۩ ئیلاهـــــی ❥
前往频道在 Telegram
ئیلاهی پێمان ببهخشه زهڪاتی ڕووح و جوانی عهقڵ و پاڪی دڵ و هێزی جهسته ❝«کەنۨــاڵی ئیـلاهـــــی»❞
显示更多489
订阅者
无数据24 小时
-17 天
-630 天
帖子存档
لـەکۆندا ئەگەر کەسـێک ئەسپی زۆری هـەبوایە بۆئەوەی ئـەســپە ڕەســەنـەکان و ئەسـپە نــاڕەسـەن لەیـەک جـیا بکـاتەوە، هەمویانی لە شوێنێکدا کۆدەکردەوەو نان و ئاو خواردنی لێدەگرتنەوەو بەخراپی لەهەمویانی دەدا. پـاشـان خــواردن و خــواردنــەوەی بۆ دەهێـنان بەمـەش ئـەسـپـەکان دەبـوون بــە دوو کــۆمـەڵـەوە، بەشێــکیــان بـەخـێرایی ڕایـان دەکـرد بـۆ خـواردن و خـواردنـەوەکـە، چــونـکــە بـرسـیان بـوو بـەبێ ئـەوەی گـوێ بــەوە بـدەن کە پێـشـتر لــێـیـان دراوە و بــرسی و تــیــنـوو کــراون و سـوکایــەتیـان پێکـراوە، کۆمــەڵـەی دوەمــیان هەرچەند برسـیان بوو بەڵام خـــواردن و خواردنەوەی دەستی ئەو کەسانەیان نە دەخـوارد کە لێیان دابوون و سـوکایەتیـان پێکردبون، بەم ڕێگـایە ئەسـپە ڕەسـەن وناڕەسەنەکانیان لێک جیا دەکردەوە.
ئای ئێـستا لە کـۆمەڵگای ئێـمەدا چەند مـرۆڤی ناڕەسـەن هـەیە کەســەرەڕای ئــەوەی کەســانێــک ســوکایــەتــیان پێــدەکەن و دەیــان چەوسێـننەوە کـەچی بـۆ پـارەو نان شـوێــن هـەمــان ئەو کــەســانە کــەوتون و لێیــان دوور ناکەونەوە.ئەگەر چی دەتوانن لە جێگایەکی تریش پاروە نانێکی حەڵاڵ پەیدا بکەن.
خالید ابراهیم 🌹
قوتابی عەنتەرە یان سەنتەرە؟!
با زۆر ڕاستگۆ و بوێر بین، و پەردە لەسەر یەکێک لە گەورەترین هەڵە تێگەیشتنەکانی ناو سیستەمی پەروەردەی ئەمڕۆمان لابدەین!
لە ژێر دروشمێکی زۆر بریقەدار و سەرنجڕاکێش بەناوی "قوتابی سەنتەرە" (Student-Centered)، جۆرێک لە پشێوی و فەوزامان هێناوەتە ناو پۆلەکانەوە کە خەریکە شکۆ و بەهای "مامۆستا" بەتەواوی لەناو دەبات.
تیۆرییەکە زۆر جوانە، بەڵام هەندێ جار جێبەجێکردنەکەی تەندروست نییە. ئەوەش وایکردووە قوتابی لە "سەنتەر"ەوە بکەین بە عەنتەر، مامۆستاش لە ڕابەرێکەوە بکەین بە میوانێکی بێدەسەڵات لەناو پۆلەکەی خۆیدا!
ئایا تێگەیشتنی ئێمە بۆ "پەروەردەی مۆدێرن" ئەوەیە کە مامۆستا بێدەنگ بکرێت؟
ئەمڕۆ کار گەیشتووەتە ئەوەی، ئەگەر مامۆستایەک بە قوتابییەک بڵێت: "ئەمەت هەڵەیە، دابنیشە"، یان "ڕێز لە یاساکانی پۆل و قوتابخانە بگرە"، خێرا پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژ دەکرێت کە گوایە مامۆستایەکی کلاسیکە و دەروونی منداڵ دەشێوێنێت!
بە هەڵەتێگەیشتنێکی مەترسیدار، ئیدارەدانی پۆل بەتەواوی لە مامۆستا سەندراوەتەوە. وێنەیەکی وەهمیمان دروستکردووە کە تێیدا قوتابی بۆی هەیە هەموو شتێک بکات و هەموو سنوورێک ببەزێنێت، چونکە گوایە ئەو چەقی پرۆسەکەیە!
بەڵام لێرەدا پرسیارێکی زۆر سادە دێتە پێشەوە: ئەگەر قوتابی هەموو شتێک بزانێت و بۆی هەبێت هەرچی بیەوێت بیکات، ئەی ئیتر بۆچی دێتە قوتابخانە؟!
با ئەم هەڵە تێگەیشتنە ڕاست بکەینەوە؛ ئەو پەروەردە مۆدێرنەی کە دەڵێت "قوتابی سەنتەرە"، مەبەستی ئەوەیە کە شێوازی وانەوتنەوەکە با لە خزمەتی تێگەیشتنی قوتابیدا بێت. با قوتابی بیر بکاتەوە، با پرسیار بکات و گفتوگۆ بکات. بەڵام بە هیچ شێوەیەک نەگوتووە با قوتابی بێڕێزی بکات، و نەگوتووە با مامۆستا دەسەڵاتی لێ بسەندرێتەوە!
ئازادی بێ سنوور، پەروەردە نییە، بەڵکو وێرانکردنە!
منداڵێک کە کەس نەبێت پێی بڵێت "نەخێر، ئەمە هەڵەیە"، نەوەیەکی لێ دەردەچێت کە لە داهاتوودا ناتوانێت بەرگەی بچووکترین ڕەخنەی کۆمەڵگا بگرێت.
قوتابی سەنتەرە، بەڵام مامۆستا ئەندازیارە!
تۆ ناتوانیت لەبەر ئەوەی نەخۆش چەقی نەخۆشخانەیە، داوا لە پزیشک بکەیت بێدەنگ بێت و با نەخۆشەکە خۆی نەشتەرگەرییەکە بکات! بە هەمان شێوە، لەناو پۆلیشدا مامۆستا تاکە سەرکردە و خاوەن بڕیارە کە ئاراستەی پرۆسەکە دەکات.
کاتیەتی بێدار ببینەوە! ئێمە پێویستیمان بەوەیە شکۆ بۆ وشەی "مامۆستا" بگەڕێنینەوە. مامۆستایەتی خزمەتکاریکردنی ئارەزووە بێسنوورەکانی قوتابی نییە، بەڵکو دروستکردنی کەسایەتییەکی ڕێکخراو و بەئەدەبە لەو قوتابییە.
با واز لەم ڕۆمانسییەتە پەروەردەییە بهێنین؛ قوتابی پێویستی بە خۆشەویستی و گوێلێگرتن هەیە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا هێندەش پێویستی بە یاسا، سنوور، و ڕێنمایی پەروەردەییە.
گەورەترین زوڵم کە لەم نەوەیەی بکەین ئەوەیە بەناوی مۆدێرن بوونەوە باوکایەتی و دایکایەتی پەروەردەیی (کە مامۆستایە) لەناو پۆلدا بکوژین!
✍️ سەروەر شوان
ئهگهر مرۆڤ خوازیاری ئەوە بێت بهیانیان بههێمنیی لهخهو ههڵسێت
دهبێت بزانێت شهوان لهگهڵ جۆرە کەسێک قسه دهكات؟
سەیری چ بابەتێک دەکات؟ گوێ لهچ باسێک دهگرێت؟
جونکە زۆر جار سهرهتا خراپهكان ، كۆتاییه خراپهكان بهرههم دێنن
عهبدولڕهحمان سدیق
+2
ئیرەیی نابەیت و غیرەت ناکەی ؟
خەڵکی بەرەو لای خوا پێشت دەکەون
وە تۆ هێشتا بە دوای ئارەزووەکانتدا دەخشێیت!
بە ئاگاوەرەوە ئەی داماو
بۆچی پێغەمبەری خودا ﷺ ڕێنوێنی کردوین
لە شەوانی قەدردا ئەم دوعایە زۆر بڵێینەوە:
﴿اللهمَّ إنك عفوٌّ تُحبُّ العفوَ فاعفُ عنِّي﴾
لە وتەیەکی ئیبن قەییمدا گەیشتم بە وەڵامەکەی، دەفەرموێت: کە خودا لێت خۆشبـوو،
پێویستیەکانت بەدی دەهێنێت بێ ئەوەی داوای لێ بکەیـت...
خودایە لێـمان خۆشبـە...🤲
و: ئەیاد فەهمی
ئومێد بهخودا
هەموو کەس لهو جێگهیه دهبێت كه بەئاوات بووە بۆی
لهو ساتهدا دهژی كه ساڵانێکە خهونی زۆری پێوه دەبینێت
ئهو هیوایەی دێته دی كه زۆر لهچاوهڕوانیدا بووە بۆی
ئهو كات سوپاسی خودا دەکات و ، دڵخۆش دەبێت بهخۆی
لهسهر ئارامگرتنی دوێنێ و ، گهشبینی بهئایندەو داهاتووی
عهبدولڕهحمان سدیق
چۆن لەم شەوانەی کۆتایی ڕەمەزان عیبادەت بکەم؟
نوێژ بکە، ئەگەر ماندوو بوویت قورئان بخوێنە،
ئەگەر زۆر شەکەت بوویت تەسبیحات و زیکر بکە..
ئەگەر لەوەش تەواو بوویت دوعا بکە،
کاتێکیش بەرەبەیان نزیک بوویەوە داوای لێ خۆش بوون بکە،
چونکە بەڕاستی خودا لێخۆشبوو و میهرەبانە.
📍بۆچی ئێران ناوی بەهێزترین موشەکی ناو ناوە خەیبەر شکێن…؟
- خەیبەر ناوی گەورەترین و کۆتا قەڵای سەربازی و ئابووریی جولەکەکان بوو لە باکووری مەدینە، کە لەو سەردەمەدا بە قەڵای نەبەزیو و سەرسەختترین پێگەی جولەکەکان لە نیمچە دوورگەی عەرەبیدا دادەنرا.
- کاتێک جولەکەکان پەیمانیان شکاند و پیلانیان دژی موسڵمانان گێڕا، پێغەمبەر (ﷺ) و سوپای ئیسلام گەمارۆی ئەم قەڵا قایمەیان دا. لەوێدا بوو کە پێغەمبەر (ﷺ) ئاڵای جەنگەکەی دایە دەست (عەلی کوڕی ئەبی تالیب - ڕەزای خوای لێبێت)، کە توانی بە قارەمانێتییەکی گەورە دەرگای قەڵای خەیبەر بشکێنێت و جولەکەکان بە تەواوی تێکبشکێنێت.
- ئێران بەم ناوە دەیەوێت بە ئیسرائیل بڵێت ئێوە چەندە قوببەی ئاسنین و سیستەمی بەرگری وەک قەڵاکەی خەیبەر بەهێز بکەن، ئێمە موشەکەکەمان ناوی شکێنەری خەیبەرە و دەتوانێت وەک چۆن ئیمامی عەلی دەرگاکەی شکاند ئاواش بەرگرییەکانی ئێوە تێکبشکێنێت.
- ئەم ناوە وەک زەنگێکی دەروونی وایە بۆ مێشکی جولەکەکان و ڕابایەکانیان، بۆ ئەوەی ترسی شکستی مێژووییان بخاتەوە یاد و پێیان بڵێت ئەمە کۆتاییەکەتانە.
👉هەر بۆیە جەنگی سەردەم تەنها جەنگی چەک و ئاسن نییە بەڵکو جەنگی ناوەکان و مێژووشە موشەکێک دەبێتە هەڵگری یادەوەرییەکی (١٤٠٠) ساڵە کە هێندەی خودی موشەکەکە ترس دەخاتە دڵی زایۆنیزمەوە.
حەسەنی بەصری دەفەرموێت:
لە ٩٠ شوێنی قورئاندا خوێندمەوە کە خودا ڕۆزیی دیاری کردووە و گەرەنتی ڕۆزیی بەندەکانی کردووە،
تەنها لە یەک شوێنی قورئاندا خوێندمەوە کە:
(ٱلشَّيْطَٰنُ يَعِدُكُمُ ٱلْفَقْرَ)
واتە: شهیتان دهتانترسێنێ به ههژاری...
و: ئەیاد فەهمی
ڕەحمەتی خودا لەو کەسەی لە هەموو ڕووداوێکدا
بۆچوونی خۆی ناڵێت و پۆستی ناکات و بێزارمان ناکات،
ڕەحمەتی خودا لەو کەسەی
لە هەموو کاسەیەکدا کەوچ نییە...
ڕەحمەتی خودا بڕژێ بەسەر بێدەنگەکانـدا...👋
و: ئەیاد فەهمی
هەر جارێک کەمتەرخەمـی دەکــەم لە زیکری (أسْتَغْفِرُاللَّه)دا،
فەرمـوودەکەی پێغەمبەری خودام ﷺ دێـتەوە یاد:
(هەر کەسـێك دەیەوێـت نامـەی کردەوەکانی دڵخۆشی بکات،
با زۆر ئیستیغفار بـکات و داوای لێخۆشبوون لە خودا بـکات.)
لە نەفسی خۆمدا دەڵێم:
وەڵڵاهی دەمەوێت دڵخۆشـم بکات،
خەیاڵی دڵخۆشی ئەو کاتە دەکەم،
ئیدی زۆر زیکری (أسْتَغْفِرُاللَّه) دەکـەم......🌧️❤️
و: ئەیاد فەهمی
