گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی
前往频道在 Telegram
در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال
显示更多618
订阅者
无数据24 小时
-17 天
-130 天
帖子存档
شکایت!
در فضایی کو دو رویی، حق روایت می کند
داعیِ اخلاق، چون ددها، سعایت می کند
انتظار قدردانی از خلایق، کی رواست
من شکایت، تو شکایت، او شکایت می کند
برگِ گرگی در تن چوپان شده است و، ای دریغ
خُلقِ گرگی، اینچنین در ما سرایت می کند
آنکه خالی از خدا شد، تکیه بر منبر زده است
خود بریده گردن و هم، خود دوایت می کند
سر به بالینِ گنه بنهاده آنکس کو مدام
بهر دوری از گناهان، هی ندایت می کند
روزگار بس غریبی گشته اینک، روز ما
آنکه در چاهت فکنده، هم صدایت می کند
گل زخارِ پاسبانِ خود، شناعت دیده است
کُشته های دست خود را، خود روایت می کند
هرچه بینی زیر و رو گشته است کس را چاره نیست
می دَرَد تن ها و گوید، کو رَعایت می کند
رَو مرا با حال خود تنها گذار ای مُدَّعی
آنکه گوید ره گشای است، خود جنایت می کند
بهتر آن باشد رَوَم کنجی نشینم با خودم
تا ببینم مُرده آنکس، جان فدایت می کند
س.ه.هدایتی
۱۴۰۴،۲،۷
وردە فەرمایشت ( ٣٠٩ )
🔹پێشینان ئێژن: " گوڵ نیت، دڕکیش مەوە"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە کەسانێکی بێڕەحم و بێ بەزەیی کە ئیدعای دۆستایەتی و خۆشەویستییان هەیە کەچی نەتەنیا هیچ خێرێکیان بۆ خەڵک و کۆمەڵگە نییە، بەڵکو ئەوەیش لەدەستیان دێت لەخراپە درێخی ناکەن!
🔹 بەداخەوە کەم نین ئەمجۆرە ئینسانگەلە لەنێو کۆمەڵگەدا، وەک ئەوانەی بەناو دڵسۆزییەوە زیان بە بنەماڵەکان دەگەیەنن یان کەسانێک کە بەناو خزمەت بە کۆمەڵگە و نەتەوە، ئەوان تووشی زەرەر و زیان دەکەن!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە خۆتان زەرەر و خەسارەت بەکەس مەگەیەنن، وشیاریش بن نەکەونە داوی کەسانێکەوە کە بەناوی دۆستایەتیییەوە ، دوژمنیتان لەگەڵ دەکەن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٠٨ )
🔹پێشینان ئێژن: " ئاومان وە جۆێکا ناچێت! "
🔹ڕواڵەتی ئەو مەتەڵەیش وەک هەندێک لەو مەتەڵانەی پێشتر باسمان کردووە ئاماژە بە کێشە و کۆسپەکانی وتووێژ و موزاکەرە و لێدوان لەسەر ڕێی یەکیەتی و ڕێککەوتن دەکات و وادەگەیەنێت کە پێوەندی و هاوڕێیی دووکەس یان دوو دەستەو تاقمەی خاوەن جیاوازیی بیروبۆچوون یان ئامانج، نامومکینە!
🔹 بەداخەوە بەپەلە ترین بڕیار لەکاتی قسەکردندا دەبێتە ئەوەی کە بلێین؛ "ئاومان بە جۆگەێەکدا ناڕوات". ئەوجۆرە ڕوانگەیە ئاشکراترین وێنەی بەشێکی زۆر لە سەرەنجامی موزاکەرە و وتووێژەکانمانە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە دەکرێت بەم شێوەیە لێکبدرێتەوە کە گەرچی زۆرجار رێگەی جیاواز نەتەنیا زەرەری نییە و دەبێتە مایەی خێر، بەڵام بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئامانج و قازانجی هاوبەش و پێویست، وەک ڕێککەوتنی خێزانەکان یان یەکیەتی نەتەوەیی و نیشتمانی دەبێت وتووێژی زیاتر بکرێت و قەت مەڵێن ناتوانین یان ناکرێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
(Emotional Intelligence یا EI)
هوش هیجانی!
بە مناسبت حادثه ناخوشایندی که برای من پیش آمد از "هوش مصنوعی" پرسیدم معنای "هوش هیجانی" را با ذکر یک مثال برایم توضیح دهد. جوابش این بود:
یعنی توانایی شناخت، درک، کنترل و مدیریت هیجانات خود و دیگران. این مهارت باعث میشود فرد بتواند روابط مؤثرتری برقرار کند، تصمیمات بهتری بگیرد و در موقعیتهای دشوار، واکنش مناسبتری نشان دهد.
✅ اجزای اصلی هوش هیجانی:
1. خودآگاهی: شناخت احساسات خود
2. خودکنترلی: توانایی کنترل هیجانات و واکنشها
3. انگیزش درونی: داشتن انگیزهای از درون، نه فقط پاداش بیرونی
4. همدلی: درک احساسات دیگران
5. مهارتهای اجتماعی: مدیریت روابط و ارتباط مؤثر
🔍 مثال واقعی:
فرض کن «علی» کارمندی هست که در جلسه کاری، مدیرش جلوی همه از او انتقاد تندی میکند. اگر علی هوش هیجانی پایین داشته باشد، ممکن است عصبانی شود، بلند شود، حرف مدیر را قطع کند یا حتی جلسه را ترک کند.
اما اگر علی هوش هیجانی بالایی داشته باشد، ممکن است به خودش بگوید:
> "الان حس خجالت و ناراحتی دارم. ولی واکنش احساسیام ممکنه اوضاع رو بدتر کنه. بهتره آروم باشم، بعداً در فرصتی مناسب و بدون تنش با مدیر صحبت کنم."
او بعداً با آرامش، با مدیر جلسهای ترتیب میدهد، احساسش را بیان میکند و پیشنهادهایی برای بهبود کار میدهد. در نتیجه نهتنها رابطهشان خراب نمیشود، بلکه علی بهعنوان فردی حرفهای شناخته میشود.
[
براستی سرسام آور است رفتار هوش مصنوعی!
امیدوارم این معجزه قرن فقط فرصتی برای تنبل ها نباشد و بتواند نقش سازنده ای در پیشرفت علم و تکنولوژی ایفا کند!]
t.me/KDproblemsوردە فەرمایشت ( ٣٠٧ )
🔹پێشینان ئێژن: " ئاخر عومر و ئەوەڵ ماڵداری! "
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە هەندێک مرۆڤی بەتەمەن دەکات کە پاش تێپەڕبوونی تەمەن و پیربوون تازە دەکەوتە بیر کۆکردنەوەی ماڵ و سامان!
🔹 ناکرێت بڵێين تێکۆشان لەتەمەنساڵیدا نارەوایە، چونکه تەمەن ناتوانێت رێگری بکات لە چالاکی مرۆڤ. هەرواکە خۆشەویستی خودا فەرمووی لە بێشکەوە تا کاتی مردن، خەریکی فێربوون بن. دیارە هیچ سەرمایەیەک بەقەد زانست بایەخدار نیە. هەرە زۆرینەی زانستیش بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی ژیان بەکار دێت.
🔹 بەڵام پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە کۆکردنەوەی ماڵ و سامان و زانست دەبێت لە منداڵی و لاوییەتییەوە دەست پێ بکات. هەرواکە لەتەواوی کۆمەلگە پێشکەوتوەکاندا، تەمەنی پیری، دەرفەتێکە بۆ پشوگرتن و خەرجکردن و بەخشین!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٠٦ )
🔹پێشینان کاتێک چاویان بە ماڵ و سامانی کەسێک کەوتووە وتوویانە: " خوا پێت ڕەوا بوێنێت! "
🔹ئەو مەتەڵە بەتام و بۆنخۆشە بە زمانی بێ زمانی هاواری دڵفراوانی و چاوتێری دەکات و وەک ئاوێنەیەکی بێگەرد دەروونی ئەو مرۆڤانەی دەنوێنێت کە دڵی خۆیان لە ئێرەیی و حەسوودی کردۆتەوە و بەختەوەری خەڵک بەلایانەوە وەک بەختەوەری خۆ ووە!
🔹ئای چەندە کۆمەڵگەی ئێمە نیازی بەو جۆرە مرۆڤانە هەیە کە نەتەنیا ئیرەیی بە دارایی و داهاتی خەڵک نەبەن بەڵکو ئاواتەخوازی سەرکەوتوویی زیاتر بۆ ئەوان بن. دیارە ئەو هەستە دەبێتە باییس پتەوبوونی هاودڵی و خۆشەویستی نێوان خەلکی کۆمەڵگە و هێمنایەتی دەبەخشێت بە دڵەکان!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە زۆر ڕوونە: هاندانی خەڵک بۆ ئەوەی پشتگیری بکەن لە یەکتری و تێبگەن کە ئارەزووی سەرکەوتنی خەڵک دەبێتە باییس ئەوەی سەرکەوتن ڕوو بکاتە خۆشیانەوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٠٥ )
🔹پێشینان دەڵێن: " گەرەکتە عەزیز بیت یان دوور بە، یان بمرە! "
🔹ئەو مەتەڵە پیشاندەری ئەو دەردە کۆن و پڕئازارەی نێو کۆمەڵگایە کە ئێژێت؛ خەڵک مەهارەت و توانایی پێوەندیگرتنی نزیک و کاریگەریان زۆر لاوازە، بۆیە حەز بە نزیکبوونەوە لە یەکتری ناکەن!
🔹ئەزموونەکان دەڵێن؛ بۆ ژیانى ئاسایی و هاوبەش، دەبێت بتوانین لەگەڵ یەکتریدا دانیشین و چاو ببڕینە ناوچاوانی یەکتری و لەو دانیشتنانەدا هەست بە ئارامش بکەین! هەڵسوکەوتی کاریگەر، زانینی دەوێت
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە تاڵ و دلتەزێنە دەبێت ئەوە بێت کە بۆ دروستبوونی کۆمەڵگەیەکی بەختەوەر و پێشکەوتوو دەبێت تاک بە تاکی خەڵک وەک ئەندامی بنەماڵە و گرووە و کۆڕ و کۆمەڵگەکان بتوانن لە نزیکەوە دابنیشین و هەست بە خۆشەویستی یەکتری بکەین. دووریگرتن لەیەکتری دەبێتە باییس لێکپچڕانی پێوەندییە ئینسانییەکان و تاڵ بووتی ژیان!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٠٤ )
🔹پێشینان دەڵێن: " لووتێکی کا تێرێت، لووتێکی با "
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە دوو کردوەوی دژ بەیەک لە ئیشێکدا. وەک ئەوەی مرۆڤ ڕەنجێکی زۆر بکێشێت بۆ درووستکردنی ماڵێک کەچی کاتێک کاری تەواو بوو بە نەزانکاری مالەکە خراپ بکات و ڕەنجەکەی خۆی هەدەر بدات!
🔹بەداخەوە ئەم شێوە کردەوە لە نێو کۆمەلگەی ئێمەدا زۆرە و هەندێک تاکەکەس و بنەماڵەو گرووه و کاربەدەست، بەهۆی نەزانکارییەوە، ئاکامی ڕەنج و تێکۆشانی خۆیان و کۆمەڵگەکەیان دەخەنە مەترسییەوە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە بەشێوەیەکی ئاشکرا ئەوەیە کە وریا بن دەسکەوتەکانی خۆتان مەخەنە خەتەرەوە، پاراستنی دەسکەوت لە بەدەستهێنانی گرینگترە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٠٣ )
🔹پێشینان بە مرۆڤی لەخۆبایی و یەکدەندەیان وتووە: " تۆ مەنێک بیت، من سەد مەنم "
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە گرفتێکی کۆمەڵگە دەکات کە بریتییە لە هەبوونی لەنج و لەنجباری لەنێو بنەماڵە و گرووه و دەستە و تاقمەکاندا کە ئیجازە نادات هاودڵی و هاوفیکری و هاوکاری پەرە بستێنن!
🔹لە زانستە ئینسانییەکانیشدا باس و لێدوان و وتووێژ بۆ هەر مەبەستێک لۆژیک و یاسا و ڕەوشتی تایبەتی خۆی هەیە و پێداگری لە سەر ئەوەی کە تەنیا دەبێ بیر و بۆچوونی من ببێتە بنەمای هاوکاری، هیچ پێگەو بوونێکی بۆ نیە. بەتایبەت لە تەکنیکەکانی موزاکەرەدا بۆ یەککەوتن لەگەڵ حەریفدا هەندێک بنەما و چوارچێوەی قبووڵکراو هەیە!
🔹 دەکرێت پەیامی ئەو مەتەڵە بەمە بزانین کە بۆ یەککەوتن لەمەیدانی ڕکابەریدا دەبێت لە هەندێک لە داخوازەکانی خۆمان چاوپۆشی بکەین ئەینا هیچ چەشنە هاوکارییەکی کاریگەر، ڕوونادات!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وێڕای سەرەخۆشی لەبنەمالەی دوو شەهیدی سەربەرزی ژینگە لە ئاویەری سەربەرزی کوردستان، دەکرێت زۆر ڕوون و ڕاشکاوانە لە کاربەدەستانی دەوڵەتی پرسیار بکرێت بۆچی پاش دەیانجار کارەساتی دلتەزێنی جەنگەڵەکانی کوردستان، بۆ بەرگری لە مەرگی ژینگەپارێزان و خۆبەختکەران هەنگاوێکی شیاوتان هەلنەگرتووە؟
بۆ ئەبێت ئەوەندە دێر بڕۆنە دوای چارەسەرکردنی کێشەکاندا کە هەرجارەی چەن کەس گیانی خۆیان لە دەست بدەن؟
لەکام ولاتی دونیادا خەڵکی ئاسایی و بێدەسەڵات بەدەستێ خاڵی دەڕۆنە پیری ئاگرەوە؟
ئایا هێشتا نەتانزانیوە کوژاندنەوەی ئاگر نیازی بە کەرەسەی ئاسمانی و زەوینی کاریگەر هەیە؟
هیچ بیرتان لەوە کردۆتەوە ئێوە دەبێ بەرپرسی گیانی ئەو لاوە خوێن شیرین و فیداکارانە بن
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٠٢ )
🔹پێشینان دەڵێن: " کوچکێک ناتوانی بەرزی بکەیتەوە، پاڵی پێوە بە !"
🔹ئەو مەتەڵە پێمان دەڵێت پێشێنیانی ئێمە بەپێ ئەزموونی ڕۆژگار لایان وابووە پێداگریی لەسەر ئیشێک کە ئیمکانی بەدەست هێنانی سەرکەوتنی بۆ نییە لەعەقڵەوە بەدوورە و نابێت بکرێت!
🔹ئەگەرچی مرۆڤ لە واقیعییەتی ژیاندا جگە لە عەقڵ، نیشاندەر و پێوەرگەلی تریشی هەیە بۆ بریار دەرکردن، بەڵام بێگومان ئەزموونەکان وامان پێی دەڵێن کە دەستبردن بۆ ئیشی نامومکین هەرگیز بەقازانجی کەس تەواو نەبووە!
🔹 دەکرێت پەیامی ئەو مەتەڵە بەم شێوەیە لێکبدرێتەوە کە تەنیا حەز و خواز و بەدروست زانین مەکەن بە پێوەر بۆ بڕیار و بۆچوون و ههڵوێست و شێوازی ژیان.
واقیعییەت، ڕەحم بەکەس ناکات!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٠١ )
🔹پێشینان دەڵێن: " هەر هێڵێ لارە هین گابۆرە! "
🔹ئەو مەتەڵە دەکرێت بە دوو شێوە لێکبدرێتەوە: یەکەم هەرکارێکی سەخت دەخرێتە سەر شانی ئەو کەسانەی ڕقمان لێیانە. دووەم هەر ئیشێک بەخراپی جێبەجێ کرابێت دەنرێتە مل ئەو کەسانەی ڕقمان لێیانە!
🔹لە هەردوو حاڵەتدا, ئەو بۆچوون و کردەوە شتێکی ناپەسەند و بە دوورە لە ئینساف و مرۆڤایەتیی!
🔹 دەکرێت پەیامی ئەو مەتەڵە بەوە بزانین کە: شایستە وايە مرۆڤ لە پێوەندیی لەگەڵ دەوروبەر و ژێردەستەدا هەق و ڕاستی لەبەرچاو بگرێت و لەسەر بنەمای ڕق و قین بڕیار دەرنەکات
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٠٠ )
🔹پێشینان بە مرۆڤی کەم حەوسەڵەیان وتووە: " دیان بنە خوەتا"
🔹لە واقێعییەتی ژیاندا زۆرجار کردەوەی کەسێک یان ڕووداوێک دەبنە بایسی کێشەی ڕەفتاری و تێکچوونی مەجاز و ئارامش و هێمنی مرۆڤ و وای لێی دەکەن نەتوانێت بە عەقڵانیەتەوە بڕیار دەربکات!
🔹لەو کات و شوێنانەدا گرینگ ئەوەیە مرۆڤ بتوانێت خۆی ڕابگریت و بە توندوتیژی و زمانی پیس لە گەڵیدا ڕووبەڕوو نەبیتەوە ! ڕەوانناسەکان بەمەی دەڵێن "هۆشی هەیەجانی " کە بریتییە لە ئەندازەی خۆڕاگری مرۆڤ لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کێشەکاندا!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە: ئەوەندە ڕۆح و دەروونی خۆتان بەهێز بکەن کە لە کاتی ڕووداو و کردەوەی ناحەزدا بتوانن بیروبۆچوون و کاردانەوەی عاقڵانەتان هەبێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٩٩ )
🔹پێشینان وتوویانە بۆ ناسینی کەسێک: " بزانە دەسەبرای کێیە "
🔹گرینگی ڕۆڵی هاوڕێیی و پێوەندی لەگەڵ ئەو کەسانەی ئێمە لەگەڵیاندا حەشر و نەشرمان هەیە ئەوەندە ڕوون و ئاشکرایە پێویست بەوەی ناکات هۆکارەکانی بژمێرین یان موناقەشەی لەسەر بکەین
🔹زۆرێک لە پێسەوایانی ئەخلاق و ڕەوانناسەکان پێیان وایە بەشێکی زۆری ئولگووی ژیانی ئێمە سەرچاوە لە بیرو بۆچوون و ڕەفتاری ئەوکەسانەی دەگرێتەوە کە ئێمە زۆرترین هەڵسوکەوتمان لەگەڵیاندا هەیە!
🔹ئەو مەتەڵە راستەوخۆ پێمان دەڵێت چاوتان بکەنەوە بزانن لەگەڵ کێ پێوەندی دەگرن و دۆستایەتی و مەعامەلەی دەکەن. ئەگەر خراپ بن بەرەو خراپی هانتان دەدەن ئەگەریش باش بن بەرەو چاکی ڕێنماییتان دەکەن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٩٨ )
🔹پێشینان وتوویانە: " خوا بەقەو دڵ ئەدات"
🔹 ناوەزێڵەی ئەو مەتەڵە ڕەوانییە و ناڕاستەوخۆ باسی ئێرەیی و حەسوودی ئەکا. واتا هەرکەس بەقەد گەورەیی و بچووکی دڵی دەولەمەند دەبێت و دەوڵەمەند ئەو کەسەیە دڵی گەورە بێت!
🔹ئەوانەی چاوی دیتنی سەرکەوتن و بەختەوەری خەڵکیان نییە بچووکی دلی خۆیان دەنوێنن و دەبێ بزانن کەسانێک دەوڵەمەند دەبن کە نەتەنیا دەولەمەندی خەڵک ئازاریان نەدات بەڵکوو لەدڵیشەوە بەختەوەری خەڵکیان پێی خۆش بێت!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە ئەگەر ئەتانەوێت دەولەمەند و بەختەوەر بن دلتان ئاوەڵابکەن بۆ بەختەوەری خەڵک. لە سەرکەوتنی خەڵک دلپەرۆش مەبن تا ژیان دەروازەی خێرتان بۆ بکاتەوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٩٧ )
🔹پێشینان وتوویانە: " بەقەو بەڕ خوەت پا داکێشە"
🔹 ئەو مەتەڵە بەنرخە وەک دەیان قسەی نەستەقی پێشینیان، داوامان لێدەکات ئەنازە ڕابگرین. ئەوانەی ئەنازە ڕاناگرن و پێگەی خۆیان لێتێکدەچێت بەردەوام کێشە و کۆسپی جۆراوجۆر بۆ خۆیان و بۆ خەلکی تر دروست دەکەن!
🔹زۆرجار دەبینین یان دەبیسین کەسانێکی خۆبەزلزان یان نەزان، بەرەوە شوێنێک پەل دەکوتن یان داوای پلەوپایەیەک دەکەن کە شایستەی ئەوە نین. بۆیە کۆمەڵگەی ئێمە پڕیەتی لە کەسانێک کە ئەو شوێنەی تێدا دانیشتوون، نابەجێیە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە: خەڵکینە! ئەندازە و توانایی و لێهاتوویی خۆتان بناسن و زیاتر لەوەی داوا مەکەن تاکوو نەکەونەبەر تانەی ئەم و ئەو!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٩٦ )
🔹پێشینان وتوویانە: " ئەونە دۆسەکەت لەخوەت دوور ئەکەیتەوە، ئەونەیشە لە دووژمنی نزیک ئەکەیتەوە"
🔹بەڕاستێ ئەو مەتەڵە دەرسێکی گرینگی تێدایە بۆ بنەماڵەکان و بۆ سەرجەم خەڵکی کۆمەڵگە کە بەدەستی خۆ، خۆیان لاواز و دوژمنەکانیان بەهێز نەکەنەوە!
🔹واقعییەتێکی حاشاهەلنەگرە کە ئێمەی کورد بۆ بچووکترین جیاوازی فیکری و بۆچوون یان کردەوەی دوور لە حەز و ویستی خۆمان، هاووڵاتیمان لە ڕیزی خۆمان دوور ئەکەینەوە و بەرەو دوژمن پاڵی پێوە دەنێین. مێژوو پیشانی داوە بەردەوام خەریکی ئەو کارەین و دەرس لە ڕابوردووی دڵتەزێن ناگرین!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە زۆر ئاشکرایە؛ خەڵکینە وریابن بەبیانوی جیاوازییەکان، ریزی خۆتان مەشێوێنن. جیاوازییەکان، بەشێکن لە واقێعییەتی ژیان!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٩٥ )
🔹پێشینان وتوویانە: " تەک کوێرا نان ئەخوەیت خوای خوەت بە حەق بناسە"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیەکی ڕوونە بە هێزێکی دەروونی بەناوی ویژدان کە بەبێ هیچ جۆرە فشارێکی دەرەکی بەمرۆڤ دەڵێت حەق ناس و دادپەروەر و بەئینساف بە!
🔹زۆرجار دەبینین یان بیستوومانە کەسانێک، هەرکات چاوی یاسا و خەڵکی لەخۆ دوور دەبینن لە هێڵی ڕاستی لادەدەن و دەبنە باییس پێشێلکردنی مافی خەڵکی تر.
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە بۆ هەمووکەس ئەوەیە؛ فێر بین بێ ئەوەی چاودێریمان بکەن، خۆمان پارێزەری مافی خۆ و خەلکی تر بین!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٩٤ )
🔹پێشینان ئێژن " کەورێشک چەنێک ئەخەفێت، ئەونەیشە ڕائەکات!"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیەکی زۆر گرینگە بە رەوشت و خۆیەکی ناحەزی بەشێک لە خەڵکی ئێمە کە تەنیا ڕوالەت ئەبینن و ئەوشتانەی لەبەرچاویاندایە.
🔹زۆرجار دەبینین و دەبیستین هەندێکەس بەخێڵی و ئێرەیی بە ماڵ و سامان و ژیانی خۆشی خەلکی تر دەبەن، بێ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە بەدەس هێنانی هەر گەنجێک، رەنجێکی بۆ کێشراوە. وەک چۆن خەوتنی کەروێشک پاش هەڵاتنی زۆر ڕووئەدات.
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە هیچ خۆشی و شادی و سەربەستیێک بەبێ رنج و تێکۆشان بەدەست نایەت. باش وایە بەجێ ئەوەی ئیرەیی و حەسوودی بە خەلکی تر ببەین، لە مەیدانی ڕکابەریدا تێبکۆشین بۆ سەربەستی و بەختەوەری.
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٩٣ )
🔹پێشینان ئێژن " حاشا لەو هۆڵە سەرپەڕی کەر وێت!"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە باسێکی زۆر گرینگی ڕێبەری و بەرێوەبەرایەتی و ڕۆڵی ئەوکەسانەی لەژیاندا بە پێشاهەنگ دەناسرێن.
🔹هەندێجار پێشەنگ و ئاڵاهەڵگری بزووتنەوە و چالاکییەکی کۆمەڵگە دەکەوێتە دەستی کەسانێک کە بەڕاستی هیچ شایستەیی و لێهاتووییێکیان بۆ ئەو ئەرکە گرینگە تێدا بەدی ناکرێت و لە ئاکامدا خەلک تووشی کێشە و ناسەقامگیری و ماڵوێرانی دەکەن.
🔹دەکرێت پەیامی ئەو مەتەڵە بەوەی بزانین کە کۆمەڵگە دەبێت وریابن چ کەسانێک وەک ڕێبەر و ڕێنما هەڵدەبژێرن و ئاکامی متمانەکردن بە سەرۆک و پێشەواکانیان بە ئەستۆوە بگرن.
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
