ch
Feedback

不要被骗子欺骗!Telemetrio 会找到并标记这些频道 👉 如果想查看标记,请订阅 👈

نەسیم

نەسیم

前往频道在 Telegram

شنەبایەکی فێنک بۆ دڵ و هەناوان

显示更多
未指定国家未指定类别
621
订阅者
无数据24 小时
+57 天
+330 天
帖子存档
چاو* پێغەمبەری خوای -صلی الله علیه وسلم- چ دوعایەکی فیری داکمان عائیشە -ڕەزای خوای لێ بێ- دەکات: ((اللهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنَ الْخَيْرِ كُلِّهِ عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ الشَّرِّ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآَجِلِهِ)). واتە: پەروەردگارم، داوای هەموو چاکەیەکت لێ دەکەم، ئەوەی زوو دەیبەخشی و ئەوەی تاخیریشی دەکەی، ئەوەی زانیومە و ئەوەی نەمزانیوە، پەناشت پێ دەگرم لە هەرچی خراپەیە، ئەوەی کە زوو دەینێری، یان ئەوەی دوای دەخەی (ئەگەر بڕیار بفەرمووی کە ڕووبدات).

ئەو قسە سادەیە، تەعبیر لە گومانباشییەکی تەواو بە خوای گەورە دەکات و، ئەوە پێشان دەدات کە خاوەنەکەی چاک لە مامەڵەکە لەگەڵ خوای گەورە تێگەیشتووە. ئەو دوعایانەی لە وەحیدا هاتوون، بەتایبەت دوعای پێغەمبەران -علیهم السلام-، ئینسان فێر دەکەن داوایەکان زۆر ورد نەکاتەوە لە خوای گەورە، بەڵکوو هێڵە گشتییەکان لە داوایەکەی ڕوون بکاتەوە، ئەوەی دیکە بۆ خوای گەورە لێبگەڕێت و داوای لێ بکات ئەو چی پێ باشە ئەوەی پێ ببەخشێ. چونکە زۆر جار ئینسان داوای شتەکی دەکات بە مواسەفاتەکی دیاریکراوەوە، بەڵام ئەو شتە بەو شێوازەی خێری وی تێدا نییە، بەڵکوو ئەوەی خوای گەورە بۆ وی داناوە (کە جیاوازە لە مواسەفاتەکانی خۆی) زۆر چاکتر و بەرەکەتدارترە بۆی.

دەڵێن حاجییەک لە دەوری بەیتێ دوعای دەکرد و دەیگوت: “خوایە.. خوایە، شتەکم بدەیێ بە کەیفی خۆت بێ”.

بەڵام ئەمەینە هەموو کات لەگەڵ خوای خۆ پیاو نینە!

هەرکاتەک ئینسان دەیەوێ داوای شتەکی لە کەسەکی بکات، فکر دەکاتەوە کەی پێی بڵێ؟ دەیەوێ بەیانی تەلەفۆنی لەبۆ کا، دەڵێ: ئاخر دەترسێم لەسەر ئیشێ بێ و ئیزعاجی کەم. دەیەوێ دوانیوەڕۆیێ لەبۆی بکات، بەس بەخۆی دەڵێ: کاکە وەختی ئیسڕاحەتییە، با خۆ ڕەزاگران نەکەم. ئەدی پاش عەسرێ؟ ئاخر لەگەڵ ماڵێ دانیشتووە. نازانێ کەی قسەی لەگەل بکات و داوای لێ بکات. یان ئەگەر کاری لای ڕێکخراوەکی خێرخوازی بێ، هەوڵ دەدا زوو لەکاتی خۆی بڕوات و لە مەوعیدی خۆی تاخیر نەبێ، نەوەکوو یارمەتییەکەی بفەوتێ. ئەو کەسە دەو دڵەڕاوکێ و قەلەقییەی دەگا، کە ئیشی کەوتۆتە لای کەسەکی دیکە و نەیزانیوە چۆن داوای لێ بکا و کەی قسەی لەگەڵ بکا. بەڵام بارەگای خوای گەورە مەوعید و مەوعیدکاری نازانێ، شەفتی بەیانیان و ئێواران لەوێ نییە، ٢٤/٧ دەرگا واڵایە، کەی ویستت، داوا بکا، جا بزانە چۆن دەڕژێ. سحاء باللیل والنهار، شەو و ڕۆژ نەک هەر دەرگا کراوەتەوە، بەڵکوو پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێ: شەو و ڕۆژ زۆر بەخشندەیە. یەعنی وا نییە بەڕۆژ زۆر بەخشندە بێ و بەشەو کەم بکا، یان بەپێچەوانەوە، خوای گەورە هەمیشە زۆر بەخشندەیە.

ئەوجار دەفەرموێ: ((سَحَّاءُ اللَّيلَ والنَّهارَ)). واتە: شەو و ڕۆژ زۆر بەخشندەیە.

جا پڕیی (زۆری)ـی لای خوای گەورە بە واتای ئەو زۆرییەی ناهێ کە لای مە هەیە و فکری لێ دەکەینەوە، چونکە ئەو زۆرییەی دێتە پێش چاومان بریتییە لە زۆرییەک کە دەبڕێتەوە و کۆتایی دێ (وەک قاسەی دەوڵەمەندەکانی خۆمان)، بەڵام ئەوە بە نیسبەت خوای گەورە بێکۆتایە (وەکوو جەماعەت دەڵێن: infinite ♾️)، یەعنی هەتا لێی سەڕف بکرێ و ببەخشرێ و دەربهێنرێ، هیچ کەم ناکات. بۆیە دواتر دەفەرموێ: (لا تَغيضُها نَفَقةٌ)). واتە: هیچ بەخشینێک کەمی ناکاتەوە. لەوەتەی بەندە هەنە و تا دەمێنن خوای گەورە هەر وا دەبەخشێ، کەمیشی نەکردووە.

لە درێژەی ئەو فەرمایشتەی دوێنێ، کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- لە خوای گەورەوە دەیگێڕێتەوە. پێغەمبەری خۆشەویست -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێ: ((ويَدُ اللهِ مَلأى)). واتە: دەستی خوای پەروەردگاریش پڕە.
ئەو دەستپیڕییە بە واتای پڕیی خەزێنەکانی خوای گەورە دێت، خەزێنەی هەموو مەخلووقاتی، نەک تەنها زێڕ و زیو و پارە، ئەوەی بەخەیاڵتدا دێت و، ئەوەش کە بەخەیاڵی توو و کەسی دیکەشدا ناهێ.

ئەو فەرمایشتە وا لە ئینسانی دەکا زۆر بە متمانەوە گیرفانی خۆی بەتاڵ بکات لە ئیشی خێردا، دڵنیاش بێ لەوەی گیرفانی بە باشتر پڕ دەبێتەوە، چونکە وەعدی پێدراوە، وەعدەکەش هیی کەسەکی نییە ئەگەری پەشیمانبوونەوەی هەبێ، یان دەکرێ مایەپووچ بێ و نەتوانێ وەعدەکەی بباتە سەر، بەڵکوو وەعدەکە هیی خوای دەوڵەمەند و خاوەنی هەموو شتەکیە. برادەرەک خەریکی هاوسەرگیری بوو، خەزوورەکەی دەوڵەمەند بوو بەخۆشی وەزعی وەک پێویست نەبوو، کە ماڵی بووکێ داوای زێڕیان کردبوو، زاوا پێی زۆر بوو، خەزوورەکە پێی گوتبوو: کاکە، ئەتوو لەلای خۆت شل کە، مەترسێ. مەبەستی ئەوە بوو ئەتوو وەعد بدە، ئەمن هاوکارت دەبم و کەسیش پێی نازانێتەوە. جا ئەوە ئەگەر مرۆڤ بە وەعدی مرۆڤەکی دیکەی وەک خۆی وا دڵخۆش و دڵنیا بێ، دەبێ ئیمانداری ڕاستەقینە چۆن لە وەعدی خوای گەورە بڕوانێ؟ بەتایبەت ئەو بەندانەی ئەزموونیان لەگەڵ خوای گەورە هەبووە و دیقەتیان لە لوتفی پەروەردگار گرتووە و، دیویانە چیان بۆ دەکات.

پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێ: ((خوای گەورە دەفەرموێ: أَنفِقْ، أُنفِقْ عليك)).
واتە: بەندەکەم، سەڕف کە، ئەمنیش لێت سەرف دەکەم. ببەخشە، ئەمنیش پێت دەبەخشم.

ڕەنگە سەکۆی بڵاوکردنەوەی عیلم و ڕێگەکانی زۆر بووبن ئەوڕۆ، کەواتە ئەو کەلێنە بەباشی پڕکراوەتەوە تا حەددەکی باش. بەڵام پێگەی کە
ڕەنگە سەکۆی بڵاوکردنەوەی عیلم و ڕێگەکانی زۆر بووبن ئەوڕۆ، کەواتە ئەو کەلێنە بەباشی پڕکراوەتەوە تا حەددەکی باش. بەڵام پێگەی کەم هەن بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی ئیمانی و ڕۆحی کە فێنکی بۆ دڵ و هەناوان بێنن، لە ڕۆژگاری پڕ لە خەم و خەفەت و کێشە و گرفتی ئەوڕۆدا. بۆیە -بە ئیزنی خوای گەورە- لێرەوە شنەبای فێنکی ئیمانی بۆ سینەتان دێ.

السلام علیکم ورحمة الله وبرکاتە. بەناوی خوای گەورە و بە پشتیوانی ئەو، دەستدەکەین بە پەخشکردنی کۆمەڵەک پەیامی ئیمانی و ڕۆحی لە
السلام علیکم ورحمة الله وبرکاتە. بەناوی خوای گەورە و بە پشتیوانی ئەو، دەستدەکەین بە پەخشکردنی کۆمەڵەک پەیامی ئیمانی و ڕۆحی لەو سەکۆیەوە. خوای گەورە هەموو لایەکمان سەرکەوتوو بکات و لە خزمەتی ئەو پەیامە بەکارمان بێنێ.