچاوە مەعریفەکانەوە یان رێگایەکەوە دروست دەبێ، محاڵە، هەمان تەسەور بە کولیەن هی کەسێکی تر بگوازرێتەوە!. ئاگادار بن من باسی تەسەوری ئەو کولیاتە ناکەم کە مەفهومی ئینسان و دار و ئەوانە کە یەک شتە لە هەموو ئینسانێک. ئەوەی کە دەردەکەوێت لەسەر ئەم ئەساسە، خودا تاک بە تاکی مرۆڤەکان لە رێگایەکی تایبەت بۆ مرۆڤەکە یان ئەتوانین بڵێن قاڵبێک تایبەت بە مرۆڤەکە کە بۆی داناوە بۆ ئەوەی بگاتە خۆی!. وە رێگاکان هەمووی جیاوازن و هیجیان وەک یەک نین!. #ئیدراک

دەبێت ڕێزیان لێ بگیرێت چونکە ئەو ڕاستگۆیە لە گەڕانیدا بەدوای حەقیقەدا چونکە ئەمە سیفەتی مرۆڤە ئەگەرنا بەهای تووتیەکان و لاسایکەرەوەکان چیە؟ ئایا ئەمە بەهای مرۆڤە یان بەهای ئاژەڵەکان؟! تەنانەت ئەگەر هەرچیەکیش لەسەر سەری بێت وەک لە پۆست و نازناوە بەهای چیە؟! بەهای مرۆڤ لە گەڕانیدایە بەدوای حەقیقەدا ئەم مرۆڤە ڕێزی لێ دەگیرێت!. "شێخ کەمال حەیدەری" #ئیدراک

ئەگەر دین یەکە، بۆچی جیاوازی لە ڕێوڕەسم و یاساکاندا هەیە؟ حەق دەفەرمووێت؛ ​{لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُمْ ۖ فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ ۚ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ} (بۆ هەر یەکێک لە ئێوە شەریعەت و ڕێگایەکمان داناوە. ئەگەر خودا بیویستایە هەمووتانی دەکردە یەک ئوممەت، بەڵام ویستی لەوەی پێی داون تاقیتان بکاتەوە کەواتە پێشبڕکێ بکەن لە چاکەکاریدا. گەڕانەوەی هەمووتان بۆ لای خودایە و لەو شتانەی تێیدا جیاواز بوون ئاگادارتان دەکاتەوە!..) ئەم ئایەتە گەورەترین بەڵگەی فەلسەفیە لەسەر فرەیی دینی لە چوارچێوەی یەکێتیی حەقیقەتدا....! خودا خۆی نەیوستووە هەموو مرۆڤەکان لە یەک قاڵبی شەریعەتدا بن چونکە جیاوازیی سەردەمەکان و کەلتوورەکان پێویستی بە "شیرعە و مینهاج"ی جیاواز هەیە بەڵام خاڵی هاوبەش و ئامانجی کۆتایی کۆکردنەوەی هەمووانە لە ڕێگەی "فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ" (پێشبڕکێی چاکەکاری)..! حەق، بە ئاشکرا و بەبێ هیچ پێچوپەنایەک مافی ڕزگاربوونی ڕۆژی دوای دەداتە پەیڕەوانی دینەکانی دیکە ئەگەر لەسەر حەقیقەت بن!؛ ​{إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالنَّصَارَىٰ وَالصَّابِئِينَ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ} سید وجود (ﷺ) لە حەدیسێکدا هاوکێشەی یەکێتیی دینەکان بەم شێوەیە دادەڕێژێت؛ الأنبياءُ إخوَةٌ لِعَلَّاتٍ، أُمَّهاتُهُم شَتَّى ودِينُهُم واحِدٌ. (پێغەمبەران وەک ئەو برایانە وان کە لە یەک باوکن و دایکیان جیاوازە، بەڵام دینەکانیان یەکە.) ئەگەر ویستی حەق، ئەوە بوایە کە تەنها یەک دین و یەک شەریعەت لەسەر زەوی هەبێت ئەوا زۆر بە سادەیی دەیتوانی بیکات!. قورئان ئەم ڕاستیە زۆر بە ڕوونی دەخاتە ڕوو و هۆشداری دەداتە مرۆڤەکان کە هەوڵی سڕینەوەی جیاوازیەکان نەدەن!!! وەک دەفەرمووێت؛ ​{وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَن فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا ۚ أَفَأَنتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّىٰ يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ} ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە ئەوا هەموو ئەوانەی لە زەویدان بە تێکڕایی باوەڕیان دەهێنا. ئایا تۆ زۆر لە خەڵک دەکەیت بۆ ئەوەی ببنە باوەڕدار؟!. #ئیدراک #توراس

یەکێتی ئاینەکان؛ ئەوەی لەم سەردەمەدا روودەدا وا وێنا کراوە بە شێوەیەک کە هەموو دینە توراسیەکان هەڵگری حەقیقەی جیاوازن لە جەوهەردا، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ هۆکاری ئەوەی زاهیریەن سەیری دینەکان دەکەن. یانی ئەم حوکمە دەرچووە لەو ئەقڵیەتی کە تەنیا سەیری زاهیری جیاوازی دینەکانی کردووە!. بەڵام کاتێک کە مرۆڤی مۆدێرنە دەیەوێت بگاتە حەقیقەتی رەها، چونکە لە بۆشایەکی قوڵی مەعنەویدا دەژی هەروەها چەندین پسیاری فەلسەفی قوڵ و روحی لە هزریدا گەمە دەکات!. ئایە هەر بەراستی دینەکان دژی یەکەن؟! یان ئایە دینەکان لە جەوهەریاندا جیاوازن یان تەنیا لە زاهیر و فۆرمدا جیاوازن؟!بۆ وڵامی ئەمەش دەبێت بچینە قوڵایی دینەکە بۆ ئەوەی بزانین جەوهەریان جیاوازە یان نا!. جا فریتجۆف شوان (Frithjof Schuon)، دینەکان بەسەر هێڵێکی ئاسیۆیدا دابەش دەکات نەک هێڵێکی ستوونی، بۆیە لە جێگای ئەوەی بڵێت دینی مەسیحی و ئیسلام و هیندۆسی جیاوازن یان بڵیت مەسیحی لە ئیسلام جیاوازە. لای شوان، هێڵێکی ئاسۆی هەیە کە هەموو دینەکان دەبرێت!. بەڵکو لەسەرەو هێڵەکەوە ئێزۆتێریزم (Esoterism) هەیە یانی باطنی هەیە!. لە خوارەوەی هێڵەکەش ئێکزۆتێریزم (Exoterism) هەیە کە یانی زاهیریەت مەبەستی تێیدا فۆرمەکان و زاهیری شەریعەتی دینەکانە!. جا ئەم هێڵەی لە خوارەوەیە کە زاهیریە، ئەم بەشەیە کە زۆرینەی خەڵکی لەسەرین و بۆ زۆرینەش هاتووە!. ئامانجی سەرەکی ئەم بەشەش ئەوەیە کە روحی تاکەکەسی رزگار بکات!، بەو مانایەی بگاتە بەهەشت!. جا ئەم بەشە زاهیریە بە شێوەیەکە کە وەک خاڵێک وایە لە بازنەیەکدا، کە خۆی بەراست دەزانیت و خاڵەکانی تر رەتدەکاتەوە، بەڵام چەقی بازنەکە یەک حەقیقەتە و هەموو بازنەکە کۆ دەکاتەوە یان ئەتوانین بڵێن خاڵەکانی سەر هێڵی بازنەکە سەر بەو حەقیقەن!. بەڵام ئەم بەشەی کە لەسەرەو هێڵەکەوەیە ئێزۆتێریزم (Esoterism) کە باطنە، بۆ کەمینەیەکە لە خەڵکی، کە خاوەنی تێگەیشتنێکی قوڵی فەلسەفی و روحی و مێتافیزکن!. ئامانجی ئەم بەشە وەک ئەوەی خوارەوە نیە کە رزگار بوونە!، بەڵکو ئامانجی ئەم بەشە گەیشتنە بە خودا یان ئەتوانین بڵین توانەوە یان یەکگرتنە لەگەڵ حەقیقەت!. بۆیە لەم بەشەدا خودا وەک کەسێک نابینرێت واتە تەنیا لە خاڵێکدا تەسک بێتەوە بەڵکو رەها و بێسنوور دەبێت کە هەموو شتێک لە خۆ دەگرێت!. جا بۆیە عارف و سۆفیەکان دەزانن فۆرمەکان و شتە زاهیریەکان تەنیا رەمزێکن بۆ حەقیقەتێکی گەورەتر!. لەم بەشەی لە خوارەوەیە کە زاهیریە، دەبێت سنووردار بێت!، بەو مانایەی کەسێک مەسیحیە یان موسڵمانە دەبێت دینەکانی تر رەت بکاتەوە، هەروەها دەبیت لای وابیت کەم دینە هی ئەو راستەقینەیە و ئەوانی تر هەڵەن!، چونکە ئەگەر بوترێت دینەکانی تریش راستن ئەوا توشی دژ بەیەکی دەبێت و ئیمانەکەی لەرزۆک دەبێت!، چونکە کەسانی ئاسایی ناتوانن چەندین رێگای جیاواز ببینن بۆ یەک حەقیقەت!. بۆ نمونە کاتێک مەسیحیەک لای وایە، هیچ کەسێک ناگاتە باوك، تەنیا لە رێگای عیساوە (سلامی خوای لەسەر بێت) نەبیت!. ئەمە تەنیا تێگەیشتنێکی زاهیریە بەڵام تێگێشتنی باطنی ئەوەیە کە مەسیح دەنگی خودا و حەقیقەتێکی ئیلاهیە کە لە هەموو دینەکان بە فۆرمێکی جیاواز خۆی دەرخستووە!. جا یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی بێدینی لە مۆدێرنەدا، تەنانەت شوانیش، باسی لێوە دەکات کە زاڵ بوونی بەشی خوارەوەیە کە زاهیریە بەسەر باطندا!. بۆیە لەم کاتەدا دین دەبێتە توێكڵێکی خاڵی و وشک، چونکە ناتوانێت وڵامی پسیاری فەلسەفی قوڵ و روحی بداتەوە!. تەنیا لە زاهیریدا دەمێنێتەوە!. جا پسیارێکی تر دێتە ئاراوە ئایە ئەگەر دینەکان لە کرۆکدا یەک بن، بۆچی لە فۆرمەکاندا ئەوەندە جیاوازە؟!... فۆرمە پیرۆزەکان بەرهەمی خەیاڵی مرۆڤ نین بەڵکو وەرگێرانێکە لە یاسایی گەردوونی و ئیلاهیەوە بۆ عالەمی ماددە!. هەموو هونەرە توراسیەکانیش پەیامی روحی تێدایە بۆ نمونە بیناسازی توراسی ئیسلامی باس لە تاقانە و رەهایی خودا دەکات، بەڵام لە سەدەکانی ناوەراستدا هونەرەی بیناسازی لای مەسیحیەکان ئاماژە بە تەجەلی یان بەرجەستە بوونی خودایی دەکات لە مرۆڤدا!. حەق دەفەرمووێت؛ ​{شَرَعَ لَكُم مِّنَ الدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰ ۖ أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ...} ( لە ئایندا ئەوەی بۆ ئێوەی داناوە هەمان شتە کە ڕاسپاردەی نوحی پێکردووە، ئەوەی بۆ تۆمان وەحی کردووە و ئەوەی ئیبراهیم و موسا و عیسامان پێ ڕاسپاردووە کە ئاینەکە ڕابگرن و تێیدا پەرتەوازە مەبن.) خوای گەورە هەمووانی بە یەک دینەوە بەستۆتەوە نەک بفەرمووێت دینەکان!. سەرەرای جیاوانی ناو و زاهیری شەریعەتەکانیان!.

photo content

"فریتجۆف شوان" لە کتێبەکەی " The Transcendent Unity of Religions" کە من زۆر بەلامەوە کتێبکی ناوازە بوو، کاتێک دەیەوێت هۆکارەک
"فریتجۆف شوان" لە کتێبەکەی " The Transcendent Unity of Religions" کە من زۆر بەلامەوە کتێبکی ناوازە بوو، کاتێک دەیەوێت هۆکارەکانی بێدینی باس بکات، هۆکارێک دەهێنێتەوە زۆر ناوازەیە!. جا هەڵبەتەن تێگەیشتنی خۆم بەیان دەکەم لەسەر قسەکانی، کە هۆکارەکە، شوان، دەیگەرێنێتەوە بۆ زاڵ بوونی زاهیری شەریعەتەکان بەسەر باطن!، بۆیە کاتێک کە زاهیر زاڵ کرا، ئیتر باطنی دەتوێتەوە و دەیکوژیت!، کە ئەمەش هۆکاری سەرەکی هەبوونی بێدینیە لە سەردەمی مۆدێرنەدا!، چونکە چیتر ئاین ناتوانێت وڵامی پسیارە فەلسەفیە قوڵ و روحیەکان بداتەوە!، چونکە تەنیا پشت بە دەقە زاهیریەکان دەبەستێت!، بۆیەش زۆرێک لە خەڵکانی زیرەک لێی دوور دەکەونەوە!. #ئیدراک #توراس

هەتا ئەو کاتە رێز لێگیراوی کە لە خۆیانی یان لە وێنەی ئەواندا دەردەکەوێت، کە ئەمە نەما، رێزەکەشت نامێنێت... ئەوە گەورەکانن دەست بەسەری دوژمنەکانیشیان دا دەهێنن وەک حەزرەتی ئیمامی عالەم (عەلی). ئەمرۆ تۆبە بکە ببە بە سەلەفی لای ئەوان رێز گیراوی، ئەمرۆ تۆبە بکە ببە بە ئەشعەری رێز لێگیراوی لای ئەشعەری، ئەمرۆ لە بەرەی هیچان نەبیت!، وەک پەرۆیەکی بێقیمەت سەیرت دەکەن!. کاکی خۆم، زۆر ئاسایی وەریبگرە کەسانێک لاو بگەنە مەعریفەیەک رەخنە بە ئەدەبەوە یان علمیەن بگرن لە شتێک یان هەر کەسێک، ئەو هێڵەی سوورەی تۆ داتناوە بۆ کۆمەڵێک کەس وەک مامۆستاکان ئەمە هی زهنی تۆیە، ئەو کەسە لای تۆ سەنتەرە بەڵام لای کەسانێکی تردا نا!.. خودا هێندە بچوک مەکەنەوە لە بیرکردنەوەی مێشکی خۆتدا، کابرایەک هەر فکرەیەکی هەبێت، گەر دەتوانی وڵامی بدەوە بە ئەدەب و علمەوە وەگرنا لەو دیو و لەوبەرەوە باسی مەکە، کە هیچ بێئەدەبیەکی بە هیچ کەس نەکردووە!. سید وجود (ﷺ) دەفەرموویت: سوێند بەو خوایەی گیانی محەممەدی بەدەستە!، حورمەت و ڕێزی مرۆڤی ئیماندار لای خوای گەورە زۆر گەورەترە لە حورمەت و ڕێزی تۆ (کەعبە)...!

لێرەدا کانت کردەوەی خستە پێش زانین بەڵام ئەمە ژێرەوژوورکردنی نیزامی سروشتیە! کە "کردەوە" بێ "زانینی حەقیقەت" شتێکی کوێر و بێمانایە!. ئەخلاق لە خۆیدا ئامانج نیە بەڵکو ئامرازێکە و دەرەنجامێکی لاوەکی زانینە بە هاوسەنگی گەردوونی و ئیلاهی. کاتێک کانت ئەخلاق لە میتافیزیک دادەبڕێت ئەخلاق دەکاتە تەنها یاسایەکی وشکی کۆمەڵایەتی و مرۆڤانە کە هیچ ڕەگێکی لە حەقیقەتی ڕەهادا نیە!. سەیرترین بەشی بیرکردنەوەی ئەوەیە کە کانت "خودا" و "نەمریی ڕۆح" تەنها وەک "گریمانە" (Postulates) بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی سیستەمە ئەخلاقیەکەی ئیش بکات! یانی لای کانت، خودا بوونێکی ڕەها نیە کە هەموو شتێک لێیەوە سەرچاوەی گرتبێت بەڵکو خودا تەنها پێداویستیەکی مەنتقیە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بڕوایان بەوە هەبێت کە لە کۆتایدا پاداشتی کارە چاکەکانیان وەردەگرن!. ئەمە نزمکردنەوەی پیرۆزیە بۆ ئاستی خزمەتکارێکی سیستەمە کۆمەڵایەتیەکانی مرۆڤ تەنانەت بوونی ڕەها (خودا) پێویستی بە ئەخلاقی مرۆڤ نیە بۆ سەلماندنی بوونی خۆی بەڵکو ئەوە ئەخلاقە ئەگەر پەیوەست نەبێت بە پرەنسیپە ڕەهاکانەوە دەبێتە تەنها خورافیاتێک و وەهمێکی کۆمەڵایەتی!... جا لای ئەو وایە یاسای ئەخلاقی دەبێت گشتگیر بێت یانی وا ڕەفتار بکەی کە بتەوێت یاسای کارەکەت ببێتە یاسایەکی گشتگیر بۆ هەمووان!!. ئەم بیرکردنەوەش هەڵقوڵاوی هەمان تێگەیشتنی عەقڵانی و چەقبەستووی مۆدێرنە بۆ مرۆڤ!. ئەم یاسایەی کانت، جیاوازیە چۆنایەتیەکانی نێوان مرۆڤەکان دەسڕێتەوە و هەموو مرۆڤێک وەک یەکەیەکی ژمارەیی و چەندایەتی دەبینێت کە لە حەقیقەتدا هیچ دوو مرۆڤێک یەکسان نین لە ڕووی ئاستی ڕۆحی و تێگەیشتنەوە بۆیە سەپاندنی یەک یاسای ئەخلاقی وشک بەسەر هەموواندا بێ لەبەرچاوگرتنی ئاستی بوونیان دژایەتیکردنی سروشتی مرۆڤە!!. ئەخلاقی کانت وەک روونە لای هەمووان ئەخلاقێکی ئەرکیە (Deontological) هیچ سۆز و جوانیەکی ڕۆحی تێدا نیە بۆیە دەبێت مرۆڤ تەنها لەبەر خاتری "ئەرک" کارەکە بکات بەبێ ئەوەی هیچ خۆشەویستی یان ئارەزوویەک بۆ حەقیقەت هانیدەربێت!... ئەمەش مرۆڤ دەکاتە ئامێرێکی بێ ڕۆح کە تەنها ملکەچی یاسایەکی عەقڵی دەبێت!. لە ڕوانگەی مەعریفەی باڵاوەش کاری باش ئەوەیە کە لە تێگەیشتنێکی قوڵ بۆ هاوسەنگی گەردوون سەرچاوە دەگرێت نەک لە یاسایەکی عەقڵی دروستکراوی مرۆڤ خۆیەوە! مەبەستم تێیدا ئیلاهیاتە. جا فەلسەفەی ئەو نەک هەر چارەسەرێک نەبوو بۆ کێشەکانی مەعریفە بەڵکو بووە ئەو دەروازەیەی کە تەواوی فەلسەفەکانی دوای خۆی وەک پۆزەتیڤیزم و مارکسیزم و پراگماتیزم و مادیگەری لێوەی هاتنە دەرەوە!. کاتێک کانت ڕایگەیاند کە مرۆڤ ناتوانێت شتە سەروو سروشتی و ڕەهاکان بزانێت بێ ئەوەی بیەوێت پاساوی دا بە مرۆڤی مۆدێرن کە تەواوی سەرقاڵبوونی خۆی تەرخان بکات بۆ جیهانی ماددی و دیاردەکان!!!. چونکە ئەگەر حەقیقەتی باڵا نەزانرێت کەواتە باشترین شت ئەوەیە مرۆڤ خۆی بە شتە ئەزموونکراوەکانەوە سەرقاڵ بکات!!. ئەمەش وای کرد زانستی مۆدێرن کە تەنها مامەڵە لەگەڵ بڕ و چەندایەتی بکات ببێتە تەنها سەرچاوە!.. جا باوەڕپێکراوی مەعریفە و زانستە باڵاکان کە مامەڵە لەگەڵ چۆنایەتی و جەوهەر دەکەن بە خورافیات و بێمانا دابنرێن!.. فەلسەفەی کانت لای من زیندانێکی میتافیزیکیە کە مرۆڤی تێدا بەند کراوە دەبێت عەقڵانیەتی کانت نەیتوانی حەقیقەت ڕزگار بکات یان پێی بگات بەڵکو حەقیقەتی خستە ژێر پێی عەقڵی سنورداری مرۆڤەوە!. لەبری ئەوەی چاوی مرۆڤ بەرەو ئاسمان و زانینی بێکۆتایی بکاتەوە سەری مرۆڤی داخست بۆ ئەوەی تەنها سێبەری خۆی لە ناو قاڵبەکانی کات و شوێندا ببینێت!. بۆیەش دەبێت مرۆڤایەتی دەستبەرداری ئەو وەهمە بێت کە "عەقڵی لێکدەرەوە" تاکە ئامرازی مەعریفە بێت و بگەڕێتەوە بۆ بەئاگاهێنانەوەی "هۆشی باڵا و بنەما روحی و مانا باڵاکان" کە بەبێ هیچ نێوەندگر و دیاردەیەک ڕاستەوخۆ دەچێتەوە نێو دڵی حەقیقەتی ڕەها!!. #توراس #ئیدراک

دەربارەی فەلسەفەی ئیمانوێل کانت؛ بەراستی رەخنەکان بۆ ئاراستەی فەلسەفی کانت نامەوێت لە چوارچێوەیەکی مۆدرێنە بێت وەک زۆرێنە کە دەیکەن!. گەورەترین هەڵەی کانت کە تەواوی فەلسەفەکەی لەسەر بونیاد نراوە بریتیە لە نەزانین و تێکەڵکردنی دوو ئاستی تەواو جیاوازی توانای مرۆڤ؛ ئەقڵی لێکدەرەوە (Discursive Reason) و هۆشی باڵای سەروو-مرۆیی (Intellect / Intellectual Intuition). لای کانت وایە کە بەرزترین ئاستی مەعریفەی مرۆڤ لە ڕێگەی "عەقڵ"ەوە دەکرێت کە پشت بە کات و شوێن و پۆلێنکاریە لۆژیکیەکان دەبەستێت لەسەر ئەمەش ڕایگەیاند کە هەر شتێک نەکەوێتە ناو ئەم چوارچێوەیەوە یانی هەر شتێک کە ئەزموون نەکرێت ناتوانرێت بزانرێت!. لێرەدا ئەتوانین بڵێن کانت حەقە بەڵام تەنها بۆ ئەقڵە لێکدەرەوەکە! ئەقڵی مرۆڤی کە لەسەر بنەمای بەراوردکاری و لۆژیکی ماددی کار دەکات بێگومان ناتوانێت بگاتە حەقیقەتە ڕەهاکان!. بەڵام ئەوەی کانت ئینکاری کرد یان بێئاگا بوو لێی بوونی توانایەکی دیکەیە لە مرۆڤدا کە لە سەرووی عەقڵی تاکەکەسیەوەیە!.. ئەویش "بینینی ڕاستەوخۆی ڕۆحی یان ئەزموونی روحی!" یان "هۆشی باڵا"یە. ئەم هۆشە باڵایە پێویستی بە کات و شوێن و لێکدانەوەی هەنگاو بە هەنگاو نیە بەڵکو ڕاستەوخۆ یەکدەگرێت لەگەڵ حەقیقەتدا!.. کانت بە لابردنی ئەم پرەنسیپە باڵایە مەعریفەی بچووک کردەوە بۆ تەنها زانیاریەکی مرۆڤانە و سنووردار. کاتێک ئامرازەکەت کە عەقڵی بچووکی مرۆڤە سنووردار بوو بێگومان ئەنجامەکەش پێکدێت لە دروستکردنی دیوارێک لە نێوان مرۆڤ و حەقیقەتی ڕەهادا. کانت ئامرازە نزمەکەی کرد بە پێوەر بۆ بڕیاردان لەسەر شتە باڵاکان ئەمەش لادانێکی گەورەی ئۆنتۆلۆژیە!!. یەکێک لە پایە سەرەکیەکانی کانت دابەشکردنی جیهانە بۆ دوو بەشەوە؛ ئەوەی بۆ ئێمە دەردەکەوێت (دیاردە) و ئەوەی لە خودی خۆیدا هەیە (جەوهەر)...! کانت دەڵێت ئێمە تەنها دیاردەکان دەناسین و "خودی شتەکە" بۆ هەمیشە لێمان شاراوەیە ئەمەش لێکدانەوەیەکی تەواو هەڵەیە بۆ حەقیقەت!. لەنێوان دیاردە و خودی شتەکەدا هیچ دیوارێکی پۆڵاین نیە وەک ئەوەی کانت وێنای دەکات!. دیاردەکان لە بۆشایەوە نەهاتوون بەڵکو ئەوان "دەرکەوتە" و "ڕەمز"ی خودی شتەکانن جا بۆیەش جیهانی مادی و هەستپێکراو تەنها سێبەر و بەرجەستەبوونی جیهانە باڵا و ڕەهاکەیە!. لەبەر ئەوەیە دیاردە شتێک نیە کە حەقیقەتمان لێ بشارێتەوە بەڵکو دەروازەیەکە بۆ تێگەیشتن لە حەقیقەت ئەگەر مرۆڤ خاوەنی تێڕوانینی ڕەمزی بێت!.. ئەو دیواری نەزانینەی کانت دروستی کرد لە ڕاستیدا دەرەنجامی ئەو عەقڵانیەتە وشکە بوو کە باوەڕی بە یەکگرتنی نێوان "زانەر" و "زانراو" نیە!. لە مەعریفەیدا کاتێک هۆشی باڵای مرۆڤ شتێک دەزانێت لە دەرەوە سەیری ناکات بەڵکو لەگەڵیدا یەکدەگرێت!. لێرەدا مەودای نێوان بکەر و بەرکار (Subject and Object) نامێنێت بۆیە "خودی شتەکە" نەک هەر دەزانرێت بەڵکو دەتوانرێت ڕاستەوخۆ ئەزموونی ڕۆحی بکرێت!. ئاگنۆستیزمی کانت، سەلماندنی نەزانینی ڕەها نیە بەڵکو تەنها سەلماندنی نەزانی مرۆڤی مۆدێرنە کە پەیوەندی بە سەرچاوە ڕۆحیەکانەوە پچڕاوە!.. کانت شانازی بەوەوە دەکرد کە گوایە شۆڕشێکی کۆپەرنیکی لە فەلسەفەدا کردووە بەوەی پێی وابوو ئەمە حەقیقەت نیە کە خۆی دەسەپێنێت بەسەر مێشکی ئێمەدا بەڵکو ئەمە مێشکی ئێمەیە کە شێوە و فۆرم دەدات بە حەقیقەت! ئەمە لوتکەی لەخۆباییبوونی مرۆڤی مۆدێرن و وێرانکردنی ڕێکوپێکی و هاوسەنگی گەردوونە! جا ئەم ئەقڵە، مرۆڤی کردە چەقی هەموو شتێک (Anthropocentrism) کە لە جیاتی ئەوەی مرۆڤ خۆی لەگەڵ حەقیقەتی گەردوونی و ئیلاهیدا بگونجێنێت کانت دەیویست حەقیقەت لەناو قاڵبە بچوکەکانی مێشکی مرۆڤدا کات و شوێن و پۆلێنەکان بچووک بکاتەوە کە ئەمە پێچەوانەکردنەوەی تەواوەتی نیزامی بوونە!. حەقیقەت چاوەڕێی ڕەزامەندی و شێوەپێدانی مێشکی مرۆڤ ناکات بۆ ئەوەی بوونی هەبێت!!!. حەقیقەت، لە خۆیدا و بە خۆیەوە هەیە!!، جا مرۆڤ درکی پێ بکات یان نا....! کاتێک کانت دەڵێت مێشکی ئێمە جیهان دروست دەکات لە ڕووی درکپێکردنەوە ئەو لە ڕاستیدا بناغەی بۆ سووبیێکتیڤیزم و ڕێژەیبوون دانا کە دواتر بۆتە هۆی وێرانبوونی تەواوەتی فەلسەفەی مۆدرێنەتی!. مەعریفەی دروست ئەوەیە کە مێشک لەگەڵ شتەکەدا یەکبگرێت و خۆی تەسلیمی حەقیقەتە بابەتیە باڵاکە بکات نەک ئەوەی حەقیقەت بکاتە کۆیلەی قاڵبەکانی خۆی!. هەروەها کتێبی "ڕەخنە لە عەقڵی کرداری" کانت هەڵەیەکی تر دەکات کە پێچەوانەی هەموو بنەما تەقلیدی و توراسیەکانە و مێژووی مرۆڤایەتیە کە کانت دوای ئەوەی میتافیزیک و زانینی ڕەهای لە ڕێگەی عەقڵی تیۆریەوە ڕەتکردەوە هەستا لەبری ئەوە "ئەخلاق" و "عەقڵی کرداری" کردە بەرزترین ئاستی ژیانی مرۆڤ!.

photo content

نوخبەی ڕاستەقینە لەم سەردەمەدا نابێت چاوەڕێی ئەوە بێت کە کۆمەڵگا جێگەی شایستەی پێ بدات..! چونکە کۆمەڵگای مۆدێرن توانای ناسینەوەی نوخبەی نەماوە یان ئەتوانین بڵێن دەیەوێت نوخبە نەمێنێت!، نوخبە راستەقینەکان، ئەوان دەبێت هێز و هاوسەنگی خۆیان لە ناوەوە بپارێزن و نەبنە بەشێک لەو تێکەڵبونە درۆیەی ناوی نراوە یەکسانی و پێشکەوتن تەنانەت مۆدێرنەتی!. #ئیدراک #توراس

مارکسیزم بە لەناوبردنی خاوەندارێتی ئازادی ناهێنێت بەڵکو دەوڵەت دەکاتە تاقە خاوەنی هەموو شتێک بە مرۆڤەکانیشەوە!!. کاتێک بە چاوێکی سەربەخۆ و ئیخلاس و مێتافیزیکیەوە سەیری فکری مارکسی دەکەین بۆمان دەردەکەوێت کە ئەو ئایدۆلۆژیایە شۆڕشێک نەبوو دژی هەڵەکانی مۆدێرنیتە بەڵکو بریتی بوو لە پێگەیاندن و گەیاندنە لوتکەی ئەو هەڵانە!. مارکسیزم نەیتوانی مرۆڤ لە چنگی مادیەت ڕزگار بکات چونکە خودی فەلسەفەکەی لەسەر ماددە دامەزرابوو. هەر سیستمێک بیەوێت حەقیقەت لە خوارەوە لە پەیوەندیە ئابووری و مادیەکانەوە بۆ سەرەوە بونیاد بنێت چارەنوسی هەرەسهێنان و دروستکردنی زیندانێکی گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی! ڕزگاریی ڕاستەقینەی مرۆڤ پێویستی بە شۆڕشی چینایەتی یان گۆڕینی شێوازی بەرهەمهێنان نیە بەڵکو پێویستی بە گەڕانەوەیە بۆ "پلەبەندییە ڕاستەقینەکان" گەڕانەوەیە بۆ ئەو بنەما باڵا و سەروومادیانەی کە چۆنایەتی دەخەنە سەروو چەندایەتیەوە و ڕۆح و ئینتێلێکت دەکەنە فەرمانڕەوای ماددە!.. بەبێ ئەم گەڕانەوەیە مارکسیزم و سەرمایەداری تەنها دوو دیوی یەک دراون کە هەردووکیان بەرەو یەک ئاراستە دەڕۆن کە وێرانکردنی کرۆکی مرۆڤ و خنکاندنی لەناو دەریایەکی بێسنوور لە شتومەکی مادی و چەندایەتیدا!. #ئیدراک