مروان الكردي.. فێربوونی زمانی عەرەبی
前往频道在 Telegram
تایبەت بە فێربوونی زمانی عەرەبی و بانگەواز.. marwan-kurdi.com بۆ پەیوەندیکردن: @marwanalkurdi بەپێی توانا وەڵام دەدرێتەوە إن شاء الله 🌸🌹
显示更多📈 Telegram 频道 مروان الكردي.. فێربوونی زمانی عەرەبی 的分析概览
频道 مروان الكردي.. فێربوونی زمانی عەرەبی (@zmani3araby) 是活跃参与者。目前社区聚集了 11 854 名订阅者,在 宗教与灵性 类别中位列第 7 470,并在 伊拉克 地区排名第 9 794 位。
📊 受众指标与增长动态
自 невідомо 创建以来,项目保持高速增长,吸引了 11 854 名订阅者。
根据 09 十月, 2026 的最新数据,频道保持稳定运转。过去 30 天订阅人数变化为 53,过去 24 小时变化为 4,整体触达仍然可观。
- 认证状态: 未认证
- 互动率 (ER): 平均受众互动率为 26.70%。内容发布后 24 小时内通常能获得 7.31% 的反应,占订阅者总量。
- 帖子覆盖: 每篇帖子平均可获得 3 163 次浏览,首日通常累积 866 次浏览。
- 互动与反馈: 受众积极参与,单帖平均反应数为 0。
📝 描述与内容策略
作者将该频道定位为表达主观观点的平台:
“تایبەت بە فێربوونی زمانی عەرەبی و بانگەواز..
marwan-kurdi.com
بۆ پەیوەندیکردن:
@marwanalkurdi
بەپێی توانا وەڵام دەدرێتەوە إن شاء الله 🌸🌹”
凭借高频更新(最新数据采集于 10 十月, 2026),频道始终保持新鲜度与高覆盖。分析显示受众积极互动,使其成为 宗教与灵性 类别中的关键影响点。
11 854
订阅者
+424 小时
+267 天
+5330 天
帖子存档
فێربوونی زمانی عەرەبی لەگەڵ محمد و نور، چیرۆکی سێیەم
https://youtu.be/5t9XSK8jOMg?si=Bdq9pCjMGhB2Dv2f
فێربوونی زمانی عەرەبی لەگەڵ محمد و نور، بەشی دووەم: https://www.youtube.com/watch?v=GPfxGrQuCpw
بەشێک لە دەرسی ئەمشەو کە تەواوی دەرسەکە بە زمانی عەرەبییەو هیچ وشەیەکی کوردی تێدا بەکارنابرێت
إن شاء الله ٢٠ ی مانگ یەکەم دەرس دادەنێین لە کەناڵی تایبەتی کۆرسەکە.
بەرنامەیەکی تەواو جیاواز بۆ خۆتان و منداڵەکانتان تا فێری زمانی عەرەبی ببن.
بە ڕاو سەرنجتان دەوڵەمەندی دەکەن:
فێربوونی زمانی عەرەبی لەگەڵ محمد و نور
بۆ بینینی کلیک بکە
بەرنامەیەکی تەواو جیاواز بۆ خۆتان و منداڵەکانتان تا فێری زمانی عەرەبی ببن.
فەرموون لەگەڵ یەکەم بابەتی ئەم زنجیرەیە، بە ڕاو سەرنجتان دەوڵەمەندی دەکەن:
فێربوونی زمانی عەرەبی لەگەڵ محمد و نور
بۆ بینینی کلیک بکە
﷽
هەندێک تێبینی پێویست دەربارەی کۆرسەکە:
یەکەم:
کۆرسەکەمان بۆ فێرکردنی زمانی عەرەبییە لە سفرەوە، واتە وەها مامەڵە دەکەین کە فێرخواز هیچ لە زمانەکە نازانێت.
ئایا ئەمە ستەم نییە لەو کەسانەی کە ئاستیان سفر نییەو هەندێک لە زمانەکە دەزانن؟
بۆ ئەوەی ستەم لەوانیش نەکەین، بەرنامەی ئیزافییمان هەیە بۆ کەسێک کە ئاستی سەرەتای لەلا سادەبێت، لەگەڵیدا کۆمەڵێک بابەتی دەرەکی وەردەگرێت کە زمانەکەی بەرەوپێشەوە ببات، واتە کۆرسە سەرەکییەکەی بۆ دەبێتە مراجەعەو پێداچوونەوەو سوود لە تێبینی و ڕاهێنانەکان دەبینێت و یارمەتی دەدات بۆ تەتبیق و پراکتیک کردن، وە بەم بابەتە ئیزافی و دەرەکییانەش کۆمەڵێک شتی نوێ فێردەبێت و کات و ڕەنجی بەزایە ناچێت إن شاء الله.
دووەم:
مەرجە فێرخواز بەشداری هەموو ئاستەکان بکات، تا زنجیرەکە پچڕانی تێنەکەوێت و گرفتمان بۆ درووست نەکات لەکاتی شەرحکردندا، بۆ ئەوەی ئاستی فێرخوازەکان یەکبن یان تا بکرێت نزیکبن لە یەکەوە.
سێیەم:
مەنهەجەکە خۆمان نووسیومانە، ئەزموونی دەیان ساڵە لە وتنەوەی مەنهەجی جۆراوجۆرو دیراسەکردنیان، هەوڵمان داوە تێیدا بە کورتترین و باشترین ڕێگە فێرببن، ئومێدەکەم ئامانجەکە بپێکین إن شاء الله.
چوارەم:
بابەتەکانی ڕێزمان تەنها ئەوەندە لەخۆ دەگرێت کە فێرخواز پێویستی پێیەتی، ئەویش لەدوای ئەوە دێت کە فێرخواز بەشێکی باش لە وشەو ڕستەو دەستەواژەکان دەناسێتەوە، بەهەمان ڕێچکەی مەنهەجە جیهانییەکان بۆ فێرکردنی زمان.
پێنجەم:
کۆرسەکە بۆ عەرەبی فوسحایە(قەواعیدی) واتە زمانی ڕاگەیاندن و کتێب، نەک زمانی بازاڕ.
كۆرسی فێربوونی زمانی عەرەبی لە سفرەوە.
بەردەوام ژمارەیەكی زۆر فێرخواز داوا دەكەن كۆرسێكی فێربوونی زمانی عەرەبی بكەینەوە لە سفرەوە، ڕاستی بەهۆی ئەوەی كە لەكەناڵەكەی یوتیوبدا بە ئەندازەی پێویست و بەزیادەوە ڤیدیۆ دانراوە، بۆ كەسێك خولیابێت و بیەوێت فێرببێت، سوپاس بۆ خوا خەڵكانێكی زۆریش فێربوون لەڕێگەی كەناڵەكەوە.
بەڵام كۆمەڵێك فێرخواز داوای ئەوە دەكەن كە كۆرسێكیان بۆ بكەینەوە، تا چاودێرییان بكەین و ڕاهێنانیان پێ بكەین، وە ئەگەر بكرێت ڕێگەكەشیان بۆ كورت بكەینەوە.
جا ئەم كۆرسەمان بۆ ئەو مەبەستە كردووەتەوە، هەركەس خوازیاری بەشداریکردنە دەتوانێت فۆڕمەکە پڕ بکاتەوە، لە فۆڕمەکەشدا زانیاری زیاتر دانراوە.
بەشداریکردن سنووردارەو تا بەرواری ٢٠/٩/٢٠٢٦ کراوەیە.
https://forms.gle/ABDdWS1ALdDEmW3v9
بۆ ئاگاداربوون لە هەنگاوەکان داخڵی ئەم کەناڵی تلگرامە ببن:
https://t.me/pjaban
تێبینی: دەرسەکانی ئەم کۆرسە جیاوازن لە دەرسەکانی کەناڵەکە، مەنهەج و شێوازێکەشی جیاوازترە.
«اللِّسَانُ صَغِيرٌ جِرْمُهُ، وَكَبِيرٌ جُرْمُهُ».
زمان قەبارەی بچووکە، بەڵام تاوان و زیانی گەورەیە.
1.زمانی عەرەبی بە پەند (الأمثال: Idiom) «إِيَّاكِ أَعْنِي وَاسْمَعِي يَا جَارَة»
بەرنامەیەکی نوێی فێربوونی زمانی عەرەبی: «زمانی عەرەبی بە پەند - الأمثال Idiom -».
لەم بابەتەدا فێرخواز ئاشنا دەبێت بە:
- دیارترین پەندە عەرەبییەکان و ماناکانیان.
- هاوشێوەی ئەو پەندانە لە زمانی کوردیدا.
- شیکردنەوەی ماناو مەبەستی پەندەکە، کە بۆ کوێ گونجاوەو کەی دەهێنرێتەوە.
- چیرۆکی پەندەکە گەر هەبێت.
- مانای هەموو وشەکان و ئیشتیقاقەکانیان، واتە هەموو زەمەنەکان و سیغەکانی تریش دەهێنین.
- تێبینی گرنگی زمانی و ڕێزمانی پێویست.
لەگەڵ چەندین بابەتی تری گرنگی پەروەردەیی و دەروونی و کۆمەڵایەتی کە لەژێر پەندەکانا خۆیان حەشارداوە.
فەرموون لەگەڵ دەرسی یەکەم: کلیک بکە
تێبینی: پەندو ئیدیۆمی ئینگلیزی لەڕاستیدا جیاوازی هەیە لەنێوانیاندا بەڵام لەهەندێک ڕووشەوە لەیەک دەچن.
قسەکردنی شێخ عەبدوڵا بەتاتی لەسەر ٦ کتێبی بەندە.
ڤیدیۆکە هی ساڵی ٢٠٢٣ یە.
كلام الشيخ الدكتور عبد الله البطاطي عن ٦ من كتب الفقير.
24.فێربوونی زمانی عەرەبی بە قورئانی پیرۆز، تەفسیری قورئانی پیرۆز، سورة البقرة، (164- 169) لاپەڕە 25
لينكى یوتیوب: كلیك بكە
+1
سوپاس بۆ خوا دوای تەواوبوونی چاپی یەکەمی کتێبی بەندە "الجناية على البخاري" بە زمانی تورکی، بۆ جاری دووەم چاپکرایەوە، لەلایەن مامۆستا محمد عەلی ئەرسلان"ەوە - سەرۆکی حیزبی چاخی نوێ Yeni Yüzyıl Partisi ی تورکی و سەرۆکی ڕێکخراوی عوسمانی - وەرگێڕانی بۆ کراوە.
*
الحمد لله خرجت الطبعة الثانية لترجمة كتابي "الجناية على البخاري" باللغة التركية، قام بترجمته الأستاذ محمد علي أرسلان - رئيس حزب القرن الجديد Yeni Yüzyıl Partisi - ورئيس منظمة العثمانية.
+1
سوپاس بۆ خوای گەورە تێزێکی دکتۆرا لە زانکۆی موسڵ تۆمارکرا لەسەر کتێبێکی بەندە "الجناية على سيبويه: بيان لقوة اللغة العربية، وإبراز لجمالها، ورد على خصومها"، لێکۆڵینەوەکە دەربارەی مەنهەجی بەندەیە لە شێوازی بەڵگەهێنانە و موناقەشەکردنی نەیاران لەو کتێبەدا.
خوای گەورە بیکاتە مایەی خێر و ئەو دکتۆرە بەڕێزەش موەفەق بکات لە لێکۆڵینەوەکەیدا.
الحمد لله سُجّلت رسالة للدكتوراة في جامعة الموصل عن كتابي "الجناية على سيبويه: بيان لقوة اللغة العربية، وإبراز لجمالها، ورد على خصومها".
موضوع الرسالة عن الحجاج النحوي، وطريقتي في مناقشة المناوئين للغة العربية وعلومها وقواعدها.
نسأل الله تعالى التوفيق والسداد لأختنا الدكتورة الفاضلة لتُكمل دراستها على أحسن وجه.
ئەوپەڕی دڵڕەقی و دورییە لە ئاینداری، کاتێک حەز بەوە بکەیت نەیارەکەت بکەوێتە نێو کۆمەڵێک هەڵەو پەڵەی شەخسییەوە، تۆش بێ ئەوەی دڵنیایی تەواوت هەبێت لە ڕاستێتی شتەکە، دێیت و ئاگرەکە خۆشتر دەکەیت.
تۆ ڕەنگە تەنها ئەوەندەی لێ بخوێنیتەوە کە نەیارێکت کەوتووەتە هەڵەوە و دەتەوێ بیشکێنیت، بەڵام بێخەبەر لەوەی خەڵکێکی زۆر هەن - بەهۆی کورتبینییانەوە - ئەو بە ئیسلام دەزانن و هەڵەکەش بە هەڵەی ئیسلام و موسڵمانان دەزانن.
بەکورتی: چەنێک هەوڵبدرێت پۆزشی ئایینی بۆ ئەم کارەبهێنرێتەوە، لە تەسفیەی حساب زیاتر شتێکی تر نییە!
ئەم کتێبە نوێیەمان "نووسینەوەی فەرموودە لە پێغەمبەرەوە ﷺ تا پێشەوا بوخاری" لە ٥٢٤ لاپەڕەدا بەردەستەبێت لە پێشانگای کتێبی کوردی لە هەولێر إن شاء الله.
وەڵامێکی بێدەنگکەرە دەربارەی پرسی نووسینەوەی فەرموودە و چەندین باسی گرنگی پەیوەست پێیەوە.
هەندێک لە دەرەنجامەکانی کتێبەکە:
1.نووسینەوەی فەرموودە هەر لە سەردەمی پێغەمبەرەوە ﷺ دەستی پێکردووە، بەشێکی خۆی فەرمانی کردووە بە نووسینەوەی، بەشێکیشی هاوەڵان مۆڵەتیان لێخواستووەو ئەویش مۆڵەتی پێداون بە نووسینەوەی، بەشێکیشی بە پێشچاویەوە نووسراوەتەوەو نکۆڵی لێنەکردووە.
2. ژمارەی ئەو هاوەڵانەی پێغەمبەر ﷺ كە فەرموودەیان نووسیوەتەوە 16 هاوەڵی بەڕێزن، بە پێچەوانەی ئەوەی كە نەیاران دەڵێن: هاوەڵان فەرموودەیان نەنووسیوەتەوە.
3.تاوەكو ساڵی 300 ی كۆچی، 730 كەس فەرموودەیان نووسیوەتەوە، بەپێی ئەوەی كە ئێمە باسمان كردووە لە کتێبەکەدا، بەدڵنیایەوە ڕێژەكە لەوەش زیاترە.
4. ئەوەندەی كە بەردەستی ئێمە كەوت و لەم كتێبەدا باسمان كرد 570 كەس پێش پێشەوا بوخاری فەرموودەیان نووسیوەتەوە، بەپێچەوانەی ئەوەی كە نەیارانی فەرموودە دەڵێن: پێشەوا بوخاری یەكەم كەس بووە كە فەرموودەی نووسیوەتەوە.
5.ئەوەی كە نەیارانی سوننەت دەڵێن: فەرموودە 200 ساڵ دوای پێغەمبەر ﷺ نووسراوەتەوە، لەچەواشە زیاتر شتێكی تر نییە، چونكە لە دەرەنجامی ئەم كتێبە بینیمان تاوەكو ساڵی 200 ی كۆچی 382 كەس فەرموودەیان نووسیوەتەوە، زانراویشە كە پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ 10 ساڵ دوای كۆچ بۆ مەدینە وەفاتی كرد، بەپێی ئەم لێكۆڵینەوەیە تاوەكو ساڵی 210 ی كۆچی 416 كەس فەرموودەیان نووسیوەتەوە!
هەموو ئەم ژمارانەیش كە باسیان دەكەین بەپێی ئەوەیە كە لەم كتێبەدا باسمان كردوون، بە دڵنیاییەوە ژمارەكە زۆر لەوە زیاترە، بەڵام كۆكردنەوەی هەموو ئەوانەی كە فەرموودەیان نووسیوەتەوە، چەندین ساڵ لە ڕەنج و ماندووبوونی دەوێت و بە سانایی كۆناكرێتەوە.
جەژنتان پیرۆزبێت و هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت 🌹.
تقبّل اللهُ منّا ومنكُم، كلُّ عامٍ وأنتُم بخيرٍ، وعيدُكم مبارَكٌ 🌹.
