KARWANÎ XEYAL
前往频道在 Telegram
253
订阅者
无数据24 小时
+57 天
+3630 天
帖子存档
مەرزیە شەھاب عەبدوڵڵا ناسراو بە مەرزیە فەریقی 22ی ئایاری 1958 لە مەریوان لە دایک بو و 18ی ئەیلوولی 2005 لە ستۆکهۆڵم لە سوید لە ژێر نەشتەرگەری دڵ ،کۆچی دوایی کرد.
لەسەر داواکاریی خۆی تەرمەکەی بردرا بۆ باشووری کوردستان و لە سلێمانی لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا.
مەرزیە وەک ئوم کەلسومی کورد ناوزەند دەکرێت ، و هەروەها یەکێکە لە باشترین گۆرانیبێژەکانی مێژووی هونەری کوردی .
مەرزیە هاوسەری مامۆستای دڵان(مامۆستا ناسر ڕەزازی)بو.
ٸەی خودایە ٸەم دڵەی من، بە دەم داسا داپاچی
هەرچێ ڕوییدا وەرە گوڵم، واکە ڕێم لەبەر ناچێ
سەرم سوڕماوە لە کاری عەشق و ٸەوینی دڵم
بۆچی ٸالەم بازارە دا عەقڵ هەر قسەی ناچێ..؟
پەیمانم بەستۆ، لەگەڵ بایە قۆش
هەتاکو ماوەم دانیشم ڕەشپۆش...🖤
#مامۆستا_فەردین_حوسەین_پەناهی
"نامەیەک بۆ دڵم"
هەناسەکانم قووڵن
نازانم بۆ وەک جاڕان ناتوانم بە ئاسانی هەناسە بدەم
دەستەکانم سارد و بێ هێزن
پێیەکانم عەرز ناگرن
چاوەکانم تار بوە
خۆشیەکانم پێیان گرت و هەڵاتن
خەمەکانیش بونەتە میوانم
دڵم گیراوە
دڵم گیراوە لە هەمو ئەو شتانە بەسەرم هات و لە هەمو ئەو کەسانەی بونەتە هۆکاری ئەم حاڵەم
هەندێک کات هەوای کۆچ کردن لە مێشکم دایە و هەندێک کاتیش مانەوە
بەڵام کە بیر دەکەمەوە مانەوە بۆچی و لەبەر چی؟
باشە من وشەی هیوام هەمیشە لەسەر زمان بو و خۆشم دەویست، بۆچی ئێستا نە دەتوانم بیخەمە سەر زمان و نە خۆشم بوێ؟
لەوانەیە تاکە هۆکارم ئەو کەسە خراپانە بن کە لە دەورو بەرمن...
ئەوان بە هەمویانەوە وایان کرد من تەنانەت ڕقم لە وشەیەکیش بێت...
بەڵێ "دڵی من" دیتوتە ژیان چۆنە؟
ئەوانەی ڕۆژانێک دەتپەرەستن ئێستا بوونەتە هۆکاری ڕقی من
ئێستا خۆزگە بەوە گەیشتبی کە زۆرکەس لەلای خۆت نەهێڵیتەوە و گرنگیان پێ نەدەی
چونکە خۆ ئەوان نە مرۆڤن و نە دڵیان هەیە تا بزانن چۆن ئاگایان لە من و تۆ بێ...🍃🖤
دڵی شاعیر وەکو ئاوێنە دەچێ گوڵەکەم! تۆ دڵەکەم مەشکێنە ڕاستە زۆر ناسکە،ئەمما کە شکا وەکوو خەنجەر دەبڕێ ئاوێنە...🎀🌚🌱#مامۆستا_هێمن
