ئەوین
前往频道在 Telegram
🩶
显示更多未指定国家未指定类别
688
订阅者
-1124 小时
-3557 天
-29130 天
帖子存档
688
•••لێرە نی و من•••
لە هەرجێ بم ، بیر و هۆشم هەر لای تۆیە
تۆ لێرە نی و شەو و ڕۆژم هەر شیوەن و هەر ڕۆڕۆیە
کە لێرە نیت ڕۆژی ڕوونم وەک شەوانم لێڵ و تارە
چ بگاتن بە ئەو شەوە ، کە خۆی مات و تاسەبارە
کە لێرە نیت، هەموو دنیا جوانی خۆیی لە دەست داوە
خەندە وا لە هەڵدێرانە و بۆ مردن لەسەر لێوارە
ئەوانە ، تێ ناگەن لە حاڵی دڵ و ڕووحی تۆ
لە هەستی نیگاهی جوانی دوو چاوی تۆ
بیرت دەکەم ، تۆ نایەیتەوە
شینت بۆ دەکەم ، نات بینمەوە
کە تۆ لێرە نی ، ئێرەش خەمینە
کە تۆ لێرە نی ، ئێرەش ماتەمینە
لێرنی و من ، ئاسمانیشم خۆش ناوێ
لێرە نی و من ، سروشتیشم خۆش ناوێ
خۆزگەم بەو چاوەی ، هەموو ڕۆژێ تۆ دەبینێ
خۆزگەم بەو پرچەی ، خۆی لە گەردنی تۆ دەهاڵێنێ
لێرە نی و من ، خەندە نایەتە بۆ سەر لێوانم
لێرە نی و من ، هیوا نایەتە نێو دوو چاوانم
#مەلوول
