222
订阅者
无数据24 小时
+17 天
+130 天
帖子存档
222
چەندە بە عەیشی چەندە بە نۆشی
تازەم زانیوە دەمار ئەفرۆشی
خڕخاڵی خڕخاڵی ناسک و ورد و منداڵی
کیژێ شەڵا تۆم بوایە دوو شەوان بە حەڵاڵی
گەلاوێژەکەی زۆر نازدارەکەم
ئەستێرەی ئاسمان پرشنگدارەکەم
بە نینۆکی لاکاوت بە تیری موژەی چاوت
بووم بە نچیری ڕاوت گیان دەر نابەم لە داوت
خۆزگە بۆ جارێ تەنیا من و تۆ
ڕێکمان بخستبا بازییەک سەربەخۆ
لە چیمەن و گوێی ئاوێ هەر وەک جووتەی زین و مەم
بە ئاسوودەیی تاوێ دەس لە مەم و دەم لە دەم
کاتێ کە هاتی تاقە گوڵەکەم
لات دایئەچێنم دەردی دڵەکەم
بەڵام وەختێ کە هاتی وەک مانگی چواردەی شەوێ
زوان بەسراو چاو نووقاو دڵ و نێوکم ئەکەوێ
222
سه‌راپا هه‌رچی فه‌رمووت هه‌ر درۆیه
هه‌مو فه‌رمایشتت بێ تار پۆیه
وه‌ڕه‌ز بووم من له خوڵفی وه‌عده‌کانت
نه‌فه‌رمووی عاشقی من هه‌رزه‌گۆیه
ئه‌تۆ فه‌رمووت شه‌وێ دێمه که‌نارت
وه‌ره،ئه‌سپاسبی شادی گرده‌کۆیه
سه‌ماوه‌ر سینه،چا خوانی جگه‌رمه
که‌لامم نه‌قڵی نۆقڵی له‌علی تۆیه
ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌که‌ش واده‌ت درۆ بێ
به‌جارێکی 'ئیمامی'ڕه‌نجه‌ڕۆیه
