ch
Feedback
هیلاک

هیلاک

前往频道在 Telegram

ڕۆژێک لەنێوان ئەو هەموو ئازارە هیوا چرۆ دەکا.

显示更多
未指定国家未指定类别
820
订阅者
-424 小时
+217 天
+7330 天
帖子存档
Repost from هیلاک
photo content

Repost from هیلاک
https://t.me/Kurd_xor بەخێربێن بۆ کۆڕی (خۆر) 🌞🌱 بەخێرهاتنی گەرممان پێشکەش دەکەین بۆ هەموو ئەندامان و میوانانی خۆشەویست. هیوادارین ئەم کۆڕە شوێنێک بێت بۆ دۆستایەتی، هاوبەشی، فێربوون و بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ یەکتر .

Repost from شینـ🩵
photo content

photo content

بەرەو کوێستانی ئاواتم ئەگەر دێم ئەگەر هەوراز و هەڵدێریش بێ هەر دێم کوڕ ئازای کوردم و ناترسم هەرگیز ئەگەرکوو دەست و پێم ببڕن،بە سەر دێم لە هەر وەرزێ وەکوو داری هومێدم خەزانیش بێ،چرۆ دەگرم،وەبەر دێم برۆی شمشێر،نیگای تیرە کچی کورد لەمەیدانی ئەوین دا،بێ سپەر دێم سیاسەت،فێڵە خۆ لەم کوردە دەکرێ لەمەولا خۆم،لە چارەی خۆم وەگەر دێم خەیانەت گەر چی ڕیشەی داکوتاوە بە یەکڕێزی لە فێل و مەکری دەر دێم شەوی تاریکی ئێمە،درزی برد و گەلۆ مژدە،وەکوو خۆری سەحەر دێم بە شێعرم هەر وەکوو باران دەبارم لە ماکۆ تاکوو کۆ،تا ئاویەر دێم لە بانە تا بە هەولێر،تا مەهاباد لە ئیلام تا شنۆ دور لە کەسەر دێم قەڵای عەشقم،لە ڕووخان نایە هەرگیز وەکوو ئازادی،بێ خۆف و خەتەر دێم!
#چەنگیز_سیگارچی

هەر کات مێژوو دەخوێنمەوە بە هەردوو دەست چاوم دەگرم دەڵێم نەکا لە شەرمانا لەبەر دەمی دێڕێک بمرم پەرەی مێژووی کورد هەر وایە تا
هەر کات مێژوو دەخوێنمەوە بە هەردوو دەست چاوم دەگرم دەڵێم نەکا لە شەرمانا لەبەر دەمی دێڕێک بمرم پەرەی مێژووی کورد هەر وایە تا سەیری کەی شەرمی تیایە یان زێدی خۆی فرۆشتووە یان کورد خودی خۆی کوشتووە. #عەبدوڵڵا_پەشێو

ئاخ خوایە ئاخ کەی سەرێکیش لە کوردستان ئەدەی ئەمەش قسەی... هەموو ڕۆژێکی دایکمە.🖤 #شێرکۆ_بێکەس

چەندە کورتە تەمەنی من کە پێم خۆشە هەمووی دانێم لە ڕێگای تۆ ئاخ نیشتمانی سەربەخۆ

777 سێ جار ڕۆناڵدۆ 💪🏽😂
777 سێ جار ڕۆناڵدۆ 💪🏽😂

وەرە جوانێ وەرە نازت بکێشم وەرە وەک دەستە گوڵ داتنێم لە پێشم.
🩶🌚🌱:))))))
#هێمن_موکریانی

photo content
+4

دەمێکە دەڵێن براتانین کە چی دەمانکووژن برا.

من کە مەحرووم بووم لە وەسڵت تازە ژینم بۆ چییە؟ حورمەت و جاه و جەلال و ڕۆح و دینم بۆ چییە؟ دڵ لەبەر دووری و فیراقت پڕ لە قەهر و میحنەتە شیوەن و گریانە عەیشم، پێکەنینم بۆ چییە؟ باعیسی ڕووناکیی قەلب و نووری چاوم تۆی، وەتەن چی لە دونیا کەم بەبێ تۆ جێ نشینم بۆ چییە؟ من کە خاکی پاکی کوردستانی نازدارم هەبێ چی لە قەتعەی ئەوروپا کەم، موڵکی چینم بۆ چییە؟ مەنزەرەی جوان و تەبیعی زۆرە لەم خاکەی منا مەنزەرەی سونعی بەبۆیەی سەوز و شینم بۆ چییە؟ من کە خۆشاوی زەریف و شەربەتی مێوژم ببێ نامەوێ شەمپانیا و، ئەشکەنجە بینم بۆ چییە؟ بۆیە خوڵقاوم کە خزمەت کەم نەوەک هەر دانیشم بۆ وەتەن گەر تێ‌نەکۆشم هێز و تینم بۆ چییە؟ #فایەق_بێکەس

_
_

گەورەترین شەڕی مرۆڤ لە ژیان، شەڕی تێگەیشتن لەگەڵ خۆیەتی.

گەورەترین شەڕی ژیان، شەڕی تێگەیشتن لەگەڵ خۆیەتی.

گڕی ئەشقت وەکو خولیا لە بێداری و لە نێو خەودا دەمهەژێنێ سۆزی گۆرانیم پێ دەدا وەکو دیلم لە بەندی ئیشقی یادێدا دە لای لای لای دڵم لای لای لای غەریبانە لە گریانم ئەشق سوتا لە سوتانم حەیفە بۆ دڵ کە ئاوارەی هەندەرانم خۆشەویستی وڵاتە سوچ و تاوانم دە لای لای لای دڵم لای لای لای جەرگ و وڵاتم لەت لەتە کە دەردێکە و لە بن نایە کە تامی ژین لە ئازادی و ئەویندایە سەر لە ڕێیدا هەتاکو ئاوی پێم دایە دە لای لای لای دڵم لای لای لای 🌱🌚:))))
#حەسەن_دەرزی

وەتەن سوێند بە کێوانی سەربەرزی تۆ وەتەن سوێند بە داهاتی سەد تەرزی تۆ وڵات سوێند بە بەفرت بە خۆشیی هەوات بە نەفتت بە ئاوت بە دەجلە و فورات هەتا قەترەخوێنێکی تەڕ شک دەبەین بە قوربانی ئازادیی تۆی دەکەین کوڕانت لەڕێی کوردەواریی مەزن لە کوژرانێ سازن بەڵام نابەزن سەر و ماڵ بە قوربان دەکەین گشتمان لەڕێی سەربەخۆبوونی تۆ نیشتمان عەرەب، تورک و فارس لەسەر خاکی تۆ سێ دڕکن لەسەر سینەکەی چاکی تۆ هەچی خوێنمژی کورد و داگیرکەرە کفن هەڵگرن با ڕووە و مەقبەرە ئەبێ خواردنی ئێمە دەرکەن لە دڵ چەقۆ گەییە ئێسقان و خوێن هاتە کوڵ دەمی خەنجەری تیژ و مووکارمان گەلێ تینووە بۆ خوێنی بەدکارمان سەروماڵ بە قوربان دەکەین گشتمان لەڕێی سەربەخۆبوونی تۆ نیشتمان لە ڕووی دۆست ڕووخۆش و گەش هەر منم لە ڕووی دوژمنی مەوتەنم مردنم گەزەنفۆن و شێردڵ دەدەن شاهیدیم کە شێری شەڕ و کۆتری ئاشتیم بە دۆلار ئەوی ویستی دنیا گرێ یەقین خۆی دەتۆپێت و کورد نامرێ هەزار سوێندی بەغدا وەکو پووشە لام لەسەر زۆرکەران مەرگە هێزی سەلام سەروماڵ بە قوربان دەکەین گشتمان لەڕێی سەربەخۆ بوونی تۆ نیشتمان ١٩٥٦/٠٧/١٠ - قبور البیض، «توربەسپیان» سووریا
#هەژار_موکریانی

مامۆستا هێمن مامۆستا هەژار .
مامۆستا هێمن مامۆستا هەژار .