5 148
订阅者
无数据24 小时
+27 天
+5230 天
帖子存档
جا خیلاف هەیە لە کەمترین حەددی جەمع، هەندێ دەڵێن دووە و هەندێکیش دەڵێن سێیە.
راجحیش بەیان ناکەم :)
نیازت وایە چ کتێبێک بکڕیت؟
ببورن ڕەنگە نەتوانم وەڵامی پرسیارەکان بدەمەوە.
وامزانی هەر منم (مدارج السالكين) بە باشترین کتێبی تەزکیە دەزانم، کەچی دەرکەوتووە (سەرۆک) بارزانیشم لەگەڵە!
ئەوە دەڵێم با هەر نوقتەی خیلاف باس نەکەم :)
برادەرانی سیکۆلار و ئیزم ئیزمەکان، بە گوێی من بکەن و تۆزێ ڕق و قینە بهێڵنەوە بۆ کۆتایی، چونکە خۆ هێشتا هیچ نەبووە!
مامۆستایانی ئاینی و ئەو هەموو فەقێ گەنجە جوانە هەینی دوای نوێژی هەینی دێنە پێشانگا، ئەو ڕۆژە کارەساتە گەورەکەیە 😂😂
چیڕۆکی موسا بەلای هەندێکەوە ئاوایە:
جا موسامان نارد بۆ لای بەنو ئیسرائیل، حەقی بەسەر فیرعەونەوە نەبوو، دەیگوت: ئەمن چ کارەم بە فیرعەون و حکومەت و دەسەڵات و بیری نەوتەوە؟!
بە بەنی ئیسرائیلی دەگوت: ئێوە خۆتان چاک بکەن و دوعا بکەن، فیرعەونیش دەڕوخێ!
ئنجا پێی دەگوتن: زۆر ئاگاتان لەو بەناو موسوڵمانانە بێ کە دژایەتی فیرعەون دەکەن!!! دروست نییە هاا!!
فیرعەون دەبێ بە تایبەت لەسەر سفرەی نانخواردن و بە هێمنی و بە قسەی ڕۆمانسی نەسیحەت بکرێ!
ئنجا بە تەمای لە وڵات چوونەدەر و شت نەبن، بابە ئەو دیوی ئەو نیلە کافرستانییە و ئەوەتا شوکر لێرە وەزع زۆر خۆشە.
...هتد
ئەی مەگەر لە قوڕئاندا ڕێک پێچەوانەی ئەمە نییە؟
ئا ئەوە گومڕاییە.
ابن تیمیە بە سوڵتانی دەگوت لە کاتی هێرشی مەغۆل بۆ سەر شام:
"ئەگەر وازتان لە پاراستنی شام هێناوە، ئەوا خۆمان سوڵتانێکی بۆ دادەنێین کە لەکاتی ناخۆشیدا بیپارێزێت، و لە خۆشیدا ئاوەدانی بکاتەوە"
قوربان، دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆ نەک شام، وازیان لە نوێژیش هێناوە (هەر ئەویش نا، بگرە هەموو شەرع)، هێشتا جەماعەتێکیش بەناوی جەنابتەوە بە وەلی ئەمریان دەزانن و دیفاعیان لێدەکەن!!!
وكأنما هو المَعنيُّ بقولِ الشاعر:
أضاعُوني وأيَّ فتًی أضاعُوا
ليومِ كريهةِِ وسدادِ ثغرِ
وقولِ الشاعر:
سيَذكُرني قومي إذا جَدَّ جِدُّهم
وفي الليلةِ الظَّلماءِ يُفتَقَدُ البَدْرُ
بەبیرتان دێ ئەو کاتەی کودەتای بەسەرداکرا، گەوجە موسوڵمان هەبوو بسکەی سمێڵی دەهات و پێدەکەنی؟
بابە ئەوە دڵتان بە چی خۆشە؟
ئەی چۆن، ئێمە تێبینیمان لەسەری هەیە و ئاوایە و ئاوایە!
ئەی بەستەزمان! کابرا وا زوڵمی لێدەکرێ، کودەتای بەسەردادەکرێ، جا کە ئەو لابرا خۆ ئیمامی عومەر ناهێننە شوێنی!!!
خۆ سەڵاحەدینی ئەیوبی کودەتای بەسەردا نەکردووە!
ولكنْ:
إلا الحماقةَ أعيَتْ مَن يُداوِيها
بەلامەوە گرنگ نییە کێیت و چیت! سۆفی، سەلەفی، حەرەکی، ئیخوان ...هتد
نەنگییە، بێ وەفاییە، بگرە تێنەگەیشتنە لە دین و دونیا: پێت وابێ ئەمەش هەروەکو بەچکە جولەکەکەی ئێستایە!!!
ڕەحمەتی خوات لێبێ قوربان، خوا عەفوی کردبی و جێگات بەهەشت بێ
بێ حازم صلاحییە، ئنجا بێ تۆیی!
وما النَّصرُ إلَّا من عندِ الله إنَّ اللهَ عزيزٌ حكيم
مامۆستا ئەو ئامۆژگاریەی سەرەوەت دەڵێی بەرنامەی زەعیمە بە نەزەری😁
ئەدمین😬
+ شتێک نەکەین بۆ غەززە؟
- جا چیمان پێدەکرێ؟! ئێمە وا ناتوانین داوای ئاو و کارەبا بۆ خۆمان بکەین! ئەسڵەن ناوێرین داوای مووچەی مانگێکی (بەڵکو سی چل مانگی) دەوامی خۆمان بکەین! بابە ئەسڵەن ئێمە بۆ گەشتوگوزاریش بەبێ ڤیزە بۆمان نییە هەندێ لە سنور بچینە ئەودیو!
+ ئافەرین، وەڵا ڕاست دەکەی. بەڵام بە بڕوای تۆ هۆکار چییە؟
ـ خۆ وازحە، داگیرکارانی ئەمجارە عاقڵتربوون لە داگیرکارانی جارانی پێشوو، لەڕێی هەندێ خائن و خۆفرۆش کە جلی خۆمانیان لەبەرە و بە زمانی خۆمان قسە دەکەن: داگیریان کردووین.
+ زۆر دروستە، بەڵام لام وانییە هەر بەوە دەربازمان ببێ.
- چۆن؟؟
+ ئەی کێ وایکردووە ئەو هەموو زاڵمە خۆسەپێنە ئاوا دەست بنێنە بینمانەوە؟
ئەی پێت وانییە ئێمە هەموومان دەستمان بە کڵاوەکەی خۆمانەوە گرتووە با نەیبا؟
ئەی مەگەر هەموومان هەریەکەو لە وڵات و هەرێمی خۆی کەمتەرخەمی لە دژایەتی و بەربەرەکانێ لەگەڵ دەسەڵاتی زاڵم و دز و گەندەڵ؟
کەوابوو دەرەنجام ئاوایە: ڕاستی ئێمە بەم حاڵەی ئێستامانەوە هیچی ئەوتۆمان بۆ ناکرێ بۆ حەڵکی غەززە (نەک هەر هیچ هیچ)، هۆکاری بۆ نەکرانەکەش دەسەڵاتدارەکانمانن، هۆکاری مانەوە و سەرخستنی دەسەڵاتداران میللەتە (هەڵبەت هەموو میللەت نا)، کەوابوو میللەت بەرپرسیارە لەسەر هیچنەکردن بۆ ئەهلی غەززە!!!
بەداخەوە
+1
ئەو دوو کتێبەی ئیمامی نەوەوییان کردووه بەو زاتە عیملاقە لە لوغەتی عەرەبدا: (الصحاج) للجَوهَري، و(إصلاح المَنطِق) لابنِ السِّكِّيت.
قلتُ: هەر کەس تەماشای کتێبەکانی نووی بکات، بە تایبەت (تهذيب الأسماء واللغات) و (شرح صحيح مسلم) ئیعتینای ئیمامی بەو دوو کتێبە بۆ درەدەکەوێ.
Repost from سەید عومەر : Said Omer
چەندە ناڕێکە، بێ خەبەر بیت لەئەلفییەی نەحو، بەڵام قسە لەتوحفەدا بکەیت!
بناغەیەکی چاکت لەمەنتیقدا نەبێت، بەڵام لەئاستی جەمعولجەوامیعدا قسە بکەیت!
هیچ سەلیقەی لوغەوی و توڵی سوحبەتت نەبێت، ئەمما تەڕجیح لەنێوان موفەسسیریندا بکەیت!
برای من، ڕێگای عیلم و تەعەللوم، ڕوون و ڕووناکە، تۆ بۆ لەخۆتت تێکداوە؟!
یەعنی چی، تۆ ئەلفییە و سەڕف و مەنتیق و بەلاغە و ئادابی بەحست نەخوێندووە و، ئەتەوێت ئوسوڵی بیت، فەقیهـ بیت؟!
وەڵڵاهی نەک نەحو، دەستم بۆ مینهاجی ئیمامی نەوەوی نەبرد، هەتا جەمعولجەوامیعم بە شەرحی دەببان و مەحەللیش خوێند!
ئێستاش هاوار ئەکەم: من جاهیلم بە فیقهـ و ئوسوڵ و هەموو عیلمەکان، تەنها سەقافەیەکی گشتیم هەیە.
تا ئێستاش هەموو تەرکیزم لەسەر ئەوەیە، بناغەیەکی گشتی دابنێم، تا بەشکو بتوانم لەعیلمێکدا ئیختیساس وەربگرم.
ئوممەت فەقهیـ و ئوسوڵی و موفەسسیری نەزانیوە و نەناسیوە، کە شارەزای هەموو عیلمەکانی تر نەبێت!
ئەڵێت: ئەمەوێت ببم بە فەقیهـ…
ئەڵێم: زۆر باشە قوربان، کەواتە فیقهی عیباداتی ئەبی شوجاع بخوێنە بۆ خۆت(بۆ خۆت، فەتوا نا)، پاشان لەفیقهـ داببڕێ، هەتا هەموو عولومی ئالە و غایە تەواو ئەکەیت، بەم مەنهەجە، ئینجا ئەچیتە خزمەت مینهاج و ئاوا و ئاوا ئەکەیت!
لەدەنگ و دەمووچاویدا ئەبینم، بە خۆی ئەڵێت: توخوا من وتم ئەمەوێت فەقیهـ بم، یان نەحوی و بەلاغی و ئوسوڵی!
ئێ نابێت، چاوە ڕاستەکەم نابێت، ئەم بازە بە کەس نەدراوە، ئەبێت ئەم پرد و بناغە دابنێیت، خۆزگە قسەی تۆ بووایە، چی لەوە باشتر!
ئیمامی مالک کاتێ یەکەمجار ئیمامی شافعی بینی (ئەو کاتە تەمەنی شافعی 14 ساڵ بوو) پێی فەرموو:
"کوڕم، خوا نورێکی لە دڵدا داناوی، بە تاوان نەیکوژێنیەوە!"
جا ڕابمێنە لە نەسیحەتی شێخ، و ئیلتزامی تاڵب!
جاری داهاتوو دەبێ مستەواتان لە شعر باشتر بێ 😁
ئەمەشم وەکو ئاستی یەکەم و دووەم لێوەربگرن.
با ئەمجارەیان من ڕێڕەوەکە دیاری بکەم
بەیتێکی شعری بنوسە کە ماناکەیت زۆر بەلاوە وازح نییە...
