ماڵی زانکۆ || Mali Zanko
前往频道在 Telegram
📚سەرچاوەی یەکەم و ڕاست و درووستی خوێندکارانی (زانکۆ و پەیمانگاکان). 🔴ڕێنوێنی، زانیاری، هەواڵ، وردەکاری و زۆر زیاتر.... - خاوەنی پێگە: @dana_omarr
显示更多未指定国家未指定类别
7 226
订阅者
无数据24 小时
-577 天
+43430 天
帖子存档
ئەمە خوێندکارێک ناردوویەتی.
گوایە کە (زانکۆی کۆیە) ئەم بەڵێننامەیە بە خوێندکارە تازە وەرگیراوەکان پڕ ئەکاتەوە، کە دواتر داوای گواستنەوە (نقڵ) نەکەن!
دڵنیا نیم ئەمە ڕاستە یاخود نا، بەڵام گەر ڕاست بێت ئەوا نابێت وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئەمە قبوڵ بکات و ڕێگەیان پێبدات.
لە هیچ یاسایەکی وەزارەت و ڕێنماییەکان، شتێکی وەهام نەدیوە خوێندکار ناچار بە مانەوە بکرێت، جگە لە بەشی پزیشکیی گشتیی نەبێت، ئەویش بۆ هەموو زانکۆکانە کە ئەمساڵ وای لێکراوە گواستنەوە نەمێنێت.
ئەمە بەگوێرەی چ بڕیار و یاسایەکە نازانم، بەڵام ئەبێ وەزارەت چاکی بکەنەوە پێیان و لابدرێت، گەر ڕاست بێت!
"م. دانــا"
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
09 10月, 12:47
📮ئەوانەی ناوتان نەهاتۆتەوە، خەمێک لە خۆتان و ئەو فۆڕمە ڕاستەوخۆیانە بخۆن، ئەمساڵ هەلێکی زۆر باشە بۆتان و نمرەکان زۆر زۆر دابەزیون، بەم شێوەیە ئاسان نییە نمرە داببەزێ.
هەلەکە بقۆزنەوە، دەستی خۆتان بوەشێنن.
09 10月, 08:46
Repost from ماڵی زانکۆ || Mali Zanko
📮زۆۆۆر گرنگ📮
🔴ئەوانەی (ناویان نەهاتۆتەوە) یان (فۆڕمیان نەناردبوو) گوێبگرن، سەبارەت بە فۆڕمی ڕاستەوخۆیە!🔥
"م. دانــا"
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
09 10月, 08:45
Repost from ماڵی زانکۆ || Mali Zanko
📮هەرچییت پێویستە، تەنها کلیکی لێبکە وەڵامەکەتی تێدایە:
🟢وردەکاریی تەواو، سەبارەت بە کەفیل
🟢ئایا، کەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگا دەستپێدەکات بۆ قۆناغی یەکەم؟
🟢بەشەکەت بە دڵ نییە و ئەتەوێ بیگۆڕی؟ وەڵامەکەت لێرەیە.
🟢هێماکانی ناو سایتی زانکۆڵاین، چیین؟
🟢یەکەم ڕۆژی زانکۆ و پەیمانگا، چیی بکەین؟
🟢کارتی بایۆمەتری، پێویستە بۆ معامەلاتی زانکۆ و پەیمانگا؟
🟢وردەکاریی سەبارەت بە مامەڵەکانی زانکۆ و پەیمانگا.
🟢سەبارەت بە لینکی ئەلیکترۆنی زانکۆ و پەیمانگاکان و بابەتی وێنەی ڕسومات.
🔴🔴🔴🔴🔴🔴
ئەگەر ناوت نەهاتۆتەوە، یان فۆڕمت نەناردبوو، سەیربکە تاوەکوو کات ماوە!
🔴🔴🔴🔴🔴🔴
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
09 10月, 08:28
ئاگاداری لە کۆلێجی هونەرە جوانەکانەوە بۆ فێرخوازانی ئامادەیی کە دەیانەوێت فۆرمی ڕاستەوخۆ وەربگرن بۆ خوێندنی ساڵی 2026_ 2027 بۆ بەشەکانی شێوەکاری و موزیک و گرافیکدیزاین، ئەتوانن لە ڕۆژانی 11/ 10 تا 14/ 10 سەردانی تۆماری کۆلێج بکەن بۆ ورگرتنی فۆرم. یان لە پەڕگەی کۆلێجەوە دابەزاندن بۆ فۆرمەکە بکەن و پاش پڕکردنەەی بیگەڕێننەوە بۆ کۆلێجی هونەر.
بەمەرجێک ناوی لە زانکۆلاین نەهاتبێتەوە.
هونەر نجیب عبداللە
ل.ڕاگەیاندنی کۆلێجی هونەرەجوانەکان
08 10月, 14:12
+1
زانکۆی سلێمانی کۆلێژی پەروەردە ئاگاداری...
بەخێرهاتنی خوێندکارانی پۆلی یەکەم دەکەین بۆ کۆلێژەکەمان. بۆ مەبەستی خۆ تۆمارکردن لە ڕۆژی یەک شەممە ( 11/10/2026) سەردانی لیژنەی وەرگرتن بکەن لە کۆلێژی پەروەردە قاتی یەکەم لە کاتژمێر ٩:٠٠ بەیانی تا ١:٠٠ نیوەڕۆ وە ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بهێنن بە بێ کەم و کوڕی بەپێچەوانەوە ناتوانێت خۆی تۆمار بکات.
08 10月, 14:05
ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ١١/١٠/٢٠٢٦ تا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ١٥/١٠/٢٠٢٦ خۆتۆماركردن بۆ خوێندكاران دەكرێت.
خوێندكاری بەیانی لە كاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی تا ١ی پاش نیوەڕۆ سەردان بكەن
خوێندكاری ئێواران لە كاتژمێری ٣ی پاش نیوەڕۆ بۆ ٧ی ئێوارە سەردان بكەن.
پێویستە خوێندكارەكە ئامادەبێت.
08 10月, 12:46
ئاگـــــــاداری….
♦️ دابەشکردنی فۆڕمی ڕاستەخۆ:
زانکۆی سلێمانی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ لە چەند کۆلێژ و بەشێک ڕادەگەیەنێت،
کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سلێمانی پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆی بۆ ساڵی خوێندنی
٢٠٢٦ـ٢٠٢٧، ڕادەگەیەنێت بۆ ئەو فێرخوازانەی کە ئارەزوومەندن لەم کۆلێژە بخوێنن.
08 10月, 12:46
Repost from ماڵی زانکۆ || Mali Zanko
📮هەرچییت پێویستە، تەنها کلیکی لێبکە وەڵامەکەتی تێدایە:
🟢وردەکاریی تەواو، سەبارەت بە کەفیل
🟢ئایا، کەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگا دەستپێدەکات بۆ قۆناغی یەکەم؟
🟢بەشەکەت بە دڵ نییە و ئەتەوێ بیگۆڕی؟ وەڵامەکەت لێرەیە.
🟢هێماکانی ناو سایتی زانکۆڵاین، چیین؟
🟢یەکەم ڕۆژی زانکۆ و پەیمانگا، چیی بکەین؟
🟢کارتی بایۆمەتری، پێویستە بۆ معامەلاتی زانکۆ و پەیمانگا؟
🟢وردەکاریی سەبارەت بە مامەڵەکانی زانکۆ و پەیمانگا.
🟢سەبارەت بە لینکی ئەلیکترۆنی زانکۆ و پەیمانگاکان و بابەتی وێنەی ڕسومات.
🔴🔴🔴🔴🔴🔴
ئەگەر ناوت نەهاتۆتەوە، یان فۆڕمت نەناردبوو، سەیربکە تاوەکوو کات ماوە!
🔴🔴🔴🔴🔴🔴
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
08 10月, 11:48
ئاگادارییەک لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی سلێمانی-یەوە
ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی سلێمانی ئاگاداری خوێندکارانی وەرگیراو لەبەشەکانی پەیمانگە دەکاتەوە، رۆژی یەکشەممە (١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) مامەڵەی تۆمارکردنیان دەستپێدەکات.
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان
08 10月, 10:46
ئاگاداری بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە کۆلێژی پەرستاری
لە ڕۆژی ١ شەممە ڕێکەوتی ١١/١٠/٢٠٢٦ و ڕۆژانی دواتر ئەتوانن سەردانی تۆماری کۆلێژ بکەن بەمەبەستی تۆمارکردن لە کۆلێژ یان هەر پرسیارێک هەبوو پەیوەندی بە ژمارە ی تۆمار بکەن لە کاتژمێر ٩ بۆ ١
٠٧٧٠٢٢٤٨٧٥١
….
ئاگاداری بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە کۆلێژی پەرستاری
لە کاتی تۆمارکردن لە کۆلێژ پێویستە خوێندکار کۆدی بایۆمەتری و کۆدی ئاسایشی پێبێت لەگەڵ کۆپیەک لە وێنەی زانکۆ لاین کە ناوی هاتۆتەوە لە کۆلێجی پەرستاری لەگەڵ پێداویستییەکانی کەدا بهێنێت
ناوی ئەو بانکانەی کە کۆدی بایۆمەتری لێدروست ئەکرێت :
مەڵکەندی
بابان
تانجەرۆ
باخان
تویمەلیک
سەیدسادق
کەلار
دوکان
رانیە
هەڵەبجە
08 10月, 10:46
ئــاگــاداری...
ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی (٢٠٢٠/١٠/١١) تا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی (٢٠٢٦/١٠/١٥) خۆتۆماركردن بۆ خوێندكاران دەكرێت.
خوێندكاری بەیانی لە كاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی تا ١ی پاش نیوەڕۆ سەردان بكەن
خوێندكاری ئێواران لە كاتژمێری ٣ی پاش نیوەڕۆ بەدواوە سەردان بكەن
ــ پێداویستییەکانی خۆتۆمارکردن لە زانکۆی چەرموو بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧
١ - بڕوانامەی پۆلی ١٢ (ڕەسەن) بە پەسەندکراوی بەڕێوەبەری خوێندنگە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە.
٢- کۆپی ڕەنگاوڕەنگی کارتی نیشتیمانی (خوێندکار + باوکی خوێندکار)
٣- پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون ( موختاری گەڕەک) یاخود کۆپی ڕەنگاوڕەنگی کارتی زانیاری(بە مەرجێک ڕێکەوتی سەرو ٢٠٢١ بێت)
٤-شەش (٦) وێنەی خوێندکار.
٥- پشکنینی چاو + گروپی خوێن ( لە هەر نەخۆشخانەیەکی حکومی یاخود تاقیگەیەک ) بە پەسەندکراویی.
٦- بڕی پەنجا(٥٠) هەزار دیناری عێراقی بۆ ڕسوماتی خۆتۆمارکردن.
(UPN)ژمارەی بێهاوتای خوێندکار (لە ماوەی سمستەری٧ـ یەكەمی خوێندندا بیهێنێت)
٨- کۆدی ئاسایش ( لە ماوەی سمستەری یەكەمی خوێندندا بیهێنێت)
بەڵێننامە و کەفالە بۆ خوێندنی پارالێڵ و ئێواران لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی دەستی دەبێت لە زانکۆی چەرموو هەمان ئەوڕۆژە ئەنجام دەدرێت کە خوێندکار خۆتۆمارکردن دەکات. بۆ کارئاسانی ئەو خوێندکارانەی شوێنی نیشتەجێبوونیان دوورە دەتوانن لە دادنوسی شوێنەکانیان بەڵێننامە و کەفالە ئەنجام بدەن، یاخود هەمان ڕۆژ کە سەردانی زانکۆ دەکەن لە بەشی یاسایی زانکۆمان بەڵێننامە و کەفالە ئەنجام بدەن.
ـــ پێداویستییەکانی کەفیل بۆ کەفالەت.
پشتگیری فەرمانگەکەی کە بڕی مووچەکەی ئاماژەپێکرابێت و مووچەی بنەڕەتی لە (٢٥٠٠٠٠)دووسەدو پەنجاهەزار دیناری عێراقی کەمتر نەبێت.
ناسنامەی کەفیل(کۆپی ملەوەن)
کارتی زانیاری کەفیل(دوو کۆپی ملەوەن)
پێداویستییەکانی خوێندکار بۆ کەفالەت
ناسنامەی خوێندکار (کۆپی ملەوەن)
کارتی زانیاری خوێندکار(دوو کۆپی ملەوە)
08 10月, 10:46
ئاگادارییەک لە پەیمانگەی تەکنیکی تەکنەلۆجی سلێمانی-یەوە
ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی تەکنەلۆجی سلێمانی ئاگاداری خوێندکارانی وەرگیراو لەبەشەکانی (تەکنیکی تەلارسازی، میکانیک/ کاد-کام، تەکنیکی کارەبا، ڕووپێوی) دەکاتەوە، رۆژی یەکشەممە (١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) مامەڵەی تۆمارکردنیان دەستپێدەکات.
بۆ ئەو مەبەستە خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە لیژنەکانی مامەڵەی وەرگرتنی خوێندکاران، بەسەر ئەم شوێنانەی پەیمانگەدا دابەشکراون؛
١. لیژنەی پێشوازی وەرگرتنی خوێندکاران، لە باڵەخانەی ناوەندی کۆمپیوتەر دەبێت لە بینای ژمارە (١).
٢. لیژنەی دارایی بۆ مامەڵەی وەرگرتنی خوێندکاران، لە بەشی رووپێوی دەبێت بینای ژمارە (٢).
٣. لیژنەی یاسایی بۆ مامەڵەی کەفالەت، لە ناوەندی کۆمپیوتەر دەبێت لە بینای ژمارە (١).
٤. مامەڵەی بەشە ناوخۆییەکان بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار، لەهۆبەی کارگێڕی بەشە ناوخۆییەکانی کچان دەبێت لە بینای بەشەناوخۆییەکانی بەرامبەر پەیمانگە.
٥. ڕادەستکردنی مامەڵەی کۆتایی خوێندکاران، لە هۆبەی تۆماری پەیمانگەی تەکنیکی تەکنەلۆجی سلێمانی دەبێت بینای ژمارە (٤).
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان
08 10月, 10:46
#ئـــــاگـــەهـــداری
زانکۆیا ئاکرێ بۆ زانستێن کرداری ئاگەهداریا وان قوتابیان دکەت ئەوێن ناڤێن وان ل چ کۆلێژ و پەیمانگەهان نەهاتینە ڤە، کو د نوکە دا دشێن ب ڕێیا فۆرمێن ڕاستەوخۆ ل زانکۆیا مە پێشکێش بکەن.
زانکۆیا ئاکرێ بۆ زانستێن کرداری دێ دەست ب دابەشکرنا فۆرمێن ڕاستەوخۆ کەت بۆ وان کۆلێژ و پەیمانگەهێن ل خوارێ هاتینە دیارکرن:
١- کۆلێژا زانستێن ئەندازیاریا چاندنێ ب هەر سێ بەشێن خۆ ڤە (بەشێ ڕەزگەری، بەشێ بەرهەمێ گیانەوەری، و بەشێ زانستێن تەکنەلۆجیای خۆراکی).
٢- کۆلێژا تەکنیکی یا ئاکرێ بۆ (بەشێ ژمێریاری).
٣- پەیمانگەها تەکنیکی یا بەردەڕەش بۆ ڤان پشکان: تۆڕێن کۆمپیوتەری (سپێدەیان و ئێڤاران)، بیناکاری (سپێدەیان و ئێڤاران)، تەکنەلۆجیای زانیاری (ئێڤاران)، ژمێریاری (سپێدەیان و ئێڤاران)، و کارگێڕی کار (ئێڤاران).
تێبینی:
ئەڤ فۆرمە بتنێ بۆ وان قوتابیانە ئەوێن ناڤێن وان ل چ کۆلێژ و پەیمانگەهان نەهاتینە ڤە. قوتابی دشێت بۆ وەرگرتنا فۆرمێ سەرەدانا هەمان ئەو کۆلێژ و پەیمانگەهان بکەت یێن ل سەری هاتینە دیارکرن و فۆرم دێ ل وان جهان هێنە بەلاڤکرن.
ڕاگەهاندنا زانکۆیا ئاکرێ بۆ زانستێن کرداری - Akre University for Applied Sciences
08 10月, 10:46
دەرفەتی خوێندن لەپەیمانگای تەکنیکی کفری
پەیمانگای تەکنیکی کفری (سەر بە زانکۆی پولەتەکنیکی گەرمیان) ڕایدەگەیەنێت کە فۆرمی "وەرگرتنی ڕاستەوخۆ" (مباشر) بۆ پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکان لە بەشی تەکنیکی ژمێریاری بەردەستە. ئارەزوومەندانی خوێندن لە ژینگەیەکی ئەکادیمی و پرۆفێشیناڵدا دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن.
(بڕوانامەی پەیمانگا بە فەرمی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دانپێدانراوە).
کەمترین کۆنمرەی وەرگرتن بۆ بەشی تەکنیکی ژمێریاری بۆ ئەمساڵ:
زانکۆلاین: 67.699
پارالێڵ: 55.127
ئێواران: 53.250
📞 بۆ زانیاری زیاتر و تۆمارکردن:
سەردانی هۆبەی تۆمار بکەن یان پەیوەندی بکەن بە ژمارەی مۆبایلی: 07716008599.
08 10月, 10:46
