خـــــــۆرXor☀️
前往频道在 Telegram
لە دایک بن کوڕانی سەدەی ئایندە هەڵۆیانی گەردنبەرزی کۆساری کورد. لە دایک بن!. هەڵگرانی چرای زەردەشت پەریزادە و شۆڕەسواری دێ و شاری کورد. لە دایک بن، ژەنگی مێژوو دابشۆرن با گوێی دونیا بئەنگێوێ بڕیاری کــورد🕊🌱 #تێکست #ڤێدیۆ #گۆڕانی
显示更多未指定国家未指定类别
228
订阅者
+124 小时
+27 天
+1230 天
帖子存档
دوای دوو کاتژمێر لە جیابوونەوە بۆی نوسی:
سڵاویک لە ماڵی خۆمانەوە بۆ لای ئەو پیاوەی دوو کاتژمێرە جیابوینەتەوە وابەتەمام بڕۆمە دەرەوە,لەگەڵ ماڵەوە ئەچین بۆ گەڕان ئەزانم جیابوینەتەوە بەڵام ;دەستم ڕاهاتووە لەگەڵ ئاگادار کردنەوەت لەو شتانە
وەڵامی دایەوە:
بۆ ئەو کچەی کە هەرگیز لە ڕوح و گیانم 'جیانەبۆتەوە' تکایە دوا مەکەوە چۆنکە ڕانەهاتووم بۆ ماوەیەکی زۆر گوێم لە دەنگت نەبێت!.🥲🫀
جا کێ هەیە ئەوەی لە یاد بچێت؟
بە باوکم بڵێن ئاخ هەڵ نەکێشێ
دووژمنی پەستم لە خوێن هەڵکێشی
ئێمە جگە لە ڕۆڵەکانی نیشتمان،
"تۆڵە" مان پێدەڵێن
گەر هەزاران ساڵ تێپەڕ بێت !.
دووژمن لە خوێن هەڵدەکێشین
ودۆست و ڕەفیق لە تاجی پاشایی🌱🌞
ببە بە پیاو تەنها یەکجار ،
یەکجار کچێکت خۆش بوێ ،
تا کەناری مەرگ و ئەوپەڕی ڕادەی خۆشەویستی
با ڕەتت بکاتەوە ئەوکات تێدەگەیت و دەزانی
کە پیاو بوون هەڵگرتنی بەردی قورس و
بڕینی چیاکان نییە
بوونی باسک و مەچەکێکی بەهێز و
تەنها ڕیش و سمێڵ نییە
بەڵکو هەڵگرتنی دڵێکی شکاوە
بە دەستێکی ماندووەوە
مامۆستا ✍🏻عەباس کەمەندی
ژینی پێش تۆم لە یاد نییە من نەبوون بووم،
کە تۆم ناسی زمانم گرت چاوم پشکوت،
سەر ڕپێی کەوتم دارە دارە چۆن باوەڕ بکەم بەوەی ئەڵێ
لە دایک بوون هەر یەک جارە🫠🫀
