KARWANÎ XEYAL
前往频道在 Telegram
254
订阅者
+124 小时
+147 天
+3630 天
帖子存档
بۆ ماڵئاوایی درەنگە، لەمێژە لەلات نەماوم
نە دەستت دەناسێ دەستم، نە چاوت دەناسێ چاوم
چاوت لە ڕێگا مەدۆرە، هاتنەوەم تازە بەدوورە
تۆم سڕیوە لە هەناوم
وا بیر نەکەی ئاسانە بۆم ،منیش لەگەڵ ئازاری خۆم ماوم
بێ تۆ غەریبی دەوری گرتووم
تا ئەوپەڕی ڕووخانی بردووم
بۆچی دەڵێن جارێکە مردن
من بێ تۆ ڕۆژێ جارێ مردوم
هەموو ڕۆژێک پاییزێکی بە غەمە
بێزارم لە تەواوی ئەو عالەمە
بۆ دووبارە بینینی تۆ پەلەمە
ئەو دڵەی من بۆ مانەوەی باوەشی تۆی کەمە
ئەو عەشقە حەقی وابوو بمێنێ
حەق وانەبوو وازوو کۆتایی بێنێ
بۆوا هێندەت لەخۆم بێگانە کردووم
وەکوو دێوانەم ئێستا ناناسم خۆمی دوێنێ
وا بیر نەکەی ئاسانە بۆم ،منیش لەگەڵ ئازاری خۆم ماوم
بێ تۆ غەریبی دەوری گرتووم
تا ئەوپەڕی ڕووخانی بردووم
بۆچی دەڵێن جارێکە مردن
من بێ تۆ ڕۆژێ جارێ مردوم
هەموو هەورێک بۆ باران نییە،
هەموو بێدەنگییەک بۆ ئارامی نییە..
هەندێک شت تەنها لە ناخدا دەمێننەوە،
نە بۆ ئەوەی بشاردرێنەوە،
بەڵکو چونکە هەندێک هەست،
لە وشەکان قووڵترن.. 🖤
Repost from تێدەپەڕێت'
هەندێک کەس ئەوەندە بێ ناسنامەن، تەنانەت قسەکانیانیش هی خۆیان نییە له هی کهسی تر کووپی دهکهن😂🙂↔️"
لە کۆتاییدا لە یەکتر جیابوونەوە و
تەنیا هەندێک کات لە خەیاڵ،
بە ئارەزووی یەکترەوە دەژیان...🖤🙂
من و باران بوینە هاوڕێ
من نمەنمە گەڵای پاییز دەنووسمەوە و
ئەو بە پڕتاو
بەسەر دەفتەری شێعرم دا دەبارێنێ...🌚✨🦢
