هیلاک
前往频道在 Telegram
ڕۆژێک لەنێوان ئەو هەموو ئازارە هیوا چرۆ دەکا.
显示更多未指定国家未指定类别
819
订阅者
-224 小时
+127 天
+7530 天
帖子存档
819
ئەو ژنەی نامەی بۆ کۆمەڵەی گەلان نارد و داوای مافی کوردی کرد
حەپسەخانی نەقیب، دامەزرێنەری یەکەمین کۆمەڵەی ژنان بەناوی ( کۆمەڵەی ئافرەتانی کورد) و پشتیوانی گەورەی کۆماری کوردستان لە مەهاباد.
حەپسەخانی نەقیب ئەو ژنەیە کە فیکر و کردار و ئامانجەکانی پێش سەردەمەکەی خۆی کەوتبوون.
سەردەمێک کە زر دەگمەن بوو تێیدا ژن هەڵبکەوێت و دەستەڵاتی هەبێت و شان لە شانی پیاوان بدات و باس لە مافەکانی ژن بکات.
حەپسەخان ژنێکی چالاکوان، سیاسی، مامۆستا، چاکەکار و فێمێنیستی کورد بوو، نموونەی ژنێکی بوێر و دەگەمەنی کوردە، لە پارچەی جیاوازەکاندا، ژنانی لەبیر نەکرد و هەمیشە هەوڵی پێگەیاندنی داوە. ئەو سەردەمەی حەپسە خان شانازیی بە ژنایەتیبەوە دەکرد، مافی ژن لە ناو کورددا هەر باس نەدەکرا، ئەو بۆیە بووە پێشەنگی ژن لە سەدەی ڕابردوودا.
ئەو ژنەی نزیکەی سەدەیەک لەمەوبەر کەوتە پەروەردەکردنی ژنان لە ڕێی دامەزراندنی یەکەم قوتابخانەی کوردیییەوە. دواتریش لە ساڵی ۱۹۳۰ دا یەکەم ڕێکخراوی ژنانی دامەزراند.
819
چەک دادەنێم گۆچانەکەی جارانم هەڵدەگرمەوە
تۆ هەر بێژی بە من هەر شوان فریشتەی تاسەو ئاواتم
#هێمن_موکریانی
819
_ من هەر ئەوەندە دەڵێم:
تۆ نەدەبوو بزانی کە من خۆشم دەوێی،
دەبوو من ئەم نهێنییە لە سینەی خۆمدا بشارمەوە..!
چوونکە ئەو کاتە کە زانیت خۆشم دەوێی گۆڕایی، سارد بووی و ڕۆیشتی :)
819
هەموو جارێ شان بە شان و هەر لەگەڵ هاتنی تۆدا..
هەورێک خۆی ئەکا بە ڕۆحما و پڕە لە تریفەی تەڕ و
پڕە لە لاسکە گیای بەردەم پڕژەی ئاوێکی چاوشین و
پڕ لەو وردە ماسییانەی کە خەیاڵم لەگەڵ خۆیدا
شەپۆل شەپۆل بەرەو دەریاچەی قەسیدە و خەو ئەیانبا!
#شێرکۆ_بێکەس
819
هەموو جارێ شان بە شان و هەر لەگەڵ هاتنی تۆدا.. هەورێک خۆی ئەکا بە ڕۆحما و پڕە لە تریفەی تەڕ و پڕە لە لاسکە گیای بەردەم پڕژەی ئاوێکی چاوشین و پڕ لەو وردە ماسییانەی کە خەیاڵم لەگەڵ خۆیدا شەپۆل شەپۆل بەرەو دەریاچەی قەسیدە و خەو ئەیانبا!#شێرکۆ_بێکەس
819
هەموو جارێ شان بە شان و هەر لەگەڵ هاتنی تۆدا..
هەورێک خۆی ئەکا بە ڕۆحما و پڕە لە تریفەی تەڕ و
پڕە لە لاسکە گیای بەردەم پڕژەی ئاوێکی چاوشین و
پڕ لەو وردە ماسییانەی کە خەیاڵم لەگەڵ خۆیدا
شەپۆل شەپۆل بەرەو دەریاچەی قەسیدە و خەو ئەیانبا!
#شێرکۆ_بێکەس
