هیلاک
前往频道在 Telegram
ڕۆژێک لەنێوان ئەو هەموو ئازارە هیوا چرۆ دەکا.
显示更多未指定国家未指定类别
837
订阅者
+224 小时
无数据7 天
+8030 天
帖子存档
838
Repost from ئازادی☀️
ساڵیادی بۆردومانی کیمیایی شاری سەردەشت؛ برینێک کە جیهان هەرگیز نەیبینیوە.
🔹39 ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ڕژێمی بەعسی عێراق بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی جۆراوجۆر ناوچەکانی سەردەشتی بۆردومان کرد، کە یەکێک لە خەمناکترین و تاریکترین لاپەڕەکانی مێژووی هاوچەرخی دیاریکرد؛ ڕووداوێک کە سەرەڕای هاواری خەڵکی ئەم شارە بۆ زوڵم و چەوساندنەوەیان، لەلایەن جیهانەوە نەبیسترا..💔
838
هەڵوەدای دوو موڵکی عیشقم ،،یەک وڵات،،یەک چاوی تۆ
سەر لە پێناو نیشتمانە و دڵ بە شوێن هەنگاوی تۆ
فکر و زیکرم هەر لە لای ئاڵا و ڕەنگی پەرچەمە
پەرچەمێکی کوردەواری و پەرچەمێکی خاوی تۆ
باوەشی دوو ئارەزووم کردۆتەوە ،، تا دێم و یەک
قامەتی دایکی وەتەن ،،،دوو بەژنەکەی لاولاوی تۆ
من لە دوو خۆران دەڕوانم هەر لە ئاسۆی نیشتمان
خۆری ناو ئاڵاکەمان و چیهرەکەی وەک تاوی تۆ
دەست و پێی من بەستراون ،زەحمەتە دەرچم لەوەی
ڕیشە ناو خاکی وڵات و دەست لە ناو داو داوی تۆ
دەمهەوێ بیبینمەوە یەک بوونەوە و یەک گرتنێک
بەینی ماڵی کورد و ماڵی خۆم و ماڵی باوی تۆ
لاچێ با دوو شت ،یەکەم ،حەد و سنووری خاکی کورد
دوو هەمیش چارشێوەکەی سەر بەژنی داپۆشراوی تۆ
دوو غەزەل شێعری دەروونی خاڵی خۆتن دایمە
یەک شیاوی خاكە ،،یەکیش خۆشەویستم شیاوی تۆ
خاڵەقازی
838
ناسنامەی نەتەوەیی، یەکێکە لە ڕەهەندە بنەڕەتییەکانی دەروونناسی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەر نەتەوەیەک. ئنم ناسنامەیە، تۆڕێکە لە بیروباوەڕەکان، هەستەکان و بەهاکان کە تاکەکان بە کۆمەڵگەیەکی گەورەترەوە دەبەستنەوە و مانا و ئاراستە بە ژیانیان دەبەخشن. لەنێو نەتەوەی کورددا، چەمکی ″پێشمەرگە″ تەنیا ڕۆڵێکی سەربازی یان سیاسی نیە،بەڵکوو هێمایەکی قووڵی دەروونیە لە بەرخودان، قوربانیدان و کۆڵنەدان. پێشمەرگە وەک وێناکردنی عەینیی خەیات بۆ ئازادی، دێموکراسی و مافی چارەی خۆنووسین، لە بنیاتنانەوە و بەهێزکردنی ناسنامەی نەتەوەیی کورددا، پێگەیەکی ناوازەی هەیە.
وێنە شەهید حەسەن قارەمانی.
838
دوێنێش ڕۆژتان بوو لەبیرم نەبوو بەداخەوە چون ئەمە ڕۆژوو شتن نیە💔😂
ڕۆژیشتان پیرۆز بێت ئیشەڵڵا لە داهاتوودا ژیانێکی بەختەوەر پێکدێنن سەرکەوتووبن.
838
کچان، دڵبەزمی ژیان
کچان گوڵە جوانەکانی سروشتن کە بە ناسکی و سەرسوڕماویی، ژیانمان پڕ دەکەن. ئەوان خۆشەویستی، جوانی و گەرمی ژیانن. ڕوخساریان وەک خۆر درەوشاوەیە و پێکەنینەکانیان، دڵەکان ڕەوشن دەکات.
لە ناخی هەموو کچێکدا، ڕووحێکی پڕ لە هیوا وە ئارەزوو هەیە. ئەوان بە ناسکی قسە و ڕەفتاریان، باوەشێکی گەرم بۆ هەمووان دەکەنەوە. کچان بەو هێزەی کە هەیانە، دەتوانن جیهان بگۆڕن و بە ئاسانی لە سەختییەکان تێپەڕن.هەموو کچێک لە ناخیدا پاڵەوانێکە، پاڵەوانێک کە دەتوانێت هەنگاوی گەورە هەڵگرێت و کۆمەڵگە بەرەو باشتربوون و پێشڤەچوون بجۆڵێنێت.
کچ،
جوانترین وشەی سەر جیهانە..!
838
دڵمان وەک چیا سەرکەش و ڕووحمان وەک بەهار زیندووە. مێژوویەک لە خۆڕاگری، کولتوورێک لە ڕەسەنایەتی و دەنگێک کە چیاکان دەیهەژێنێت.
سروودی<ئەی ڕەقیب> تەنیا گۆرانیەک نییە، دەنگی ناسنامە ، مانەوە و بڕوای نەتەوەیەکە کە هیچ کات سەر دانانوێنێت. دڵخۆشی پێکەنینی ئەم باوکە نیشانەی هیوایەکە کە هەرگیز لەم خاکەدا نامرێت.
کەس نەڵێ کورد مردووە کورد زیندووە، زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان.
