KARWANÎ XEYAL
前往频道在 Telegram
253
订阅者
-124 小时
+87 天
+3630 天
帖子存档
ژیان ئەو کاتە جوانە
کە کەسێک هەبێت هەڵەکانت بۆ چاک بکاتەوە
نەک بە هۆیەوە وازت لێبێنێ🤍
تۆ دەزانیت؛
لەم ڕۆژانەدا؛
لە نێو خەمەکانمدا دانیشتووم.
ڕاست لە ناوەڕاستی خەمەکانمدا
ڕاستیەکەی بڵێم.
نازانم کامیان توندتر لە باوەش بگرم.
خۆزگە لەوێ بوویتایە، خۆزگە ئەمایتەوە.
خۆزگە...
0:25
بۆچی هاتی، تۆ درەنگ هاتی
هەموو شتێک کۆتایی پێ هات
بۆچی بەجێت هیشتم، بۆ؟
منت دا بە دەست هات و نەهات
لە ناکاو ڕۆیشتی ، بێ دەنگ بێ باکانە
بەتەنیا منت دا بە دەردی زەمانە
وەک ئەوەی هیچ نەبم
توخوا کەی ویژدانە
بێچارە لە خەم دا، دەگریام شەوانە
لێم گەڕێ، عیشقی تۆ دۆڕانە
ڕابردوو ، لەگەڵ تۆ ئاخ وێرانە
هەزار جار تکام کرد، دڵت قەت نەگۆڕا
هەر ئاوڕت نەداوە و جێت هێشتم لەخۆڕا
منی دڵ بریندار خوێنم لی دەچۆڕا
ڕۆیشتی ئەو عیشقەت شاردەوە لە گۆڕا
ئێستا من کەسێکی کەم، خاوەنی دڵێکی کەم
ئەو بۆ من من بۆ ئەو هەم، لێمگەڕێ بژیم بێ خەم
ئەی کە بێزارم
لە چرپەی
کاتژمێری ئەم دەمە
کز بووە
نووری ڕوخساری
پێکەنینی ئەو شەمە
ئەو دەمانەی
ڕێم دەپێوا
دەم بەیانی پێت بگەم
کوێرە ئێستا
چاوەکانی
ڕێی ئەوینم
بەو خەمە...🍃🌪
